ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 13 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9494384
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 30

یادی شەهیدی سەركردە، شەهید خالیدی حەسەن نژاد

مێژووی ناردن : Thursday, August 10 @ 12:58:55 UTC

ئەم مانگی گەلاوێژە 25 ساڵ بەسەر شەهید كرانی شەهیدی سەركردە خالید حەسەن نژاد تێپەری، 25 ساڵ لەوە پێش یەكێك لە باشترین و دڵسۆزترین رۆڵەكانی رێبازی سازمانی خەبات بە دەستی تاقمە ترۆریستیەكانی رژیمی ئێران لە شاری رانیەی باشووری كوردستان بە پلەی شەهادەت گەیشتوو چووە ریزی نەمرانەوە. بە شهیدبوونی كاك خالید سازمانی خەبات زیانێكی قەرەبوونەكراوی وێكەوت و هەتا ئێستاش هاوسەنگەرانی خەم و پەژارەی ئەو سەركردە دڵسۆز و ماندوونەناسەیانە.
لە یادی 25مین ساڵرۆژی شەهیدبوونى خاڵیدی حەسەن نژاد دا سەری رێز و نەوازش لەبەردەمی دا دادەنەوێنین و هەمیشە بەرێزەوە یادی بەرز رادەگرین.



یادی شەهیدی سەركردە، شەهید خالیدی حەسەن نژاد
دەردی داگیركەرانی نیشتمانی خۆشەویستمان كوردستانی ئازیز، دەردی دەستەسەری و دەست بەسەریی گەلی كورد و ژانی ژێر چەپۆكی و چارەڕەشیی گەلەكەمان، دەردێكی ئەوەندە گرانە كە بەخت كردنی گیانی شیرین لە رێی موبارزەی رزگاریی خوازانە لەو هەموو دەردو ژانەدا هاسانە لەلای رۆڵەكانی كوردستان.
گیان و ژیان كوا نرخی هەیە بەژێر دەستی و كۆیلەیی؟ كوا ژیان بە ژیان دەژمێردرێ كە بەند لە سەردەست و پێ بێ و قفڵی دیكتاتۆران لەسەر دەم بێ؟ ژیان بە دیلی بە ژیان ناژمێردرێ بەتایبەت ژیان بە ژێردەستی لە نیشتمان و خاك و ئاوی باو باپیران دا، دوژمن بۆ بژی لە سەر ئەو نیشتمانە؟ ئەو دوژمنەی كە ژیانی لە خاوەن ماڵ كردۆتە مەرگی بە زیللەت، چۆن دەبێ لێی كەڕ بین بێ دەردی سەر درێژە بە ستەم بدا؟
ئەو خاوەن نیشتمانە خاوەن وێژدانانەی كە ئاوا لە دەست دوژمن بە ئازارن و لە ستەم بێزارن چۆن دەبێ ئەو گیانە نیوە گیانەو ئەو ژیانە پڕ لە دەردو ژانەیان نەكەنە ئاوری بێ ئەمان بۆ گیانی دوژمنان؟ وە ئەو دوژمنانەی بە ناڕەوا ژیانیان لە خاوەن ماڵ و نیشتمانان تاڵ كردوە ژین لەوانیش تاڵ بێ. ئەوە حەقی ستەم لێكراوانە كە دژ بە ستەمگەران بیكەن. 
گەر بێیە لای رۆڵەكانی كوردستانی داگیركراو لە هەموو لایەنێكەوە، گیان بایەخێكی نیە لە رێی  ئامانجی پیرۆزدا كە تۆڵە ساندنە لە ستەمگەر و  پاشان راونانیەتی لە كوردستانی خۆشەویست و ئازیز. گیان لە رێی خەبات و موبارزەدا بایەخی نیە لای ئەو رۆڵە دڵ زیندووانەی كوردستان. بەڵێ هیچ رۆڵەیێكی كوردستان كە هەستی مرۆڤایەتی زیندوو بێ كە زۆربەی رۆڵەكانی وان، دەربەست بە گیانی خۆی نیە بەلام لەگەڵ ئەوەدا، هەر كام لە رووی فیداكاری و ئیسارەوە،  گیانی هەڤاڵانی خۆی لا عەزیزە و حەز دەكا گیانی خۆی سوپەری گیانی وان و خوێنی خۆی بكا بە دێڕكێشی ژیانیان، هەڤاڵانیان بمێنن بە سەربەرزی و سەركەوتوویی. خۆی بمرێ و هەڤاڵانی خۆش بن. هەر بۆیە مەرگی هەركام لە رۆڵەكانی كوردستان لە دڵی هەڤاڵاندا بەژانە، كە دەزانن خەبات و موبارزە بەبێ خۆین نابێ. 
جا لێ گەڕێ و مەپرسە مەرگی هێندێ لە هەڤالان چەندە بەژانە. مەرگی ئەو هەڤالانەی كە هەموو وجودیان دڵسۆزی و خزمەت و ماندوویی بۆ شۆرش و شۆرشگێڕانە. بێ ئەوە كە قازانجی خۆیان لەبەر چاوبگرن وە بێ ئەوە كینە لە هەڤالانیان لە دڵ بگرن. دەزانی چەندە مەرگیان بەژانە و چەندە مەرگیان بۆ شۆرش بەزیانە؟
بەڵێ جێ ی ئەو كەسانە لە دڵی هەڤاڵان لە ریزی شۆرشدا بەچرڵەو چزڵ دەمێنێ. مەگەر بە سەركەوتن و بە گەیشتن بە ئامانج جێی ئەو جۆرە كەسانە لە دڵ و لە ریزی هەڤاڵاندا پر ببێتەوە. دیارە ئەو دەمە رۆحی ئەوانیش لە بەهەشتی شەهیداندا، دەحەسێتەوەو ئاهێكی دێتەوە بەر. 
بەڵێ كوردستان رۆڵەی وا مەرگ بەژانی زۆرن كە كەلەبەریان پڕنابێتەوە مەگەر بە سەركەوتن. سازمانی خەباتی خوێناوی زۆری رۆڵەی هەرە بەنرخی ئاوای پێشكەش بە خەباتی كوردستان كردوە. دژمنی داگیركەر كە لە جەنگی داسەپاودا ناگاتە ئامانجی، لە رێگەی ترۆر و رەشەكوژی هەوڵ دەدا بۆ زەربەتدان لە كادرە بە كەڵكەكانی شۆڕش وە ئەو بەرنامە نا ئینسانی و ترسنۆكانەیەی لەگەڵ ئەندامە دڵسۆزەكان و لە كڵدەرهاتووەكانی شۆڕشی كوردستان بەكار هێناوە.
یەكێك لە رۆڵە بەنرخەكانی گەلەكەمان كە بەو شێوەیە بەدەستی ترۆریستەكانی رژێمی ئێران شەهید كرا، كاك خالیدی حەسەن نژاد ناسراو بە خالید سەقزیە.
كاك خالیدی حەسەن نژاد كوڕی مەلا عەبدوڵا لە ساڵی 1342دا لە شاری سەقز لە بنەماڵەیێكی هەژاردا لەدایك بوو. لە حەوت ساڵیدا چووە مەدرەسەو تا سێی راهنمایی دەرسی خوێند. كە شۆرشی گەلانی ئێران دەستی پێ كرد بووە هۆی هێرشی نامەردانەی هێزە سەركوتگەرەكانی رژێمی خومەینیەوە بۆ سەر كوردستان نەی توانی درێژە بە خوێندنەكەی بدا. وەك رۆڵە بەهەست و دڵپاك و شەرەف پەرەستەكانی تری كوردستان پاییزی 1358 هاتە ناو ریزی پێشمەرگایەتی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدینەوە. لەگەڵ پێكهاتنی سازمانی خەبات وێڕای هەڤاڵانی لەناو دەفتەردا هاتە سازمانی خەباتەوە وە بوو بە ئەندامێكی باوەر پێ كراو لە سازماندا و درێژەی بە كاری شۆرش دا بەو پەڕی پاكی تێ كۆشاوە كە جێی رەزامەندیی دڵسۆزانی سازمانی خەبات بوو.
كاك خالید سەقزی بە هۆی پاكی و شیاویی خۆیەوە پلەی سەردەكەوت تا لە كۆنگرەی دووهەمی سازماندا بوو بە ئەندامی دەفتەری سیاسی. كاك خالید لەگەڵ ئەوەش دا كە لاوێكی بەغیرەت و بەجەرگ بوو، لەبەر نیهایەتی پاكی و درووستكاریی زۆرتری كاری لە بەشی دارایی و تەداروكاتی سازماندا پێ دەسپێردرا. لە پاكی و دروست كاری دا كەم وێنە بوو، وە لە بەهاری ئەم ساڵ دا بوو بە بەرپرسی كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتی. كاك خالید ئینسانێكی حەواوە و رووخۆش و دڵپاك بووە جوێ لەوە لە كاری خۆیدا زۆر موقەرەراتی و جیددی و خۆشەویستی عام بوو. كاك خالید جوێ لەو كارە سازمانیانە كە گوترا لە جەولەی پێشمەرگەدا بەشداری دەكرد و لەو سەنگەرەشدا بە ئەوپەری ئیمان بە رێبازی سازمان و شۆرشە رەواكەی كوردستانی لە خۆی نیشان دا.
بەداخێكی گرانەوە ئەو رۆڵە بەنرخەی گەل، ئەو قارەمانە بە ئیمانەی سەنگەری سازمانی خەبات، لە شەوی سێ شەممە 8 لەسەر9ی گەلاوێژی 1371 بە دەستی عەوامیلی رژێمی ئێران لە ناو شاری رانیەی كوردستانی عێراق دا شەهید كرا و چووە ریزی كاروانی شەهیدانی گەلەوە. 
مەرگی كاك خالید زیانێكی گەورە بوو بۆ سازمانی خەبات و شۆرش. مەرگی كاك خالید داخێكی گران و بەژانی بەسەر دڵی هەڤاڵان و دۆستان و ناسیاوان دا هێنا.
هەزاران سڵاو لە گیانی نەمری كاك خالید و گشت شەهیدانی رێی رزگاری كوردستان.
روخان و نەمان بۆ رژێمی ترۆریستپەروەری تاران. نەفرین و لەعنەتی گەل بۆ خەیانەتكارو جاسوسان.
دەستی تۆڵەی گەل بەهێزەو وەك خەزانی پاییز گەڵای تەمەنی خۆفرۆشان دەوەرێنێ و دەستی هەموو تاوانبارێك دەقرتێنێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن arbaba


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان