ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 39 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان

مێژووی ناردن : Wednesday, April 12 @ 14:22:08 UTC

 
خەڵكی خەباتگێڕو كۆڵنەدەری كوردستان! 

خەبات و تێکۆشانی گەلانی بن دەست و ماف پێشێلکراو لە پێناو بە دەست هێنانی ئازادی و گەیشتن بە بەها مرۆییەکان و دابین کردنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی بنەماكانى دیموکراسى بەردەوامە، لە رەوتی ئەو خەبات و تێکۆشانانەدا بەشێکی بەرچاو لە گەل و نەتەوە بن دەستەکان بە ماف و ئازادیەکانیان شاد بوون و بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵات و گەشە و پێشخستنی نەتەوە و نیشتمان لە هەموو بارەكانی ژیاندا،


 رەگەڵ کاروانی پێگەیشتن و گەشەی ژیانی شیاوی مرۆڤایەتی کەوتوون، کە هەرکام لەو نەتەوە و نیشتمانانە بۆ بڕینی ئەو مەودایە و بۆ گەیشتن بەو پلەو پایانە، رەنج و کوێرەوەری زۆریان دیتوە و خۆین و فرمێسکی بێ ئەژماریان رشتوە، تا سەرئەنجام مەلی ئاوات و خۆزگەیان کە لە سەر بەرزە داری سەربەستی و رزگاری هەڵنیشتوە، روەو دنیای بەختەوەری ئاوازی سەرفرازی بە گوێی مرۆڤایەتی و سروشت و ژیانی پڕ لە شانازی دا هەڵداوە. 
گەلی کورد زۆر لە مێژە کاروانی خەبات و فیداکاری بۆ رزگاری و بەختەوەری نەتەوە و نیشتمانی بەرێ خستوە و لە رەوتی رێگای دوور و درێژ و پڕ لە ئازار و دەرد و ژانی خەبات و تێکۆشان دا، گیان لەسەردەست و سەر لەپێناوە. خەباتی گەلی کورد سەرە رای هەموو ئاستەنگە دەرەکی و ناو خۆییەکان لە رەوتی بەرەو سەرچوون و نزیک بوونەوە لە ئاوت و ئامانجە پیرۆز و رەواکانی، تا دێ شێلگیرانەتر و بەرینتر لە پێشوو خۆی دەردەخا و زیاتر بە رووی دنیای دەرەوەدا دەردەکەوێ و دۆست و پشتیوان بۆ خۆی پەیدا دەکا. شۆڕش و خەباتی نەتەوایەتی کورد لە کەردستان بەگشتی و لە کوردستانی ئێران دا بەتایبەتی، سەرەرای هەموو ئاستەنگە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیەکان، رۆژ لە دوای رۆژ گوڕ و تینی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێ و بە بەرچاو روونی زیاترەوە بەرەو پێش هەنگاو هەڵدەگرێ و پێگەیشتوو تر لە رابردوو خۆی دەردەخا. رەمزی ئەم بەرەو پێش چوون و گەشەو پێگەیشتنانەی خەباتی رەوامان لە کوردستانی ئێران، لە لایێک باوەڕی پتەوی خەباتکارانیەتی بە سەرکەوتن و رەوایی رێباز و ئەرەکەکەیان کە خەبات لە پێناو رزگاری نەتەوە و نیشتمان دایە و، لە لایەکی ترەوە هۆشیاری جەماوەرو پابەند بوونیان بە پشتیوانی و پارێزگاری لە خەبات و خەباتگیڕەکانیانە. 
جەماوەری کورد لە کوردستانی ئێران زۆر باش ئەوە راستیە دەزانن کە مایەی هەموو چارەڕشی و بێ بەشی و رەنج و مینەتەکانیان، رژیمی دتکتاتۆر و دواکەوتووی ئاخوندیە و خەبات لە دژی ئەم نیزام و دەسەڵاتە ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئازادیخوازیە لە پێناو قوتار بوون لەو نەهامەتی و بێ بەشی و چارەرەشی. هەر بۆیە وێکڕا و تێکڕا ئەم راپەڕین و خەبات و بزاڤە رەوایە دەپارێزن و پشتی دەگرن و ریزەکانی ئاوەدانتر دەکەن و لە هیچ چەشنە هاوکاری و فیداکاریێک بۆ سەرخستنی ئەم شۆڕش و بەربەرەکانیە کۆتاییان نەکردوە و ناکەن. 
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە هەڵقوڵای ناو جەرگەی جەماوەر و تێکڕای چین و توژەکانی کۆمەڵانی کوردەواریە و بەشی هەموو دانیشتوانی کوردستانی پێوەیە و لە پێناو دابین کردنی ماف و ئازادیەکانی تێکڕای جەماوەر و دانیشتوانی کوردستان دا نزیک بە چل ساڵە تێدەکۆشی و باشترین رۆڵەکانی بە ئەوپەڕی دڵئاوایی و فیداکاریەوە خزمەت بە نەتەوە و نیشتمان دەکەن، جەماوەری کوردستان بە سەرچاوەی هێز و وزەی خۆی دەزانێ و باوەڕی وایە کە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، گەلێکی زیندوی خاوەن بیری پتەوی کوردایەتی و شۆڕشگێریە لە پێناو رزگاری نەتەوە و ئازادی گەل و ئاوەدان کردنەوەی نیشتماندا. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی گەرمی خۆی بۆ گەلی کورد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی شەشەمی (کۆنگرەی شەهیدان)، بۆ جارێکی تر ئەو راستیە دووپات دەکاتەوە کە بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانی کوردو کوردستان و لە پێناو رووخانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دا،بە بێ هیچ جۆرە دوو دڵی ماندوو بوونێک، رێگای پیرۆزی خۆی کە رێبازی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی راستە رێ و شۆرشی رەوای کوردو کوردستانە، بە كۆمەڵێك بریار و پەسەندكراوی نوێ و بەجێ و ئەمرۆیی كە كاریگەریان دەبێ لە بەرەوپێشبردنی خەباتەكەمان، تاسەركەوتن درێژە بە شۆرشی رەوا دەداو لەم پێناوەدا هیچ هێز و هەلومەرجێک چۆکی پێدانادا و رێی پێناگرێ. بەم بۆنەوە لەم بەهاری سەرلەنوێ ژیانەوەی سروشت و سەر لەنوێ بڕیاردانەوەی خەباتگێرانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە، داوا لە تێکڕای چین و توێژەکانی جەماوەری كوردستان دەکەین کە لە دژی دژمنی سەرەکیمان واتە رژیمی خوێنرێژی ئاخوندی لە ئێران دا، بازنەی نارەزایەتیەکان بەرینتر بکەن، دەنگی نارەزایەتی و بانگی ئازادیخوازیتان با بەرزتر بێ و داوا رەواکانتان با بە گوێی هەمووان بگا، هەروەها یەکگرتوو تر بن، هاوکار و هاودەنگ و هاو هەنگاو بن. لە هەموو بارێکەوە یاریدەدەر و پشتیوانی پێشمەرگە و خەباتکارانی ناوخۆ و زیندانیانی سیاسی بن. با ئێوە هاندەر و رێ پیشاندەری گشت لایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی بزاڤی رەوای نەتەوایەتیمان بن بۆ یەک هەڵوێستی و هاوکاری و یەکگرتوویی. دڵنیا بن سازمانی خەباتی کوردستان ئێران پشتیوانی هەموو جووڵە و خەباتێکی جەماوەریە لە پێناو گەیشتن بە رزگاری و سەرفرازی . سازمانی خەبات سازمانی جەماوەری کوردستانە و جەماوەری کوردستانیش خاوەن و پشتیوان و قەڵای قایمی لەبن نەهاتووی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانن. جێگای خۆیەتی لێرە دا روو لە گشت چین و توێژەکانی جەماوەر بە تایبەت چینی لاوانی خوێن گەرم و خاوەن ورە و باوەری گەلەکەمان بە هەردوو رەگەرزی كچ و كوڕەوە بکەین کە سەنگەری رۆڵەکانی سازمان و باوەشی گەرمی کور و کچانی پیشمەرگەی سازمان بۆ ئێوەی خاوەن هەڵوێست و شۆڕشگێر ، ئاواڵایە و وەرن لێرە بۆ گەیشتن بە ویست و داخوازیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانتان چەکی شەرەف و شانازی بکەنە شان. 
دڵنیا بن لەم ریبازەدا سەردەکەوین و نانەوین. بژی کورد، ئازاد و ئاوەدان بێ کوردستان

  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
كۆنگرەی شەشەم
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان