ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 25 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9460242
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 26

راگەیەندراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئێران

مێژووی ناردن : Friday, April 14 @ 07:44:24 UTC

حیزب و سازمانە شۆڕشگێرە كوردستانی و ئێرانیەكان!

كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە پاش 3 رۆژ كاری بەردەوام و بە كۆمەڵێك ئالوگۆری ئەرێنی و خۆنوێكردنەوە و دارشتنی بەرنامە و گەڵاڵەی كاری 4 ساڵی داهاتووی سازمان، كۆتایی بە كارەكانی هێنا.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران یەك لەو رێكخراوە تێكۆشەرانەی كوردستانی ئێرانە كە ماوەی 36 ساڵە بە بێ ووچان درێژە بە خەبات دژی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لە پێناو دەستبەركردنی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەدا و لەو پێناوەشدا گەلێك هەوراز و نشێوی هاتۆتە بەردەم، بەڵام بەوحاڵەش بە ئیمان و ئیرادەیێكی پۆڵایین و پشتیوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەو رێكخراوە توانیویەتی لەسەر پێ بمێنیتەوە و بەردەوام بە ئاڵوگۆر و وەرچەرخان و بەرنامەی نوێ و ئەمرۆیی زەرورەتی بوونی لە ساحەی خەباتی كوردستانی ئێران نوێبكاتەوە و وەك پاڵپشت و هیوای بەشێكی بەرچاوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان درێژە بە تێكۆشان بدات. 



دوایین كۆنگرەكەشی لەژێر ناوی كۆنگرەی شەهیدان هەر لەو سۆنگە و گۆشەنیگاوە گرینگی تایبەتی خۆی هەبوو.

یەكێك لە تەوەرە هەرە گرینگەكان كە كاتێكی شایەنی بۆ قسە و باس و چەسپاندنی بریار و راسپاردەی  گونجاو بۆ تەرخان كرا ، پێوەندیی و موناسباتی نێوانی هێز و لایەنە سیاسی و تێكۆشەرەكانی كوردستان و ئێران و زەورەتی هاوپەیوەندیی لە نێوانیان بوو.

كۆنگرەی شەشەم لەسەر زەورەتی پێداچوونەوە بە روانگە و خوێندنەوەی هێز و لایەنە سیاسیەكانی بۆ خەباتی رزگاریخوازانە و گووتار و شێوەی بردنە پێشەوەی خەباتەكە پێی داگرت و  بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ناسك و هەستیاری جیهانی و ناوچەیی رێكخستنەوەی شێوەی خەبات و پێوەندیی لایەنەسیاسیەكانی بە گرینگترین ئەركی بزاڤی رزگاریخوازانە و دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی بە گشتی وەسف كرد.

كۆنگرەی شەشەم بەرفراوان بوونی بازنەی رووخانخوازان و  نوێنەرانی ئەو گووتارە سیاسیەی بە نوختە وەرچەرخانێكی گرینگ زانی و جارێكی تر لەسەر ئەو سیاسەتە پێی داگرتەوە. سازمانی خەبات پێی وایە گووتاری رووخان ئەو گووتارەیە كە دەتوانێ‌ هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكان كۆبكاتەوە و هاوپەیوەندییەكی واتاداریان لە نێو دا دروست بكات. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە  پێویستە هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە دەوری یەك كۆبنەوە و لەسەر چەند خاڵی هاوبەش یان خود بەرفراوانتر، لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێكی هاوبەش بەرەیێكی كوردستانی پێك بێنن و بە هاوبەشی ئەو دیسكۆرسە هاوبەشە ببەنە پێش. هەڵبەت بۆ سەرخستنی ئەو دیسكۆرسە بە دڵنیاییەوە پێویستیمان بە هاوبەشی كردنی هێز و لایەنە سیاسیەكانی ئێران دەبێ و هەربۆیە زەروورە لە پێوەندییەكی گەرم و دۆستانە لەگەڵ هێزە سەرانسەرییەكاندا بین.

لە كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات سیاسەتی سازمان وەك نمونە و ئولگۆیێك لەئاستی گشتی دا بە  سەركەوتوو و یارمەتیدەر زاندرا و پێوەندییەكانی سازمانی خەبات هەم لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و هەم لەگەڵ هێزی سەرانسەری وەك سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران و شۆرای میللی موقاومەتی ئێران  بە سیاسەتێكی دروست و ئوسولی زاندرا و لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئەو رەوتە پێداگری كرایەوە.

ئەندامانی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بە نیسبەت پێوەندی و هاوپەیمانەتی سازمانی خەبات ی كوردستان  و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران ، بڕیاری بەردەوام بوون و پتەوتر كردنی هاوپەیمانیەتی نیوان دوو لایەنیان دایەوە و بوونی ئەو پێوەندییە لە رەوتی پێشەوەبردنی خەباتی خەڵكی ئێران بۆ رووخان و لەناوبردنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئێران بە گرینگ و حەیاتی زاندرا و لەسەر بەرفراوان بوونی پێوەندیی و دۆستایەتی هەمەلایەنە و هاوخەباتی كوردستان و ئێران لە پێناو دەستبەر كردنی ئازادی و دیموكراسی لە وەلاتی ئێران و مافی خودموختاری بۆ خەڵكی كوردستان پێداگری كرایەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆنگرەی شەشەم بە بریاری زۆرینە لەسەر بەردەوامی سیاسیەتی دۆستانە و برایانە لەگەڵ هەر كام لە هێز و لایەنە سیاسیەكان لەسەر پێوەری رێزی بەرانبەر و مافە باڵا نەتەوەیی و نیشتمانیەكانمان پێداگری كردەوە و هەروەها دروست كردن و تێكۆشان لە پێناو بەرەیێكی كوردستانی وەك یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی رێبەرایەتی داهاتووی سازمانی خەبات دیاری كرد.

سەبارەت بە پارت و لایەنە سیاسیەكانی باقی پارچەكانی كوردستان، كۆنگرەی شەشەم پێی وایە كە پێویست و گۆینگە كار بۆ بردنەپێشی پێوەندیەكانی سازمان و هێزە تێكۆشەرەكانی باقی پارچەكانی كوردستان كاری پێویست و هەنگاوی باش بهاوێ لە راستای پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەیی گەلەكەمان لە باقی بەشەكانی كوردستان، هاوكات لەسەر پشتیوانی لە ئەزموونی كوردستانی عێراق ئەو مەترسیانەی لە لایەن رژیمی ئیران  روبەروی دەكرێ‌ پێداگری كرایەوەو  پاراستنی ئەو دەستكەوتە نەتەوەیانە  بە گرینگ زاندراو كۆمیتەی ناوەندی راسپێرا كە لە راستای پەرەپێدان و پتەوتر كردنی پێوەندیەكانی سازمان و پارت و رێكخراوە سیاسیەكانی ئەو بەشەی كوردستان هەنگاوی جیددی هەڵگرێ.

 سازمانی خەبات ی  كوردستانی ئێران بە باوەری قووڵ بەسەركەوتنی خەباتی رەوای خەڵكی ئێران و كوردستان لەسەر تێكۆشانی خۆی بەردەوا دەبێ و لەپێناو خێرایی بەخشین بە رەوتی پێشەوەچوونی جولانەوەی رزگاریخوازانە، داوا لەسەر جەم هێز و لایەنە سیاسیە ئێرانی و كوردستانیەكان دەكات كە بە هەست بەبەرپرسیارەتی و لەبەرچاو گرتنی دۆخی هەستیاری هەنووكە بۆ پێكهێنانی هاوپەیوەندییەكی سەرانسەری بە ئامانجی رووخانی دەسەڵاتی ملهوری ئاخوندی هەموو هەوڵێكی خۆیان وەگەر بخەن  بە هاوبەشی خەبات دژی دیكتاتۆریەت بەرەوپێش ببەن تا وەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی  جەماوەری كوردستان و روخانی رژیمی ئاخوندی

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئیران

كۆنگرەی شەشەم

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان