ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412629
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

بەرز و بەرێز بێ 19ی بانەمەڕ، یادی شەهادەتی سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی (تەها سوور)

مێژووی ناردن : Tuesday, May 09 @ 07:11:49 UTC

رۆژگار بە پەلە دەڕوا وقۆناغە جۆراوجۆرەكان دەبڕێ و هەر كاتەی كارە ساتێك دەبینێ. هەر ساتە ڕووداوی تاڵ یان شیرین لە ناو دڵی خۆیدا تۆماردەكا وبۆ وەچەكانی داهاتوو دەیكاتە دیاری ویادگاری. یەكێك لەو شتە گرینگانەی  كە مێژوو لە سەر لاپەڕەكانی رۆژگاری نووسیوە و هەتاهەتایە وەك سەر خەتێكی زێڕین خۆی دەنوێنێ، خەباتی گەلانی ژێر ستەم و چەوساوەیە كە گەلی كوردستان بە شێكی بەر چاوی لەو خەباتەی لە ناو دڵی مێژوودا كردۆتە یادگار. 


گەلی ئێمە لە پێناو رزگاری و بەختەوەری خۆیدا ولە رێگای پیرۆزی خەباتدا زۆر قوربانی گرینگی پێشكەش كردووە كە هەر یەكەیان شیاوی یادكردن و رێز گرتنن. بەڵام ئەگەر بمانهەوێ هەموویان یاد بكەین و تێكڕای سەروەرەكانمان بە تەواوی باس بكەین لە مەودای نووسین وگوتن دا جێگەیان نابێ بۆیە ناچارین هەرجارەو یادی دانەیەك لەو ڕۆڵە نەبەزو بەڕێزانەمان بكەین ئەویش لە دەریایەك بە دڵۆپێك خۆ قایل بكەین. یادی ئەمجارەمان یادی قارەمانێكی هەڵكەوتووی كوردستان، تێكۆشەرێكی پاك ودڵسۆزە پارتیزانێكی لێ زان و شۆڕشگێڕێكی نیشتمان پەروەر كاك تەها ڕۆحی ناسراو بە تەهاسوورە كە یادەكەی ڕێگای خەباتمان بۆ ڕوون دەكاتەوە و وەتین و توانا دەداتە دەماری میرات گرەكانی و لاوە نەبەزو قارەمانە هاوبیرو خەباتیەكانی. كاك تەها سوور بە قارەمانەتی و پاكی وچاكی ودامەزراوی و نەوەستانی و ڕاستی و ئازایەتی، خۆی بە شێوەیەك ناساند بوو كە ئێمە بە پێویستی نازانین تاریفی لێ بكەین. ئەو شەهیدە كرداری زێڕین و شیاوی خۆیەتی كە شاهیدی لە سەر فیداكاری وبەورەیی ونەبەزی و خەباتگێڕی دەدەن و بڵێسەی ئاگری شۆڕشگێری ونووكی گوللەی چەكەكەی و هەڵمەتی بۆ سەر سەنگەری داگیركەران روونترو تیژترن لە بەیان و قەڵەمی ئێمە و ئەوانن كە ئێمەیان  لە ناساندنی ئەو شەهیدە بەرزە بێ خەم كردووە. هەڵمەتی شێرانەو نەترسی و گیانبازی و دڵسۆی وخاوێنی وخۆشەویستی چەند میراتێكی بەر چاو و بە نرخن كە بۆ هاو بیرو هاوسەنگەرەكانی بە جێ ماون و بوونە سەرمەشقی ژیانی شۆڕشگێڕی ئەوان. دامەزراوی و دەست وداوێن پاكی وئەخلاقی جوان بۆتە هۆی جێگیر بوون لە ناو دڵی زۆربەی خەڵكی ناوچەكانی كوردستاندا، بە ڕادەیەك كە باسی ئەو شەهیدە ئێستاش چرا وشەو چلەی مەجلیسانە. كاك تەها رۆحی(تەهاسوور) لە ساڵی 1342 دا لە شاری بانە لە خانوویەكی بچكۆلانە وجێو بانێكی هەژارانە و لە ماڵێكی نەداردا چاوی پڕ ئاواتی بە دونیای پڕ لە مەینەتی كوردستان هەڵێنا. ئەویش بە ریزی نەپساوە و دوور ودرێژی ژێر دەست وچەوساوەكانی كوردستان زیاد بوو. شەهید تەها هەر لە سەرەتای ژیانیدا و لە دەورانی  منداڵییەوە تێكەڵ بە مەینەت  وئازاری نەداری و چارە ڕەشی كوردەواری بوو. فەرهەنگی رەهەندی بێگانەش سەربارێكی تری ئەو نیشتمانە دابەش كراوەیە بۆ ئەو گەلە بەشخوراوە. كاك تەها لە سەرەتای فام كردنەوەی دا بەرەو مەكتەب وەڕێ كەوت وبە هەوڵی سەنگەری دژی ستەم وزۆرداری دا دابین بوو. بەڵام بە دوای راپەرینی خەڵكی ئێران دژی رژیمی پاشایەتی و دوایەش هاتنە سەركاری رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و هێرشی بیكرێگیراوانی رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بۆ سەر كوردستان و كوشتاری خەڵك و وێران كردنی بوونە هۆی ئەوەی  درێژە بە خوێندن نەدا وئەویش وەك زۆربەی ڕۆڵەكانی كوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و دانیشتوانی هاتە ریزی پێشمەرگایەتی و بە یەكجاری مەدرەسەو  خوێندنی بە جێ‌ هێشت و لە سەرەتادا چووە ریزی پێشمەرگەكان لە دۆڵی كەلیخان و دوایەش هاتە قەڵای خەبات لە نزیك دی بلەكێ‌. بەڵێ‌، شەهید تەها  لە تەمەنی  مێرمنداڵی و بە هەستی خاوێن و بەتینی كوردایەتی هاتە  ریزی پێشمەرگە ئازاو لە خۆ بردووەكانی كوردستان و چەكی شەڕەفی شۆڕشگێڕی لە شان كرد. شان بە شانی پێشمەرگەكانی كوردستان كەوتە بەربەرەكانێی دژی لەشكەری داگیركەری رژێمی ئاخوندی. لە هەوەڵ رۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی سازمانی خەباتدا بوو بە پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و پڕ لە باوەری ئەو سازمانی خەبات. لاپەڕە زێڕینەكانی ژیانی پێشمەرگایەتی ئەو شەهیدە پڕن لە باسی ئازایەتی، فیداكاری، گەورەیی و بە ورەیی و قارەمانەتی و لێزانین. ئەو تایبەتمەندییە ئەخلاقانەی كە لە شەهید تەهادا بوون ببو بە هۆی  جێگیر بوونی لە ناو دڵی هاوبیر وهاوسەنگەرەكانی وهەوەها خەڵكی ناوچەكانی جێگەی هەڵسووڕانی ئەو شەهیدە. شەهید تەها رۆژبەرۆژ پلەی لێزانین و لێهاتوویی باری نیزامی و تاكتیكی شەڕی پاڕتیزانی بەرزتر و بەچاوتر دەبوو ورەی شۆڕشگێڕی وگیانی لە خۆبردوویی وئاكاری پاكی وچاكی بە هێزتر وبە چاوتر دەبوو. هەر بۆیەش بە زوویی لەو تەمەنە كەمەیدا توانی بە پلەی فەرماندەری بگا و بەرەو ژوور بچێ. لە بەهاری ساڵی 1361 دا بوو بە فەرماندەی نیزامی لە ناوچەكانی بۆكان و سەقز ولە 26/6/1363 دا بوو بە فەرماندەری لقی شەهیدانی دەشتە تاڵ لە هێزی شەهید سەید خەلیل و هەتا 19/2/1364 بە فەرماندەری مایەوە وشیاوی بەرەو ژوور چون بوو. چونكە لە تەواوی ماوەی فەرماندەری خۆیدا، زۆربە دڵسۆزی ولێهاتوویی سپاردەكانی خۆی ئەنجام دەدا و لە هەموو ناوچەكانی شوێنی هەڵسوورانی دا ئاگرێكی وەهای بۆ دوژمنانی كردبۆوە كە نێوی تەهاسوور مچوركی مەرگی دەخستە دڵیانەوە و شەو و رۆژ تەنانەت لەناو مۆڵگەكانیشیان دا ئۆقرەیان نەدەگرت و تەمی سام لە سەریان نەدەڕۆیی. لە ئاكامدا لە شەڕێكی توندی 4ساعەتەدا كە لە دژی هێزی بەكرێگیراوی حكومەت و جاشەخۆفرۆشەكان لە نزیك دیی سیاومە لە ڕۆژی 19/2/1364 دا رویدا, كاك تەها بە گوللەی خائینان و داگیركەران پێكراو پاش ماوەیەك لە كاتێكدا كە بزەی شانازی لە سەر لێوی بوو. لە ئاخرین كاتی ژیانی پڕلە حەماسە و شانازیدا ئەو رستە جوان و پڕلە ورە و دڵسۆزییەی خوارەوەی بە ڕوو خۆشی و ئەوینەوە گوت و بۆ هەمیشە لە ناو دڵی مێژووی خەباتی سازمانی خەباتدا، بوو بە یادگارێكی بە نرخ و مامۆستایەكی ڕاهێنەڕ. ئەوەش رستە جوان و بەڵگە شیاوەكەی شەهید: [سپاس بۆ خودا ئەوە خەریكە لەم ڕێگە پیرۆزەدا، ڕێگەی سازمانی خەبات. رێگەی رزگاری گەلی كورد، گیانی خۆم فیدا دەكەم و بە ئاواتی خۆم دەگەم.] بەو شێوە بە شانازی وبە دەم بە پێكەنینەوە چاوی ئەمین و پڕ لە ئەوینی لەسەر یەك داناو دڵی ئەوینداری بە باوەر بە خودا  و پڕ لە خۆشەویستی كوردستانی لە خوێندا شەڵاڵی لە لێدان ڕاوەستا و گیانی پاك و بەڕێزی بەرەو بەهەشتی شەهیدان بەرێ بوو. و ئەركی پیرۆزی خەباتی بۆ ئێمەی هاوبیرو هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت.
(( یادی لە بیرناچێ و فیداكارییەكانی دەبێت بە سەرمەشقی كوردستان و سازمانە خوێناوییەكەی  ))

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان