ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 48 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10792549
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

راگەیاندنی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان

مێژووی ناردن : Tuesday, March 07 @ 16:40:38 UTC

خەڵكی تێكۆشەری كوردستان
ئازادی خوازان
ژنان و پیاوانی یەكسانی خواز
كەسایەتیە سیاسیەكان، چالاكانی مەدەنی و
ژنانی خەباتكار،
8ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز بێت .
رۆژی 8ی مارس كە بووەتە رەمزی خەبات و مافخوازی ژنانی ئازادیخوازی سەرتاسەری جیهان پیویستە هاوكاتیش وێڕای پیرۆز راگرتنی ببێتە رۆژی بەڵێن تازە كردنەوەی رێبوارانی ئەو خەباتە دژوارە و دەرفەتێكیش بێ بۆ هەوڵدانی زیاتر بە تایبەت لە پێناو ئاشكرا كردنی جەوهەری دژە ژن و دژە مرۆی كۆماری ئیسلامی و دواكەوتوویەكانی. هەشتی مارس بۆ ئێمەی خەباتكاری ژنان لە كوردستان دەبێ ئەو رۆژە بێ كە چنگمان زیاتر لە بینگی كۆماری ئیسلامی و یاسا سەدە ناوەڕاستیەكانی توند دەكەین و


 هاوكاتیش كۆمەڵگا هانبدەین كە پێداچونەوە بە جۆرەها بیر و نەریت و عادەتی لە مێژینە و سواو و زاڵمانەی خۆماندا بكاتەوە. هۆشیاری بەخشین و هاندانی ژنان بۆ بەشداری زیاتر لە پرۆژەی خەباتی عەداڵەتخوازانە و هاتنە ناو جومگە سەرەكییەكانی حەیاتی كۆمەڵگا و بە رێكخراو بوونیان پەیامی ئێمەیە لە رۆژی هەشتی مارسدا.
ساڵی رابردوو بە نەریتی پێشوو ،ساڵێكی پر لە توندو تیژی و نەهامەتی بو بۆ ژنان لە چوارچێوەی ئێرانی ژێر چەپۆكەی كۆماری سێدارەی ئیسلامیدا بوو. پەسەندكردنی گەڵاڵە و یاساگەلی دژە ژن، گرتن و ئەشكەنجەی ژنان، بەرتەسك كردنەوەی مەیدانی چالاكی بۆ سەرجەم بزوتنەوەكان و لەوانە توندتر بزوتنەوەی ژنان، بەرز بوونەوەی رێژەی خۆكوژی ژنان، بەرزبونەوەی رێژەی توش بووان بە مادە هۆشبەرەكان و جنسیەتی كردنی زانكۆ و شوێنی كار و دەیان یاسا و پەسەندكراوی ناپسەندی دیكە كە دیاری نگریسی كۆماری ئیسلامی بوون، زەرف و مەیدانی خەباتی ژنانی زیاتر خستتوەتە گوشارەوە. بەڵام ئەوەی لەو رۆژەدا جێی خۆیەتی ئاماژەیان پێ بكرێ ئەوەیە كە ئەم كەند و كۆسپانە ئەگەرچی مەیدانی بەرتەسكتر كردووەتەوە بۆ بزوتنەوەی ژنان، بەڵام نەیتوانییە بەر بە گەورەتر بوونەوەی بیری ئازادیخوازی ژن بگرن كە ئەمە هەتاهەتایە تازە لە كوردستانێك نایەتە دی كە بناغە ئەو خەباتە تێیدا بە خوێنی ژنانی ئازادیخواز داندراوە.
بونی ژنان لە لە سەفی پێشەوەی نارەزایەتییەكاندا، بوونی ژنان لە بواری گرنگی خوێندندا، بەشداریان لە بوارە فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكاندا، بەشدارییان لە سیاسەتدا و هتد، هەرچەندە بە رادەی دڵخوازیشمان نەگەیشتبێ، بەڵام سەرەڕای هەموو كۆسپەكانی سەر رێگا هومێد بەخشە و هیوامان بە داهاتوو گەشتر دەكات. ئەم بەشدارییانەیە كە نمونەگەلی پێشكەوتووانەی كاری عەمەلی و مەیدانی وەك وەرێ خستنی چەندین جوڵەی مەدەنی بۆ ژینگە و ئاشتیخوازی یان نمونەی وەك دوچەرخەسوارانی ژن بۆ ناڕەزایی بە فەرمانی خامنەیی یان دەیان گروپی بەرینی وەرزشی و شاخەوانی ژنان كە لە زۆربەی رشتە وەرزشییەكاندا تەنانەت قەدەغەن و مافی تمەشا كردنیشیان نییە، ی لێكەوتووەتە. بۆیە بە دڵنیاییەوە باس لەوە دەكەین كە هەرچەندە دەسەڵات و نەریت و گەلێك فاكتۆری نەرێنی رێگری خەباتی ژنانە، بەڵام تازە ئەو نمامە بووەتە داری قایم وەك بەڕووەكانی شاخەكانی كوردستان و لە شكان نایەت.
بەرز و بەڕێزە رۆژی هەشتی مارس هێمای هاوخەباتی ژنان بۆ ئازادی و یەكسانی
بەرزە یادی هەموو ئەو ژنە تێكۆشەرانەی كە گیانی ئازیزیان بەخت كرد
دیسان لێتان پێرۆز بێ ژنان و پیاوانی یەكسانی خوازی كوردستان.

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٨رەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاویی
٨/٣/٢٠١٧
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان