ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 40 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10792737
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی!

مێژووی ناردن : Tuesday, July 18 @ 07:11:00 UTC

فرمێسك ئەردەڵان 
هێندێ جار ئەم دو خاڵە (عەداڵەتی رەگەزی و بەرابەری رەگەزی) تێکەڵ ئەبن، لە كاتێكدا هەر دوو بابەتەكەدا پێویستن و لازمە هەم عەداڵەتی رەگەزی هەبێ و هەمیش بەرابەری رەگەزی، وەك هەموومان دەزانین ژن و پیاو تەواوكەری یەکن، وەلێ دوو رەگەزی جیان لە زاهێر، دەرون، توانا، هێز، و هەستیان جیاوازیان هەیە و کەس ناتوانێ ئینکار و حاشای لێ کات. بە هۆی ئەم جیاوازیانە بەرابەری جنسیەتی سخت بەرێوە دەچێت و مافی ژن بە پێی سێ خاڵ خوێندنەوەی بۆ دەكرێ. 


لە روانگەی قانون. لە روانگەی شەرع، و عورف و کومەڵگا. دیارە لە وەڵاتانی پێشكەوتووی جیهان تا ئاستێكی باش لە هەر سێ رەهەندەكەوە خوێندنەوەی دروست بۆ بابەتە رەگەزیەكان كراوەو تا رادەیەكی باش ئەو نیگەرانیەی لە ناوچەكانی جیهان لەبارەی ئەو بابەتانەوە هەیە لەوێ چارەسەری پێویستی بۆ دۆزراوەتەوە، بەڵام ناوچە دواكەوتووەكان بەتایبەت وەڵاتانی خۆرهەلاتی ناوەراست ئیشارە لە قانون دا بەشێوەی كرچ و كاڵیش بێ ئیشارە بە مافی ژنان كراوە. بەڵام هەر ئەو یاسایانە لە ناو کۆمەڵگادا بەرێوە ناچێت. وەکو مافی سەرپرشتی منداڵ كە دەبێ بدرێ بە دایک بەلام بە هۆی کێشە و فشاری خانەوادەو کۆمەڵگا دایكان لەو مافەی خۆیان ئەگوزەرێن، یان كوشتنی ژنان لەسەر بابەتی شەرەف و ناموس كە لە بەپێی یاسا قەدەغە کراوە بەڵام لە کۆمەڵگای پیاو سالار و عەشیرەتی تا ئێستاش بەبێ گوێدانە قانوونەكان دژ بە ژنان و بە بیانووی شەرەف و ناموس تاوانی گەورە دەكرێ و لە راستای بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانكاریانە هیچ هەنگاوێكی قانوونی ناندرێ و یاساكان سڕ كراون.  زۆربەی کەسانێ کە پشتیوانی مافی ژنن داخوازی ماف و  سزای یەکسان دەكەن بۆ هەر دوو رەگەزەكە لە نێو یاسای ئەو دەولەتانەی کە عەداڵ‌ت و بەرابەریان تێدا رەچاو نەكراوە و مافی ژن ناپارێزن. لە بەرانبەر شەرعو دین : دینەكانیش بە شێوەی جۆراوجۆر ئیشارەیان بە ماف و ئەركی هەر دوو رەگەزەكەی كۆمەڵگا كردووە و هاوكات ئیشارە بە سزادانی هەردوو لا دراوە. لە زۆر ئایەی قورئان سزا بۆ ژن و پیاو وەك یەكە (سورەی نور ئایەی دو )(هەر یەک لە ژن و پیاوی زیناکار سەد زەربە شەلاقی هەیە )یان (سورەی مائدە ئایەی سی و هەشت )دەستی ژن و پیاوی دز بقرتێنن. بەرانبەری لە پوڵ و ماڵ (سورەی نیسا ئایەی سی و دو ) پیاوان بەشێ لەو شتەی بەدەستی تێرین ئەیبەن و ژنانیش لەو شتە بەدەستی تێرێن بەشیان هەیە ). هەروەها لە چەندین ئایەی دیكەدا باس لە مافی ژن و پیاو دەكا. بەڵام ئەمیش وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە و لە هەر تاوانێكدا ئەوەی دژی ژنان جێبەجێ دەكرێ بۆ پیاوان بەو جۆرە نیە یان سزای سووكتر بەرێوەدەچێ.
 لە بەرانبەر عورف و کۆمەڵگا: لە نێو ئەو كۆمەڵگە داخراو  پیاوسالارانەدا ئەبینین ئافرەت بە کەسێکی كەم چاو لێ ئەکرێ و بەردەوام سەركۆنە و تەحقیر ئەوێ، خانەوادە و كۆمەڵگا جیاوازی لە نێوان رەگەزەكان دەكەن و ئەو مافانەی بۆ رەگەزی پیاو لەبەرچاو دەگیرێ و ژنان نابێ هەر بیریشی لێ بكەنەوە. واتە رەگەزی ژن نابێ پێ بکەنێ نابێ خوشەویستی هەبێ و... بەڵام بۆ پیاوان زۆر سروشتی و ئاسایی سەیر دەكرێ. 
لە کۆتاییدا پێویست و زەرووریە كە لەو وەڵاتانەی لە باری كۆمەلایەتیەوە سوونەتی و داخراون بە تایبەت ولاتانی جیهان سوەم لەگەڵ چەسپاندنی یاسا و قانوونەكان پێویستە عەداڵەت و بەرابەری رەگەزی و پاراستنی بەكرێتە فەرهەنگ و رێگا نەدرێ هەر كەس بە پێی تێگەیشتنی خۆی خوێندنەوە بە شەرع و دینەكان بكات و بەسەر كۆمەڵگایدا بچەسپێنێ‌، هاوكات پێویستە لە كۆمەڵگا ئازادی فەردی و كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری بەدیی بێت و بە شێوەیەكی زانستی خوێندنەوە بۆ عەداڵەت و بەرابەری و مساواتی رەگەزی بكرێ، لەو كاتەدایە كە زۆرێك لە تەنگ و چەڵەمە و بەربەستە رەگەزیەكان نامێنن.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 4
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان