ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 31 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حشدی شعبی بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان محكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9457366
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

٣٧ ساڵ تێکۆشان له‌ پێناوی ئازادی

مێژووی ناردن : Wednesday, August 16 @ 12:13:02 UTC

جەلال خۆشكەلام
به‌ر له‌ ٣٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،  سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و ڕێبه‌ری ژیر و زانای کوردمان (مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی) دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی له‌ ٢٧ی ئه‌گوستی ساڵی ١٩٨٠دا راگه‌یاند. سازمانی خه‌بات هه‌رزوو  بوه‌ لانه‌ی شۆڕشگێڕان و نیشتمانپه‌روه‌رانی کورد و بوه‌ هه‌وێنی بوژانه‌وه‌ی فکری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رمه‌شقی ڕێبه‌ریکردنی به‌شێکی زۆر له‌ جه‌ماوه‌ری تازه‌ ڕاپه‌ڕیوی خه‌ڵكی کوردستان.


سازمانی خه‌بات له‌گه‌ڵ هەبوونی له‌مپه‌ر و ڕێگریی خۆیی و غه‌یره‌ خۆیی بەڵام زوو گه‌شه‌ی کردو  جێگه‌و پێگه‌ی خۆی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا کرده‌وه‌. سازمانی خه‌بات پاش دامه‌زرانی  درێژه‌ی به‌ کاروانی شۆڕش و تێکۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری داو‌ و سه‌دان سه‌روه‌ریی بۆ گه‌لی كوردستان  و جوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازە‌كه‌ی تۆماركردووه‌. 
مێژووی پڕ له‌سه‌رو‌ه‌ری سازمانی خه‌بات، پڕیه‌ له‌ داستانی ئازایی و بوێری و چاونه‌ترسی. بێگومان تۆماری  ئه‌م دیرۆکه‌شی‌ به‌ خوێنی ئاڵ و گه‌شی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی قاره‌مان نه‌خشاوه‌ و له‌و پێناوه‌ش دا، نه‌وه‌کانی ئه‌م ڕێبازه‌ له‌ وه‌فاداری و درێژه‌دانی ڕێگای شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بن.  
هیچ کاتێک گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناتوانێ داستانی ئازایی و بوێری هێزی پێشمه‌رگه‌ و زیندانیانی سیاسی سازمانی خه‌بات له‌ بیرکا، چونکه‌ ئه‌وان نموونه‌ی  که‌سانی وه‌فادار و دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان بوون و به‌ وره‌ی به‌رز و شۆڕشگێڕانه‌یان دژی زوڵم و سته‌م وه‌ستانه‌وه‌. ئه‌وان بونه‌ وێردی سه‌رزمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ شانازیان پێوه‌ ده‌که‌ن. 
ڕێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات، مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی یه‌کێکه‌ له‌ دیاریترین ڕێبه‌رانی ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد. بیر و هزری مامۆستا شێخ جه‌لال کوردانه‌ و شۆڕشگێڕانه‌بوون و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی بۆ ئازادی گه‌ل و نیشتمانی تێکۆشا. 
سازمانی خه‌بات له‌ رابردوو و لە ئێستادا نموونەی خەباتگێڕی و گیانفیدایی بووە و، بە جۆرەها دۆخی جیاوازدا تێپەڕیوەو لە سەركەوتن و لە قەیران و قوربانیدان هاوشانی حزبە كوردستانیەكانی دیكه بووه‌، كە ئەمەش نەریتێكی واقعبینیه بۆ هەر حیزبێك یاخود رێكخراو و سازمانێک كە ئامانجی هەبێت و خەبات لە پێناو ئامانجەكانی بكات.
ئێمه‌ له‌ درێژه‌دانی کاروانی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی پێشه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ین.
بۆ لێک نزیکبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌ جیاوازه‌کانی ناو ماڵی کورد و هه‌وڵدان بۆ کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌ شۆڕشگێڕه‌کاندا سه‌رمه‌شق ده‌بین و ڕێ له‌ ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی ناو ماڵی کورد ده‌گرین. 
 ئێمه‌ دڕکی چاوی که‌س نین، ته‌نها دوژمنی کورد نه‌بێ، هه‌رکه‌سیش ئێمه‌ وه‌ک دڕکی چاوی خۆی ده‌بینێ ئه‌وا ده‌بینه‌ موکێشی ده‌ستی. ئێمه‌ بۆ باوه‌ڕو به‌رخودان و کوردایه‌تی به‌ره‌و لوتکه هه‌نگاو ده‌نێین ‌، تا گه‌یشتن به‌ ئامانج هه‌دا ناده‌ین. 
٣٧ ساڵه‌ خۆری هه‌ڵاتووی ده‌مکه‌لی ئازادین، هیوای گه‌ل و باوه‌ڕی به‌رزی پێشمه‌رگه‌ین. بۆ پێشه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێین و سه‌رده‌که‌وین. 
به‌خێر هاتی یادی پیرۆز.
سڵاوی شۆڕشگێڕانه‌ ده‌نێرم بۆ ئازادیخوازان و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی سازمانی خه‌بات. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان داده‌نوێنم. ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ک پیرۆز ده‌که‌م.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن arbaba


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان