ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 40 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10792697
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

8ی مارسێكی تر و لەكۆڵ خۆكردنەوەیەكی تر

مێژووی ناردن : Tuesday, March 07 @ 16:43:32 UTC

شیلان محەممەدی
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا چەندەها رۆژ دیاری كراون وەك رەمز و سیمبوڵ بۆ رووداو گەلێك كە چیرۆكی ژیان و بەرەو گەشەسەندنیان تێدا حەشار دراوە و باس لە هەوڵ و تەقەلای مرۆڤ بۆ سەلماندنی خۆیان دەكات و گێڕانەوەی ئازار و دژوارییەكانی رەوتی بەرەوپێش چوونی ژیانی مرۆڤەكانی تێدایە. 
بێگومان ژنانیش وەكو بەشێكی گرینگ و كارای كۆمەڵگەو چینێكی چەوساوە و خاوەن پرسێكی رەوای لەمێژینە، بەشێك لەو دەسكەوتە مێژوویی و رەمزانەیان بەركەوتووە. یەكێك لەو ڕۆژە مێژووییانە ٨ی مارسە، كە بەڕۆژی ژنان ناوزەد كراوە، كە ئەمەش دەرئەنجامی هەوڵ و ماندووبوون و شۆڕشی بەردەوامی ژنان خۆیانە. هەموو ساڵێك لەو ڕۆژەدا سەرنجی بیروڕای گشتی دەچێتە سەر پرسی ژنان و میدیا و راگەێندنەكان و رێكخراوە مەدەنی و سیاسیەكان، 


كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە ئافرەتان و هۆكارەكانی چەوساندنەوەیان و مافەكانیان دەوروژێنن و ئەو پرسە دەبێتە جێگەی باس و لێكدانەوە و تەحلیلی ناوەندە جۆراوجۆرەكان. 
وەكوو هەموو ساڵیك لەو رۆژەدا كۆمەڵێك چالاكی تایبەت بەو پرسە ئەنجام دەدرێت كە پەلە پەل و بێ بەرنامەیی و لەكۆڵ خۆ كردنەوەی پێوە دیارە و بەداخەوە بەبێ دەسكەوت و دەرئەنجام كۆتایی پێدێ‌ و لەگەڵ تەواو بوونی رۆژەكەش ئەو پرسە هەتا بۆنەیێكی تر دەخەوێندرێ‌. ئەگەر بەوردی لەو پرۆسەیە بڕوانین و شیكاری بكەین، بەو ئەنجامە دەگەین كە ئەمەش هاوشێوەی بابەتەكانی تری تایبەت بە ژنانە و دیسان ماف زەوت كردن و جۆرێكی تر لە رێوەبەری بە بیروهزری پیاوانەو دەسەڵات سەپاندنیان بەسەر پێكهاتەكانی كۆمەڵگەو جنسی موخالفە. حەقیقەتە كە ئەو بۆنەیە و ڕۆژەكانی دیكەش دەرئەنجامی شۆڕش و هەوڵی ژنان خۆیانە و بەقوربانیدان و ماندوبونیان ئەوڕۆژانەیان خستە سەر لاپەڕەكانی مێژووی مرۆڤایەتی، بەڵام نابێت باسی ئافرەت و چینێكی گرینگ و سەرەكی كۆمەڵگە، تەنیا لە و بۆنانەدا بكەونە بەرباس و گرینگی پێدان و تەنیا لەورۆژەدا دەنگیان بەرز كەنەوە، بەڵكو دەبێ هەموو رۆژەكان و كات و ساتەكان تەرخان بكرێن بە باسی دەردو ئازارو ویست و چارەسەری ستەمەكانی سەر چینی ژنان.
ئەوەی ئێستا دەبیندرێ تەنیا گرینگی پیدانێكی سەتحی بەو پرسەیە و بەهەمان شیوەش ناتوانێ‌ ئەنجامی باش لەو تیڕوانین و پرۆسەیە بەرهەم بێت و زیاتر لەوە ئێمە پێویستمان بەوەیە كە بە كار و هەوڵی بەردەوام لە سەر گۆڕینی فەرهەنگی نابەرانبەری كە تان و پۆی كۆمەڵگای تەنیوەتەوە كار بكەین و باس كردن لەسەر ژنان تەنیا كورت نەكەینەوە لە بۆنەكاندا. 
كاتی ئەوە هاتووە كە چینی ئافرەتان لەو قاڵبە چەق بەستووەی هەمیشەیی بێتە دەرێ و تەنیا بەو وردە چالاكیانە رازی نەبێ و رەوتەكە هەر بەوشێوەیە نەڕواتە پێشەوە، بەڵكو كاتی ئەوە هاتووە كە بە یەكجاری ستەمی سەر ئافرەتان هەڵگیرێ و توانا و بیروهزری ئافرەتانیش بەشێوەیەكی فراوانترو جیاوازتر لە ساحەی سیاسی و مرۆڤایەتیدا بخوێندریتەوە. با چیتر ئافرەتان یەكێك نەبن لە لایەنی قوربانی و چەوساوەو قسەلەسەر، بەڵكو ئافرەتانیش یەكێكبن لە رەوتی پێشەوە چوونی مرۆڤایەتی و چارەسەری پرسەكانی تر بن. بەهیوای سەركەوتنی زیاتری خەباتی فیمینیستی و بزوتنەوەی مافخوازانەی ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتانی كورد.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان