ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278552
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

سیاسەتی رژێم لەبارەی پەروەردە و زانستگاكان!

مێژووی ناردن : Saturday, July 29 @ 07:52:44 UTC

                                                                                                                                    فرمێسك ئەردەڵان                                                                                                           رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەركاریەوە هەمیشە زانستی بە مەترسی بۆ سەر خۆی زانیوە و یەكێك لەو سەرنگەرانەی رژیم ترسی زۆری لێی هەبووە، زانستگاكان بووە. رژیم یەكەم جار ساڵی 1358 بە ناوی ئینقلابی فەرهەنگی پەلاماری زانستگاكانی ئێرانی داو بۆ ماوەیەك دایخستن، لە دوای ئەوەش هەر جارەو بە بیانوویەك زانستگاكانی كردۆتە ئامانج. 


                                                                                                                                                                           رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەركاریەوە هەمیشە زانستی بە مەترسی بۆ سەر خۆی زانیوە و یەكێك لەو سەرنگەرانەی رژیم ترسی زۆری لێی هەبووە، زانستگاكان بووە. رژیم یەكەم جار ساڵی 1358 بە ناوی ئینقلابی فەرهەنگی پەلاماری زانستگاكانی ئێرانی داو بۆ ماوەیەك دایخستن، لە دوای ئەوەش هەر جارەو بە بیانوویەك زانستگاكانی كردۆتە ئامانج. لە نوێ ترین هەنگاودا كە بە ئینقلابی فەرهەنگی دووهەم نادوێر كراوە، لە مانگی رەزبەری داهاتووەوە بە ئیسلامی كردنی دەرسەكان (بەتایبەت زانستە مرۆییەكان) دەس پێ دەكات. ئاخوند میسباحی یەزدی پێشنیاری دا زانستگاکان به ئیسلامی بکرێن، و ئەنجومەنی بەرزی ئینقلابی فەرهەنگی پروگرامێکی لە ژێر ناوی "خوێندنی دامەزراوەی توێژینەوەی ئیمام خومەینی"  کە مسباحی یەزدی خۆی سەرۆكایەتی دەكات، زانستگاکان لە علومی ئینسانی بێ بەش ئەکرێ و لە سەر سێ خال جێبەجێی دەكەن کە بریتین لە (ماموستای زانکۆ ،کتێب و دەقەكانی خوێندن، خوێندكار).
لە كاتێكدا رژێم هەنگاوێكی وا دژە زانستیانە هەڵدەگرێ كە سێ سەد ملیارد تمەن كورتی بودجەیان هەبووە، كە خەرجی و مەسرەفێكی ئاوا لەم پرژە نازانستیەیان دەكەن و ئەنجومەنی بەرزی بەناو ئینقلابی فەرهەنگی چەندین پلانی دیكەی هەیە لەو بارەوە كە یەك بە یەك ئیشارەیان پێ دەكەین.
یەكەم: یەكەم رشتەیەك بە ئیسلامی كراوە  خوێندنەوەی ژنانە و لە درسی "نەزریەهای فیمینستی" گوریانە بە "نەقدی نەزریە های فیمینیستی".
دووهەم: پەسەند کردنی گەلالەی جیاكردنەوەی ژن و پیاو لە زانستگاكان و هەموو ناوەندە زانستیە بەرزەكانی وەڵات و بە ئیسلامی كردنیان.
سێهەم: دروست كردنی ئەنجومەنێك بە مەبەستی بە ئیسلامی كردنی ناوەندەكانی خوێندن.
چوارەم: یاسایی کردنی چالاکی  فەرهەنگی و سیاسی زانکۆیەکان بۆ ئەوە زانستگا بێتە شۆێنی ئیسلامی و سالم (بە رای سیستەمی ویلایەتی فەقیه )
پێنجەم: زیاترکردنی  ئاگاداری زانکۆیەکان بۆ ئەوە بتوانن بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهان بۆ بەرێوەبردنی ئامانجی ئیسلامی تاوتوێ بكەن.
ششەم :بینا و باڵەخانەی زانستگاكان لە مێعماری ئیسلامی كەڵك وەرگرن.
ئەم کار و چالاکیانە بۆ ئەویە گەنجەکان بێرنە سەر بیری خۆیان و بە زۆر ئیسلامیان بكەن کە لە لای ئەوان ئیسلام لە جۆری وەلایەت فەقیهە  و ولایت فقیە جێنشینی خوا لەسەر عەرزە. باش ئەزانین ئێران بە گشتی ولاتێکی ئیسلامی لە ناوچەیەكی ئیسلامی هەڵكەوتووە. بەڵام جەماوەری ئەو وڵاتە حەزیان لەوە نیە دین بە زۆر بسەپێ بەسەریاندا و تا ئێستاش زۆربەی هەنگاوەكانی رژیم لە راستای بە ئیسلامی كردنی زانستگاكان و بە زۆر سەپاندنی شكستی هێناوە. بۆ ئەو هەنگاوە نوێیەشیان وەك لە ئێستاوە دیارە بەشێكی زۆر لە ئوستادانی بوێری زانستگاكان لێی هاتوونە دەنگ و نارەزایەتیان لەم پیلانانەی رژیم دەربریوە.
لە ئاستی پێكهاتەو ناوەند و رێكخراوە خوێندكاریەكانیش دا دەنگی نارەزایەتی دەبیسترێ و رۆژ لە دوای رۆژ بەرنگاربوونەوەو نارەزایەتی دژ بە سیاسەتی بە ئیسلامی كردنی زانكۆكان زیاتر دەبێ و خوێندكارانی بوێر ئەو جاریش باشتر لە رابردوو دژایەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەتە دژە زانستیەكانی رژیم دەردبرن. 
بەو هیوایەی بە هەوڵی ئوستادان و خوێندكاران و جەماوەری ئازادیخواز بەربەو هەنگاوە نازانسیتەی ئاخوندان بگیردرێ و لەم بارەشدا شكست و پاشەكشەیەكی دیكە بە رژیمی ئاخوندی بدەن.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی وتار
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری وتار:
به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان