ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 26 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9460900
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 26

1ی خــاكـــه‌لـێوه‌ یادی 33 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی تێكۆشان پیرۆز بێ

مێژووی ناردن : Wednesday, March 22 @ 15:33:46 UTC

جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێری كوردستان!
ئه‌ندامان و دۆستانی سازمانی خه‌بات!
له‌ یه‌كه‌م رۆژی به‌هاری ساڵی 1363به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سازمانی خه‌بات مانگنامه‌ی تێكۆشان چاپ كراو له‌وكاته‌وه‌ تا هه‌نووكه‌ به‌ بێ ووچان تێكۆشان یه‌كیك له‌ زمانحاله‌كانی سازمانی خه‌بات بووه‌و  به‌ده‌ستی خوێنه‌رانی گه‌یشتووه‌. 


33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌ل و مه‌رجێكی دژوار و سه‌ختی خه‌بات و خۆراگری له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی ئاخوندی تێكۆشه‌رانی رێزه‌كانی سازمانی خه‌بات به‌ هه‌ست كردن به‌ گرینگی و بایه‌خی بلاوكراوه‌ و چاپه‌مه‌نی  و بواری راگه‌یاندن بیریان له‌ ده‌ركردنی بلاوكراوه‌ێك كردووه‌ تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بتوانن په‌رده‌ له‌سه‌ر  سیاسه‌ته‌ چه‌پله‌كانی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی لابده‌ن و له‌رێگه‌ی بابه‌تی جۆراوجۆر ئه‌ده‌بیات و زمانی كوردی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و فكری سیاسی له‌ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵك په‌ره‌ پێ بده‌ن و سیاسه‌ت و چالاكیه‌كانی سازمانی خه‌بات بگوازنه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵكی تامه‌زرۆی خه‌بات و شۆڕشگێران. 
بلاوكراوه‌ی تێكۆشان گڕ و تینێكی نوێی به‌خشیه‌ ریبازی خه‌بات، و ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌م ئیمكاناتی بالی كیشابوو به‌ سه‌ر سازمانی خه‌بات ریبه‌رایه‌تی و كادره‌ تیكۆشه‌ره‌كان به‌ شه‌ونخوونی و دڵسۆزی تێكۆشان ئاماده‌ ده‌كراو و ده‌بوونه‌ ره‌فیقی پێشمه‌رگه‌ و دێ به‌ دێ و شار به‌ شار له‌ ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵك بلاوده‌كرانه‌وه‌ و تامه‌زرۆیی نیشتمانپه‌روه‌رانی ناوخۆییش ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌بوویه‌ هانده‌ر و پاڵپشت بۆ به‌رده‌وام بوونی ده‌ركردنی تێكۆشان له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێكی حه‌سته‌م و ناخۆشدا، خوڵقێنه‌ری وێنه‌یێكی جوانی خه‌باتگێرانه‌ بوو كه‌ هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. 
بێ گومان ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی تێكۆشه‌رانی ئازادیخواز له‌چاو ده‌زگای بلاوكراوه‌ی درۆی دژمنانی كورد نایه‌كسان و نابه‌رانبه‌ر بوو، به‌لام به‌ حه‌قیقه‌ت ئه‌و بلاوكراوه‌ی به‌ كه‌مترین ئیمكانات و له‌مه‌وداێكی زۆر ئاماده‌ ده‌كرا و به‌ هه‌وڵی پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان ده‌نێردراوه‌ ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵك كاریگه‌ر به‌رچاویان ده‌خسته‌ سه‌ر وره‌ و ئیراده‌ و باوه‌ری خه‌ڵك و له‌و كه‌شه‌ كپكراوه‌ی ئازادییه‌ خه‌ڵك نووسراوه‌ و رۆژنامه‌ی خه‌باتگیرانی ده‌ستاوه‌ده‌ست ده‌كرد و لاپه‌ره‌ به‌ لاپه‌ره‌ی له‌لای خه‌ڵك پیرۆز بوو. 
بێگومان له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێكۆشان ببووه‌ پردی نێوان خه‌ڵك و سازمان و هاواری كپكراوی ماف خوازی خه‌ڵكانێكی زۆر بوو و توانیبووی ریساڵه‌تی خۆی به‌ جێ بێنێ. هه‌رچه‌ند به‌ گۆرانكارییه‌ خێراكانی گه‌ردوون، ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن گۆردران و له‌ئێستا دا ئینته‌رنێت و ماهواره‌ ده‌وری یه‌كجار گه‌وره‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌گیرێن، به‌لام بلاوكراوه‌ی وه‌ك كتێب و رۆژنامه‌ و گۆڤار هێشتاش به‌ هۆی تایبه‌مه‌ندییه‌كانیان ركابه‌ری ئامرازه‌ به‌ هێزه‌كانی ئێستا ده‌كه‌ن و خاوه‌ن كاریگه‌ری و جێ په‌نجه‌ی دیارن به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. 
مایه‌ی خوشحالیه‌ كه‌  بلاوكراوه‌ی تێكۆشان ئورگانی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌كار كردن و ئه‌گه‌ر چیی چه‌ند مانگێكه‌ به‌ چاپ كراوی ناگاته‌ ده‌ست خۆێنه‌رانی به‌لم له‌ ئینتیرنیت و له‌ ماڵپه‌ره‌كانی سازماندا به‌ هۆگرانی ده‌گات. به‌و هومێده‌ی له‌ داهاتودا بتواندری تێكۆشان به‌ شیوه‌ی چاپ بگاته‌ خۆێنه‌رانی هێژاو بگاته‌ ناو خه‌ڵك و خوێنه‌رانی  و وه‌ك سه‌رچاوه‌یێكی راستبێژی و ره‌وانبیژی  و بلاوكه‌روه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و مافخوازیی و چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و پلورالیسم و …هتد ده‌وری گرینگی خۆی بگێرێ‌.
له‌ سی سێهەمین ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی تێكۆشان سلاو ده‌نێرین بۆ روحی پاكی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسێنی دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ر و شاعیر و ئه‌ده‌یب و نووسه‌ری به‌توانای گه‌له‌كه‌مان و سلاو له‌ روحی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی جێ په‌نجه‌یان له‌سه‌ر بلاوكراوه‌ی تێكۆشان دیاره‌ و هه‌روه‌ها رێز ده‌گرین له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسه‌ر و قه‌له‌م به‌ده‌ست و كارمه‌نده‌ فه‌ننیانه‌ی كه‌ یارمه‌تی چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی تێكۆشانیان داوه‌. پیرۆز بێ سالیادی ده‌رچوونی تێكۆشان و به‌ هیوای ده‌رچوونی بێ ووچانی هه‌تا رزگاری و ده‌ستبه‌ربوونی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی ئێران. 

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
1ی خاكەلێوەی 1396
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان