ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9494355
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 30

دیسكۆرسی رووخان دیسكۆرسی رۆژ

مێژووی ناردن : Friday, July 14 @ 12:35:29 UTC

كامیل نوورانی فەرد
میژووی زیاتر لە سێ دەیە دەسەڵاتداریەتی ئاخوندان مەوداێكی باشە بۆ ئەوەی خوێندنەوە و رێگەكاری ئازادیخوازان لە بازنەی هیوا بە ئاڵوگۆر و رێفۆرمی ئەو دەسەڵاتە بترازێ‌ و ساغبوونەوەێكی تیۆری لەسەر شێوەی بەرنامە و ووتاری سیاسی لەراست رژیم دروست بێ. 
ئەمرۆ نەك گەلانی ئێران بەڵكو زۆرێك لە وەلاتانی جیهانیش وێرای ئاشكرابوونی ناوەرۆكی دەسەڵاتی ئاخوندی هەر لە دیكتاتۆریەت و سەركووت و پێشێلكارییە ناوخۆیی و پەرەدان بە سیاسەتی ترۆریسم 


و ئاژاوەگیری و دەستێوەردان و دەورە نەگەتیڤە شەرئەنگێزەكەی لە ئاستی ناوچە و جیهان، بەو قەناعەتە گەیشتوون كە ئەو دەسەلات و سیستەمە ئیتر ریفۆرم و چاكسازیی هەڵناگرێ‌ و پێویستە رەوتێكی تر بگیرێتە پێش.
بابەتێكی سەرسوورهێنەر و نوێ نییە ئەو تایبەتمەندییانەی باسی لیوەكراو پێكهاتەی ئەو سیستەمەی ئێستایان پێكهیناوە  و هەموو ئەو تایبەتمەندی و خاڵە نەگەتیڤانە وەك بینایەك وایە كە هەر لە  خشتی یەكەمی بە خواری داندراوەو دەستكاری كردنی  هەر كام لەو خشتانە شوێنەواری خەراپتر لەسەر كۆی بیناكە بە جێ دێڵێ و تاكە رێگە، رووخاندنی یەكجاری بیناكەیە‌. 
هەر سیستەم و نیزامێك لەگەڵ خوی كۆمەڵێك بەها و نۆرم دێنێ‌ ئەو بەها و نۆرمانە دەبنە شوناسی ئەو سیستەمە و بەوانەوە دەناسرێتەوە و شێوەی كار و بەرێوەبەریشی لەسەر ئەو پێوەرانە دەبێ. تایبەتمەندی دیكتاتۆریەت بە بوونی وەلی فەقیه و فاشیزمی دینی بە بوونی مەزهەبێكی تەسكی دیاریكراو، بەستنەوەی مەشیروعیەتی سیستەم بە ئاسمانەوە و نەك دەنگی خەڵك و بەرزە فریی و هەوڵ بۆ بەرفراوان كردنەوەی سنوری دەسەلات و مانەوەی حوكمەكەی لەچوارچێوەی ناردنی ئینقلاب بو دەرەوەی سنوورەكان،  ئەو نۆرمانەن كە سیستەمی رژیمی ئاخوندی لەسەر بونیاد نراوە و سروشتیە نەگونجاو بوونی ئەو پێوەرانە لەگەڵ بەها و نۆرمە ئینسانیە بالاكان كە مرۆڤایەتی لەرەوتی گەشەی مێژووییەوە پێی گەیشتووە، پێكدادانێك دروست دەكات و مانەوەی ئەو سیستەمە تەنیا لەرێگەی زەبر و زەنگ و جینایەت و سەركووت و وەحشیگەری و ترۆر و كوشتن دەكرێ‌. ئەو دەسەلاتە ناتوانێ‌ ریفۆرم هەڵگری و هەر ریفۆرم و چاكسازییەك لەو بناغە فكرییانە دەبێتە هۆی رووخانی بناغەكانی سیستەم. ئەگەر ریفۆرمێكیش لەسەر ئەساسی گۆرینێكی دیار نەبێ كە كاریگەری بخاتە سەر باشتر كردنی رەوتی ژیان خەڵك، مەبەست لە چاكسازیی و ریفۆرم دەبێ چی بێ؟ 
بە زانینی ئەو راستیانە ئەو بروایە تا دێ‌ بەهێزتر دەبێ كە تاكە رێگە لەبەردەم ریزی ئازادیخوازان هەنگاونان بەرەو رووخان و نەهێشتنی هەموو پێكهاتەی ئاخوندییە. هەر بۆیەشە تادێ‌ هیماكانی بەهێزتر بوونی  گووتاری رووخان زیاتر دەردەكەوێ‌ و ریزی گۆرانخوازان پتەوتر و بەرفراوانتر دەبێ. 
پرۆژەی رووخان دەبێ وەك هێلێكی فكریی لێ برواندرێ و كار بۆ بە هێزكردنی ئەو هێلە فكرییە بكرێ‌ و زۆرترین تاكی پێ پەیوەست بكرێ‌ و كە كاتێك قەناعەتێكی گشتی لەسەر زەرورەتی گۆران و كۆتایی هاتن بە وەهمی ئیسلاحات دروست بوو ئەو كاتەیە كە هێزی عەزیمی جەماوەریی رێگەكانی بە پراكتیك دەرهێنانی ئەو پرۆژەیە دەدۆزێتەوە. دەبێ ئەوەش بوترێ‌ كە هێزی یەكلایكەرەوە لە جێبەجێكردنی ئەو گووتارە جەماوەر و خەڵك و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسیەكانیش وەك بەشێك لەخەڵك دەور دەبینن و هاوكات تەنیا یەك میتۆدی خەبات نابرێتە پێش ، بەڵكو لە هەموو شێوەكان بە ئامانجی رووخان كەڵك وەردەگێردرێ‌. 
ئەزموونی چەند ساڵی رابردووی ناوچەكە سەلماندی كە جەماوەر تەنانەت بە كەمترین ئیمكانات، دەتوانن كۆشكی دیكتاتۆران وەلەرزە بخەن و حوكمە ناخەڵكیەكان لەسەر كار لابدەن. ئەوەی گرینگە یەكریزی و یەكگووتاری خەڵك لەئاستێكی بەرچاوە كە دەتوانێ ئالوگۆر بەدوای خویدا بێنێ‌. 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران یەكێك لەو هێزانەیە ووتاری رووخان بە تاكە چارەسەر و دوایین رێگە بو وەدیهاتنی مافی سەرجەم پێكهێنەرانی ئیران دەزانێ‌ و لەو پیناوەشدا خەباتەكەی چڕ دەكاتەوە و كار بۆ بەرفراوان كردنی ئەو گووتارە بە ئەرك و كاری خوی دەزانێ‌. 
جێگەی باسە كە لەو پێوەندییدا كۆبوونەوەێكی یەكجار گەورە و بەرفراوان لە ویلپەنتی پاریس لە ژێر چاودێری سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شۆرای ملی مقاومەت بەرێوەچوو كە پەرەدان بە ووتاری رووخان گەورترین ریساڵەت و پەیامی ئەو كۆبوونەوە بەرفراوانە بوو و بەشێكی بەرچاوی قسەی ووتاربێژان بە تایبەتی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و خاتوو مەریمی رەجەوی سەرۆك كۆماری شۆای میللی موقاومەتی ئێران تەرخان كرابوو بو باس كردن لە زەرورەتی گووتاری رووخان لەبەرانبەر رژیمی ئاخوندیدا. 
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین كۆبوونەوەی گرینگ بە بەشداری بەرێز كاك بابەشێخ حسینی و بۆ باس كردن لە پێوەند بە یەكگرتووی بەرەی خەباتكاران لەدژی رژیمی ئاخوندی بەرێوە چووە كە كاریگەر و شویندانەر دەبێ لە سەر بیرورای گشتی لە ئاستی دەرەوەدا. 
یەكگرتوویی هەموو پێكهێنەرانی وەڵاتی ئێران و هیزە كوردستانی و ئێرانیەكان و تێكۆشان بۆ رووخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ئەو نوسخەیەیە كە رزگاری لەدەست ستەم و چەوسانەوەی و بێ بەشی  هەموو خەڵكی ئێرانی تێدا تۆمار كراوە و دەبێ دواجار بەكردەوە دەربهێندرێ‌.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان