ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557755
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

دوازدەهەمین خولی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە رژیمی ئێراندا

مێژووی ناردن : Sunday, May 07 @ 22:27:41 UTC

کەریم فەیزییان

 ماوەی نزیک بە چل ساڵ دەبێ کە رژیمی ویلایەتی فەقیە خۆی بە سەر گەلانی ئێراندا سەپاندووە. لە ماوەی ئەم چل سالەدا ئەمە دوازدەهەمین خولی بە ناو هەڵبژاردنە بۆ سەرۆککۆماری لەم رژێمەدا، کە حەوت کەس ئەو یازدە خولەی پێشووی سەرۆک کۆماریی رژیمیان بەرێوە بردووە.  ئەم بەناو سەرۆککۆمارانە تاقی کردەوەی خۆیان داوە، هەر لە ئوسوولگەراوە تا بەناو ئیسلاحخواز و میانەرەو هتد.. گەلانی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی كورد هەر لە سەرەتاوە هەموو جۆرە هەڵبژاردنێكی لە چوارچێوەی ئەو رژێمەدا بایكوت كردوە چوونكە پێی وابووە كە لە سیستەمی ویلایەتی فەقیەدا هەڵبژاردن شانۆیەكە كە لەلایەن رێبەری نیزامە موهەندیسی دەكرێ تەنها بۆ مەشروعیەت دانە بە دەسەڵاتەكەی نەك گرینگی دان بووبێ بە دەنگی میللەت.



ئەگەر چی دام و دەزگاكانی ئەو دەسەڵاتە بە سیناریۆی جۆراوجۆر توانیویانە ژمارەیەك خەڵك راكێشنە پێی سەندوقەكانی دەنگدان و پروپاگەندەی خۆیانی پێوە بكەن. بەڵام ئەوە روون و ئاشكرایە رێژەیەكی زۆری خەڵك كە ئاگایی سیاسیان لە ئاستێكی بەرزدایە و خوێندنەوەی دروستیان بۆ سیاسەتەكانی رژێم كردوە خۆیان بە دوور گرتووە لە بەشداری لە شانۆگەریەكانی رژیمداو هەڵوێستی شۆرشگێڕانەی بایكوتیان پەیرەو كردووە كە ئەوەش ویستی هێزە تێكۆشەر و ئازادیخوازەكانی كوردستان و ئێران بووە. بەڵام ئەو رێژەی جەماوەریش كە ئومێدیان بەوە بووە بە بەشداریان كەسانێك جڵەوی دەسەڵات دەگرنە دەست كە ویست و داواكانی ئەوان جێبەجێ بكا، بینیمان لە ساڵی 88 دا چۆن بەرپەرچی سیاسەتەكانی رژێمیان دایەوەو بەرنامەی هەڵبژاردنیان خستە ژێر پرسیار و رژانە شەقامەكان، لەبەرانبەردا هێزەكانی حكومەت دژ بە جەماوەری نارازی چیها تاوانیان ئەنجام داو ئەو خەڵكەی بەشداریشیان كردبوو لە سالی ٨٨ دا ئەو نابەرابەرییەیان  بە چاوی خۆیان دی کە چۆن و چیان کرد بە خەڵکی نارازی، دەنگدەران كە بە زۆری دەنگیان بە میرحسین موسوی دابوو. ئەو پرسیارەیان بۆ دروست بوو كە ئایا ویلایەتی فەقیە رێزی بۆ دەنگی دەنگدەران دانا؟ نەخێر! هیچ کە ڕێزی بۆ دەنگدەران دانەنا ئەوپەری بێرێزیشی پێ کردن . کە خەڵک زانییان لە بژاردنی دەنگەکانیاندا تەیفی توندرەو سەر بە محمود احمدینژاد بە پشتیوانی خامنەیی فێلیان لێ کردوون، لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا نارەزایەتییان نیشاندا و رژانە نێو شەقام و مەیدانەکانەوەو دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتەكانی رێبەری رژێم و دامودەزگا ناشەرعیەكانیان دەربڕی. لەو نارەزایەتییانەدا خەڵکێکی زۆر زەرەرمەند بوون و جینایەتێكی زۆر بەرانبەر خەڵک كرا. لە هەڵبژاردنی ساڵی ٩٢ شدا کە خەڵکی ئێران بێكاری و گرانی و هەژاری لە رادەبەدەر تەنگی پێ هەڵچنی بوو، وەلی فەقیە یەكێك لە مۆرەكانی خۆی بە كلیلێكەوە ناردە پێشەوەو بانگەشەی بۆ ئەوە دەكرد كە چارەسەری هەموو گرفتەكان بەو كلیەی دەستی ئەو دەكرێ، بۆیە ژمارەیەك بەو ئومێدەی ئەو بانگەشانەی رۆحانی شتێكیان لێ شین بێ دەنگیان بە رۆحانی دا، رۆحانیش هەرچەندی وەعد و  بەڵێنێکی بە خەڵکی ئێران و کوردستان دا بوو، هەر وەك مۆرەكانی دیكەی رژێم ئیعترافی پێ دەكەن بەڵێنەکانی رۆحانی هەمووی درۆ دەرچوون، روونە لە رژێمدا ئەوەی دەسەڵاتی بە دەستە و قسەی یەکلاییکەرەوە دەکات شەخسی خامنەییە .

وەلی فەقیهی رژێم بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکی هەر چوار ساڵ جارێک ئەم شانۆگەرییە بە رەنگ و بیچمێکی جیاوازەوە دووبارە دەکاتەوە کە هەموویان لە یەک پێرن . بەس بۆ چاوبەستی خەڵکی ئێران و فریودانی رای گشتییە. جەنایەتکارانی رژێم وەکو کەو سەری خۆیان بە ناو بەفردا کردووە وادەزانن کەس کارە دزێوەکانیان نابینن، بەڵام پاشەڵی پیسیان خەڵکی ئێران و هەموو جیهان دەیبینێ، لە ئێستادا هیچکە  لە ناوخۆی وڵاتدا کێشەی زۆر زەق و بەرچاو هەیە لە سەر دەسەڵات، لە هەمانکاتدا زولم و زۆرێکی لەڕادەبەدەر بەرانبەر بە خەڵکی بێدەسەڵات و چەوساوە دەکرێ لە لایەن دەسەڵاتدارانی رژێمەوە، لە سەر ئەمانەشەوە لەناوبردنی رەفسەنجانی و رەتکردنەوەی محمود احمدینژاد بۆ سەرکۆماری خۆی لە خۆیدا کێشەكانی ناوخۆیی دەسەڵاتی قوڵتر كردوە، ئەمانە هەمووی گیروگرفتن لەبەردەم رژێمدا. كە بەهۆی گیروگرفتانەوە دەبێ چاورێ ی ڕاپەرینێکی بەرینی خەڵکی ئێران و کوردستان بکەین کە ئەم پەین و پاڵە رامالێتە ناو زبڵدانی مێژوو.

 رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی دەستتێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی و کێشەی ئەتۆمییەکەیەوە وەزعی باش نییە لە باری سیاسیەوە. بە تایبەت کە ئیستا نەیارێكی سەرسەختی رژیم ئێران وەک ترامپ لە کۆشکی سپی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، بۆ کۆماری سێدارە درێژەدان بەو فراوانخوازییەی کە  لە ناوچەکەدا دەیدا ئاسان نابێ. وەک کیسەل سەری ئەکەنەوە بە ناو قاوخەکەی خۆیدا . ترامپ لە بەر بەرژەوەندی وڵاتەکەی ناتوانێ وەک ئوبامایەکی نەرمو نیان چاو لە حاست ئیرانێکی پاوانخواز و دیکتاتۆر و دژی مرۆڤایەتی بنوقێنێ و دەستی ئاواڵاکات پەلبهاون بۆ هەرکوێیەک کە ویستیان . ترامپ و ستافەکەی لەمە بێدەنگ نابن، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران دەست هەڵنەگرن لەو سەرکێشییەی لە تەنگەی هورموز دەیکەن و ئەو دەستتێوەردانەی لە وڵاتانی ناوچەکەدا هەیەتی و پابەند نەبێ بە بریارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە چەکی ناوەکی بێگومان دەبێ چاورێی کاردانەوەیەکی توند بکەن لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە .

بە بوونی ئەو هەموو قەیران و گیروگرفتانەی لەبەردەم دەسەڵاتدارانی رژێمدایە، هەر وەك خامنەیی لە چەند رۆژی رابردوودا ئیشارەی پێكرد پێویستیان بە بەشداری بەرێنی خەڵكە بۆ ئەوەی بە جیهانی بسەلمێنن كە خەڵكی ئێران پشتیوان دەكا. نەتیجەی ئەم باس و لێكدانەوەیە بەو راستیەمان دەگەیەنێ کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و شۆراكانی شار و دێ لە چوارچێوەی ئەو رژێمەدا شانۆگەرییەکەو بەس، هیچ لە وەزعەکە ناگۆرێ ، تەنیا و تەنیا بە روخانی رژێمی کۆمار ئیسلامی و تەفروتوونابوونی ویلایەتی فەقیە دەکرێ کۆتایی بەم دەسەڵاتە شوومە و دیکتاتۆرییە لە ئێراندا بهێنرێ و خەڵکی ئیران بتوانن بە ئاسودەیی بژین

دوای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی ورد سازمانی خەبات لە گەڵ پێنج حیزبی کارا و تێکۆشەری دیكەی كوردستان بانگەوازی بایكوتی هەردوو هەڵبژاردنەكەی رژێمیان كرد و داوایان لە جەماوەری كوردستان كرد كە شانۆگەریەكانی رژێم بایكوت بكەن و لەو رۆژەدا نەچنە بەردەم سندوقەكانی دەنگدان. دیارە خەڵکی کورد بەم یەکدەنگی و یەک گوتاریەی حیزبەکانی رۆژهەڵات دڵخۆشن و پێویستە جەماوەر بە تێکرا بە دەنگ ئەم بانگەوازەوە بێن و رۆژی ٢٩ ی مانگی بانەمەڕ، نەچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە هیچ مۆرەیەكی رژیم نەدەن، وە بۆ رای گشتی بسەلمێنن کە هیچ چەشنە رسوماتێکی دیموکراسی و ئازادی شکنابەن لە ژێر باڵی رەشی ویلایەتی فەقیەدا و ئەوەی رژیم دەیكا لەگەڵ بنەماكانی دیموكراسی و ئازادیدا نایەتەوە. بۆیە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلی کوردەواری پێویستە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن و پشتیوانی خۆیان بەم بایکۆتکردنە بۆ حیزبەکانیان دووبارە بکەنەوە .

بە هیوای ئەوە کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەموو چین و توێژەکانی گەل تێکرا ئەم بەناو هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن. با ئەم بایکۆتکردنەشیان بکەنە دوبارە بونەوەی هاودەنگی و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە و حیزبە سیاسییەکانیان .

بروخێ و تەفروتوونا بێ رژیمی ئێران .

سەرکەوتو بێ ئیرادەی گەلی کوردستان بە رێبەرایەتی هەموو حیزبە سیاسییەکان.

سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموکراسی .

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان