ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557784
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

مشتومری بەرپرسانی رژیم لەسەر داهاتی خەڵكی ئێران و ئاشكرابوونی گەندەڵی نوێ

مێژووی ناردن : Tuesday, October 10 @ 06:38:10 UTC

خەباتمێدیا: پاش ئەوەی کە مەهدی جەهانگیری برای جێگیری یەکەمی سەرکۆماری رژیمی ئێران لە لایەن دەزگای قەزایی بە تۆمەتی گەندەڵی داراییەوە دەسبەسەر کرا، لە نێوان باڵەکانی ڕێژیمی ئێران مشتومڕ و ململانێی کە پێشتر لە ئارادا بووە، لە ئێستادا زیاتر بووەو پەرەی سەندووە.
لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، مەهدی جەهانگیری برای ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرکۆماری رژیمی ئێران بە تۆمەتی گەندەڵیی دەسبەسەر کرا،


 ئەم هەواڵە لە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر لە لایەن موحسێن ئێژەیی وتەبێژی دەزگای قەزایی بەبێ ئەوەی ناوێک لە تۆمەتبارەکە بهێنێت، پشڕاست کرایەوە و ڕایگەیاند کە تۆمەتی ئەو کەسە گەندەڵی داراییە.
پاش ئەوەی کە ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیم بڵاو بووەوە، لە لایەن ئیسحاق جەهانگیری هەڵویست گیرا و ڕایگەیاند کە کەسانێک دەیانەوێت لەم نێوانە تۆڵەی سیاسیی بکەنەوە و کەسانێکی پێ بەدنێو بکەن.
لەم پێوەندییە سەرۆکی دەزگای قەزایی لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرپرسانی قەزایی ڕێژیم باسی لەوە کردووە، پاش ئەوەی کە دۆسییەی تۆمەتبارانی گەندەڵیی دارایی دێتە ئاراوە، هێندێ کەسی بەرژەوەندیخواز فەزای سیاسیی ئاڵۆز دەکەن.
سادق ئامولی لاریجانی ڕوو لە ڕۆحانی وتوویە: ئەرکی ئێوە پارێزگاری کردن و پشتیوانیی لە دەزگای قەزایی وەکوو یەکێک لە بەشەکانی نیزامە و بەجێی ئەوەی بەرجام بە چاوی خەڵکدا بدەنەوە باشتر وایە کە بیریک بۆ چارەسەریی بێکاری بکەنەوە.
ئەم قسانەی لاریجانی بەرپەرچدانەوەی قسەکانی ڕۆحانی بوو، کە لە ١١ی پووشپەڕ، ڕوو لە دەزگای قەزایی وتبووی: "بێ لایەن و سەربەخۆ بن" و " بەبێ بەڵگە کەس بانگهێشت یان دەسبەسەر مەکەن".
لاریجانی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتوویە: تۆمەتبار کردن، بێڕێزی و لەمپەر دروست کردن لە بەردەم دەزگای قەزایی تاوانە و هەر کەس درێژە بەم کارانەی بدات، ناچارین بەپێی یاسا لەگەڵی بجووڵینەوە.
ئەم مشتومڕەی بەرپرسانی رژیم لە سەر گەندەڵکاران و دەست ئاوەڵا کردنی تاڵانکەرانی سامانی خەڵکی لە حاڵێک دایە، کە خەڵکی بەزاڵەهاتووی ئێران لە ژێر فشاری ئابووریی ناچارن ئەندامە سەرەکییەکانی جەستەی خۆیان یان منداڵەكانی خۆیان بفرۆشن.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی هه‌واڵه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری هه‌واڵه‌کان:
هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (٢٥ى سه‌رماوه‌ز)


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان