ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 18 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9490626
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 29

دوو خاڵی پێویست بۆ كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات !

مێژووی ناردن : Wednesday, March 29 @ 12:22:30 UTC

عەلی بارامی
مرۆڤ هەر لە سەرەتای بوونیەوە هەوڵ دەدا رێگەی ئاسان و كردەیی بۆ پێشكەوتن و وەدەست هێنانی دەستكەوت ببینێتەوە، ئەوەش رەوتێكە تا كۆتایی ژیان بەردەوامی هەیە.
ئەم ئەسڵە لە كاری سیاسی و حیزبایەتیشدا بە هەمان شێوەیە تاك و كۆمەڵە سیاسیەكان بۆ پێشكەوتن و سەرخستنی بەرنامە حیزبی و سیاسیەكانیان خوێندنەوەی قووڵ بۆ بابەتەكان دەكەن و ئەو رێگە ئاسان و كەم  تێچوو و پر دەستكەوتانەی كە لە ئامانجەكانیان نزیك دەكاتەوە هەڵدەبژێرن.


 شۆرشی مافخوزانەی گەلی كورد كە لە پێناو ئامانجە نەتەوەییەكان سەری هەڵداوەو چەندین سەدەیە بەردەوامی هەیە، بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە هەدەف تاكتیك و بەرنامەی جۆراوجۆری هەبووە، بەتایبەت لە ئێستادا كە ئەزموون و تەجروبەی زۆر لەو تەنگ و چەڵەمە و هەورازو نشێوانەی هاتوونە سەر رێی شۆرشەكان، وەدەست هاتوون. هه‌ربۆیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستمان هێناوه‌ دیاری كردنی بەربەست و خاڵە لاوازكانی بەردەم سەركەوتنی شۆرش، ئاسانترەو پێویستە بە چاوێكی كراوەتر و دوور لە هەر هەستێكی ناپێویست و خراپ، بریار لە سەر بەرنامە و كارە سیاسیەكان بدەین. خوێندنەوەی دروست و واقعیانەی كۆمەڵگەی كوردستان و ئەو پرنسیپو بنەما كۆمەڵایەتیانەی لە وەڵاتی ئیمەدا هەن دەتوانن هۆیەكی باش بێ بۆ ئەوەی رێگەی بەجێ و دروست بۆ خۆمان و حیزب و سازمانەكانمان هەڵبژێرین. ناكرێ ئەو راستیەمان لە یاد بچێ كە لە شۆرشی مافخوازانەی كوردا چەندین پرنسیپ و یاسا و رێسا بوونیان هەیە و كاریان پێ دەكرێ كە لای زۆر كەس پەسەند نیە و بە پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسی خوێندنەوەی بۆ دەكرێ، بەڵام واقعی شۆرش و میكانیزمەكان بۆ بەرەوپێشبردنی، هەمووان ناچار دەكا پێبەندی ئەو پڕنسیپانە بین.
بێگومان هەموو ئەو دیاردەو پرینسیپانەی كە لە ئێستاداو لە هەلومەرجی شۆرشدا بەدیی دەكرێن بە تەواوی لەچوارچێوەی رەوت و بنەمای دیموكراسیدا نین، بەڵام لەو لاشەوە قەبووڵ نەكردن و كار پێنەكردنی ئەو واقعانەی كە بوونیان هەیە بەتایبەت لە چوارچێوەی شۆرش بەتێكراو تەشكیلاتێكی سیاسی زیانی گەورە بە جوڵانەوەی مافخوازانە دەگەێنێ‌.
ئەگەر شۆرشەكانی رابردووی كوردستان بخەینە بەرچاو، دەردەكەوێ‌ هیچ كام لەو شۆڕشانە بە بێ‌ رەچاو كردنی ئەو بنەمایانە سەركەوتوو نەبوون. كە یەك لەوان بوونی دووبەرەكی و تەفرەقە و نەبوونی گیانی پێكەوە كاركردن و رۆحیەی نزیكی و هاوخەباتی و هاوریەتی قووڵ، كە به‌ داخه‌وه‌ لەم بارەدا شۆرشەكانی كورد پڕن لە ئەزموون و دەرس لێ فێر بوون كە ئەم بابەتە چەندە زیانی لە خەباتی نەتەوەی كورد و دواكەوتنی لە گەلانی دیكە داوە. 
هەر بۆیە ناتوانین كەڵك لە ئەزموونی شۆڕشەكانی رابردووی خۆمان وەرنەگرین و ناكرێ‌ هۆكانی شكستی هەركام لە شۆرش و جووڵانەوەی مافخوازانە نەكەینە دەرسێك و لە بەر چاویان نەگرین. لە بەرچاوگرتنی ئەو خاڵەی كە دەبێ‌ پێبەندی ئەو راستیە بین، كە تۆكمەیی و یەكدەستی دەبێتە هۆی پێشخستنی تەشكیلات و گەورە كردن و بە هێزبوونی لە مەیدانی كاری سیاسیداو مسۆگەر بوونی سەركەوتنی یەكجاری.
هەروەها پێویستی مەرجەعیەت و بوونی رێبەر و بە هێند نەگرتنی نەقش و پێگەی رێبەر لە جوڵانەوەو شۆرشە ئازادیخوازی و مافخوازیەكان بە درێژایی مێژوی چەند سەدەی ڕابردوو تا ئێستا، بابەتێكی گرینگی دیكەیە كە زیانی لە خەبات و بەرخۆدانی گەلی ئێمە داوە. 
پرسی رێبەر و سەركردە كە بابەتێكی گرینگ و حەیاتیە بۆ گەلێكی پرش و بڵاوی وەك گەلی كوردو  پێویستە  شۆرشی نەتەوەیی ئێمە رێبەری هەبێ و‌ ئەو رێبەریە بەهێز بكرێ‌، ئەوەش دەوری كاریگەری دەبێ لە یەكدەست كردنی بزوتنەوەو كۆمەڵگەكەمان و دووركەوتنە لە پرش و بڵاوی، كە گوومانی تێدا نیە ئەوەش خاڵێكی بنەڕەتی سەركەوتنی خەباتی هەر نەتەوەیەكی بندەست و ئازادیخوازە. بەڵام كە باس لە رێبەریی و مەرجەعیەت دەكرێ‌ مەبەست لە دامەزرانی سیستەم و پارتێكی دیكتاتۆر نیە، بەڵكوو بۆ خزمەت بە خودی رەوتی دیموكراسیخوازی و هەروەها بردنە پێشی ئامانجە بەرزەكانی شۆرشە. بۆ وێنە ئەو هێز و لایەنانەی خاوەن رێبەری و ناوەندێكی بەهێز و قەوارەیەكی یەكگرتوون، دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر و بەرچاویان لە كاری سیاسیدا هەیە، بەڵام ئەو لایەنانەی بەرین لە رێبەری و ناوەندێكی بەهێز رۆژ لە دوای رۆژ بچوكتر و بێ هێزتر دەردەكەون. بۆ بەرچاو روونی ئەو بابەتە، ئەگەر چاو بە جوڵانەوەی گەلی كورد هەر لە سەرەتاوە لە بەرامبەر رژیمی ئێراندا بخشێنین و هەروەها چاوێك لە مێژووی لایەنە سیاسیەكان بكەین، بۆمان دەردەكەوێ‌ كە نەبوونی رێبەریی و مەرجەعیەت چەندە زیانی بە جوڵانەوە و كاركردی هێزە سیاسیەكان گەیاندوە. ئەگەر روونتر بڵێم مەبەست لەم باسە ئەوەیە كە ساخ بوونەوەی گشتی هەبێ لەسەر بەرنامە سیاسیەكان و دوایی پشتگیری رێبەریی بكرێ بۆ سەرخستنیان، بۆ ئەوەش هەموو تاكەكان بەباشی ئەركی خۆیان بزانن و جێبەجێی بكەن. 
بە بۆچوونی من لە هەر حیزب و لایەنێكی سیاسیدا دەستاو دەست كردنی بەرپرسایەتی خالێكی گرینگەو پێویستە لە كۆنگرە و كۆنفرانسەكاندا ڕەچاوی ئەو ئەسڵە بكرێ‌. بەڵام ئەوەش خالێكی گرینگە كە لە ئاكامی كۆنگرەدا، رێبەریی هەڵبژێردراو بكرێتە مەرجەع و بەرپرسی یەكەم و بریاردەری سەرەكی. ئەو شێوە كاركردە ببیتە ئەسلێكی هەمیشەیی وكەس نەتوانێ‌ لێی‌ لابداو بۆجیلی نوێ‌ و بۆ داهاتووی تەشكیلات بكرێتە رێكارێكی كۆنكرێتی و ئیستراتیژیك. ئەگەر چاوبە دەوروبەری خۆمانداو بە كاری حیزبایەتی و تەشكیلاتی بگێرین، دەبینین چەندین جەریانی سیاسی بە دەست نەبوونی مەركەزیەتەوە دەناڵێنن و كێشەی گەورەیان هەیە.
به‌ بۆچوونی به‌نده‌ له‌ ئێستادا كه‌ سازمانی خەبات بەرەو بەستنی كۆنگرەی شەشەمی هەنگاو دەنێ پێویستە بەشدارانی كۆنگرە ئەم دوو خاڵە لەبەر چاوبگرن، چوونكە تەزمینی پێشكەوتن و سەركەوتنی سازمانی خەبات دەكات.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان