ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557107
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

كۆبوونەوەی شەش لایەنی سیاسی كوردستانی ئێران و بریاری بایكۆتی شانۆی هەڵبژاردنەكانی رژێم

مێژووی ناردن : Thursday, April 27 @ 20:41:11 UTC

خەباتمێدیا: پێشنیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە 7ی بانەمەڕی 1396، بەرامبەر بە 27/04/2017 شەش حیزب و سازمانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەكانی رژێم كۆبوونەوەو لەسەر میكانیزمێكی هاوبەش بۆ بایكۆتی ئەو بەناو هەڵبژاردنانە رێكەوتن.


شایانی باسە كاك سەیدكامیلی نوورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و كاك فوادی جەعفەری بەرپرسی پێوەندیەكانی سلێمانی سازمانی خەبات لە كۆبوونەوە شەش قۆڵیەكە كە لە بنكەی رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران (كۆمەڵە) بەرێوەچوو، بەشدار بوون.
دوابە دوای كۆبوونەوەكە لە پرێس كونفرانسێكدا راگەیەندراوی هاوبەشی شەش لایەنەكە بۆ مێدیاكان خوێندرایەوە
.
دەقی راگەیێندراوی شەش لایەنی سیاسی كوردستانی ئێران بەم شێوەیە:

کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان

کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی 29ی بانەمەڕی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و شوراکانی شار و دێ بەڕێوەدەبات، ئەوەی بەناوی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت بە هیچ پێوەرێکی دیموکراتیک ئەوڕۆیی ناتوانرێت ناوی هەڵبژاردنی ئازادی لەسەر بێت، لە بارودۆخێکدا کە حیزبە سیاسییەکانی نەیاری رژێم قەدەخەکراون، رادەربڕینی رای ئازاد تاوانەو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە سەرەتاییرین مافی نەتەوایەتی و ئینسانی خۆیان بێبەشکراون، ئەو بەناو هەڵبژاردنە بە واتای بێ مافکردنی کۆمەڵانی خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانە و یەکێک لە هۆکارەکانی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی و نیزامی سەرەڕۆ و داپڵۆسێنەرە لە ئێران.
بەم بۆنەوە داوا لە هەموو خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات دەکەین وەکو کاردانەوەیەکی لێبڕاوانە، بەرامەبەر بەو هەموو بێ مافییە لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی 29ی بانەمەڕدا بەشداری نەکەن، بە بەشداری نەکردنی خۆتان لەم شانۆگەرییە پەیامێکی روون لە ئیرادەو یەکدەنگی خۆتان بەرامبەر بە رژێمێک کە مافە ئینسانی و رەواکانی ئێوە پێشێل دەکات، بە جیهان رابگەیێنن.
بایکۆتکردنی یەکدەنگی ئەو بەناو هەڵبژاردنە، لە هەمانکاتدا رێگایەکە بۆ پێشگرتن لە داسەپاندنی هەر چەشنە فشارو سەرکوتێک بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە.
داوا لە هەموو چالاکانی بواری خەباتی کۆمەڵایەتی و مەدەنی، تێکۆشەرانی سیاسی، لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان دەکەین، کە لە پێناوی بەجێهێنای ئەرکی ئازادیخوازانەی خۆیان، هەڵسوراوانە بەدەم ئەم بانگەوازەوە بێن ریزەکانی ئەم یەکدەنگییە بەهێزتر بکەن.

-حیزبی دیموکراتی کوردستان
-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
-سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
-حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
-کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

7ی بانەمەڕی 1396
27-4-2017

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کاروتێکۆشان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کاروتێکۆشان:
راگه‌ێندراوێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان