ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 25 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9460372
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 26

وتووێژی ماڵپەری رۆژهەلات تایمز لەگەڵ عەلی بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات

مێژووی ناردن : Saturday, April 22 @ 21:04:18 UTC

ماڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز سەبارەت بە ئاكامی كۆنگرەی شەشەمی سازمان و بەرنامەو پەسەندكراوەكانی ئەو كۆنگرەو پەیوەندیەكانی سازمان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیە كوردستانی و ئێرانیەكان و وتووێژێكی لەگەڵ عەلی بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ئەنجام داوە كە ئەوەی خوارەوە دەقی وتووێژەكەیە:

رۆژهەڵات تایمز:لە چەند رۆژی رابردوودا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆنگرەی شەشەمی خۆی گرت و لەو کۆنگرەیەدا کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕ بەسەر بەرنامە و پڕۆگرام و قەوارەی بەڕێوەبەڕیی ئەو رێکخراوەدا هات.


 لەم پەیوەندییەدا، "رۆژهەڵات تایمز" چەند پرسیارێکی ئاڕاستە بەڕێز "عەلی بەهرامی" ئەندامی کومیتەی ناوەندیی ئەو رێکخراوە کرد کە سەرەنجتانی بۆ رادەکێشین:

*لە کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێراندا کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕ لە بەرنامەوپڕۆگرام و قەوارەی تەشکیلاتی ئەو رێکخراوەدا هاتووەتە ئاراوە کە یەک لەوان پێشتر دەگوترا کە ئایینی ئیسلام وەک سەرچاوە بۆ داڕشتنەوەی یاسای بنەڕەتی کەڵکی لێ وەردەگیرێ، کەچی لەو کۆنگرەیەدا ئەو خاڵە جێگای خۆی بە ئایینە جیاوازەکان داوە. دەکرێ لەو بابەتەوە بەرچاوڕوونییەکی بدەن؟
-لە كۆنگرەی سێهەمەوە مەسەلەی ئایین تایبەت كراوە بە تاكەكان و سازمانی خەبات لە هێزێكی نەتەوایەتی و ئیسلامیەوە گۆراوە هێزێكی نەتەوەیی و نیشتمانی كە لە سەر باوەر بە ئازادی و دیموكراسی درێژە بە خەبات دەدا، وە ئەوانەی سازمانی خەبات وەك هێزێكی ئیسلامی یان خاوەن باکگراوندێكی ئیسلامی لێكدەدەنەوە و پێناسە دەكەن راست نیە. بەڵام وەك "بەرنامە" سازمان پێی وابوو كە دەكرێ لە ئایینی ئیسلام وەك سەرچاوەیەك كەڵك وەرگیرێ بۆ دارشتنەوەی قانوونی بنەرەتی، ئەوەش بەو مانایە نیە كە ئایینی بە تاكە سەرچاوەی یاسا دانان زانیبێ بەڵكوو پێی وابووە كە دەكرێ لە ئەفكار و ئەدیانی دیكەو یاسا و رێسا نێونەتەوەییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە كەڵك وەرگیرێ، ئەم باسە لە كۆنگرەی شەشمدا دیسانەوە ورژێندراوە و ئەم خاڵە بەو جۆرە گۆرانی بەسەر هاتووە كە سازمانی خەبات باوەری وایە لە تێكرای ئەدیان بۆ دارشتنەوەی قانوونی بنەرەتی كوردستان كەڵك وەرگیرێ.
دیارە ئێمە پێمان وایە كە دارشتنی قانوون لە ئەستۆی كەسانی شارەزایە لە یاسا كە لەلایەن پارلەمانەوە رادەسپێدرێن بۆ نووسینەوەی و ئێمەش وەك سازمانی خەبات لە ئێستاوە ئەو پێشنیارەمان هەیە كە ئەو خاڵە لەلایەن ئەو لێژنەو پارلەمانەوە لەبەر چاو بگیرێ. بە رای من بەم دارشتنەی ئێستاوە كە كەڵك لە هەموو ئەدیان و باوەرەكان بۆ دارشتنەوەی قانوون وەرگیرێ، گۆرانێكی پێویست و بەجێ و نیشان لە خوێندنەوەی دروستە بۆ سەردەم و واقعی كۆمەڵگەی كوردستان.
*پێداگری کۆنگرە لەسەر چالاکیی هێزی پێشمەرگە لە ناوخۆ، بە مانای دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکدارییە؟
- سازمانی خەبات پێی وایە لە ئێستادا دەبێ چالاكی هێزی پێشمەرگە لە ناوخۆدا زیاتر و بەربڵاوتر بكرێ، ئەویش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئاڵووگۆری بەرچاو لە سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی لە بەرامبەر رژیمی ئێراندا هاتۆتە پێش، هاوكات رژیم لە كوردستاندا لە هەموو كات سەركوتگەرتر بووەو پێویستە هێزی پێشمەرگە وەك پشتیوانی سەرەكی خەڵكی تێكۆشەری كوردستان، لە نێو جەماوەردا حزوری هەبێ، چوونكە بوونی پێشمەرگە لە ناوخۆ جەماوەر پشت ئەستوورتر دەكا بۆ خەبات لەبەرانبەر رژیمی داگیركەری ئێران، هاوكات پێویستە سنوورێك بۆ هەڵسوكەوتەكانی رژیم لە كوردستاندا داندرێ.
 
*وەک دەبینین لەو کۆنگرەیەدا چەند ژنێک بە رێبەریی "سازمانی خەبات"ەوە زیاد بووە، ئەوە چ زەروورەتێک بوو کە کۆنگرەی هێنایە سەر ئەو باوەڕە کە رۆڵی زیاتر بە ژنانی ناو ئەو رێکخراوە بدات؟
-ئەگەر چیی ژنان و ئافرەتانی ئێمە هەمیشە بەشێك بوون لە بزوتنەوەی شۆرشگێڕانەی كوردستان و دەوریان هەبووە لە راگرتن و پێشخستنی، بەڵام لە رابردوودا ژنان وەك هاوبەشی سیاسی نەبون لە بزوتنەوەكەمانداو هەندێ جار دەرخستن و دەورپێدانیشیان رواڵەتی بووە، بۆیە سازمانی خەبات لەو بروایە دایە كە دەبێ دەوری ئەساسی و گرینگ بە ژنان بدرێ، هەر لەو راستایەدا برای بەرێزم كاك بابەشێخ پرۆژەیەكی خستە بەردەم كۆنگرە كە رێبەری سازمان بدرێتە دەست ژنان و ئەوان رێبەرایەتی بكەن، بەڵام كۆنگرە دەنگی بە پرۆژەكەی كاك بابەشێخ نەدا، لە بەرانبەردا كۆنگرە لەو بروایەدا بوو كە دەوری زیاتر بە ژنان بدرێ، هەر لەو راستایەدا رێژەی ژنان لە سەركردایەتی و رێبەریی سازمانیان زیاتر كردوە، كە ئێستا لە هەشت كەسی كۆمیتەی ناوەندی 3 كەسیان لە ژنان پێكدێ، كە بە خۆشیەوە ئەو خوشكانە خاوەن ئەزموونێكی باشی كاری سیاسی و تەشكیلاتین و دەتوانم بڵێم بەرزبوونەوەی رێژەیان لە سەركردایەتی دا كاریگەری زۆری دەبێ لە بەرەوپێش بردنی سازمانی خەبات. ئەم بابەتە بە نیسبەت لاوانیشەوە هەر بەو شێوەیە.
*پەیوەندیی سازمانی خەبات دەگەڵ هێزە سیاسییە ئێرانی و کوردستانییەکان بە چ ئاقاریکدا دەڕوا؟
- پەرەپێدانی پێوەندیەكانی سازمانی خەبات لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكان لە ئێران و كوردستان بەتایبەت و ئەكتیڤتر بوونی پێوەندیەكانمان لە ئوروپا و وەلاتانی دیكە بەگشتی یەكێك لە باسەكانی دیكەی كونگرە بووە كە پێداگری كراوەتەوە لەسەر ئەوەی كۆمیتەی ناوەندی پێویستە نەخشە رێگەی هەبێ بۆ ئەم بابەتە و بە جیددی كار بۆ پركردنەوەی كەلێن و كەم و كوریەكان بكات. سەبارەت بە كوردستانی ئێران ئەو هاودەنگیەی نێوان 6 لایەنی سیاسیی كوردستان كە لە ماوەی رابردوودا لە سەر پرسە گرینگەكان دروست بووە بە هەنگاوێكی پێویست و ئەرێنی زانراوە. هاوكات پێوەندیەكانی سازمانی خەبات لەگەڵ شۆرای میللی مقاومەت و سازمانی موجاهیدین و ئەو هێزە شۆرشگێڕە ئێرانیانەی باوەریان بە پرسی نەتەوەیی كورد لە ئێران هەیە پەرە پێ بدرێ. سازمانی خەبات ئەندامی شۆرای میللی مقاومەت نیە، بەڵكوو هاوپەیمانی و رێكەوتنمان هەیە و بنەمای پێوەندی و رێكەوتنەكەمان لە سەر چەند خاڵی سەرەكی و گرینگی وەك مافی نەتەوەیی كورد لە ئێران، دەرێژەدان بە خەبات تا روخانی رژێم و رەد كردنەوەی وتووێژ و موزاكرە لەگەڵ ئەو رژیمەیە.
 
*لە کاتێکدا نزیک بە تەواوی هێزە سیاسییە کوردییەکان دروشمی خودموختارییان لە بەرنامەی خۆیداندا لاداوە، دەگوترێ کە سازمانی خەبات تەنیا بۆ راگرتنی پەیوەندی خۆی دەگەڵ سازمانی موجاهیدنی خەڵق و شوڕای میللی موقاومەت بە دروشمی خودموختاریییەوە نووساوە و ئامادە نییە دەستبەرداری بێت، ئایا ئەمە راستە؟
- سازمانی خەباتی كوردستان ئێران، مافی دیاری كردنی چارەنووسی نەتەوەی كورد لە ئێران بە باش و پەسەند دەزانێ‌، بەڵام بۆ ئەم قۆناغە مافی خودموختاریمان پێ شیاوەو پێمان وایە لە دوای هەر ئاڵووگۆڕێك لە ئێران دا دەكرێ ئەو مافە بە زوویی بچەسپێنین. سەبارەت بە بەشی دووهەمی پرسیارەكەی بەرێزتان دەبێ بڵێم دیاری كردنی دروشمی خودموختاری پێوەندی نیە بە سازمانی موجاهیدین و شۆراوە، بەڵكوو لە راستیدا ئەوە خوێندنەوەی ئێمەیە بۆ ئێرانی دوای دەسەڵاتداریی ئاخوندان، لەو باوەرەداین ئێمە لە قۆناغی یەكەمدا بەرپرسین لە دۆخی نەتەوەی كورد و گەیاندنی گەلی خۆمان بە كەناری ئارام و مافە بنجینەییەكانی، دەكرێ لە دوای چەسپاندنی ئەو مافانە كار بۆ هاندانی نەتەوەكانی دیكە بكەین بۆ ئەوەی داخوازیەكانی خۆیان بەرزكەنەوەو كاری بۆ بكەن و ئێمەش پشتیوانیان لێ بكەین هەتا ئەو قۆناغە برەخسێنین كە هەموو نەتەوەكانی ئێران داوای بە فیدراڵ بوون یان هەر شێوەیەكی دیكە كە رێكەوتنی تێكرای نەتەوەكانی لەسەر بكرێ بەرزبكەنەوە.
*ئەو ئۆرگانی راوێژکارییە کێ دەگرێتەوە؟
پێم وایە دروست كردنی ئورگانێكی راوێژكاری كە تیایدا كەسانی خاوەن مێژوو و دیاری سازمانی خەبات لە پرسە چارەنووس سازەكاندا پرس و راوێژیان پێ بكرێ خاڵێكی دیكەی باشی پەسەند كراوەكانی كۆنگرەیە، هەر لەو پێوەندەدا كۆنگرە پێداگری لەسەر ئەوە كردوە كە دەبێ سەركردایەتی لەگەڵ كەسایەتی و سەخسیەتەكانی ناوخۆ راوێژ و پێوەندی زیاتر بكات و لە پرسە چارەنووس سازەكاندا ئەوانیش خاوەن راو بۆچوون بن و بۆچوونەكانیان لە كارو هەڵسورانی سازماندا رەنگ بداتەوە.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان