ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557615
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

مێژووی ناردن : Monday, August 28 @ 12:03:18 UTC

خەباتمێدیا: سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان بۆ سكرتێری گشتی و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و تێكڕای ئەندامان و پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پێشكەش كردووە.
لەو پەیامەی سازمانی موجاهیدین كە بەبۆنەی 5ی خەرمانانەوە بۆ سازمانی خەباتیان ناردووە هاتووە:


بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، جەنابی كاك بابەشێخی حوسێنی
بە بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری تەواوی شەهیدانی رێگەی ئازادی خەڵكی ئێران و بەتایبەت شەهیدانی خەڵكی قارەمانی كوردستان و بە بەرزراگرتنی یادی شادرەوان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەستپێكی سی و هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی پێشكەش بە جەنابتان، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و تێكڕای ئەندامان و پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دەكەین و بۆ سازمانی خەبات ی دۆست و هاوپەیمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران، و سەركەوتنتان لە راستای روخانی رژیمی دژە مرۆڤ و وەدیهاتنی خودموختاری بۆ خەڵكی كوردستانی ئێران بۆ دەخوازین.
هەروەها سازمانی موجاهیدین لە پەیامەكەی خۆیدا ئیشارە بەچەندین سەركەوتنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئێران لە بەرامبەر رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی دەكات و هەلومەرجی رژیم لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەیی بە خراپ و لاواز پێناسە دەكات و ئیشارە بە ئامرازەكانی سەركەوتن بەسەر رژیم و لە كۆتایی دا روخانی یەكجاری دەكات.


دەقی پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، جەنابی كاك بابەشێخی حوسێنی
بە بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری تەواوی شەهیدانی رژێگەی ئازادی خەڵكی ئێران و بەتایبەت شەهیدانی خەڵكی قارەمانی كوردستان و بە بەرزراگرتنی یادی شادرەوان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەستپێكی سی و هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی پێشكەش بە جەنابتان، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و تێكڕای ئەندامان و پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دەكەین و بۆ سازمانی خەبات ی دۆست و هاوپەیمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران، و سەركەوتنتان لە راستای روخانی رژیمی دژە مرۆڤ و وەدیهاتنی خودموختاری بۆ خەڵكی كوردستانی ئێران بۆ دەخوازین.
خوشكان و برایانی بەرێز!
بێ شك ساڵی رابورد، یەكێك لە ساله بەشكۆكان كه  سەركەوتنی گەورەی بۆ خەڵك و مقاومەتی ئێران به‌ دواوه‌ بوو  زەربەی كاریگەر له‌ رژیمی ئێران درا.له‌  ئێستادا ئێمە شاهیدی ئالوگۆرین  له‌ ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی رژیم،هه‌م لە ئاستی نێونەتەوەیی و هه‌روه‌ها لە ئاستی ناوچەیی دا. دەورانێك كە دەسەڵاتدارانی رژیم بە دەورانی زێرین بۆ خۆیان ناودەهینا، كۆتایی هاتووە. لە ماوەی ئەو دەوره‌یه‌دا رژیمی فاشیستی مەزهەبی، لە سیاسەتی وتووێژ و دانووستان و باجدان بەو رژیمە كە دژ بە بەرزترین قازانجەكانی خەڵكی ئێران هەنگاوی دەنا،حاكمیه‌تی ئاخوندی كه‌لكی بۆ مانەوەی لێ‌ وه‌رگرتبوو.
لە حاستی نێونەته‌ویدا، گەمارۆكانی كۆنگرەی ئەمریكا دژ بە سوپای پاسدارانی رژیم، كرایە قانون بە بەو شێوەیە ئەو سوپا جینایەتكارە بە كردەوە چووە لیستی تیرۆریستیەوە. پاسدار رەزایی سەركردەی پێشووی سوپای پاسداران وتی: گەمارۆ نوێكانی ئەمریكا خراپترین جۆری گەمارۆكانە.
بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە، ئاڵوگۆر لە مەیدانی سیاسی ئێرانە. لە گەلاوێژی ساڵی 95، خانمی مریەمی رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەتی ئێران، بۆ جووڵانەوەی دادخوازی زیندانیانی قەتلوعام كرا له‌ ساڵی 67 بانگەوازی كرد. ئەم جوڵانەوەیه‌ لە هه‌لومه‌رجی زانیاریدانه‌و جینایه‌تكارانی به‌رپرس یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ناچارن له‌ دوای 26 سال ددان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا بنین. فواره‌ی ئه‌و خۆینه‌ پاكانه‌ له‌ ره‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌و گه‌شه‌دایه‌و،رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ سه‌ر كۆمه‌لگای ئیران داده‌نی. لە كاتی شانۆی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری، ئەو جولانەوەیە ئاخوند ره‌ئیسی كردبوه‌ ئامانج، هه‌ولی خامنه‌یی بۆ سەرخستنی ناوبراو لە سەندوقەكانی دەنگدانی تیكداو  وەلی فەقیهی رژیم تووشی شكست كرد و خامنەیی و بەگشتی رژیمەكەی زیاتر لە رابردو لاواز كرد.
بەڵام لایه‌نی مقاومەتی ئێران، راگواستنی تێكرای موجاهیدین بە سەڵامەتی بەشێوەی كۆمەڵ و رێكخراوەیی لە عێراق بۆ ئوروپا، لەلایەك سەركەوتنێك بوو بۆ  مقاومەتی ئیران و لەلایەكی دیكە زەربەیەكی گەورەی لەناكاو  دژ بە رژیم بوو. خامنەیی پێی وابوو كە موجاهیدین لە عێراق، لە گەمارۆی خۆی و دەستوپێوەندیه‌كانی رژیمەكەیدان و هەركات بیهەوێ‌، دەتوانێ‌ روباری خوێن هه‌ستینێ‌ ، وەك 8 هێرشی مەرگباری پێشوو، دژ بە موجاهیدین كه‌ لە عێراق وەری خست.
لە دەی پووشپەری ئەمساڵ، جیهانیان شاهیدی كۆبوونەوەیەكی بەشكۆ لە پاریس بوون، كە جیاواز بوو لە كۆبوونەوەكانی پێشوو، كە خه‌باتكارانی ریگه‌ی ئازادی لە وولاتی ئالبانیەوە به‌شدار بوون، و لەوێدا پەیامی بەبرشتی رووخانی رژیم زایەڵەی ده‌كرد. خانم مریەمی رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەت بە وتنی سێ راستی،واته‌ زەروورەتی رووخانی رژیمی ویلایەتی فەقیە و ئیمكانی هاتنه‌ دیی روخانی رژیم  و هەبوونی جێگرەوەیەكی دیموكرتیك و رێكخراو، لەسەر حەتمی بوونی رووخانی رژیم پێداگری كردەوە.
خوشكان برایانی ئازیز!
ئێستا بنەمای ماددی بۆ رووخانی رژیم لەبەردەستەو بە دڵنیاییەوە رژیم لە هەلومەرجی رووخاندایە. رژیم لە باری جەماوەری، ئابوری و رق و قینی جەماوەریەوە، بەردەوام هەرەشەی راپەرینی لەسەرە. شانازی بەرپرسانی رژیم بەو جینایەتانەی ئەنجامیان داوە دەرخەری چه‌ق به‌ستوویی ئەو رژیمەیە. جوێ لەوە خامنەیی لە سێ شەری ماڵوێرانكەری سوریە، عێراق و یەمەندا گیری كردووە. تووش بوونی رژیم لەو سێ جەنگەدا،حكومه‌تی ئاخوندانی بردووەتە دۆخی لاواز بوون و نە تەنیا سوودی لێ ناكات بەڵكوو رۆژانە دەبێ نرخێگی گەورە بۆ  بەردەوام بوون له‌و جه‌نگه‌دا بدات.
پەرەسەندنی ویستی نارەزایەتی خەڵك لەلایەك و لاوازی رژیم و پەرەسەندنی كێشەی نێوان باڵەكانی لەلایەكی دیكە، رۆژ لە دوای رۆژ رژیم لاواز و لاوازتر دەكات.
دۆخی خراپی ئەو رژیمە، هەر چەند لە خۆوە نابێـتە هۆی روخانی، بەڵكوو بوونی جێگرەوەیەكی ناسراو و جێ متمانە لە روانگەی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی واته‌ مقاومه‌تی ئیران، هۆی سەركەوتنێكی مێژوویە كە خەڵكی ئێمە هەیانە. كاریگه‌ری و جیددی بوونی  ئەوئالترناتیوه‌،بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ رژیم  بە شێوەیەكی هەوسار پچراو 24 سەعاتە دەزگا تەبلیغیەكانی خۆی بۆ هەڵوەشانەوەی كاریگەریە جەماوەریەكانی بەسیج كردووە كە بە دڵنیاییەوە ئاكامەكەی پێچەوانە دەبێ.
دۆستانی ئازیز!
بە سەرنجدان بۆ رەوشی ئێستای رژیم، دەبێ زۆر زیاتر بۆ بە نەتیجە گەیاندنی 4 دەیە خەباتی بێ وچانی تیكۆشه‌رانی ریگه‌ی ئازادی و پێشمەرگەكان دژ بەو رژیمە، هەوڵ بدەین و هەموو توانای خۆمان وەكار بخەین.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانێكی زۆر راوەستان و بەره‌نگاری و بەربەرەكانێ‌ دژ بە  بەربەرەكانێ‌ لەبەرامبەر پیلانەكان و سەختیەكان له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی راستی و  ریشەداربوونی خۆی نیشان داوە. نوێ كردنەوەی هاوپەیمانی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدین لە دوای دوو دەیە هاوپەیمانی سەركەوتوو لە راستای "دیموكراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ كوردستان" موژدەی داهاتوویەكی درەوشاوە بۆ خەڵكەكەمان بووە و دەبێ. 
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە، لە تێپەرین لەو رێگە بەشكۆیەدا سەركەوتنی زیاترتان ئاواتمانه‌.
سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران
   3ی  خەرمانانی 96

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن arbaba


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان