ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 13 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9494367
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 30

نا بۆ شانۆی هەڵبژاردن، بەڵێ بۆ تەحریم!

مێژووی ناردن : Sunday, May 07 @ 22:36:26 UTC

رێبوار حسینی

کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە رەوتی هەڵدان و پێگەیشتن و پێشکەوتنی خۆیدا زۆر قۆناغ و هەوراز و نشێوی بڕیوە تا بگاتە ئەو ئاستەی کە مرۆڤەکان بە هەموو دەنگ و رەنگ و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانەوە ژیانێکی  بە متمانە و ئاسوودە لە کەش و هەوایێکی مرۆڤانەدا بەسەر بەرن و رێز لە بەها و ماف و ئازادیەکانی یەکتر بگرن. مرۆڤ کە بوونەوەرێکی خاوەن هەست و سۆز و توانای هزری بەهێزە و بەردەوام لە ئاڵوگۆڕی ژێنگەی خۆیدا داهێنان دەکا و لە گەڵ رەوتی رووداو و پێشهاتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و بابەتە زانستیەکان دا دەڕوا و تیکنیک و داهێنانی گەیاندۆتە خێرایی تیشک و توانیویەتی تیشکیش رام و دەستەمۆی هێز و وزەی بێ سنووری خۆی بکات. 



لە باری میهرەبانی و خۆشەویستی و رێزەوە هەر بە خودی خۆی کە مرۆڤە نەوەستاوەتەوە و یاسای چاودێری و پاراستنی ژینگە و ئاژەڵیشی کردۆتە بنەما و ژێرخانی بەردەوامی ژیان و پاراستنی ژینگەی گشتی  مرۆڤایەتی  و تێکڕای بوونەوەر و روەک و ئاو و هەوا و سەرچاوە سروشتیەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی. بۆ راگرتن و بەرەوپێش چوونی ئەو شتانە لە سەر بست و تەوەرێکی گونجا و شیاوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بەرنامە و یاسا و رێسا و دەسەڵاتی بەڕێوەبەری و دادوەری و پاریزگاری  گەرەکە و ئەم یاسا و رێسایانەش دەبێ بە جۆرێک رێک بخرێن کە هەموو چین و توێژەکانی مرۆڤایەتی ماف و ئازادیەکانی خۆیانی تێدا ببینن و لە سۆنگەی ئەو دەسەڵات و یاسایانەوە بتوانن ژیانێکی شایانی مرۆڤایەتی سەردەم و پیشکەوتوویان هەبێ و دەستیان بە هەموو پێداویستیەکانی ژیان و بڕیاردان لەسەر بەڕێوەبەری  وڵات و دەسەڵات و تێکڕای زانیاریەکان رابگا. دەسەڵات و بەریوەبەرانی وڵات و کۆمەڵگا دەبێ لەلایەن چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی نهێنی و لە کەش و هەوایێکی تەواو ئازاد و دیموکرات دا لە ژێر چاودێری ئۆرگان و ناوەندی بێ لایەن و دیاریکراو بۆ ئەو  مەبەستە بە بەرچاوی راگەێنە گشتیەکانەوە بەڕێوە بچێ و چین و توێژە جۆراو جۆرەکان بە بێ ترس و دڵەراوکێ نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و پاڵاێوراوانیش کەسانی سەردەرچوو و جێگای متمانەی خەڵک و دڵسۆز و خەمخۆری نەتەوە و نیشتمان و دوور لە هەستی پاوانخوازی و مەسڵەحەت پەرەستی  بن . خۆ بە ئەمانەتداری دەنگدەرانیان بزانن و ویست و داخوازیەکانیان بهێننە جێ و لە بەرانبەر هەر جۆرە نا عەداڵەتی و کەمتەرخەمیەێکی دەسەڵات دا بێ دەنگ نەبن و نەهێڵن ماف و ئازادیەکانی جەماوەر و تێکرای دانیشتوانی نیشتمانیان، خاوەنی هەر بیر و باوەڕ و ئایین و زمان و فەرهەنگ و نەتەوەیێک بن، پیشێل بکرێن و تاقمێک بەسەر تاقمێکی تر دا مەزنایەتی هەبێ و ناوچەیێک لە ناوچەێکی تر ئاوەدانتر و خاوەن پێداویستی پتر بێ، تا بەم شێوە عەداڵەتی کۆمەلایەتی و فەرهەنگی و ئابووری و ...هتد وەک پێویست بەڕێوەبچێ و ئازادی و بەرابەری ماف و دڵنیایی و ئاسوودەیی باڵ بەسەر کۆمەڵگادا بکێشی و مرۆڤەکانی ناو کۆمەڵگا بەرەو رووخی پێشکەوتن و پێگەیشتن و داهێنان و ئاوەدانی ،سەوڵی پاپۆڕی بەختەوەری لێدەن. ئەگەر بمانەوێت بە وردی و  تێر و تەسەلی لەم بارەوە هەموو رەهەندەکان پێوسەر بگرین و بچینە وردیاتی ئەو باس و بابەتانەوە، دەبێ چەندین کۆڕ و سیمینار پێک بهێندرین و کەسانی شارەزا و پسپۆڕ و بە ئەزموون بۆ ئەم کارانە راسپێردرێن  تا وەک پێویست و بە شێوەی زانستیانە ئەو بابەتانە شیکاری بکرێن  و  باشترین سوودیان لێوەرگیرێ و تاکەکانی کۆمەڵگا لەو بارانەوە تێبگەێندرێن و رێنوێنی بکرێن. ئەوەی کە من لەم بابەتەدا مەبەستمە باسی بکەم و لەسەری بدوێم  بابەتی هەڵبژاردن و خۆ بەربژێر کردنە لە نیزام و دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە دا. ئەو نیزام و دەسەڵاتەی کە بناغە و بناوانەكەی لە سەر دژایەتی ئازادی و ئاشتی و مافی مرۆڤ  بە گشتی و چین و توێژە ماف پێشێلکراوەکانی  بن دەستی دەسەڵاتی نارەوا و دیکتاتۆری ئاخوندی  لە ئێراندا دامەزراوە و لە بیر و هزری دواکەوتوانە و چەقبەستوی خورافاتی ئاخوندەکانی خاوەن دەسەڵات لە ئێران دا سەرچاوەی گرتوە. رەنگە زۆربەی زۆرمان لە بیرمان بێ کە ئەم نیزام و دەسەڵاتە هەر لەسەرتای هاتنە سەرکاریەوە بە کۆڵێک وادە و شیعاری بە زاهیر جوان و دڵخۆشکەر و لە ناوەرۆک دا بۆ مەبەستی پاوانخوازی و زاڵ بوون بە سەر چارەنووسی گەلانی وڵات و برەو دان بە دواکەوتوویی و دژایەتی لە گەڵ زانست و زانین و ئاودانی و پێشکەوتن و پێگەیشتنی خەڵک و ئاوەدانی وڵات دا خۆیان نیشان دا. رژیمی ئاخوندی و نیزامی ویلایەتی فەقیە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی شوومی ئاخوندەکان و برەودان بە خەتی خورافی و دوور لە مەنتیق  و دژایەتی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، ئەو مافە بە خۆی دەدا كە بەرژەوەندی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەستنیشان بکا و دەسڵات بە گشتی و رێبەری نیزام بە تایبەتی، نوێنەری خودا و داڕێژەری یاسا و رێساکانی وڵاتن و بێجگە لەوان کەس ناتوانێ و بۆی نیە لەسەر چارەنووسی خۆی و نیشتمان و پێوەندی مرۆڤەکان بە دنیای ناوەوە و دەرەوە بڕیار بدا . یاسای بەڕێوەبەری و بەڕێوەبەرانی ئەو یاسایە، هەر لە سەرۆک کۆمارەوە بگرە تا  ئەنجومەنی بەڕێوەبەری وڵات و شورای شار و گوندەکان  دەبێ لە لایەن وەلی ئەمری وڵات و شورای بەرژەوەندی نیزامەوە  پەسند و دەستنیشان بکرێن. ئەگەرچی لە هەموو دەروەکاندا شانۆی بەناو هەڵبژاردن و  خۆپالاوتن بۆ پۆست و ناوەندەکانی بەڕێوەبەری وڵات بەڕێوە دەچی، بەڵام ئەوانەی کە دەبێ نوێنەری راستەوخۆی چین و توێژەکانی  جەماوەر بن ، سەرەرای ئەوەی کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن و خەلک متمانەیان پێدەدا و بە نوێنەری خۆیانی دەزانن تا بتوانن لە بەڕیوەبەری وڵات و بۆ داکۆکی سەر دابین کردنی ماف و ئازادیەکانیاندا دەور ودەنگیان هەبێ، مادام لەلایەن شورای نیگەهبان و ئۆرگانە باوەڕ پێکراوەکانی نیزامەوە جێگای باوەر نەبن سەر بەدام و دەزگا داپڵوسێنەر و خوێنڕێژەکانی دەسەلات و یاری وەفاداری ئیمامی ئومەت نەبن، رەددی سەڵاحییەت دەکرێن . ئەم ڕەوت و رەوییە هەر لە سەرتای هاتنە سەر كاری رژیمی ئاخوندیەوە برەوی هەبوە و هەیە. لەسەر ئەو تێڕوانینانە لەمەڕ دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێراندا ، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ، وەک لایەنێکی دژبەری سەرەکی  نیزامی ویلایەتی فەقیە لە هەموو دەورانەکانی شانۆی هەڵبژاردنەکانی دا هەڵبژاردنەکانی تەحریم کردوون و داوای لە کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی و ئەندام و لایەنگرانی خۆی لە ناوەو دەرەوەی وڵات کردوە کە بەشداری نەکەن و نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە تەجروبە بۆی دەرکەوتوە کە دەنگدان بەم نیزام و دەسەڵاتە و بەدەمەوە چوونی داوخوازیەکانی رژیم،  برەو دان بە دەسڵاتی رژیمە لە پێناو هەرچی زیاتر ماڵوێرانی و کوشت و بڕ و دواکەوتوویی و خوێن رشتن.  بەشداریکردن و دەنگدان لەو شانۆگەریانە دا قایمکردنی داری سێدارە و هەڵاوەسینی پەتی خنکاندنی زیاترە . چونە سەر سندوقی دەنگدان  وەزەدانە بە جەللادەکانی  رژیم لە شکنجەگاکانی   زیندانەکانی  رژیم کە لەواندا باشترین رۆڵەکانی گەلانی ئێران شکنجە و هەتکی حورمەت دەکرێن. دەنگدان بە نوێنەرانی هەڵبژێردراوی دەسلاتی ئاخوندی دەنگدانە بە کویلەیی و ژێر دەستی و ماف پێشێلکراوی. دەنگدانە شەڕ و شۆر ، بە ماڵوێرانی، بە هەژاری و بێ دەرەتانی. دەنگدانە برەودان بە مادە هۆشبەرەکان، بە بێکاری، بە دژایەتی ئازادی و مافی بەرابەری تاکەکانی کۆمەڵ. دەنگدانە بە دژایەتی  زانست و زانیاری، پێوەندی پێشکەوتنی گەڵان، دەنگدانە بە دوورکەوتنەوە لە کاروانی بەرەو پێشچوونی مرۆڤایەتی و دیموکراسی و بەرابەری. دەنگدانە بە بێ رێزی بە پەیڕەوانی بیرو باوەڕ جیاوازەکان و ئایینە جواراوجۆرەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی. دەنگدان بە ویست و خواستەکانی رژیم دەنگدانە بە هەڵایساندنی ئاگری دژمنایەتی و دووبەرەکی  لە نێوان گەلانی  جیهان بە گشتی و گەلانی ناوچە کە بەتایبەتی. دەنگدان و بەشداری کردن و چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگدانە بە مانەوەی دەسەڵاتی رەش و خوێن رێژی ویلایەتی فەقیە. دەنگدانە بە دژایەتی لە گەل ژینگە و جوانیەکانی سروشت . رژیمی ئاخوندی لە ئیستادا لە هەموو کات زیاتر تڕۆ و بێ مایەو و لاوازە و دەیهەوێت بەو شانۆگەریانە  وانیشان بدا کە دەسڵات و بەڕێوەبەرانی وڵات و دەسەڵات، جێگای متمانە و خۆشەویستی کۆمەڵانی وڵاتن و ئەم متمانەو خۆشەویستیەش  ئاکام و بەرهەمی  سیاسەت و یاساکانی نیزامە. با بە نەچوون بۆسەر سندوقەکانی دەنگ دا و تەحریم کردنی هەڵبژاردنەکان، رێ لە مانەوەی ئەم نیزام و دەسەڵاتە شوومەی مایەی نەنگی مرۆڤایەتیە بێنین و بەدەستی خۆمان پەت و سێدارەکانی دەستی رژیم بەرینتر و قایم تر  نەکەین تا لە سۆنگەیانەوە رژیم، داهاتووی وڵات سەرمایەی نەتەوەییمان  کە مرۆڤە خاوەن هەڵوێست و بە بڕیار و رووناکبیرەکانمانن بخنکێنێ و لەوە زیاتر جەرگ سووتا و پشت شکا و  هەناسە ساردمان بکات

مرۆڤ زۆر لەوە بەرزتر و مەزنترە کە بۆ ماددیات و پلەو مقام و ژیانێکی بە زیللەت  و لە ترسان بەدەم بانگەوازی  زوڵم و بێ عەداڵەتی و دواکەوتووی و رەزالەتەوە بچێ

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان