ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557639
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

شەهید عەبدولكەریم ناسنامەی خەبات

مێژووی ناردن : Tuesday, September 12 @ 06:58:45 UTC

كامیل نوورانی فەرد
شەهیدان سەروەرانی گەڵن و  ئازیزترین و پیرۆزترین بەها و داهاتی شۆڕش و كوردایەتین. پلەی شەهید هێندەی نرخەكەی كە گیان و روحە گەورە و بەرزە  و هەموو ئەوانەی لە ریزی شەهیدانمانن یەك لە یەك ئازیزتر و بەنرختر و پیرۆزترن. 
هێندێك لە شەهیدانمان هەزاران چیرۆكی نەوتراویان پێیە و هەڵگری گەورەترین پەیامی ئەخلاقی و مەعنەوین و دەبنە ناسنامە و شوناس بۆ گەل و ئەو شوێنەی خەباتیان تێدا كردوە. 



شەهید عەبدولكەریمی سەركردە و فەرماندەی لێوەشاوەیی ریزەكانی سازمانی خەبات، ئەو شەهیدە هەرگیز نەمرەیە كەهەم بۆ گەل و هەم بۆ هاورێ و هاوسەنگەرانی بوو بە ناسنامە و شوناس و مایەی سەربەرزی و پاڵنەر و هاندەر بۆ گەیاندنی كەسایەتی شۆڕشگیرانەمان بۆ ئەوپەری خونەویستی و لوتكەی فیداكاریی. 
شەهید عەبدولكەریم كورە گەورەی مامۆستا شیخ جەلالی مەزن، گەورە رێبەری نەتەوەیی و دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو كە چیرۆكی قارەمانەتی و لێهاتووییەكەی ناوچە بە ناوچە و  شار بە شار لە نێو كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش دەگەڕا. 
شەهید عەبدولكەریم لەگەڵ یەكەم بانگەوازی راگەیاندنی بوونی خەبات چەكی مەردایەتی و پێشمەرگایەتی لە شان كرد و بەو پەڕی لیهاتوویی و خۆنەویستیەوە وەك پێشمەرگەیێكی قارەمان لەسەر خەبات بەردەوام بوو و بوو بە فەرماندە و سەركردەیێك كە دژمنی درندەی بە چۆكدا هێناو  سەنەدی وەفاداریی و  باوەری خوی بە خەبات بە خوێنی سووری خوی واژوو كرد و وانەی خونەویستی و سەداقەت و مەردایەتی بۆ هاورێ و هاورێبازانی بە جێ هێشت. 
مامۆستای نەمر هەمیشە دەیفەرموو ئەو شەڕانەی كە كورەكانی خۆمی تێدا نەبووبێ من زیاتر نیگەران و دڵەكوتەم هەبووە و خەمی شەهیدبوونی پێشمەرگەم زۆرتر بووە. ئەوە راز و نەهێنی گرێدانی پێوەندی دڵ و هەستەكانە و نیشاندانی ئەو ئاستە لە سداقەتی پەیام تا ئاستی جگەرگۆشە بەخشین كە لوتكەی بەخشەندییە و لەسەرووی خۆبەخشینیشەوەیە، بێگومان رێژە و واتای باوەر و فیداكاریی و راستگۆیی بەرزدەكاتەوە  و رەهەندێكی سەروو پێوەرە باوەكانی سەر زەوی پێدەبەخشێ.
مخابن، لەدوای تۆمار كردنی دەیان قارەمانەتی كەم وێنە لە بەرەكانی شەڕی چەكداری لەبەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندی لەگەڵ دوو هاورێی قارەمانی تری بە ناوەكانی شەهید خەلیل پاشایی و شەهید ساڵح رەسولی لە 21ی خەرمانانی 1366 تێكەڵ بە كاروانی شەهیدان دەبێ، بەڵام بۆ هەتا هەتایە بوو بە رەمزی سداقەت و پاكی و شۆڕشگیریی و خونەویستی ئەو تەشكیلاتەی مامۆستا سەیید جەلال  دایمەزراند. 
هەزاران سلاو لە روحی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان و بە تایبەتی شەهید سەیید عەبدولكەریمی حسینی فەرماندە و سەركردەی بەوەجی خەبات و دوو هاورێی ئازیزی شەهیدان خەلیل پاشایی و ساڵح رەسولی.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان