ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303586
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی كوردستان

مێژووی ناردن : Tuesday, February 21 @ 15:48:29 UTC

زێنەب حسێنی
داواكانی خەڵكی كوردستان كە داواێیكی ڕەوایە، بە هەزاران قوربانی لێكەوتۆتەوە و ئێستاش پاش دەیان وسەدان ساڵ موبارزە، هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەر درێژەی هەیە. لەو خەباتەدا هەموو چین و توێژەكان بەشداربوون و هەر كەس بە نۆبەی خۆی درێژەدەری ڕێگەی وەچەی بەرلەخۆی بووە تا كۆتایی. یەكێك لەو چینانەی كە لە خەباتی كۆمەڵگای كوردیدا پشكی بەركەوتووە ئافرەتانن.  ڕیزی شۆڕشە یەك لەدوا یەكەكان شاهێدن و پەڕەكانی مێژوو گەواهیدەرن و بە ویژدان و هەست كردن بە بەرپرسیارەتی پەنجەی لەسەر دادەنێن...


 كە ژنان ڕۆڵێكی گەورە و كارایان بینوە و قوربانی گەورەیان داوە و بەشێك بوون لەو ڕێگە هەوراز و نشێو و نەپساوە. بە پێی ووتە ولێكۆڵینەوەی كەسانی شارەزا و پسپۆر لە مێژوو، ئەو ڕاستیە سەلماوە كە ئافرەتان چ ڕۆڵێكیان لەم كاروانەدا دیوە! شۆڕش وخەبات كە لەم ناوچە تا ئێستاش جۆرێك لە سووننەتگەرایی پێوە دیارە و لەڕابروودا سووننەتی تر بوو، بەهەمان شێوە ومیتۆد، بەشداری كردنی ژنان بەشێك بووە لەو خەباتە سووننەتیە كە زیاتر لە ئەرك وبێ مافی خۆی دەرخستوە. من نامەوێ بچمە وردەكاری و لێكۆڵینەوە، بەڵكوو دەمهەوێ وەك باسێكی ڕۆژ و هەنووكە ئەم پرسە ڕۆژەڤ بێت و هەردوو ڕەگەز لەم پێوەندییەدا بەرپرسیارەتی وە ئەستۆ گرن تاكو ماف لەجێگەی خویدا بێت وهتد.....
لە ڕیزەكانی شۆڕش و خەبات لە ماوەی چەند دەیە وسەدەكانی پێشوو و ئێستاش بۆ ستاندنی مافی كورد، هێزەكانی خەباتكار نەیان توانیوە لەوچوارچێوە خەباتە سووننەتی و لە قاڵب دراوە بێنە دەرو شێوازێكی نوێ لە خەبات كردن بهێننە مەیدان، كە كەمترین زیان و زۆرترین دەست كەوتی هەبێت.
ئافرەتانیش بەهۆی ئەو چەشنە خەباتە لە قاڵبدراوە، ڕۆڵ و دەوریان چاوپۆشی لێدەكرێ و وەك سەربازی ون كە هەتا دوای پێ بەخشینی ئەو ناوەش، گڵكۆیەكی بۆ هەڵنابەسترێ. ئەو قسە لەسەر هەموو خەباتكاران و قوربانیانی ئەو خەباتەش، هەر ڕاستە بەو هۆیەی كە تا سەردەمێك خەباتی كورد گەرم و بە بڕشت بێ چینێك دەوریان دیارو بەرچاوەو ئەو چینەش كە بە جۆراو جۆریەتی خزمەت دەكەن و بەشێكن لەو خەباتە، سەربازی ونن و دەنگیان نابیسترێ.
خەباتی كورد لە چوار چێوەی ستاندنی خاكی بەولاوە ترەو هەر لەدەمی دەسپێكی بۆ چەسپاندنی ئەو مافە كە بەشێكە لە خەباتەكەی، هاوشان پێویستی بە خەباتە بۆ بەرقەراری و هاوسەنگی لە كۆمەڵگادا. پێناسەیەكی دیاری كراو بۆ ئەو خەباتە نیە، دەی كەوایە دەبێ بەو شێوەش ڕۆڵ و دەوری ژنان دیاری بكرێ تا ئەو پێناسە و ئەو هاوسەنگیە دێتەدی. لە موبارەزاتی درێژ ماوەی كوردو لە ڕیزەكانی ئەحزابدا ڕۆڵ و دەوری ئافرەتان وەك خۆی نابینرێ و ڕەنج و فیداكاریان، هەر وەك خۆیان وونە. ئەم قسە بۆ ئەو ئافرەتانەش كە بە شێوەی جۆراو جۆر بەشدار بوون لەو خەباتەو لە چوار چێوەی تەشكیلاتیدا نەبوون، هەر ڕاستە. ڕۆڵ و نەخشی ئافرەتان لە مافە نەتەوایەتی و هاوكات مافی چینایەتی زۆر لەوە گەورەترە كە بە باسێك و دوان لێی بدوێین.
بێگومان پێویستە بەپاساوی خەباتی نەتەوەیی وڕزگاری،خەباتی چینایەتی لەبیر نەكرێت.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان