ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 10 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508269
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

مێژووی ناردن : Friday, July 21 @ 07:02:35 UTC

 جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان !
كادرو پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان!
٣٠ی پوشپه‌ڕی ٢٠١٧ کوردی به‌رامبه‌ر به‌ ٢١ ی ژولای ٢٠١٧ی زایینی حەوت ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی مامۆستای زانا و  ڕێبه‌ری تێکۆشه‌ر و که‌م وێنه‌ی کورد و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی تێده‌په‌ڕێ. 


 بێگومان له‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ خه‌باتكاره‌ی گه‌له‌كه‌مان، كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ نێو جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان و زیانێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی له‌ گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات دا. مامۆستای زانا و تێکۆشه‌رمان  خاوه‌نی نزیك به ٧٠ ساڵ خه‌باتی به‌رده‌وام  بوو له‌ مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی دژی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌گشتی و  ڕێژیمی ئاخوندی به‌تایبه‌تی و  ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لێك له‌ ده‌وره سه‌خت و دژوارەكانی جوڵانەوی کورد و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی کرد. مامۆستا وەك ڕێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و شاعیر و ئه‌ده‌ب زانێکی به‌توانا و وه‌ک پێشه‌وایه‌کی ئاینی، به‌ گیان و دڵ، سادقانه‌ خه‌باتی کرد و هه‌موو ژیانی خۆی خسته‌ خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی. 
ئێمه‌ هه‌ڵوه‌دایانی ڕێگه‌ی پیرۆزی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی، لە مەدرەسەی سازمانی خەبات كە قوتابخانەی ڕێبازی نیشتمان خۆشەویستی و خه‌باتکردن له‌ پێناوی ده‌سکه‌وت و مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کوردی سته‌م دیده‌ و هێماو هه‌وێنی تێکۆشان بۆ ئازادی و پێشمه‌رگه‌ و دڵسۆزی‌ بۆ گه‌ل، له‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دواییدا درود و سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ زانا و تێکۆشه‌ره‌ و یادی به‌رزو به‌ڕێز ڕاده‌گرین و‌ له‌م ڕۆژه‌دا په‌یمان‌بۆ به‌رده‌وامی ڕێباز و خه‌باتی مامۆستای مه‌زن و فیدكارمان  نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئەو پەیمانە به‌ باشترین پاداش و ڕێزگرتن له‌ یادی  مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی ده‌زانین و هەمیشە‌ هزر و ئه‌ندێشه‌ و باوه‌ڕی مامۆستا  به‌ مه‌شخه‌ڵی خه‌بات دەزانین و له‌ڕێی تێکۆشمانمان له‌ هه‌‌موو سه‌رده‌مێکی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد دا كەڵكی لێ‌ وەردەگرین.
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
هاونیشتمانیان و ئۆگرانی خه‌بات و بیرو باوه‌ڕی کوردایه‌تی مامۆستا سه‌یید جه‌لال!
ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یادی کۆچی دوایی مامۆستای مه‌زن و زانامان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ خه‌باتی به‌رده‌وامی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌و په‌ڕی گه‌شه‌دایه‌ و دوژمنانی کوردیش به‌ره‌و ڕوخان و شکستی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی له‌ ڕوبه‌ڕونه‌وه‌دایه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی و گوشاری زیاتری ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ به‌ره‌وڕوه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتر و سیاسه‌تی تۆقاندن  و گرتن و کوشتنی خه‌ڵکی ئێران ده‌سه‌ڵاتی دژه‌ ئینسانی خۆیان ڕاگرن و وای نیشان بده‌ن که‌ هێزو توانایان هەیە، به‌ڵام نیشانه‌کانی  لاوازی و له‌رزۆکبوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دژه‌ ئینسانیه دەردەخەن و ناکۆکی‌ ناوخۆیی باڵه‌ به‌ناو جیاوازه‌کانی ئاخونده‌کان‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌که‌وێ و حاكمیەتی تووشی داماوی كردوە بە شێوەیەك كە روخانی یەكجاری ئەو دەسەڵاتە نگریسە نزیك بۆتەوە.
بە هومێدی هاتنی ئەو رۆژەی كە كۆتایی هاتنی حكومەتی دیكتاتۆری ئاخوندی تێدا بێتە دیی و بە درودی دوبارە بۆ رۆخی مامۆستای زانا و لێهاتوی گه‌له‌که‌مان مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی.
جێگەی خۆیەتی ‌کە ئه‌زموونی مامۆستایی کۆچکرد و هه‌روه‌ها باقی خه‌باتکاران و شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی گه‌له‌که‌مان ببێتە هەوێنی هه‌وڵ بۆ یه‌کڕیزی و ته‌بایی زیاتر و کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له‌ ناو هێزه‌کانی ناو گۆڕه‌پانی خه‌بات. 
سڵاو له‌یادی مامۆستایی زانا و دڵسۆزمان!
به‌رز و به‌ڕێزبێت یادیخەوتەمین ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ، بۆ پێشه‌وه‌ له‌ پێناو وه‌دیهاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانی مامۆستا سه‌یدی جه‌لال حسینی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی پووشپەری 1396ی هەتاوی
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان