ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 33 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9582141
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

كاك بابەشێخ حوسەینی: سازمانی خەبات تەنیا رێگەى رزگاری خەڵكی ئێران لە روخانی رژیمی ئاخوندی دا دەبینێ

مێژووی ناردن : Saturday, July 01 @ 21:01:57 UTC

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 10ی پووشپەری 1396 بەرامبەر بە 1ی ژوئیەی 2017، بەرێز بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشداری لە كۆبوونەوەی ساڵانەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە پاریس كە لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە رێكدەخرێ كرد و تیایدا وتارێكی پێشكەش كرد.


سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمان  و خەباتكارانی رێگەی ئازادی دەستی پێ كرد و گوتی ئەوساڵیش بە بریاری لێبراوانەتر لە ساڵانی رابردوو بەشداری لە گربوونەوەی 1ی ژوئیەدا بەشدار دەبین بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پەیامی بریاری لێبراوانەی خۆمان بۆ پێچانەوە و تێكنانی حكومەتی نامەشروعی ئاخوندان بە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆری تاران بگەیەنین. 
كاك بابەشێخ حسێنی لە پێوەند بە رژیمی ئێران وتی: ئێمە لە سازمانی خەباتی كوردستان زیاتر لە 36 ساڵە پێمان وابووە كە رژیمی ئاخوندی هیچ ئاڵووگۆرێك قەبووڵ ناكا و روخانی ئەو رژیمە بە تەنیا رێگەی رزگاری خەڵكی ئێران دەزانین‌.
سكرتێری گشتی سازمانی خەبات هەروەها ئیشارەی بەوە كرد كە هەڵسووكەوتەكانی رژیم هۆیەكی باشن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی خەڵكی ئێران بكەن و لە سازان لەگەڵ ئەو رژیمە دوور كەونەوە. هەروەها تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە مانەوەی ئەو رژیمە زیان و خەسارەتی نەك هەر بۆ خەڵكی ئێران بەڵكوو بۆ خەڵكی ناوچەكەش دەبێ.
كاك بابەشێخ هەروەها لەپێوەند بە سیاسیەتی سازان وتی: سیاسەتی سازان لەگەڵ رژیمی ئێران جوێ لە قازانج بۆ دەسەڵاتداران هیچ ئەنجامێكی دیكەی نابێ كەوایە بۆ هاوكاری لەگەڵ خەڵكی ئێران و بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی خوێنمژ لە ئێران لە هاوكاری لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە خۆ ببوێرن و پشتیوانی لە هێزە ئازادیخواز و شۆرشگێڕەكان بكەن.
هەروەها خانم مریەمی رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت لە وتارێكی تایبەت دا لە چەند رەهەندەوە باسی لە دۆخی ئێران و ناوچەكەو بزوتنەوەی شۆرشگیرانەی ئێران كرد و داوای لە وەلاتان كرد كە خۆ لە سازان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی ببوێرن و پشتیوانی لە بزوتنەوەی شۆرشگێرانەو سازماندراوی خەڵكی ئێران بكەن. 
لەپێوەند بە رێگەچارەی لێكترازانە سیاسی و كۆمەلایەتیەكان لە ئێران مریەمی رەجەوی وتی: باوەرمان بە دەنگی خەڵك و هەڵبژاردنی ئازاد، جیایی دین و دەوڵەت، هاوبەشی و بەشداری چالاكانەی ژنان لە رێبەری سیاسی كۆمەڵگە، دیفاع لە خودموختاری نەتەوە جیاجیاكانی ئێران لە چوارچێوەی یەكگرتوویی وەڵات و ئاواتی دیموكراتیكی هاونیشتمانیانی ئێمە بۆ داهاتووی ئێرانە و بەشێكی گرینگ لە هێزی جێگرەوەی دیموكراتیانەیه. هەروەها وەلامێكی بەجێیە بۆ لێكترازانی نەتەوە جیاجیاكانی ئێران، وەڵامێكە بۆ ناكۆكی و جیایی نێوان شیعە و سوننی، وە هەروەها وەلامێكە بۆ لێكترازان و كێشەی نێوان ئێران و وەڵاتانی ناوچەكە.
خانمی رەجەوی هەروەها لە وتارەكەیدا چەند داوایەكی خستەبەردەم وەلاتان وەك چارەسەری قەیرانەكانی ناوچەو وتی: ئێمە پێشوازیمان لە هەڵوێستەكانی كونفرانسی سەرانی عەرەبی، ئیسلامی و ئەمریكایی لە ریاز دژ بە كردەوەی تیرۆریستی و تێكدەرانەی رژێمی ئێران لەناوچەكە كردووە. داوا لە رێكخراوی نەتەوەكان و یەكیەتی ئوروپا و ئەمریكا و وەلاتانی ناوچەكە دەكەین مقاومەتی خەڵكی ئێران بۆ روخانی ئیستبدادی مەزهەبی بە فەرمی بناسن. ئەو رژیمە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی وەلا نین و شوێنی ئێران بە مقاومەتی ئێران بدەن.
سپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆریستی و لە تێكرای ناوچەكەی وەدەر نێن.
خامنەیی و باقی سەرانی ئەو رژێمە بەهۆی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بەتایبەت كوشتاری ساڵی 67 و جینایەتی جەنگی لە ناوچەكە بكێشنە بەردەم عەداڵەت.
شایانی باسە لە كونفرانسی ئەو ساڵی ئێرانیانی ئازادیخواز كە لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتەوە رێكخرابوو ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی سیاسی و پارڵمانتار لە هەر پێنج قارەكەی جیهانەوە بەشدار بوون و لە پەیامەكانیاندا پشتیوانیان لە بزوتنەوەی خەڵكی ئێران و روخانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی كرد.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کاروتێکۆشان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کاروتێکۆشان:
راگه‌ێندراوێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان