ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 18 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9490580
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 29

رۆژی جیهانی ژینگەو باسێك لە سەر دۆخی ژینگەی ئێران

مێژووی ناردن : Wednesday, June 07 @ 13:20:26 UTC

عەلی بارامی
پێنجی ژون رۆژی نێونەتەوەیی ژینگەیە، بەم بۆنەوە لە زۆر شوێنی جیهان چالاكان و ژینگە پارێزان بەچالاكی جیاجیا هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەی رەوشی ژینگەی ناوچەكانی خۆیان و ئەو هەڕەشانەی لە سەر ژینگە هەیە بخەنەروو.
لەگەڵ ئەوەی چەندین رێكەوتنی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە و كەم كردنەوەی مەترسیەكان هەیە، بەڵام وەك راپۆرتەكان نیشانی دەدەن رەوشی ژینگەی سەر زەوی هەتا دێ خراپتر دەبێ.


 لە وەڵاتی ئێرانیش رەوشی ژینگە مەترسیدارە، و رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپی زیاتر دەچێ، قەیرانی ئاو، خۆڵبارین، ووشك بوونی دەریاچەكان و لە ناوچوونی دارستانەكان لەو بابەتە سەرەكیانەن كە ژینگەی ئێران بە دەستیەوە دەناڵێنێ. قەیرانی ئاو كە یەكێكە لە گەورەترین قەیرانە ژینگەییەكانی ئێرانە، دەگەرێتەوە بۆ بەفیرۆدانی رێژەیەكی زۆری ئاو لەلایەن هاووڵاتیان، كەرتی كشت و كاڵ و پیس بوونی زیاتر لە 80 لەسەدی ئاوی رووبارەكان، ووشك بوونی ژمارەیەكی زۆر لە دەریاچە و رووبارەكان، سازكردنی رێژەیەكی زۆر بەنداو كە دەبنە هۆی تێكدانی سەرچاوە ئاوییەكان و بوون بە هەڵم، بەرنامەی بیناسازی و شارسازی زیاد لەحەد و نەبوونی بەرنامەی دروست بۆ ئاو و ئاوەرۆی شارەكان، بەكارهێنانی ئاوی ژێرزەوی. كە لەگەڵ ئەم وێرانكاریانەدا رژێم هیچ بەرنامەیەكی بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكان لە كەرتی ئاودا نیە. 
بیس بوونی هەوا یەكێكی دیكە لە قەیرانە جیددیەكانە كە مەترسی بۆ سەر ژیان و ژینگە دروست كردوە، 23 پارێزگای ئێران گیرۆدەی خۆڵبارین بوون، بەتایبەت لە شارە گەورەكانی وەڵاتی ئێران پیس بوونی هەوا كاریگەری لە سەر ژیانی 35 بۆ 40 ملوێن كەس هەیە. ساڵانە تەنیا لە شاری تاران 44 هەزار كەس بەهۆی پیس بوونی هەواوە دەمرن. یەكێ لە بەرپرسانی رژێم رایگەیاند كە مەترسیەكانی پیس بوونی هەوا لە تاران زیاترە لە بومەلەرزەی حەوت ریشتەری. لە دانیشتووانی شارەكانی سنە و كرماشان لە ساڵدا 256 رۆژ هەوای پیس هەڵدەمژن. ئەوە لە حاڵێكدا شارەكانی باشووری ئێران بەتایبەت ئەهواز خۆڵبارین مەترسی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵك دروست كردوە.
بەرپرسانی رژێم وەك زۆر بابەتی دیكە بۆ ئەم مەترسیەش نەك هیچ پلان و بەرنامەیەكی ریشەییان جێ بەجێ نەكردوە كە كاریگەری هەبێ لەسەر پاكبوونەوەی هەوای شار و ناوچەكانی ئێران هەبێ، بەڵكو ئێران لە پلەی حەوتەمی جیهانە بۆ پیس كردنی هەوا، ئەویش نەك لە بەر پیشەسازی پێشكەوتوو یان بوونی كارگە و كارخانەی زەبەلاح لەو وەڵاتە بەڵكوو لەبەر زێدەرۆیی لە بەكارهێنانی سووتەمەنی فوسیلی (بەردینە) لە كەرتی نەوت و گازدا.
ووشك بوونی دەریاچەكان، بە دیاری كراوی گۆلی ورمێ، كە گەورەترین گۆلی ئێرانەو ووشكبوونی كاریگەری زۆری دەبێ لەسەر تێكچوونی ژینگەی ناوچەكەدا. بەرزبوونەوەی رێژەی حەشیمەت لە پارێزگاكانی ورمێ و كوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات، پەرەسەندنی كشت و كاڵی ئاوی. دروست كردنی بەنداوی زۆر لەسەر ئەو رووبارانەی دەرژێنە گۆلی ورمێ، بەكارهێنانی ئاوی ژێرزەوی لەو هۆ دیار و بەرچاوانەن كە تووێژەران پەنجەی دەخەنە سەر لە بابەت وشكبوونی گۆلی ورمێ. 
دارستانەكانی بەڕووی زاگرۆس كە لە پان و بەرینترین دارستانەكانی ئێرانن و رێژەیەكی زۆر پەلەوەر و بوونەوەری جۆراوجۆری لە خۆ گرتووە، ساڵانە بەشێوەیەكی بێ رەحمانە دەبێتە قوربانی ئاگر و بەرەوڕووی مەترسیەكی گەورە بوونەتەوە، هەر لەسەرەتای هاوینی ئەو ساڵەوە تا ئێستا پانتاییەكی زۆری دارستانەكانی پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و كوردستان لە ئاگردا سووتاون، بە پێی قسەی خەڵكی ئەو ناوچانە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رژێم لە پێوەند بە مەهار و كونترۆڵ كردنی ئاگرەكان هیچ هەوڵێكی ئەوتۆ نادەن و خەڵكی گوند و شارەكان بە كەل و پەلی سادە و سەرەتایی هەوڵی كوژانەوەی ئاگرەكان دەدەن. بۆیە هەمیشە ئەو گومانە لە ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازیەكانی رژیم دەكرێ كە ئاگردان و سووتانی دارستانەكانی كوردستانی ئێران پیلانی ئەو ناوەندانە بێ.
هەر وەك شارەزایان ئیشارەی پێ دەدەن پاراستنی دارستانەكان كاریگەری دەبێ لەسەر پاراستنی خاك و ئاو، و سووتانیشی هەرەشەیەكی جیددیە بۆ ژینگەی ئەو ناوچانە. 
لە كۆتایی دا دەبێ ئەوە بوترێ كە حكومەت چەندە بەرپرسە لە ئەمنیەتی سەروماڵی هاوڵاتی و بەرپرسە لە خزمەتگوزاری راستەوخۆ، ئەوندەو بگرە زیاتریش بەرپرسە لە ژینگە، وە بۆ پاراستنی ژینگە دەبێ پلان و بەرنامەی تایبەتی هەبێ، بەداخەوە رژێمی ئێران لەگەڵ ئەوەی بەسەر وەلاتێكی پڕ پیت دا حوكم دەكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە هەموو بارێك مەترسی بۆ سەر ژیانی سیاسی و كۆمەلایەتی خەڵكی ئەو وەلاتە دروست كردوە، هاوكات لە ماوەی 39 ساڵی دەسەڵاتی ئەو رژێمە ژینگەی ئێران بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی بەرەو فەناچوون بردووە. لێردایە ئەركی تاك بە تاكی دانیشتوانی ئەو وەڵاتەیە كە پارێزگاری لە ژینگەی وەڵاتی خۆیان بكەن و بەچالاكی و هەوڵ خۆیان دامودەزگانی ئەو حكومەتە نابەرپرسە لە ئاوردانەوە و راگرتنی سیاسەتی زێدەرۆیی و نا ستاندارد لە بەكارهێنانی ئاو و بەنداو سازكردن، زێدەرۆیی لە بەكارهێنانی سوتەمەنی فوسیلی، پاراستنی دارستانەكان كاری جیددی بكات و لە سیاسەتە هەڵەكانی بەرامبەر بە ژینگە پاشەكشە بكات.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان