ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412661
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

مێژووی ناردن : Friday, August 18 @ 21:05:42 UTC

خەڵكی خۆراگری كوردستان!
لەمێژووی جوڵانەوەی رزگاریخوازیمان هێندێك لاپەرە و قۆناغی تایبەت هەن كە ئازار و ستەم و چەوسانەوەی دەسەلاتە ستەمگەرەكان لە راست خەڵكی كوردستان دردەخەن. 28ی گەلاوێژ یەكێكە لەو رۆژە نگریسانەی  مێژووی نەتەوەكەمان، كە لە لایەك جینایەت و سەركووتی دەسەڵاتی ئاخوندی لەراست میللەتی كورد پیشان دەدا و لە لایەكی دیكە مێژووی خۆراگری كەم وێنەی نەتەوەی كوردی تیدا تۆمار كراوە‌.


لە 28 گەلاویژی سالی 1358 كۆچی خۆری، خومەینی جینایەتكار، فەتوای حەلال كردنی سەروماڵ و خوێنی كوردانی دەركرد و ئەو گەلە بووە ئامانجی كۆمەلێك مێشكی داخراوی دەمارگرژ كە بە خەیاڵی چوونە بەهەشت و بەشداری لە جیهاد كەوتنە شار و گوند و ناوچەكانی كوردستان و خەڵكی كوردیان، بێ بەزییانە شەهید كرد. ئاستی كارەساتەكە لێرە خۆی نیشان دەدا كە هێزی چەكداری چەقۆ كیش و لۆمپێن و درندە‌ بە رژاندنی خوێنی كورد كارەساتی مرۆییان لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان خوڵقاند. 
 لەكاتێكدا كە میللەتی كورد و نوێنەرانی دەستی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد درێژ كردبوو و داوای ویستە رەواكانیان دەكرد، بەڵام خومەینی ویست و داواكارییەكانی میللەتی كوردی بە كوشت و بڕ و لەناوبردن دایەوە. سیاسەت و عەقلیەتێك كە هەتا هەنووكەش لەرێگەی جۆراوجۆر لە لایەن دەسەلاتی ئاخوندییەوە پەیرەو دەكرێ‌ و سێبەری تاریكی فەرمانی جیهاد تا ئێستاش لە كوردستانی ئێران قورسایی دەكات و ئەو سیاسەتە كاری پێدەكرێ‌. 
سەرەڕای هەموو ئەو تراژیدیانەی میللەتەكەمان پێی دا تێپەری، ئەوەی شایانی گوتنە، داستانی خۆراگری و بەربەرەكانیی میللەتەكەمان بەكەمترین ئیمكانات لەبەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دڕندە و بێ بەزەییەیە. دەسەڵات و حكومەتی خومەینی ویستی بە فەرمانی جیهاد ریشەی میللەتەكەمان ویشك بكات و كۆتایی بە پرسی نەتەوەیی لە كوردستان بێنێ‌، بەڵام ئەوەی چاوەروانی نەدەكرد ئەو موقاومەت وخۆراگرییە كەم وینەیە بوو كە لە لایەن خەڵكی كوردستان بیندرا و بەدەسەڵات نیشان درا كە كورد میللەتیكی زیندوویە و لە پێناو سەرخستنی پرسە رەواكەی ئامادەی هەموو قوربانی و نرخێكە. 
شایانی وەبیرهینانەوەیە كە لەو قۆناغە مێژووییەدا پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە حەماسەیێكی كەم وێنە لە 10ی خەزەڵوەری 1358 رووبەرووی گادری جاویدان (سپای قودسی) رژیم بوونەوە كە ژمارەیان زیاتر لە 700كەس و بە ئامانجی كوتایی هێنان بە پرسی كورد روویان لە ناوچەی سەردەشت و بانە كردبوو، پێشمەرگەكانی سازمان ئەو هێزەی دژمنیان لەناوبرد و بە داخەوە 8 پێشمەرگەی سوورخەلاتیش شەهید بوون و گیانی بەرزیان پێشكەش بە بارەگای شەهیدانی كوردستان كرا. 
لەیادی 28ی گەلاوێژدا سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، هەزاران سڵاو و درود دەنێرێ بۆ روحی پاكی شەهیدانی ئەو قۆناغە و سەرجەم شەهیدە سوورخەڵاتەكانی كوردستان و پەیمان بە بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەدات كە وەك رابردوو لە خزمەت و فیداكاری بو نەتەوە و نیشتمان دریغی نەكات و  خزمەتكاری گەڵ بێ و لە پێناو سەرخستن و خێرایی بەخشین بە رەوتی خەباتی رزگاریخوازانە لایەنێكی چارەسەر و پێش قەدەم بێ و بەرژوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی لەسەرووی سیاسیەت و بەرنامەكانیەوە بێ.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

كومیتەی ناوندی

28ی گەلاوێژی 1396

 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن arbaba


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان