ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 7 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278046
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

مێژووی ناردن : Thursday, March 30 @ 07:01:30 UTC

10ی خاكەلێوە لەمێژووی گەلی كورددا، رۆژیكی پڕ له‌ ئازاری نەتەوەییه‌ كە هەڵگری پەیامی خۆراگری و مل كەچ نەكردن بۆ دژمنی دڵ پڕ لە قین و ئازایەتی و نەبەردی و كۆڵ نەدانە تا دوا هەناسە. به‌ڵێ‌ 10ی خاكه‌لێوه‌ ئەو رۆژەیه‌ كە پێشەوا قازی محەممەد سەرۆك كۆماری كوردستان و حەمە حسین خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەیفی قازی

  لەدوای مەحكوم بوونیان بە ئێعدام لە دوو دادگای فەرمایشیدا، بە دەستی دژمنانی كورد لە چوارچرای مەهاباد لە سێدارە دران.  بە ئێعدامی سەرۆك كۆماری كورد قازی محەممەد، دوژمن بە خەیاڵی خاوی، كۆتایی بە هەوڵی گەلی كورد بۆ وەدەست هێنانی مافەكانی دەهێنێ، بەڵام لە حەقیقەت دا ئیعدامی ئەو سەروەرانە نەتەنیا  گەلەكەمانی  لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافە رەوا نەتەوەییەكانی چاوترسین و سارد نەكردەوە، بەڵكوو ئەو رووداوە لە قوڵایی زامی لە كیس چوونی پێشەوا و هاورێیانی پەیامێكی گرینگی گەیاندە خەڵكی كوردستان كە سەروەران لە بەرانبەر ستەم و شكەنجە و ئیعدامدا سەریان نەوی نەكرد، ناو و یاد و پەیامی ئەو تێكۆشەرانە  بۆ هەتاهەتاییە بە زیندوویی ده‌مێنێتەوەو  هەروەها وانەی خۆراگری و نەسرەوتنیان تا سەركەوتن بە گوێی نەتەوەكەماندا دا. 

پەیامی قازی پەیامێكی حەق بوو، و حەق بوونی ئەو پەیامە هێمای مانه‌وه‌ی گه‌ڵ و نیشتمانه‌ كه‌ هەروەك دەبیندرێ‌ لە پاش چەندها ساڵ بەسەر ئەو رووداوە نەك تەنیا گەلی كورد لە خەبات و تێكۆشان بۆ وەدیهینانی  ئازادی و دیموكراسی نەوێستاوه‌ته‌وه‌، بەڵكو رۆژ لەدوای رۆژ لە پێناو به‌ره‌و پێش خستنی تێكۆشانی نەتەوەیی كاری زیاتر ده‌كات و دۆستی زیاتر و هێزی زیاتر لە دەوری خۆی كۆدەكاتەوە.

قازی محەممەد و گووتارەكەی هەرگیز لە چوارچێوەێكی تەسك و بچووكی حیزبایەتی قەتیس نامێنێتەوە و هەر هەولێكیش  بۆ ئەوەی تێكۆشان و خەبات و خوێنی قازی نەمر لە چوارچێوەی حیزبێكدا بناسێنێ‌، بێگومان  شكست دێنێ‌. پەیام و گووتاری قازی گشتگیر و كوردانە بوو بۆیه‌ ئەمرۆ هەموو تاكێكی كورد بە جۆرها بیر و ئەندێشەوە خۆی لەو گووتارەدا دەبینێتەوە و لە كۆمار و بەرێوەبەرانی كۆمار و لە سەروویانەوە پێشەوا قازیی محەممەد وەك دەسكەوت و سەرمایەی نەتەوەكەمان دەروانێ‌ و جێگەی رێزی هەموو تاكێكی كوردە.

لەگەڵ ئەوەی كە قازی محەممەد لە دەورانی كۆمار و  لە پیِش له‌ سێدارەدانی بە وەسیەتنامەكەی كۆمەلێك وانە و راسپاردەی بەكەڵك و بە سوودی بۆ بە جێهێشتن كه‌ پێویست بوو هه‌مووان گرینگی به‌ په‌یامه‌كه‌ی بده‌ن به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌  سەرەرای هەموو پێشكەوتن و بەرز بوونەوەی ئاستی وریایی سیاسی تاكی كورد هەمدیسان بزووتنەوەی شۆڕشگیرانەی نەتەوەكەمان بێ هەڵە و كەم و كووری نییەو ئەو جۆرەی كە پێویستە و شایانە وانە و ئاموژگارییەكانی پێشەوا جێ‌ به‌جێ‌ نه‌كراون و نەهاتوونەتە دی. قازیی محەممەد لە وەسیسەتنامەكەی دا بە زۆری لەسەر یەكبوون و یەكریزیی گەلی كورد پێدادەگرێتەوەو ته‌بایی بە زامنی سەركەوتنی گەلەكەمان دەزانێ‌. پێویستە لەو یادەدا وێرای یادكردنەوە لە كەسایەتی بەرزی پێشەوا قازی محەممەد و هەموو تێكۆشەرانی كۆماری كوردستان چاوێكیش بەسەر ووتار و راسپاردە و رێنوێنیەكانی ئەو ئازیزانە دا بخشێنین و كردەوەیان پێ بكەین.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە یادی 70 ساڵەی لەسێدارەدانی قازی محەممەد و هاورێیانی درود دەنێرێ‌ بۆ رۆحی پاكیان و ئومێد دەكات گەلەكەمان بە تەبایی و برایەتی و پێكەوەیی زیاتر هەنگاوەكانی بەرەو سەركەوتنی یەكجاریی و وەدیهاتنی هیوا و ئاواتە لە مێژینەكانی نەتەوەكەمان خێراتر بكات .

سلاو لە شەهیدانی 10ی خاكەلێوە و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی كوردستان

ئازاد و ئاوەدان بێ كوردستان

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

كومیتەی ناوەندی

10ی خاكەلێوەی 1396

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان