ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9579290
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

سەرۆككۆماری فەرانسە داوای گفتوگۆی جیددی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

مێژووی ناردن : Sunday, December 03 @ 07:19:00 UTC

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 11ی سەرماوەزی 1396، هەیئەتێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومەت سەردانی كۆشكی ئێلیزەیان كرد و لەلایەن ئیمانۆێل ماكرۆن سەرۆككۆماری فەرانسە پێشوازیان لێ كراو كۆبوونەوەیەكی دۆستانەیان بەرێوەبرد.



دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی شاندی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرانسە لە كۆشكی ئیلیزە لە پاریس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە خرایەروو، لە سەرەتایی كۆنگرەكەشیدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرانسە رایگەیاند، پێشمەرگە توانی دەستكەوتی گەورە بە دەست بێنێ، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە دەستووری عێراق مافی ھەموو نەتەوەكان دابین بكات و  دەبێ ماددەی 140 لە دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت.
ھەروەھا سەرۆكی فەرەنسا راشیگەیاند، سوپاسی ھەرێمی كوردستان دەكەین كە پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان كردووە، پێویستە داھاتی عێراق بە ھاوسەنگی دابەش بكرێت، دەبێ كورد یەكدەنگ و یەكگرتووبێت و مافەكانی كورد دابین بكرێن، فەرانسە ھاوكار دەبێت بۆ چارەسەری ھەموو كێشەكان.
ئیمانوێل ماكرۆن گووتی: سوپاسی  نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی  سه‌ردانی پاریسیان كردوە، ده‌مه‌وێت پشتگیری و دۆستایه‌تی و برایه‌تی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ڕانسە بۆ گه‌لی كورد بخه‌مه‌ روو و كه‌ كورد و پێشمه‌رگه‌ رۆڵێكی گرنگیان له‌ جه‌نگی داعش هه‌بووه، شانبه‌شانی سوپای عێراقی فیدراڵ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ جێگای شانازییه‌.
هه‌وره‌ها گووتی: "شانازی به‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌ین و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین بۆ پێشوازیكردن له‌و هه‌موو ئاوارانه‌ی له‌ شه‌ری داعش هاوكاریان كردن".
ماكرۆن گووتی: "له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ته‌ئكیدم له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ فه‌ڕانسە رێزی هه‌موو مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستووری عێراق ده‌بێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كان ره‌چاو بكرێت. راوه‌ستانی شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار بكرێت و ئێمه‌ش پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ین. فه‌ڕانسە پشتگیریی له‌ دیالۆگی نیشتمانی له‌ عێراق ده‌كات. ئه‌م دیالۆگه‌ ده‌بێت ئامانجه‌كه‌ی بهێنێته‌دی، كه‌ له‌ چوار خاڵی گرنگ پێك دێت.
یه‌كه‌م - رێزگرتن له‌ ته‌واوی بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراق
دووه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ له‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌كان بچه‌سپێت
سێیه‌م - میلیشیا كان دوای ئه‌م دیالۆگه‌ نه‌مێنن به‌ حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه‌
چواره‌م - داهاته‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدا دابه‌ش بكرێت و ماده‌ی 140 له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆككۆماری فەرامسە گووتی: "ده‌بێت ئه‌م دیالۆگه‌ به‌ زووترین كات ده‌ستپێبكات و ته‌واوی مافه‌ ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كانی گه‌لی كورد له‌ به‌رچاو بگرێت و فه‌ڕانسە ئاماده‌یه‌ پالپشتی ئه‌و دیالۆگه‌ نیشتمانییه‌ بكات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ "كوردستانێكی به‌ھێز و یه‌كده‌نگ و عێراقێكی به‌ھێز و یه‌كگرتووی ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌دا و فه‌ڕانسە هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌و دیالۆگه‌ بۆ به‌دیهێنانی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانن ده‌دات.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی: "سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنی ده‌كه‌م بۆ پێشوازی له‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان. سوپاسی فه‌ڕانسە ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته‌ مێژوویانه‌ی هه‌یبووه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ئه‌و هه‌موو هاوكاریانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ شه‌ڕی داعش كردیان. پێشوازیكردنی سه‌رۆك ماكرۆن نیشانه‌ی ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ بۆ كوردستان و عێراق و فه‌ڕانسە ده‌توانێ رۆڵی بنه‌ره‌تی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌بێت".
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی هه‌واڵه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری هه‌واڵه‌کان:
هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (٢٥ى سه‌رماوه‌ز)


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان