ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557743
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

دارستانەكانی كوردستان لەبەردەم مەترسی جیددی دان

مێژووی ناردن : Saturday, June 24 @ 08:26:12 UTC

وریا خورشیدی
بە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما، سروشتیش رەنگ و شێوەی دەگۆرێ و بە نەمانی نم و باران، گژ و گیاش ووشك دەبن. ئەم گۆرانكاریەی سروشت دەبێتـە سەرەتای سەرهەڵدانی مەرسیەكی گەورە بۆ سەر دارستانەكانی كوردستانی ئێران.
دیارە لە زۆر شوێنی جیهان ئاگركەوتنەوە لە جەنگەڵ و دارستانەكان وەك كارەساتێكی سروشتی دەبیندرێ و هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەت دەكەونە كار بۆ مەهار و كونترۆڵ كردنی و قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتووان.


بەڵام ئەم فورمولە لە کوردستانی رۆژهەلات بە جۆرێكی دیكەیە، هەر وەك چۆن دەسەڵاتداریی ئاخوندی بە چاوی ئەمنیەتی سەیری هەموو شتێكی كوردستان دەكا لە راست دارستان و ژینگەش هەر هەمان خوێندنەوەی هەیە. هەر ئەو روانینە ناحەزەی رژیم بۆ كوردستان و دارستان و ژینگەكەی وای كردووە، كە كارساتی سوتانی دارستانەكان و لە ناچوونیان زیاتر بێ لە هەر ناوچە و شوێنێكی ئێران و ناوچەكە و جیهان. ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی كوردستان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەستی هێزە داپڵۆسێنەرەكانی ئەو رژیمە دیكتاتۆر و داگیركەرەی تێدایە، و هەر ئەوەش وای كردووە خەڵكی كوردستان بە هاوكاری چالاكانی ژینگەپارێز بە دەستی خاڵی و كەرەستەی سەرەتایی هەوڵ بدەن بەرنگاری دژمنی دارستانەكانیان بنەوە. 
سیاسەتی شووم و نگریسی رژیمی سیدارە بۆ لەناو چونی ژینگەی روژهەلاتی كوردستان به زقی دیاره، هەر  لە كەمتەرخەمی لە بەدەمەوەچوونی خەڵكی و چالاكانی باری ژینگە بگرە هەتا دروستكردنی بەربەست و فشار خستنە سەر ژینگەپارێزان و گرتن و زیندانی كردنیان.  به پێی ئامارەكانی خودی رژیم 20لەسەدی ئاگر کەوتنەوەکان به هۆی مانۆری سەربازی سپاوه بووه، 7 لەسەد به هۆی رووداوی سروشتیەوه و 73 لەسەدیش بەهۆی گەشتیار و كەمتەرخەمی خەڵكەوە بووە، هەروەها اه هەموو ئەو رووداوانەدا كەمتەرخەمی دامودەزگاكانی رژیم بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكان بەدیی دەكرێ، ئەوەش هۆیەكی دیكەی بەرزبوونەوەی زیان و خەسارەتی دارستانەكان و دەرخستنی حەزی ئەو دەسەِڵاتەیە بۆ لەناوچوونی دارستان و لەوەرگەكانی كوردستان. بەپێی ئامارەكان پارێزگای ئیلام كە نزیك بە 64 هەزار هێكتار دارستان بوونی هەیە، بەپێی قسەی بەرێوەبەری گشتی ژینگەی پارێزگای ئیلام، لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا  82 جار ئاگر لە ناوچە پارێزراوەكانی ئەو پارێزگایە بەر بووە كە 7122 هێكتار لە دارستانەكانی ئەو پارێگایە بە هۆی سوتانەوە لە ناوچوون.
هەروەها راگەیەنەكانی رژێم لە ماوەی رابردوودا رایانگەیاند كە خۆڵ بارین و ئاگركەوتنە هۆی سەرەكی لەناوچوونی دارستانەكانی پارێزگای كرماشانن. ئەو پارێزگایە 527 هەزار هیكتار دارستانی هەیە كە دەبێتە زیاتر لە 20 لەسەدی پانتایی ئوستانەكە. هەروەها بەرپرسێكی رژیم لەو ئوستانە رایگەیاند كە لەناوچوونی خاك لە پارێگای كرماشان ساڵانە 10 تۆنە لە هەر هێكتارێكدا كە ئەوەش مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئەو ناوچەیە كە یەكێك لە هۆیەكانی ئەوەش كەم بوونەوەی رژێژەی دارستانەكانە. ساڵی رابردوودا دارستانەكانی كرماشان 85 جار ئاگریان تێبەر بووە و نزیك بە 1000 هێكتار لەو دارستانانە سووتاون. 
لە ماوەی ساڵی رابردوودا 167 جار ئاگر لە دارستانەكانی ئوستانی كوردستان كەتووەتەوە. و هەواڵدەریەكانی رژێم رایانگەیاند كە ساڵی رابردوو زیاتر لە 680 هێكتار لە دارستانەكانی پارێزگای كوردستان بەهۆی ئاگرتەونەوە لەناوچوون.
هەروەها پارێزگای ورمێ 2 ملوێن و 750 هەزار هێكتار دارستان و مەرتەعی هەیە كە زۆربەی دارستانەكانی دەكەوێتە شارەكانی پیرانشار و سەردەشت. بەرێوەبەری سەرچاوەسروشتی و ئاویەكانی رژیم لە پارێزگای ورمێ رایگەیاندووە لە ساڵی 1395 دا 19 جار لەو ئوستانە ئاگركەوتووەتەوە بەڵام ئیشارەی بە رێژەی زیانەكان نەكردووە. هەر چەند ئەم ئامارانە لەچاو راستی كارەساتی سووتان و لەناوچوونی دارستانەكانی هەر چوار پارێزگاكەی كوردستان زۆر كەمترە بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانرێ  و رێگەنادرێ ناوەندە مەدەنیە سەربەخۆكانی تایبەت بە ژینگە وردبینی بۆ ئەو بابەتانە بكەن، بە ناچاری ئامارەكانی ناوەندەكانی رژیم بە نمونە هێنراونەوە. 
وەك لە پێشدا باسی لێوەكراو خەڵكیش زۆرجار ئیشارەی پێدەدەن بەشی زۆری ئاگركەوتنەوە لە دارستان و لەوەرگەكانی كوردستان بەشێوەی ئانقەست دەكرێ و پەنجە تاوان رووی له هێزەكانی رژیمە و  ئەو هێزانە بەجێی هاوكاری كردنی خەڵك و چالاكانی ژینگەپارێز، بەرەبست دروست دەكەن و خۆیشیان بەشێوەی بەرنامە بۆ دارێژراو خۆ دەبوێرن لە كونترۆڵ و كوژاندنەوەی ئاگرەكان. هەر بۆیە لە پێوەند بە گڕگرتن و لەناوچوونی دارستانەكانی كوردستان وەك زۆر پرس و بابەتی دیكە رژیمی ئاخوندی تاوانباری سەرەكیە.
هەر چەند ژینگەپارێزان و خەڵكی خەمخۆری ژینگە لە كوردستان بۆ  خزمەت و پاراستنی ژینگەی ناوچەكانیان درێغیان نەكردووە بەڵام بەهۆی بێ ئیمكاناتی و نەبوونی كەرەستەی پێویست هەوڵەكانیان وەك پێویست سەركەوتوو نەبووە لە سەرخستنی كارەكانیاندا.
بەو جۆرەی دیارە دارستان و لەوەرگەكانی كوردستان لەبەردەم مەترسی جیددی دان و ئەگەر بەر بەم سیاسەتانەی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی نەگیرێ ئەوە دارستانەكانی كوردستان و خاك و بوونەوەرەكانی ئەو ناوچە سەرسەوز و سازگارە بەرەو لەناوچوون دەچێ.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان