ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 14 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9414937
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

مێژووی ناردن : Wednesday, June 21 @ 12:32:55 UTC

لە كۆتایی مانگی  جۆزەردانی ساڵی 1364 كۆچی خۆری  لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆری رێبەرایەتی سازمانی خەبات و بە تایبەت مامۆستا سەید جەلال حوسەینی  رادیۆ  دەنگی خەباتی كوردستانی دامەزراو دەستی بە پەخشی بەرنامەی ئەزمونی و تاقیكردنەوەكانی كرد. 


دەست بە كار بوونی دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران لە هەلو مەرجێكدا بوو كە جوڵانەوی شۆڕشگێرانەی سیاسی و چەكداری خەڵكی كوردستان لە بەرانبەر هێزە داگیركەرەكانی دەسەلاتی مڵهوری ویلایەتی فقیە، بە شێوەییكی شێلگیرانە لە ئارادا بوو، هەر لەو پێوەندەدا كادرو پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات كە بەوپەری گیانبازی ولێهاتوی لە مەیدانی خەباتی سیاسی و چەكداری لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، لە لایەك سیاسەتە دوژمنكاریەكانی دەسەلاتداری ئاخوندیان بۆ خەڵك شی دەكردەوە لە لایەكی دیكە، پێشمەرگە نەبەزەكانی سازمان زەربەتی گورچك بڕیان لە هێزەداگیركەرەكان دەدا. ئا لەو هەلومەرجەدا دەست بە كار بوونی پەخشی دەنگی خەبات ی كوردستانی ببووە هاندەرەێكی مەعنەوی گەورە بۆ خەڵكی كوردستان و رێبوارانی سازمانی خەبات و تێكرای تێكۆشەرانی رێگەی رزگاریی.
دەنگی خەباتی كوردستان نە تەنیا بۆ هۆگران و رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی كوردستان، بەڵكو بۆ تێكرای ئەو تێكۆشەرە ئازادیخوازە كورد و فارس زمانانەی لە ناوچەكەدا لە خەباتدا بوون دەورێكی كاریگەرو گرینگی دەگێراو تا ئیستاش ئەوانەی لە سالانی رابردودا گوێیان لە بەرنامەكانی رادوێ دەنگی خەبات رادەگرت باس لە لایەنەكانی زمانەوانی كوردیی و بابەستی سیاسی و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی  ئەو بەرنامانە دەكەن و دەنگی خەباتی كوردستان بە یەكێك ‌لە سەركەوتوترین رادیۆكانی كوردی لە دەیەكانی رابردوو ناو دەهێنن.
دەنگی خەباتی كوردستان جیاواز لە بەرنامەی سیاسی و ووتار و لێكدانەوی روداوەكانی رۆژانەو بڵاو كردنەوەی چالاكی پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات، چەندین بەرنامەی هەمەرەنگ و بە كەڵكی هەبوو،وەك بەرنامەی گۆشەی پێشمەرگە كە بە سەرهاتی پێشمەرگە قارەمانەكان و رێنوینی كار كردن و بابەتی تایبەت بە پێشمەرگەی بە گۆی هۆگرانی دەگەیاند. هەروەها بەرنامەی خەبات و خەڵك كە بەرنامەێكی تایبەت بوو بە بەشدرای هاونیشتمانیان لە خەبات و شێوەكانی ئەو پشتیوانیانەی شی دەكردەوە، بەرنامەی وەلامی نامەكان كە تایبەت بوو بە ولام دانەوەی نامەكانی گۆێگران، و هەورەها بەرنامەی ئەدەبی كە بەرنامەییكی حەوتوانەی پڕ بیسەر بوو، بەرنامە ئایینی كە هەموو رۆژانی هەینی لە لایەن یەكێك لە مامۆستایانی ئایینی و یا بێژەركانی دەنگی خەباتی كوردستان ووتاری بە كەڵكی ئایینی لە سەر ناساندنی رژیمی ملهوری ئاخوندی وەك دوژمنی مرۆڤایەتی و ئیسلام بە گۆێگران و هاونیشتمانیان دەگەیاند.
بێگومان ریبەرایەتی سازمان و كادرە تێكۆشەرەكانی دەنگی خەباتی كوردستان دەوری سەرەكیان لە بەریوە چوونی كاری دەنگی خەباتی كوردستاندا لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵ كار كردنیدا گێراوە، بەلام بێگومان دەوری ماموستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان و چەند كەس لە بەرپرسانی سازمان دەوری سەرەكیان لە بەرێوە چوونی سەركەوتوانەی رادیۆی نیشتمانی و شۆرشگێری دەنگی خەباتی كوردستان گێراوە. 
جێگەی خۆیەتی لە سالیادی دامەزرانی دەنگی خەباتی كوردستان درود بنێرین بۆ روحی ئەو كادرو پێشمەرگە قارەمانانەی كە لەو ئەركە نیشتمانیەدا خزمەتیان كردووە. رۆحی بەرزو بەریزیان شاد بێ و جێگەیان بەهشتی بەرین بێ. هەروەها سلاو و درود دەنیرین بۆ ئەو دلسۆزانەی ریزەكانی سازمانی خەبات و هەروەها ئەودڵسۆزانەی لە ئێستادا لە دەرەوی ریزەكانی سازماندان و لە رادیۆی دەنگی خەباتی كوردستان رەنجیان داوەو تێكۆشاون.
بەو هومێدەی لە داهاتوێكی نزیكدا بتواندری سەر لە نۆێ رادیۆی دەنگی خەباتی كوردستان بە شێوەیەكی بە هێزتربخرێتەوە كار و سەر لە نۆێ بە پێشكەش كردنی بەرنامە پاراو و بە كەڵكەكانی دڵی هاونیشتمانیان شاد بكاو پشتیوانی پێشمەرگە نەبەزەكان بێت.
پێرۆز بێ سی و دووهەمین سالرۆژی دەنگی خەباتی كوردستان 
سەركەوێ خەباتی حەقخوازانەی گەلی كورد و گەلانی ئێران بەرانبەر رژیمی ملهوری ئاخوندی

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
 كومیتەی ناوەندی 
31ی جۆزەردانی 1396
21 ژوەنی 2017
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان