ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 7 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278047
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەی کوردیەوە

مێژووی ناردن : Tuesday, March 21 @ 07:05:13 UTC

هاوڵاتیانی خۆشەویست!
خوشکانی ڕیزەکانی ڕێکخراو!
ئافرەتانی تێکۆشەر لە ناوخۆی ووڵات!
بەبۆنەی نەورۆز، وەرزی بوژانەوە وهاتنی ساڵی2717 ی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی بە خۆمان و سەرجەم نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران پێشکەش دەکەین. هیوادارین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە مایەی خۆشی و نوێ بوونەوەی هەست و سۆزی کوردایەتی و گەڕم وگوڕی جوڵانەوەی ژنان و بوژانەوە و نوێگەری لە ڕەووتی خەبات و پێداگری لە ستاندنی مافی ڕەوای ژنان لە پاڵ مافە نەتەوەیی ونیشتمانیەکانمان. نەورۆزی ئەمساڵ لە کات وساتێکدا بەرز ڕادەگرین کە هێشتا ناوچەکە بارودۆخی سەخت تێپەڕ دەکات و دۆخی گەلانی ئێران لەوپەڕی نالەباری و بێ وازیدایەو خەڵک بە هۆی نەبوونی سەرەتایترین مافەکانیان دەناڵێن.



هاووڵاتیانی کوردستان!
بارودۆخی کوردستانی ئێران لەوپەڕی خراپیدایە وبەهۆی چەندین کێشەی چارەسەرنەبوو دەناڵێنێت. باری ئابوری خراپە وئەم قەیرانەش بۆتە هۆی دەیان کێشە بۆ کۆمەڵگا،کە ژنان لەم بارودۆخە ناهەموارەدا پشکی شێریان بەر دەکەوێت وزۆرترین قۆربانیانی کۆمەڵگان.لەگەڵ ئەم بارودۆخە نەخوازراوە ،لەگەڵ جیاوازی بەرەووڕون وهەم وەک ژن وهەروەها وەک کوردیش لە چوار چێوەی نیزامی ئاخوندی زوڵمیان لێدەکرێت. لە هەموو مافێکی ئینسانی بێ بەشن و زیاترلە چینەکانی دیکە دەچەوسێنرێنەوە. یاساو ڕێساکانی ڕژیم دژ بە مافەکانیان داڕێژراوەو لەلایەنی کۆمەڵایەتی و کلتوری وهەرجۆرە پێشکەووتنێک،بە یاسا ڕێگریان لێدەکەرێت و کۆمەڵگاش کە ڕەهەندی پیاوسالاری تێدا دەسەڵاتدارە،جوڵەییکی تێدا نیە تا هەنگاوێک بەرەو مافی وەک یەک لە جامیعە هەڵبگرێت.لێک هەڵتەکاندنی ئەم دیاردانە ،پێویستی بە خەباتی خودی ئافرەت هەیە ودەبێ بە گیانی لە خۆبوردویی و لێبڕاوی بێنە مەیدان و بەرپەرچی هەرچەشنە هەڵاواردنێک بدەنە و بە چەکی زانست و ڕۆشنبیری هەنگاوی مەزن باوێژن و بە هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی باشترینەکان ، ڕەوتی خەباتیان خێراتر بکەن. ڕێکخراوی ئافرەتان بەلەر چاوگرتنی هەموو ئەو لایەنانە بڕیاری ئەوەی دا کە نەورۆزی ئەمساڵ بکاتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی ژنان لە ناوخۆ ببنە خاوەن ڕەمز وشوناسی موبارزەی خۆیان. ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە داهێنانی بیری (هەوری) وەک ڕەمز وهێمای خەباتی ئافرەت،لە یەکەم دەسپێکی داڕشتنی پلانی کاریی بۆ ساڵی نوێ،وەک داهێنان وزیندوو کردنەوەی کەلتوری خەباتی ژنان،فەرهەنگی هەوری وەک ڕەمز،هێنایە مەیدانی خەباتی بەرابەریخوازانە وکەمپەینێکی بۆ پاڵپشتی هەوری وەک هێما ڕاگەیاند. لەگەڵ ئازادیخوازان وهەموو ئەوانەی هەڵوەدای ئازادین،دەمانهەوێ نوێگەری لە جووڵانەوە پەیڕەو بکەین. هیوادارین ئافرەتان پاڵپشت بن و بە هاوکاری هەموو لایەنە بتوانین خەباتەکەمان پڕ ڕەنگترو بەبڕشتر بکەین و دەرفەتەکان بقۆزینەوە تا دەنگمان بگەێنینە جیهانی ئازاد.
داوا دەکەین کە نەورۆز ی ئەمساڵ بکرێتە دەرفەتێکی مێژوویی وبتوانین وەک ناوەندی ڕێکخراوەکانی ژنان، هەوڵێکی جددی بۆ خەباتی هاووبەش بدەین.
دووبارە پیرۆزبێ نەورۆز و ساڵی تازەی کوردی.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات
1/1/1396
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان