ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 7 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278052
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

وتووێژی ماڵپەری "سازمانی خەبات" لەگەڵ كاك بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمان

مێژووی ناردن : Monday, May 08 @ 12:06:28 UTC

سەبارەت بە چەندین پێشهات و رووداوی گرینگ لە سازمانی خەبات و كوردستان، ئێران، ناوچەكە و جیهان بەگشتی، ماڵپەری ناوەندیی سازمانی خەبات (www.sazmanixebat.com) وتووێژێكی لەگەڵ بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمان ئەنجام داوە. لەم وتووێژەدا كاك بابەشێخ تیشك دەخاتە سەر ئاڵووگۆرەكانی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات، پێوەندی و یەكریزی هێزە سیاسیەكانی  كوردستان، ئاڵووگۆرەكانی سیاسەتی ئەمریكا لە بەرامبەر رژێمی ئێران و چەندین پێشهات و باسی گرینگی دیكە، كە بەم شێوەیە سەرنجی خوێنەرانی بەرێزی بۆ رادەكێشین.



پ ـ كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ماوەیەك لەوەپێش بە سەركەوتوویی كۆتایی بە كارەكانی هات، ئەو خالانەی لەم كۆنگرەدا زۆرترین قسەیان لەسەر كراو بوونە بریارنامەی كۆنگرە كامانەن؟

 وـ پیشتر بە پێویستی دەزانم ئاماژە بەوه بكەم كە كۆنگرەی شەشەمی سازمان لە هەل و مەرجێكی هەستیاردا بەسترا كه كۆتایی هاتنی بەو شێوە سەركەوتوانەیە، ئەوەیش لەو هەلومەرجەدا، خاڵێكی ئەرینی و باش بوو . دیارە زۆر خاڵ و بابەتی گرینگ لە كۆنگرەدا هاتنە بەرباس  و بەشێكیان بە وردی قسەیان لە سەر كراو بریاری پێویستیان لە بارەوە درا.

ئەوخاڵە كلیلیانەی كە دەكرێ‌ ئاماژەیان پێ‌ بكەین، بریتین لە بەشداری چالاكانەتری ئافرەتان لە كاروباری سیاسی تەشكیلاتی و نیزامی و خۆ پەروەردەكردنیان بۆ ئیدارەكردنی ئورگان و بەشەكانی سازمان  بەشێوەیەكی كاریگەرتر لە داهاتوودا. پەرەپێدانی كاری تەشكیلاتی، سیاسی، راگەیاندن و هەروەها هەوڵدانی بە پەلە بۆ دابین كردنی لایەنی دارایی، تا سازمان بتوانێ زیاتر لە ئێستا چالاك بێ‌ و زیاتر گەشە بستێنێ.

چالاكتر كردنی بەشی ئەمنیەت و بەرین كردنی كارەكانی ناوەندی ئاسایش و دژەترۆر لە سازماندا كە لەم هەلومەرجەی ئێستادا دەورێكی بەرچاوی  دەبێ‌ و دەبێتە هۆی پێشكەوتن و پاراستنی سازمان و ئەندامانی لە بەرانبەر هەرەشەكانی دوژمندا.

بەشداری تێكرای دڵسۆزانی سازمان لە ئەرك و كارەكان و بە بەرپرسایەتیان لە  حاست چارەنووس وداهاتووی سازمان و بە گرینگ زانینی چالاكی و كارایی تێكرایی و گشتگیر  لە بریارەكان و پەسەنكراوەكانی  كۆنگرەی شەشەمی سازمان بووە. لە لایەكی دیكە، هەر كات پێویست بكات ئەندامە چالاكەكانی سازمان بە شێوەیێكی غەمخۆرانەو بە هەست كردن بە بەرپرسایەتی دەكەونە خۆ، بۆ جێ‌ بە جێ‌ كردنی كارەكانی سازمان و لە هەر كاتێكی حەساسدا  بە دەم سازمان و بریارەكانیەوە دەبن. هەر لەو پێوەندیەدا كۆنگرە بریاریدا ئەنجومەنی ڕاوێژكاری پێك بهێنرێ‌ تا ئەو ئەنجومەنە لە بەرەو پێشبردنی سازمان و راوێژكردن بە سەركردایەتی سازمان  چالاك بێ‌ و هاوكاری سەركردایەتی بكا بۆ پێشخستنی سازمان.

پ ـ بەرێزت وەك سكرتێری گشتی سازمانی خەبات گرینگی بە چ شێوە كاركردێكی سازمانی دەدەی؟

وـ بێگومان تەشكیلاتی سیاسی پێكهاتوە لە ژمارەیەك لە مرۆڤەكانی كۆمەڵگا. كاری تەشكیلاتی و رێكخراوەیی كاری هاوبەش و گشتی نێوان تێكرای ئەندامانی پێكهێنەری سازمانەو بە شێوەیێكی دیكەو گشتی تر، دەبێ  سازمان پێوەندی تۆكمەی  لە گەڵ كۆمەڵگا و جەماوەر هەبێ‌  و رێگەبدا كاریگەری جەماوەرو رێنوێنیەكانی كەسانی سەردەرچوو راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەوریان لە ئیدارەكردنی سازمانی خەباتدا هەبێ‌ و هەمووان خۆ بە خاوەنی بزانن. بەو  پێ‌ یە سازمان و بەرێوەبردنی تەنیا ئەركی یەك یا چەند كەس نیەو سەروەری و دەستكەوتەكانی و هەروەها شكست و كەم وكورتیەكانیشی نابێت لە یەك یا چەند كەسدا خۆبنوێنێ و حیساب بكرێ‌.

تەشكیلاتێكی سیاسی سەركەوتوو  ئەو تەشكیلاتەیە كە هەموو ئەندامانی  بە بێ‌ جیاوازی و هەر كام لە حاست توانایی و بۆكران، خۆی بە خاوەنی بزانێ‌ و لە سەركەوتنەكانیدا هاوبەش بێ‌ و لە شكست و كەم و كوریەكانیشی خۆی بە هاوبەش بزانێ‌. بە بۆچوونی من سازمانی خەبات ئی‌ هەموو غەمخۆران و دڵسۆزانو هەموو ئەوانەی رەنجیان لەو رێبازەدا  كێشاوەو ئامادەی فیداكاری  بوون و هەن. دوا بەشی وەڵامەكەم بۆ پرسیارەكەتان دەڵێم، كە من گرینگی بە كاری دەستەجەمعی و بریاری دەستەجەمعی و  كاری گشتی و بریاری گشتی دەدەم و باوەرم وایە باشترین رێگەو میكانیزمە بۆ پێشكەوتنمان لە گەڵ ئەو تێ‌ بینیەی كە دەبێ‌ رێزو حورمەت بۆ پێگەو رەنجە بێ‌ ژمارەكان و دەورو نەخشی كەسەكان و پێگەی سیاسی و كۆمەڵایەتیان داندرێ‌.

پ ـ زۆرترین قسە لەسەر رێژەی بەشداری ژنان لەم كۆنگرەیەدا كرا، پێویستی بەشداری ژنان لە سەركردایەتی سازمانێكی سیاسی بۆچیی دەگەرێتەوە؟ پێتان وایە چ كاریگەریەكی دەبێ لە كاركردی داهاتووی سازمانی خەباتدا؟

وـ بە داخەوە لە جوڵانەوەی مافخوازانەی كورد لە رابردوودا وەك پێویست گرینگی بە دەورو توانایی ژنان وەك  بەشی گرینگی كۆمەڵگا لە بەجێ‌ گەیاندنی ئەركە سیاسی و شۆرشگێریەكان و تەنانەت لە چالاكیە  فەرهەنگی، مەدەنی و كۆمەڵایەتیەكان هتد، نەدراوە بەشداری بكەن و دەوریان هەبێ‌. هەروەها لە سازمانی خەباتیشدا وەك پێویست كەڵك لە توانا و لێهاتوویی ئافرەتان وەرنەگیراوە. شكی تێدا نیە، هەر شۆرشێكی مافخوازانە، هەر نەتەوە، هەر هێزێكی سیاسی، ئەگەر كەڵكی لە توانای ئافرەتان وەرنەگرتبێ‌ نەیانتوانیوە قۆناغەكانی پێشكەوتن و سەركەوتن بپێون و بگەنە ئامانج. بێگومان بەشداری كردنی چالاكانەی ئافرەتان لە سەركردایەتی كردن و بەرێوەبەریی سازمان شتێكی حەیاتی و گرینگەو تەنانەت ئەگەر خودی ئافرەتان لە ریزەكانی سازماندا كەمتەر خەمی بكەن دەبێ‌ پیاوان هاندەرو پشتیوانیان بن بۆ لە ئەستۆ گرتنی  بەرپرسایەتی و هاتنەمەیدان بۆ راپەراندنی ئەرك و چالاكیەكان.

سازمانی خەبات بە گرینگی زۆرەوەو بە دوور لە هەر دروشمێك و لە سەر بنەمای راست و بنەرەتی، بە حەیاتی و پێویستی  دەزانێ‌ ئافرەتان بەشداری لە كاروچالاكیە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان  بكەن و حزووریان لە مەیدانی كاری پێشمەرگایەتیدا هەبێ‌  و داهاتووش ئەوە دەسەلمێنێ‌ كە تا چ رادەیەك لەو پێوەندیەدا بەرەو پێش دەچین.

پ ـ روانگەی سازمانی خەبات لەسەر ئەدیان و بەشێوەی تایبەتی دینی ئیسلام چیە؟ ئایا سازمانی خەبات هێزێكی ئیسلامیە؟ بۆچی سازمانی خەبات هەوڵ دەدا لەبەرنامەی دا ئەم خاڵە بپارێزێ؟

وـ سازمانی خەبات هێزێكی نەتەوەیی و نیشتمانی میانەرەوە كە بە شێوەیێكی سەردەمیانەو دوور لە هەستی رەگەزپەرەستی، بۆ گەیشتنی كوردو تێكرای نەتەوەو مەزهەب و بیروباوەرەكان لە كوردستاندا تێ‌ دەكۆشێ‌.

سازمانی خەبات  دینی ئیسلام و تێكرای ئەدیان وبیروباوەرەكان و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و دوور لە هەر جۆرە توندوتیژیەك بە گرینگ دەزانێ‌ و كار بۆ تەبایی دینی و مەزهەبی و نەتەوەیی لە كوردستاندا دەكات.

گرینگی دان بە بەرنامەی گشتگیری نەتەوەیی ونیشتمانی خاڵێكی سەرەكی و گرینگی بەرنامەی سازمانی خەباتەو لە پێوەندیەدا دڵسۆزانە كاری بۆ دەكات و گومانیش نیە بەرنامەیێكی لەو شێوە سەردەمیانەو هەمەچەشنەو گشتگیر ئاكامی باشی بۆ كۆمەڵگای كوردستان دەبێ‌.

 

پ ـ پێوەندیەكانی سازمانی خەبات لەگەڵ ئەحزابی كوردستانی و ئێران لە دوای كۆنگرەی شەشەم بە چ شێوەیەك و لەسەر چ ئەساسێك دەبێ؟

وـ هەر لە سەرەتای پێكهاتنی سازمانی خەبات تا سەردەمی ئێستا، هاوكاری و تەبایی لە نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكان لە  سەر بنەما سەركیەكانی هاوخەباتی بوون لە پێناو پرسە چارەنووس سازەكان بە تایبەت لە پێوەند بە جوڵانەوەی مافخوازانەی كوردو شۆرش و تێكۆشان لە بەرانبەر ڕژیمی سەرەرۆی ئاخوندی بە بەشێكی دانەبراو سەرەكی لە كارەكانی زانیووەو هەمووكات هەنگاوی بە كردەوەیی بۆ هەڵهێناوەتەوە. پێوەندی و هاوپەیمانی زیاتر لە 20 ساڵەی سازمانی خەبات لە گەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شورای میللی مقاومەت یەكێكە لە بەڵگەكان كە سازمانی خەبات هاوكاری و هاوخەباتی و كاری هاوبەشی سیاسی بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی گەلی كوردو خەباتی شۆرشگێرانەو ئازادیخوازی بۆ رووخان و لە ناوچوونی رژێمی ئاخوندی پێ‌ بنەرەتیەو بەردەوامیش دەبێ‌ لە سەر ئەو سیاسەتەی.

 

پ ـ وەك دەزانن 29ی بانەمەڕ شانۆی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری و شۆراكانی شار و گوندەكان بەرێوەدەچێ، رژێم چ كەڵكێك له وشەی هەڵبژاردن وەردەگرێ؟ بۆچوونی بەرێزتان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری رژێمەوە چیە؟ بۆچی ئێوە باوەرتان بە بایكوتی هەڵبژاردنەكانی رژێم هەیە؟

وـ شكی تێدا نیە  دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی هەر لە سەرەتای  هاتنە سەر حوكم لە بانەمەڕی ساڵی 1358 ی كۆچی خۆری، بە پێچەوانەی رەوتی دیموكراسی و پێوانەو بنەماكانی هەڵبژاردنی ئازاد  كاریان كردوە. خومەینی و دەست و پێوەندەكانی  لە یەكەمین  رۆژەكانی دەسەڵاتداری لە ئێراندا  بە هێنانە پێشی دوو بژاردەی بەڵی یا نەخێر بۆ دیاری كردنی  شێوەی حكومەت لە ئێران،  گورزی كوشوندەیان لە  بنەمای دیموكراسی و هەڵبەژاردنی ئازاد وەشاند. هەروەها لە یەكەم هەڵبژاردنەكان بۆ مەجلیسی خوبرەگان و مەجلیسی شورا (پارڵمان) رێگەیان لە پاڵێوراوەكانی خەڵك گرت تا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن. لە یەكەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریشدا سیستمی پەراوێز خستن و رێگە گرتنی  پاڵێوراوان و نۆێنەرانی خەڵك بۆ سەرۆك كۆماریان پەیڕەو كردو لە دیارترینی ئەو رێگریانەدا نەیان هێشت مەسعودی رەجەوی  وەك نۆێنەری خەڵك و بەری ئینقلابی بەشداری  كێ‌بەركێ‌ بكات.

وەك ئاشكرایە 38 ساڵە دەسەڵاتدارانی ئێران تێكرای پێوەرو بنەماكان  لە پێوەند بە سیستمی هەڵبژاردن لە ئێراندا پێشێل دەكەن و هەڵبژاردن وەك هۆیەك بۆ مەشروعیەت دان بە دەسەڵاتی ناڕەوایان بە كاردێنن. لەو چوارچێوەدا گرینگە هێزە سیاسی و تێكۆشەرەكان وەك بەرپرسیایەتی شۆرشگێریی و نیشتمان پەروەری لە پێوەند بە  شانۆگەری هەڵبژاردن هەڵۆێستی بەرپرسانەو مەعنادارو رێنیشاندەریان هەبێ‌ و هیچ كات  شانۆكانی هەڵبژاردن و تەبلیغاتی فریوكارانەی مۆرەكانی رژیم و بەڵێنە بێ‌ بنەماكانیان لە پێوەند بە ئاڵوگۆری ئەرینی  لە سیستمی دەسەڵاتداری هومێدواریان نەكات، 38 سال حوكمرانی دواكەوتوانەی ئاخوندەكان ئەو راستیەیان سەلماندوە كە هەڵبژاردن لە ئێراندا بێجگە لە شانۆگەری و فریوكاری ئامانجێكی دیكەی نیە. سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە هەست بەرپرسایەتی ئەخلاقی سیاسی و نیشتمان پەروەری و بە پەرۆش بوون بۆ رەوتی دیموكراسیخوازی و گەیشتنی جەماوەر بە ماف و ئازادیەكان، تا روخانی رژیمی ئاخوندی  بەردەوام دەبێ‌ لە سەر بایكوت كردنی شانۆی هەڵبژاردنەكان لە ئێراندا.

 

پ ـ لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆربەی ئەو شارانەی كوردستان كە هەردوو پێكهاتەی كورد و ئازەری دەژین، رژێم  بەربژێرە كوردەكانی بە زۆری رەد كردەوە، ئەم هەنگاوەی رژێم لە ئێستادا چ پەیامێك بە كورد دەدا؟

وـ هەڵۆێستی رژیمی خومەینی  هەر لە سەرتاوە دژایەتی كردنی گەلی كورد بووە. فەرمانی جیهادی لە 28 گەلاویژ بەرانبەر بە هاونیشتمانیانی كوردستان  و دەست ئاوەڵە كردنی پاسدارو بەكرێگیراونی  بۆ  سەركوتی بێ‌ بەزییانەی خەڵك. سیاسەتی ئاژاوەنانەوە دوبەرەكی دروست كردن لە نێوان نەتەوەو پێكهاتە مەزهەبی و ئایینیەكانی كوردستان یەكێكی دیكە لە كردەوە قێزەونەكانی حكومەتی ئاخوندی بۆ بەردەوام بوون لە حكومەتی خۆسەپێن و دیكتاتۆریی بووە. جێگەی داخە تا ئێستاش ژمارەیەك لە دانیشتوانی كوردستان باوەریان بەو دەسەڵاتە درندەو جینایەتكارو دژ بە مرۆڤە هەیەو  لە نمایشی  هەڵبژاردن بەشداری دەكەن و یا خۆیان بۆ ناوەندەكانی حكومەتی دەپاڵێون. سیاسەتی دژی خەڵكی  كورد و تێكرای پێكهاتەكانی  ئێران  لە لایەن ئاخوندەكانەوە بەسە بۆ ئەوەی  تا هەموان هەڵۆێستی راست لە چوارچێوەی قازانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان بگرنەبەر.

پ. وەك دوایین پرسیار ڕای بەرێزتان سەبارەت بە سیاسەتی داهاتووی ئەمریكا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت لە بەرامبەر رژێمی ئێران، چیە و داهاتووی ئەو ناوچەیە چۆن دەبینن؟

وـ لای هەمووان روونە كە حكومەتی پێشووی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی باراك ئۆباما بەشێكی زۆر لە هەڵوێست و  سیاسەتەكانی بە شێوەیەك بوو كە لە مەسڵەحەتی رژیمی ئێران و پاوانخوازایەكانی لە ووڵاتانی عەرەب، و ئیسلامی  لە ناوچەكەدا بوو.

سیاسەتی ووتوێژ و نەرمی نواندنی حكومەتی باراك ئۆباما لە بەرانبەر رژیمی ئێران، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ  خزمەتی بە ئاخۆندانی دەسەڵاتداری ئێران و پیلان و ئاژاوەگێریەكانی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا كرد.

بە هاتنە سەركاری حكومەتی ترامپ و بریاری ناوبراو بۆ كۆتایی هێنانی دەستێوەردان و ئاژاوەگێریەكانی رژیم لە ناوچەكەداو هەڵوێستی جیددی حكومەتی دۆنالد ترامپ بەرانبەر رژیم، كە چاوەڕێ‌ دەكرێ‌ ئەو سیاسەتە بە شێوەی جیددی تر بەردەوام بێ‌. لەو چوارچێوەدا جێگەی خۆیەتی ئێمە كەڵك لەو دەرفەتانەی دێنە پێش وەرگرین و هەوڵ بدەین بە شێوەی كاراتر بریارو ئەركە سیاسیەكانمان بە كردەویی تر بكەین.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان