ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9582390
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

ئەستێرەی بەختەوەری کورد هەڵات، تازە ئاوابوونی نییە!

مێژووی ناردن : Sunday, October 01 @ 19:54:16 UTC

كەریم فەیزیان

گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کورد لە باشووری کوردستان، کورد و بزاڤەرەواکەی زیاتر بە دنیا ناساند، لەوەش گرینگتر ناوماڵی کوردی تارادەێکی بەرچاو یەکخست و بەگشتی کوردی چ لە ناو خۆ و چ لە هەندەران بەرانبەر بە پیلان و هەڵوێستی شوومی داگیرکەرانی کوردستان و دژمنانی ماف و ئازادیەکانی ، یەک هەڵوێست و یەک دەنگ کرد. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە مێژوویە و ئەم یەکگرتن و یەک ریزیەی کوردستانیان بە تێکڕا، بە هەموو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیان دەڵێم. بێ شک ئەم دەستکەوتە بەرهەمی خوینی شەهیدان، رەنج و خەباتی تێکڕای چین و توێژەکانی ئەم گەلەیە و ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنە جەماوەریە بەشی هەموو کوردەواریە .



 

هەر بۆیە پیرۆزە لە کورد و کوردستان، لە ئاشتی و ئازادیخوازان، لە پیشمەرگە و  پارێزەرانی نیشتمان و دەسکەوتەکانی شۆرشی رەوامان. سەری رێز و وەفا داری دادەنەوێنم بۆ تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان و لەم کاتە مێژوویەدا پێیان دەلێم ئەو ئاواتەی ئیوە خۆتان بۆ فیداکرد هاتەدی و ئەو نەمامەی ئیوە بە خۆێنی خۆتان ئاوتان دا واخەریکە هەم بەربگرێ و هەم ببێتە سێبەر بۆ حەسانەوەی ماندوانی رێگای رزگاری و سەرفرازی نەتەوە نیشتمان. هەڵوێستی قارەمانەنەی گەلەکەمانتان بینی لە هەموو بەشەکانی کوردستان کە چۆن لە بەرانبەر داگیرکەراندا راوەستان و  سەرەرای دژایەتی هەمەلایەنی رژیمی ئاخوندی لە ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و بەبێ ترس لە هێزەسەرکوتگەرەکانی رژیم هاوبەشی شادی خەلکی باشووری کورستان بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ نیشان دان و نیشانیان دە کە کورد سەرەرای هەموو بەربەست و لەمپەرە دەستکردەکان، یەک نەتەوەن و کوردستان نیشتمانیانە و ئازادی و سەرفرازی و سەربەخۆیی ئاوات و ئامانجیانە. ئەو بوێری و ئازایەتیەی خەلکی کوردستانی بندەستی رەشی رژیمی ئاخوندی جێگەی دەستخۆشی و پێزانییە . هیوادارم گەلەکەمان بە تێکڕا و بۆ هەمیشەو لە هەر هەلو مەرجێک دا  پشتیوان و هاوکاری یەکتر بێ  تا لەم سۆنگەوە بتوانێ بەسەر هەموو بەربەستەکانی سەر رێگای بەختەوەری و رزگاری و پیشکەوتنی  خۆیدا بگاتە مەنزڵگەی ئاوات و بەختەوەری .هەروەها جێگای خۆیەتی کە دەستخۆشی لە کوردانی نیشتەجیی تاراوگەو غوربەت  بکرێ کە چەند بە حەماسەو پەرۆشەوە بەرەو پیری ئەو پڕۆسە چارەنووس سازەوە چوون و لە سەرخستنی دا دەروی شایانیان گراو دەینی خۆیان بە نەتەوە و نیشتمانیان ئەدا کرد و پلان و نەخشەی شوومی نەیارانی کورد و کورستانیان کردە بڵقی سەرئاو. ئەوشیان سەلماند کە تاراوگە نیشینی و دووری لە زید و نیشتمان ، نابنە بەربەست لەبەردەم وەفاداری و گیانبازیان بۆ نەتەوە و نیشتمانیان .

 

 

 

 

رۆحی بەرزی سەرکردە شەهیدەکانمان کە هیوا و ئاواتیان بینینی کوردستانێکی سەبەخۆ و ئازادو ئاوەدان بوو و لەگەڵ خۆیان بردیانە ژێر گڵ، ئێستا لەناو گۆڕدا شاد و ئاسوودەن، شیخ سەعیدی پیران، شێخ رەزای درسیم، شیخی حەفید، سمکۆی شکاک،  پێشەوا قازی موحەممەد، ژنرال بارزانی سەرکردە، رێبەری زانا و بلیمەت مامۆستا شێخ جەلال حسینی، مامۆستای زانان و تێکۆشەر مامۆستا شیخ عیزەدین. سەهید دوکتور قاسملوی نەمر. مەرحوم مامۆستا مەلا خدر عەبباسی. و چەندان سەرکردەو رێبەری بەتوانا و شۆڕشگێری نەتەوەکەمان، هەموو هەوڵ و خەبات و ماندووبونیان بۆ رۆژێکی ئاوا بوو، هەزاران سڵاو  لەگیانی پاکیان. ئێمەش وەک رۆڵە ێکی بەوەفا و پێشمەرگەێکی کوردستان و وەک رێبوارێکی رێگای پڕ لەسەروەری شەهیدان، هەر ئەورێگایە دەپێوین کە ئەوان بۆیان دەست نیشان کردوین و تاسەرکەوتنی یەکجاری  یان سەردانان  لەپێناو رزگاری دا، کۆڵنادەین . دڵنیاین کە لەم رەوتە سەرفرازیەدا هەم خۆمان و نیشتمان سەردەخەین و هەم شکست بە داگیر کەر و دژمنانی ماف و ئازادیەکانمان دێنین.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان