ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278398
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

وەڵامێكی كورت بۆ چەند قسەی نابەجێ!

مێژووی ناردن : Monday, June 19 @ 16:28:03 UTC

عەلی بارامی
لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا پێوەندیەكانی ئەحزابی كوردستانی ئێران، بابەتێك بووە كە هەمیشە جێی  باس و نیگەرانی خەڵك و بەدەنەی خودی ئەحزابیشی بە دواوە بووە، پێوەندی خراپی ئەحزاب، هەر لە شەری براكوژی بگرە هەتا لێدانی بەرچەسپ و سەمپاشی دژی یەكتر جەوێكی دروست كردوە كە متمانەی لە نێواندا لاواز كردوون، كە ئەمە هۆیەكی سەرەكیە تا ئەحزاب نەتوانن لە دوای نزیك بە 4 دەیە خاوەنی گوتار و پلاتفۆرمێكی هاوبەشی ئەوتۆ بن.


 لەدوای  كردەوەی ترۆریستی و تەقینەوەی شەوی یەڵدا لە بەردەم بنكەی حیزبی دیموكراتی كوردستان و شەهید بوونی چەند كەس لە پێشمەرگەو ئەندامانی ئەو حیزبە، جۆرێك لە ئاڵوگۆر لە پێوەندیەكانی ئەحزاب هاتە ئاراوە كە لانی كەم شەش حیزبی كوردستانی ئێران لەسەر بابەتی ئەمنیەتی و چەند روداوی سیاسی  ووتاری هاوبەشیان هەبێ‌. ئەو بابەتانەی شەش لایەنی سیاسی لەدەوری یەك كۆكردەوە بریتی بوون لە بەرپەرچدانەوەی هەوڵەكانی لیستی نوری مالكی لە پارلمانی عێراق دژ بە بنكە و بارەگاكانی ئەحزاب و بە پیرەوە چوونی نەورۆزی جامانەكان، و هەورەها رێكەوتنی  ئەو شەش لایەنە لەبارەی تەحریم و بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری و شۆرای شارو دێ‌ كە  رژێم وەرێی خستبوو .
ئەگەر چی  رێكەوتنی شەش قۆڵی لە سەر بایكوتی هەڵبژاردنەكان وەك خۆی جێبە جێ‌ نەكراو لێرەو لەوێ بە پێچەوانەی كار كرا، بەڵام هەنگاوێكی لەو چەشنە لە نێوان ئەو شەش لایەنە لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا بێ وێنە بووە. بۆیە هەر زوو لەلایەن كۆمەڵانی خەڵكەوە پێشوازی لێ كرا و كاریگەری زۆری هەبوو لە سەر شانۆگەریەكانی رژێم بەتایبەت لە شار و ناوچە كوردستانیەكان. 
ئەوەی زۆر باس هەڵگرە هێندێ كاردانەوەی دوای ئەم رێكەوتنە بوو، دیارە پەنجە دەخەمە سەر ئەوندەی كە پێوەندی بە سازمانی خەباتەوە هەیە، ئەویش وەڵامدانەوەیە بە جۆرێك لە چەواشەكاری و بەرچەسپی هێندێ كەس كە لێرەو لەوێ لە سازمانی خەباتیان داوەو لە راستیدا جۆری قسەكانیان بۆنی ئەوەی لێ دێ كە دڵخۆش نەبوون بەبوونی سازمانی خەبات لەو رێكەوتنەدا، تەنیا بە حوكمی جێگەو پێگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و... ناچار بوون پێ‌ ملی بوونی سازمانی خەبات بن. هۆی سەرەكی و بیانوی  ئەوان بۆ پێ‌ ناخۆش بوونیان لە بەشداری سازمانی خەبات ئیرتجاعی و دواكەوتوو و بە ئیسلامی پێناسە دەكەن!
پێش هەر شتێك بە پێویستی دەزانم وشەی دواكەوتوویی (ارتجاعی) كەمێ شیی بكەمە و ئەوجار بەراوردێك بكەین لە نێوان سازمانی خەبات و رەوتێكی ئیرتجاعیی و یان ئەو جەریانەی ئەو بەرچەسپەی لە سازمانی خەبات داوە.
ئیرتجاعی یان دواكەوتوویی، بە مانا سیاسیەكەی یانی پێچەوانەی پێشكەوتن و ئاڵووگۆڕ هەنگاونان لە پێوەند بە بنەمای كۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و... هەروەها هەوڵدان بۆ گەرانەوە بۆ دواوە. 
بەم مانایە بێ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران ناچێتە خانەی هێزێكی دواكەوتوو و ئیرتجاعی، ئەگەر چیی سازمانی خەبات بەهۆی ئەو رەوش و هەلومەرجەی تیایدا دامەزرا وشەی ئیسلامی وەك پەسوەندی نەتەوایەتی هەڵبژارد كە ئەوەش بۆخۆی مانایەكی تایبەتی هەیە و مەبەستێكی دیكە هەبوو لەوەی لەو دۆخەدا وەك هێزێكی نەتەوایەتی و ئیسلامی دەست بە چالاكی بكات، بەڵام ئەوەی جارێك بە بەڵگەنامەكانی كۆنگرە و بەرنامە و پەسەندكراوەكان و شێوەی كاركردی ئەم سازمانەدا بچێتەوە دەبینێ كە سازمانی خەبات نەك نەگەراوەتەوە بۆ دواوە، یان ئەوەی كە لە باری سیاسیەوە چەقبەستوو نەبووە، بەڵكوو كۆنگرە بە كۆنگرە خۆی ئەبدەیت كردووەتەوە و لە باری فكری، سیاسی و تەشكیلاتی ئاڵوگۆری زۆری بەسەردا هاتووە، وە ئەم سازمانە توانیویەتی وەك تەشكیلاتێكی سیاسی خۆی بەرۆژ بكات و لەگەڵ قۆناغەكاندا خۆی بگونجێنێ. سازمانی خەبات تێدەكۆشێ‌ بۆ دامەزرانی حكومەتی دیموكراتیك و خەڵكی كە دادپەروەری كۆمەڵایەتی، مافی یەكسان و بەرابەر بۆ ژنان،رێزگرتن و دەستەبەركرانی مافی چین و تووێژەكانی دیكەی كۆمەڵگە، ریز گرتن لە ئەدیان و بیر و بۆچوونەكان و داشداری كردن لە مافی كەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەكانی كوردستان لە بەرنامەیدا پەیڕەو بكات. 
بەڵام ئەو جەریانەی ئەو بەرچەسپە لە سازمانی خەبات دەدا و خۆی بە پێشكەوتوو پێشرەوی كۆمەڵانی زەحمەتكێش پێناسە دەكا و بۆ حوكمی پرۆلیتاریا تێدەكۆشێ، و خۆی بە بەشیك لە بزوتنەوەی سوسیالیستی دەزانێ‌، و ئێستاش هەر لەو هەوایە دەخوێنێ، كە ئەم بزوتنەوەیە لە سەدەی 18هەمدا بێچمی گرتووەو خەون بەوەوە دەبینن كۆمەڵگەی كوردستان بگێرنەوە بۆ ئەو سەردەمە. 
 لە راستیدا جۆری كاركردی ئەو حیزبانە و ئەو بیر كردنەوە ئیرتجاعیی و دواكەوتووە كە دروشم و شیعارەكانی سەدەی 18 و 19 دەڵێنەوە و خەون بەوەوە دەبینن كۆمەڵگە بۆ ئەو دەورانە بگێڕنەوە.  ئەو بەرێزانەی ئەم بەرچەسپە نارەوا و ناراستانەیان وە پاڵ سازمانی خەبات داوە، لەو رۆژەی پێیان ناوەتە مەیدانی كاری سیاسی لەو چەند دروشمەی سەرەتا زیاتر هیچی دیكە نازانن بڵێنەوە و هیچ ئاڵووگۆڕێكیان لە خۆیاندا پێك نەهێناوە و رێگەی هیچ تێزێكی نوێیان لە نێو خۆیاندا نەداوە، هەر ئەوەش هۆیەك بووە كە لە ساڵی 2000 و دواییش جیابوونەوە تیایدا روو بدات و كە ئەو لایەنانەی لێی جیا بۆتەوە لەوان دیارترو كاریگەرترن لە گۆرەپانی جوڵانەوەی سیاسی كوردستاندا.
لەلایەكی دیكە ئەوانە پێیان وایە كە دەبێ ئەدەبیاتی سیاسی كۆمەڵە و دیموكرات بپارێزرێ و بوونی سازمانی خەبات لەو رێكەوتن و كۆبوونەوانە زەربە لەو ئەدەبیاتە دەدات و ئەوەش بە مەترسیەك بۆ خۆیان دەبینن. 
ئەو بەرێزانە چوار دەیەیە بەو شێوە بیر دەكەنوە و زۆریشیان هەوڵداوە سازمانی خەبات لە مەیداندا نەبێ، بەڵام بەخۆشیەوە بۆیان نەچووە سەر و وەك دەبینین سازمانی خەبات نەك لە مەیدان بەدەر نەكرا بەڵكوو ئەورۆكە چالاكانە لە مەیداندایە و سیاسەت و بەرنامەی خۆی دەباتە پێش.
بێگومان بوونی سازمانی خەبات لە  هەر جۆرە رێكەوتن و كارێكی هاوبەشی لایەنە سیاسیەكان قورسایی و بەكردەوەیی كردنی رێكەوتنەكان زیاد دەكات و لە هەمانكاتدا ئەو رێكەوتن و كارە هاوبەشانە مەعنا دار دەكات و رەوایەتییان پێ دەبەخشێ. 
ئاشكرایە سازمانی خەبات  هەمیشە كاری بۆ یەكگوتاری و هاوكاری و هەماهەنگی نێو بزوتنەوەی كوردستان كردوەو بە گرینگ و پێویستی زانیوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی ڕەواو دەستەبەركرانی ئازادی، ئەگەر تێبینی هەبوبێ‌ لە سەر بەشداری كردنی جەرەیانێكی سیاسی، لە بەر قازانجی گشتی خۆی لە باس كردنی پاراستوە.
سازمانی خەبات بە رادەیەك باوەری بە ئازادی و دیموكراسی و فرەچەشنی هەیە كە تەنانەت بۆ پرسی هاوكاری و تەبایی لە گەڵ لایەنی چەپی رادیكاڵی بێ‌ پێگە لە كوردستاندا شەرت و مەرجی دانەناوە. دروشمە نەگۆڕەكانی سازمانی خەبات كە بڕوای تەواوی پێ‌یەتی  و كاری بۆ دەكات دیموكراسی وپێكەوەژیانی سالمی نێوان هەموو بیروبۆچوونەكانە كە لە رابردووشدا دژایەتی هەوڵی پاوانخوازنەو كردەوەی نادیموكراتیك و دژ بە ئازادی كە ئامانجیان شێواندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی بووە، كردوەو لە داهاتووشدا ئەوە ئامانجی دەبێ.
ئاكامی باسەكە ئەوەیە كە سازمانی خەبات لەگەڵ هەر جۆرە دواكەوتوویی و چەقبەستوویەك دژایەتی هەیە و بەردەوامە لە خۆ نوێ كردنەوەو ئەوانەشی بەرچەسپی ناراستی دەخەنە پاڵ ئەوانەن ترسیان لە ریزشی زیاتری فكری و قەوارەیی و سیاسی خۆیانە، بۆیە بەو شێوەیە تووشی دڵەراوكێ و هەناسەساردی بوون.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان