ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 10 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508320
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

بەرز و بەرێز بێ یادی 14 ساڵەی شەهادەتی كاك "تۆفیقی كەریم پوور"

مێژووی ناردن : Tuesday, October 03 @ 07:46:33 UTC

بابەشێخی حوسێنی
ره‌زبه‌ر بوو ئه‌و كات، پێشمه‌رگه‌كان  به‌ دوای یه‌كدا به‌ ئارامی  هه‌نگاویان هه‌لده‌گرت، روناكی مانگ له‌ سه‌ریان بوو، بێ‌ ترس له‌ دژمن به‌ سام و هه‌یبه‌ت.
ئه‌وانه‌ شۆرٍه‌سوارانی رێگه‌ی ئازادین، سه‌رقافڵه‌یان فه‌رمانده‌ شوانه‌یه‌. ئه‌و سەركردەیه‌ی دژمن له‌ ناوی ده‌ترسا، خۆفرۆشان به‌ بیستنی ناوی ته‌زووی سارد سه‌رتاپای له‌شیانی داده‌گرت.
چوارەدە ساڵ له‌وه‌ پێش بوو كه‌  شۆره‌لاوه‌كه‌ی رێبازی خه‌بات، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، ساردی و گه‌رمی ژیانی سه‌ختی شۆرش و به‌رخودانی به‌ گیان كریبوو وه‌ك زۆر كاتی دیكه‌ بۆ دژمن ببوه‌ خۆره‌ی گیان و به‌ بوونی ئازاری كاخ نشینانی سته‌مگه‌ری ده‌دا.


  
به‌ڵی كاك ته‌وفیق بڵه‌سه‌نی، له‌ مانگی ره‌زبه‌ردا، له‌و كاته‌ی هێشوی ترێ‌ له‌ ره‌زو باخی گاكڕ و چه‌می ئاڵیازو بناری ئاربه‌با به‌ هه‌ڕزاڵی ره‌زه‌كاندا شۆڕ ببونه‌وه‌، ئه‌و و هه‌ڤالانیی نۆبه‌ره‌ی ترێ‌ ئه‌و ساڵه‌یان كرد. به‌لام بۆ ئه‌و خۆشی و شیرینی ترێ‌، ئه‌و كاته‌ تامی ته‌واوی ده‌دا كه‌ نیشتمان ئازاد بێ و لەداگیركەر رزگاربووبێ، چوونكە ژیانی بن ده‌ستی و ژێرچه‌پۆكی پێ‌ شه‌رم بوو.

هه‌ر ئه‌و ئیمان به‌ ئازادی و بڕوا به‌ مانه‌وه‌ له‌ سه‌ر رێبازی سازمانی خه‌بات بووه‌ هۆی ئه‌وەی‌ كه‌ سوور بێ‌ له‌ سه‌ر به‌رده‌وام بوون به‌ ئامانج وریبازی كوردایه‌تی و سازمانی خه‌بات.
له‌ یادی چواردە ساڵه‌ی شه‌هاده‌تی پێشره‌وی مه‌یدانی نه‌به‌رد وسازمانی خه‌بات و كوردستان سلاو درود بۆ رۆحی به‌رزی شه‌هید تۆفیق كه‌ریمپوور و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و رێگه‌ی ئازادیی و رزگاری كوردستان.

پەیڤێك لەگەڵ شەهید تۆفیق!
تۆ مێرمنداڵ بووی کە هه‌ستی شۆرشگێری  و ئەوینی پێشمەرگایەتی لەدڵتدا رەگی داکوتابوو، هەربۆیە شوێن ئەوین و دوا هیوات کەوتی و لەبەردەڵانی قەڵای خەبات داو چەند ساعەتێک دورتر لەماڵ و کەس و کارت گیرسایه‌وه‌و چوویە ناو کۆڕی هەواڵانی خه‌باتكار.  پرسیاریان لێ کردی کە چۆنە هاتووی ؟، وەڵامت دایه‌وه‌ بۆ پیشمەرگایەتی، هاتوم ببمە پێشمەرگە، پێشمەرگەی کوردستان. یەکەمین جار جوابیان کردی و رێ‌ یان نەدای. ئاخر هێشتا بەو گشتە توانا و ورە و  لێهاتوویەی تۆیان نەزانیبوو. بەڵام خۆشه‌ویستی بۆ بوون بە پێشمەرگە و هەستی نیشتمانپەروەری ئیزنی نەدا، دڵە بچکولانەکەت لە برا پێشمەرگەکانت برەنجێ و سووربووی لەسەر مانەوە.

کێ دەیزانی تۆفیقە چکۆل،كه‌ رازی نەبوون بە مانەوەی، دەبێتە ئەو قارەمانەی کە خەڵکی دێهات و شاری ناوچە جیاجیاکانی کوردستان شانازی پێوە بکەن، کێ بیری بۆ ئەوه‌ دەچوو رۆژێک دێ دژمن بە بیستنی ناوی ئەو بێچوە شێرە هێزی ئەژنۆی نامێنێ.

ئەو رۆژانەی کە کاک تۆفیقە چکۆل و زۆری دیکەی هەڤاڵانی وەک ئەو، لەسەنگەری دیفاع لە مەوجوودیەتی سازمانی خەبات و لەبەربەرکانێ لەبەرانبەر هێزی تەیارو پۆشتەی رژیمی ئاخوندی گیان فیدایی یان دەکرد، رۆژ و سەردەمانێکن کە بۆ هەمیشە وەک چۆڵەچرا، رووناکی دەدات و تاسەر دەبنە هەوێنی برایەتی و بەخەمەوەبوونی هاوباوەڕانی رێبازە پیرۆزەکەی سازمانی خەبات. ئەو رێبازەی چەقلی چاوی دژمن و خۆشەویستی گەلە، ئەو سازمانەی چاوچنۆکان خەوی گولی پێوە دەبینن و نەیاران و حەسوودان سەریان بە ناو و رێبازی پاک و بێخەوشی کاس دەبێ و چاویان عەرز نابینێ.

کاک تۆفیقی بەرێز، شەهید و هەڤاڵ و هاوسەنگەر و شۆڕشگێرە خۆشەویستەکەم، بە شەهیدبوونت، خەفەت دایگرتین، بە بیرەوەرییەکانت بە لێهاتووییت، بەو ئەوینەی لە راست سازمانی خەبات لەدڵت دا ریشەی داکوتابوو، ئێستاش کۆری هەڤاڵان سەرسامن بە تایبەتمەندیە کەم وینەکانت.

  بەراستی شەهادەتت، کۆست و خەسارەتێکی گەورە بوو لە کورد و سازمانی خەبات کەوت. شەهید بوونت کارەسات و موسیبەت بوو بۆ من و هەموو هاوبیرانت.

دڵنیابە، هاوباوەرانی رێبازە پیرۆزەکەت، رێبوارانی رێگەی سەرفرازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و کۆڵنەدان لەرێگەی پڕ لەسەروەری کوردایەتی و ئازادیخوازیی، سازمانی خەباتی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر.

یادت بە خێر بێ و روحت ئاسودە بێ.

ژیاننامەی شه‌هید كاك تۆفیق كەریم پوور، ناسراو بە تۆفیق بڵەسەنی
شار ڕەشی پۆشیوە، دێ و هەموو ئەوانەی غەمی پێشمەرگەو شەهیدانی ئازادین ماتەم بارن وتازییەیان گێراوە، چیاو پێ دەشت ولێرەوار،كانیاوەكان وزۆر شوێنی دیكە لە نیشتمانی رەنگین لەماتمدان، چونكە ئیتر بەدیداری هەڤاڵێكی دێرینمان كەهەر ساڵەو ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بووایە له‌ لایان میوان دەبوو شاد نابنەوە، منداڵەكان و پیرو لاوەكان، شەنگە بێریەكان، هەموو ئەوانەی بە قسەی خۆش وبیری پاك وشۆڕشگێری ماندووی رێی نیشتمان دڵخۆش دەبوون ئیتر جارێكی دیكە بە دیداری ناگەنەوە. بەڵێ ئیتر ئەو تۆفیق بڵەسەنیەی كە شارەزای هەموو دوڵ و لێرەوار و جێ حەوانەوەیێكی پێشمەرگە بوو، پڵنگی چیا و هەڵۆی تیژ باڵی پێ دەشت بوو، لە هەموو كۆیەك و لە هیچ كۆیەك نەبوو، ئیتر لە ناومان نەما. چیا لە پێ دەشت دەپرسێ بیستووتە هەواڵی میوانە چەك و رەخت بە كۆڵ وئازاو بوێرمان شەهید بووە، ئەویش بە دەست خوێریترین وخۆفرۆشترین خۆفرۆشەكانی نیشتمان، ئەو خۆفرۆشەی كەپێی وابوو كە بە یەكەم تەقە  كاك تۆفیق دەخه‌جلێ وتوانای دەست كردنەوەی نامێنێ. بەڵام چەندە خەیاڵی خاو بوو ئەو خۆفرۆشە، هەر بەخەیاڵی خاوی كه‌ سه‌ركه‌وتوبووه‌ به‌ سه‌ر قاره‌مانی گه‌لدا سه‌رمه‌ست ببوو! به‌لام بە زوویی  لەلایەن كاك تۆفیق كه‌ خه‌ڵتانی خۆێن  بوو درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌ك و هه‌ر زوو كۆتایی به‌ تەمەنی روو ڕەشانەی هات.
 بە داخی گرانەوە شه‌وی هەینی11ی رەزبەری 1382كاك تۆفیق كەریم پوور لە ئەنجامی مەئمووریەتی سازمانی لە ناوچەی سوورێنی بانە لە لایەن به‌كرێگراوێكی رژێم دەكەوێتە بەر دەستڕێژی چەك وبە سەختی بریندار دەبێ، كە بە بریندارنیش ناخەجڵێ و دەست دەكاتەوە و سەرهەنگ پاسدارێكی ناوزراوی رژیم بە ناوی ئەمیر بەهرامی بە سزای خەیانەتی دەگەیەنێ، خۆیشی به‌ هۆی  سه‌ختی برینه‌كه‌ی،دوای چەند سەعاتێك شەهید بوو. بەڵام  كاك تۆفیقی هەمیشە سەربەرز، سەربەرزیی گەورە و خۆشەویستی ڕیزی شۆڕش وجەماوەر، و هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزیی بۆ رێبوارانی رێگه‌كه‌ی و سه‌ربه‌رزیی لای یه‌زدانی  بە نەسیب بوو.
یاران، ئازیزان، هاونیشتمانان! سازمانی خەباتی خوێناوی ئەگەر چی یەكێك لە قارەمانترین رۆڵەكانی كورد ورێبازەكەی شەهید بوو، لە بەرانبەردا شانازی ئەوەیە، كەتوانیویەتی رۆڵەی ئه‌وه‌نده‌ پاك وبوێر پەروەردە بكات كە  مەبەستی لە موبارزە، بێجگە خەبات كردن  و خۆفیداكردن  لە ڕێگەی نیشتمان و سازمانەكەیدا نەبووە. كاك تۆفیق كەریمپوور(بڵەسەنی) لە ساڵی 1347 كۆچی خۆری لە دێی بڵەسەنی ناوچەی بانە چاوی بە دنیا هەڵێناو لە تەمەنی 14 ساڵییەوە هاتە ڕیزی سازمانی خەبات. لە سەرتادا لە بەر ئەوەی تەمەنی كەم بوو زۆری لێ دەكرا بگەڕێتەوە ماڵەوە. بە ڵام ئەو مێرمنداڵە سووربوو لە سەر مانەوە لە ریزی سازمانداو داوای ئەوە بوو هەر كارێكی پێ بكرێ ئامادەیە ئه‌نجامی بدات بەو شەرتەی لە بنكەكانی سازماندا بێ. لەچەند ساڵی سەرەتایی كاك تۆفیق لە بنكەی سەرەكی سازماندا بوو تا بەتەواوی ڕاهات و تەمەنیشی بەرز بۆوە ودوایی لە هێزی شەهید سەید خەلیل و لقی دەشتەتاڵی ئەوكات چەكی شەرەف وپێشمەرگایەتی لە شان كرد . لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا لە ڕۆژە سەختەكاندا لە هەڤاڵان و هاوڕێبازانی بەجێ نەدەما و لەجەنگ لە دژی رژێمی ئاخوندی و لەدیفاع لە مەوجوودیەتی سازمانی خەبات لەبەرانبەر لایەن و هێزەكانی دیكه‌ بوێرو چاونەترس بوو. كاك تۆفیق بڵەسەنی لە ساڵەكانی پێشمەرگایەتی و رووداوە ناوخۆییەكانی سازمان بۆ ماوه‌یه‌ك لەریزی سازمان دابڕا، بەڵام ئەو ڕۆڵە شۆڕشگێرە بە بیركردنەوەی درووست و دەركەوتنی ڕاستییەكان، زیاتر لە ڕابردوو هاتەمەیدان و باشتر خزمەتی بە سازمان كرد، ئیمانی بەشێوەیەك بوو كە ژن ومنداڵەكەی بە قوربانی سازمان وڕێبازەكەی دەكردو كەم كەس هەیە لە هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی ئەوەیان لێ نەبیستبێ كە سازمانی خەباتی لە هەموو كەسی خۆشتر دەویست. كاك تۆفیقی  سەركردەو تێكۆشەر خۆشەویستی هەڤالان و خانوادەی پێشمەرگە و فیداكارانی ئۆردوگای سازمانی خەبات بوو. هەر بۆیە بە بیستنی هەواڵی شەهادەتی هاوارو رۆرۆ وشینی كەم وێنە گێردراو بە شێوەیەك ئەگەر نابەڵەد بهاتایە بۆ ماتەمی ئەو قارەمانە نەیدەزانی كێ كەسی نزیكیه‌تی وه‌ كامە منداڵەكەیەتی . تۆفیق بڵەسەنی ڕۆڵەی بە وەفای سازمانی خەبات وگەلی كورد لە كوردستانی ئێران، تەنیا ئارەزووی ئازادی نیشتمان و رزگاری تێكرای گەلانی ئێران بوو، هەر بۆیە زۆر دڵخۆش دەبوو بە هاوكاری لە نێوان هێزە سیاسیەكانی موخالفی رژیم وهاوپەیمان ودۆستانی سازمانی زۆر خۆشدەویست زۆری حەز بوو ئەگەر ئیمكان بوایە لە هەر سەردان وچاوپێكەوتنێك بۆلای هێزو ڕێكخراوە ئێرانی وكوردستانیە هاوپەیمانەكان  بەشداری بكردایە. بەڵێ بە شەهادەتی  كاك تۆفیقی هەمیشە زیندوو، سازمانی خەبات یه‌كێك لە بە كەڵك ترین ئەندامانی سەكردایەتی خۆیی وفەرماندەیێكی شارەزاو چاونەترسی لە دەستدا، بەڵام ئەگەر چی ئەو زیانە گەورەیە لەسازمانی خەبات  وشۆڕشی ئازادیخوازانەی خەڵكی ئێران  وكوردستان كەوت،به‌لام بەوە سەربەرزین كە جەماری كوردستان بە شەهادەتی كاك تۆفیق نیگەران بوون. بێ گومان زۆر لاوی شۆڕشگێری كوردستان دێنە ڕیزی  سەربەرزی سازمانی خەبات و هەوڵ دەدەن  شوێن و جێگەی كاك تۆفیق و شەهیدانی سوورخەلاتی سازمانی خەبات پڕبكەنەوە و رێبازەكەی ئاوەدان وئاوەدانتر ڕاگرن.
سڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدی نەمر وفەرماندەی بە كەڵك ولێهاتووی سازمانی خەبات وسڵاو و وەفا بۆ جەماوەری بەوەفاو خەباتی خۆشەویستی كوردستان كە بە شەهادەتی كاك تۆفیق ماتەمیان گێڕاو لەگەڵ سازمانی خەبات هاودەردیان كرد.
خوای بێ هاوتا بەهەشتی  بەرین بەنەسیبی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی كوردستان  و ئێران بكاو سازمانی خەبات لە خزمەت بە كورد و لە موبارزە لە دژی رژێمی ملهۆڕی ئاخوندی سەركەوتوو كات.
          (( مردن ونەمان بۆ چڵكاو خۆران

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان