ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508325
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

مێژووی ناردن : Thursday, September 21 @ 10:40:26 UTC

خەڵكی بەشەرەفی كوردستان!
مامۆستایان و خوێندكارانی تێكۆشەر!
لە پاش پشووێكی چه‌ند مانگی،مەدرەسەو ناوەندەكانی خوێندن و زانست بەرووی مامۆستایان و خوێندكاران و فێرخوازان كرایەوە و  چەرخی هیوا و تامەزرۆیی بۆ پێش كەوتن و گەشەدانی بناغەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی كەوتەوە گەڕ. 


گۆمان لەوەدانییە پرۆسەی فیركردن وزانست خوازی، دەكرێ‌ بوتری لە سەرەكی ترین و گرینگترین قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤایەتی و لە بەرهەمەكانی پێش كەوتنی بیر و ئەندیشەن لە پێناو بردنە سەرێی هوشیاری و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگاو پیشەسازی، و  گرینگیەكی یەكجار زوری بۆ نەوەی ئێستاو و داهاتوو و رەوتی گەشەی مرۆڤ هەیە. هەر بۆیە سیستەمی راهێنان و پەروەردە لەلایەن وەڵاتان و نەتەوەكانی جیهان گرینگیەكی زۆری پێ دەدرێ‌ و دەكرێ‌ ئاستی پێش كەوتنەكانی هەر كۆمەڵگاێك بە پێش كەوتوویی سیستەمی پەروەردەی ئەو كۆمەڵگایانە مەزەندە بكرێ‌.  
هەڵبەت سەربەخۆیی ناوەندەكانی بارهێنان و پەروەردە لە دەسەڵات و سیستەمی حكوومەت، مەرجی سەرخستنی پرۆسەی بارهێنان و خوێندنە  و خاڵی یەكلایكەرەوەیەو پێش كەوتنی وەڵاتانی دیموكراتیكیش لەو خاڵە دایە و بە هیچ جۆرێك نیزامی خوێندن لەو ئیستانداردەی كە بۆی دیاری كراوە مەگەر بە لێكۆڵنەوەو بەراوردی شارەزایان و پسپۆران، دەنا هەر لە خۆوەو بە بریاری بە پەلەو بێ بنەما،ئاڵوگۆری بۆ بەرژەوەندییەكانی حكوومەت و دەسەڵات بە سەردا نایەت، و دواجار بەرهەمەكەشی پەروەردە و دەرهێنانی تاكی ئازاد و بیرمەند بووە.بە داخەوە لەوەڵاتانی دیكتاتۆریی بە تەواوی پێچەوانەیە و تەواوی پێكهاتەی خوێندن و نیزامی پەروەردە لە ژێر رەكێفی دەسەڵاتی دیكتاتۆر و بۆ خزمەت كردنی دەسەڵاتدارانی زاڵم بووە و بەرهەمەكەشی تاكی بەندكراو  بووە. 
مامۆستایان و ئوستادانی هێژا!
هاوەڵاتیانی شۆڕشگێر!
خویندكارانی دلسۆز!
ئەوەی روون و ئاشكرایە ئێران یەك لەو وەلاتە دیكتاتۆرانەیە كە پێكهاتەی دەسەڵاتداریەكەی بە پاساوی ئیدئۆلۆژی دواكەوتووانەی ئاخوندیی، سەرجەم جومگەكانی نیزامی بارهێنانی قۆرغ كردووە و بە دەیان فیلتیر و بەربەستی لەبەردەم پەروەردەی ئیستانداردی جیهانی دروست كردووە و بەوەش نەوێستاوە و مێژووێكی چەواشە و زانستێكی كۆمەڵایەتی ناسەردەمیانە و دژ بە ئازادییەكانی مرۆڤ پەرە پێ دەدا. 
بێگومان كێشەی نیزامی خوێندن وبارهێنان لە ئێراندا تەنیا لەو چوارچێوەدا نیەو قەیرانە یەك لەدوای یەكەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران پەل و پۆی هاوێشتۆتە سەرانسەری كۆمەڵگا و بە تەواوی هەموو بەشەكانی تووشی زیانی گەورە و خەسارەت كردووە. سیاسەتە شەرئەنگێز و ئاژاوەگیرییەكانی رژیمی ئاخوندی لە ئاستی ناوچەیی و تەریك كەوتنەوەی ئێران لە ئاستی جیهانی و تاڵان و دزی سەرسوورهێنەر و بە فیرۆ دانی داهاتی گشتی و بایكوت و لەرزوك بوونی ئابووری و پەرەدان بە بیكاری و هەژاری و دەیان خەسارەتی كۆمەڵایەتی تر ، بێگومان كاردانەوەی لەسەر هەموو بەشەكانی تری كۆمەڵگا و یەك لەوانە نیزامی خوێندن و پەروەردەی كۆمەڵگاش دەبێ.  لە وەڵاتیكی تا سەر ئیسقان نوقمی كێشە و ئالۆزی و نەهامەتی ناكرێ‌ چاوەریێ ئاست بەرزی نیزامی خوێندن بین و هۆكاری سەرەكی بۆ هەموو ئەو كێشانەش تەنیا و تەنیا دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتدارانی زێدەخواز و نەزانی ئاخوندی كە لە پێناو حوكمی نارەوایان، ئامادەن هەموو بایەخ و بەهاكان بخەنە ژێر پێ و كۆمەڵگا بە هەموو چین و توێژەكانیەوە بكەنە قوربانی حەزەكانی خویان. 
مامۆستایان و خویندكارانی كوردستان!
بێگومان ئەو بارودۆخە خەماوییە لە كوردستانی ژێر ستەمی ئاخوندی زیاتر كارەساتبار و  هەژێنەرترە و سیاسەتی جیاوازیی دانانی چەندین ساڵەی ئاخوندان لە راست خەڵكی كوردستان زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و ستەمی نەتەوەیی بەرۆكی هاوەڵاتیانی گرتووە. یەكێك لەو لایەنانەی وەك ستەمی زیاتر دەبیندرێ‌ نەهێشتنی خوێندن و فێربوون بە زمانی زكماگیە و بە پێچەوانەی بەڵینە درۆینەكانیان خۆێندن بە زمانی دایك تا ئێستاش نە تەنیا كاری پێ ناكرێ‌ بەڵكو وەك تاوانیك تەماشای دەكرێ‌ و رێگەی پێنادرێ‌. 
ئەوەی جێگەی ئومێد و خوشحاڵیە سەرەرای بوونی هەموو ئەو كێشە و كەند و كۆسپانە ئیرادەیێكی بە هێز بوونی هەیە بۆ پەرەدان بە زانست و خوێندن . خەڵك زۆر بە باشی لەوە گەیشتوون كە تاكە رێگە رووبەرووبوونەوەی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندییە و یەكێكیش لەو كاردانەوە كاریگەرانەی دەكرێ‌ بەكار بهێندرێ‌، بردنە سەرەوەی ئاستی وشیاری و زانینی كۆمەڵگا و تاكەكانیەتی و مێژووش سەلماندویەتی كە چینی خوێندكار و فێرخواز هەمیشە كاراكتەری سەرەكی بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی ناعادیلانەی دەسەڵاتداران بوون و دەسەڵاتی ئاخوندیش زۆرترین ترسی لەو توێژە وشیارەی كۆمەڵگا هەیەو به‌رپرسانی رژیم له‌ هه‌ولدان ریگری بكه‌ن له‌ به‌ره‌وپیشچوونی خۆیندن له‌ كوردستانداو شاروناوچه‌كانی كوردستانی له‌ باری خۆیندن و گه‌شه‌ی زانستی سه‌ركه‌وتونه‌بن.هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌لاتداران دژی دانیشتوانی كوردستان و به‌ تایبه‌ت دژ به‌ ناوه‌نده‌كانی خۆیندن و خۆیندكاران وای كردوه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ لاوانی كورد روو بكه‌نه‌ كاری مه‌ترسیدارو بۆ په‌یداكردنی بژیوی روو بكه‌نه‌ كاری سه‌ختی كۆڵبه‌ری كه‌ له‌ زۆر جار له‌ لایه‌ن هیزه‌ چه‌كداره‌كانی رژیم ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هیرش و تا ئیستا ده‌یان كۆلبه‌ر شه‌هید كراون.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی ئەو رۆژە گرینگە لە سەرجەم مامۆستا و خوێندەوان و فێرخوازان سلاو بۆ ئیرادەی شۆڕشگێرانەی ئەو توێژەی كۆمەڵگا دەنێرێ‌ و دووپاتی دەكاتەوە كە تەنیا رێگەی كۆتایی هاتن بە هەموو ستەم و بێ بەشیەكان لە ناوبردنی دەسەلاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و دامەزراندنی حكوومەتێكی دیمكراتیك و پارلەمانیە و بۆ ئەو مەبەستەش یەكانگیریی  سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا و بە تایبەتیش چینی وشیارتری كۆمەڵگا حەیاتیە و بەردەوام بوون لەسەر خوێندن و وەرگرتنی زانست و مەعریفە یەكێك لە رێگەكانە بۆ كورت كردنەوەو كۆتایی هاتنی تەمەنی دەسەڵاتدارانی ئاخوندیی. 
بروخێ‌ رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی 
سەركەوێ‌ خەباتی كوردو گەلانی ئێران 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
ده‌فته‌ری سیاسی 
30ی خه‌رمانانی 1396

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان