KHABAT media - راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەكانی ئێران
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 50 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10518230
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەكانی ئێران

مێژووی ناردن : Saturday, December 30 @ 22:03:18 UTC

لەچەند رۆژی رابردوودا  شارەكانی ئێران بوونە مەیدانی راپەرینی كەم وێنەی خەڵكی وەزاڵەهاتوو و نارەزایەتی جەماوەریی تا ئێستاش بەردەوامی هەیە. 
 نارەزایەتی جەماوەریی لە وەلاتی ئێران نامۆ نیە و بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی ئاخوندان خەڵك بە نیسبەت سیاسەتە هەڵەكانی رژیم رژاونەتە سەر شەقام و داوای مافەكانیان كردووە  و هەموو جارێكیش وەڵامی دەسەڵات بۆ داوای خەڵك، سەركووت و جینایەت و زیندان و شكەنجە بووە.  


لەگەڵ ئەوەدا كە نارەزایەتیەكان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەكان نامۆ نەبوون، بەڵام نارەزایەتیەكانی ئەم چەند رۆژە گەلێك بەرچاو و بەربڵاوتر بوون لەوانی رابردوو، كە نوقتە وەرچەرخانێكە لە مێژووی راپەرینی خەڵكی ئێران. بەربڵاوی نارەزایەتیەكان لە شارە گەورەكانی ئێران و یەكگرتوویی جەماوەری نارازی و بەشداری چین و تووێژە جیاوازەكانی خەڵك و تەنانەت پشتیوانی ژمارەیەك لە هێزە نیزامیەكان لە جەماوەری راپەریو لە جیاوازیەكانی راپەرینی جەماوەریی ئەم جارەی خەڵكی ئێرانە. 
بێگومان بەردەوامی دۆخی خەڵك لە دوای بەرجام وخراپی باری ژیان و ئابووری، گران بوونی زۆربەی كەل و پەل و پێداویستیە سەرەتایی خەڵك، دارشتنی بوجەی ساڵی داهاتوو لە سەر بنەمای كەمكردنەوەی بووجەی خزمەتگوزارییەكان و لابردنی یارانە و بەجێگەی ئەو، بردنە سەرەوەی بووجەی ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازییەكان، دزی و تالانە سەرسوورهێنەرەكانی دەسەڵاتدارانی رژیم و ئاشكرا بوونی ئەو دزیانە و هەروەها  ئیعترافی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی رژیم بە لە ئەستۆ گرتنی تێچوو و خەرجیی شەرەكانی ناوچەكە وەك شەری سوریە، لوبنان، عێراق و یەمەن و هەروەها ئاشكرابوونی درۆی باڵە جیاجیاكانی حكومەت و فریوكاری بەناوی چاكسازی و ریفۆرم لە هۆ سەرەكیەكانی رق و بێزاری بەرینی خەڵكە. 
 خاڵی وەرچەرخان ئەوەیە كە خەڵكی راپەریو گشت سیستەمی ئاخوندیان كردۆتە ئامانج و بە پێی دروشمەكانیان هەموو باڵ و لاباڵەكان كراونەتە ئامانج و ویستی رووخان و نەمانی ئەو دەسەڵاتە لە دروشمەكانی "شۆڕشمان كرد هەڵەمان كرد" و "بروخی دیكتاتۆر و مردن بۆ روحانی" و خامنەیی و... هتد،  بە روونی دەردەكەوێ‌. ئەو نارەزایەتیانە ناكۆكی نێوان باڵەكانی دەسەڵاتی زیاتر كردووە بەشێوەیەك هەركام لە باڵەكانی حكومەتی یەكتر بە دەست تێدابوون لە نارەزایەتیەكان تاوانبار دەكەن. بەڵام بە حەقیقەت ئەو خرۆشانە ئیرادەی گەلە بو دابین كردنی ژیانێكی باشتر و گۆران و رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندان و داوای راستەقینەی كۆمەلانی خەڵكە و ئەو بیزارییەش لە ئاكامی 40 ساڵ ستەم و چەوسانەوەی ئاخوندانەوە دێ‌ و خەڵك ئیتر رووی راستەقینەی ئەو نیزام و دەسەڵاتەیان لە لا روونە و چیتر دڵیان بەهیچ باڵ و سیاسەتێكی چەواشەكارانەی وەك ریفۆرم و چاكسازیی خوش نابێ. 
ئەو دابڕانە  فكرییە لەو ئاستە بەرینە دا دەكرێ‌ وەك خالێكی وەرچەرخان و سەرەتایێك بۆ بردنە پێشەوەی ستراتژی رووخان لێ برواندرێ‌.
 ئەگەر راپەرینی ئەمجارەش سەركوت بكرێ بەڵام بۆ هەمیشە وەك بنەمایەك بۆ جوڵانەوەی  مافخوازانەی سەرانسەری بە مەبەستی رووخانی دەسەڵات كەڵكی لێوەر دەگیرێ.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پێی وایە راپەرینی جەماوەری شارەكانی ئێران راپەرێنیكی پیرۆز و رەوایەو دەبێ بەتەواوی پشتگیری لێ بكرێ هەر بۆیە داوا لە خەڵكی كوردستان وەك ناوەند و قەلای قایمی دژی دیكتاتۆری دەكەین بە وریاییەوە لە نارەزایەتی بەردەوام بن و هەوڵ بدەن وێڕای خەڵكی سەرانسەری ئێران  بۆ كۆتایی هێنان بە دیكتاتۆریەتی ئاخوندیی شێلگیرانەتر تێ بكۆشن.
سەركەوێ خەباتی جەماوەری خەڵكی ئێران و كوردستان
بروخێ رژیمی گەندەڵ و دیكتاتۆری ئاخوندان

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
9ی بەفرانباری 1396
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

هه‌واڵه‌کانڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان