ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 18 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9490621
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 29

شۆڕشی ئێران بۆچی كرا و دەرئەنجامەكانی چی بوون ؟

مێژووی ناردن : Saturday, February 11 @ 15:56:53 UTC

ئارام سلیمانی 
هەر شۆڕش و راپەرینێك كە لە وڵاتێك  دەكرێت كۆمەلێك هۆكار و تایبەتمەندی خۆیی هەیە كە وای لێ‌  دەكات جیا بێ‌ لە شۆڕش و راپەرینەكانی پێش خۆی  و هەروەها جیاواز بێ لەو شۆڕش و راپەرینانەی كە لە ولاتێكی دیكە ئەنجام دەدرێت.  ئەو جیاوازییانەش  بەشێوەیەكی سروشتی دەگەرێتەوە بۆ ئەوبارودۆخە سیاسی و ئابووری و جوگرافیایانەی كە لە نێوان وڵاتانی  جیهان دا هەیە . هەروەها ئەو  شۆرش و راپەرینە  بۆ رزگاریی و دەرباز بوونە لەو بارودۆخە ناهەموارەی لەسەرجەم بوارەكانی ژیان  لە وڵات دا هەیە و بە ئامانجی گۆرین و پێكهێنانی سیستەم و حكومەتێك كە لە پێناو بەرژەوەندییە بالاكانی نەتەوەیی كاربكات و پێكهێنانی ئاستێكی بەرز لە خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانی وڵاتەكەی....


 بە ئەركی سەرەكی خۆیی بزانێت  و خەلكی بە ئازادی و كامەرانی بژین . هەربۆیە جەماوەر لە پێناو ئەو ئامانجە تێدەكۆشن و قوربانیەكی زۆر لە باری مادی و مەعنەویەوە دەدەن و  بەتایبەت لەو وەلاتانەی كە دەسەڵاتدارانی پەیرەوی سیستەمێكی دیكتاتۆری دەكەن و دەرفەتی ئاڵوگۆری تێدا ئەگەر ئەستەم نەبێت زۆركەمە ،  هەر بۆیە بەزەبری هێزی سەربازی یاخود جەماوەری نەبێت ناگۆردرێن و ئاڵوگۆر لە دەسەڵات پێك نایەت و ئەنجامەكەشی بەرزبوونەوەی ئاستی قوربانیەكان دەبێ . 
بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا سەركەوتنی شۆڕش و راپەرین و  هەروەها ئاڵوگۆر لە سیستەم و دەسەڵات و حكومەتدا ، مەرج نیە ببێتە هۆیی بەدیهاتنی  ئەو بیر و باوەر و ئامانجانەی كە لە دەستپێكی شۆڕش دا خەلك ئاواتی پێ دەخواست و قوربانی لە پێناویدا ،  لەوانەیە لە درێژ ماوەدا دەرئەنجامەكانی پێچەوانە بێتەوە و بریتی بێ لە خراپتربوونی ژیان و گوزەرانی  خەلك و بە فیرۆچوونی زەحمەت و خوێنی قوربانیان و هیوا وئامانجەكانی  میللەت كە ئەگەر زۆر دوور نەرۆین و نمونەی بەرچاومان دەست بكەوێت، بریتیە لە  راپەرینی ولاتانی عەرەبی كە بە  بەهاری عەرەبی ناوبانگی دەركرد كەلە سەرەتاوە خەلك بۆ چ ئامانجێك شۆڕشی كرد و چ ئەنجامێكی لێدەرچوو ؟  بووە هۆی دروست بوونی پشێوی و تێكدانی وڵات و بەردەوامی جەنگ و كاولكاری و دەربەدەربوون و ئاوارە و كوژرانی هەزاران كەس  و  بە لارێدا چوونی ئامانج و مەبەستەكانی شۆرش و راپەرین و تا ئێستاش چارەنووسی بەشێك لەو ولاتانەی كە شۆرش و راپەرینی  تێدا هەڵگیرساوە نادیارە و چاوەروان ناكرێ‌ وا بەئاسانی كۆتایی بەو نەهامەتیانە بێت كە بەسەر خەلكی دا هاتووە . 
 یەكێك لەو وەلاتانەی كە شۆرشی تێدا هەڵگیر سا لە سەدەی بیستەم دا ئێران بوو لە راستیدا  شۆرشی گەلانی ئێران بەیەكێك لەو رووداوە گرینگ و مێژوویانەی جیهان دادەنرێت كە بووە هۆیی كۆمەلێك ئاڵ و گۆری بنەرەتی لەو وەڵاتەدا كە لە درێژ ماوەدا رەنگدانەوەی بوو لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكی ئێران بەگشتی و كوردستان بەتایبەت چونكە لە دوای رووخانی رژیمی شاو و حكومەتەكەی سیستەم و دەسەڵاتێك هاتە سەر كار كە دوور بوو لە ویست و داوا و چاوەروانیەكانی  نەتەوەكانی ئێران .
سی و هەشت ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 1979 لە ئەنجامی ئەو ستەم و زۆرداریانەی   لە باری  سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی   كە بەهۆی رژێمی پاشایەتی ئێران بە سەرۆكایەتی رەزا شای پەهلەوی لە گەلانی ئێران دەكران بووە هۆكاری بێزاری و تورەیی خەڵكی ئێران . هەر بۆیە دانیشتووانی ئێران بەسەرجەم چین و توێژەكانیەوە بە هاوكاری و رێكخستنی لایەنە سیاسیە  نەتەوەیی و ئاینیەكانی ئێران بەگشتی و كورد بە تایبەتی بۆ رزگاربوون لەو ستەم و زۆرداریانە  بریاری شۆرش و راپەرین درا لە دژی شا و حكومەتەكەی .
ئەگەر بەشێوەیەكی گشتی  باس لە هۆكارەكانی هەڵگیرسانی شۆرشی گەلانی ئێران بكەین ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە نەبوونی ئازادی و سەركووتی خەلكی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنیەكانی رژێمی شا لە دژی خەلك و چالاكانی مەدەنی و سیاسی و هەروەها خراپی بارودۆخی ئابووری خەلك بە شێوەیەكی بەرچاو لە كاتێكدا بنەمالەی شاو و خاو وخێزان و دارو دەستەكەی لەو پەری خۆشگوزەرانی دەژیان و بەفیرۆدانی سەروەت و سامانی ئێران و ستەمی نەتەوایەتی و هەروەها سەربەدەرەوەبوونی لە رادەبەردەر  بە هۆكاری سەرەكی هەڵگیرسانی شۆرشی گەلانی ئێران دادەنرێت 
جەماوەری نارازی لە بەر ئەم هۆكارانەی سەرەوە وە بە هومێدی بەدی هاتنی خەون و ئامانجەكانیان كە رزگاری و دەربازبوون بوو لە دیكتاتۆران و هەروەها بەدەست هێنانی  ئازادی و خۆشگوزەرانی و باشتر بوونی بارودۆخیان  بەشێوەیەكی بەرچاو بەشداریان لە شۆرشدا كرد و تورەیی و نارەزایەتی خەلكی بە سەرجەم پێكهاتە و نەتەوە و توێژەكانیەوە گەیشتە لووتكە و لەسەرجەم شار و شارۆچكە و دێهاتەكان بە گروتینێكی زۆرەوە و بە وتنەوەی شیعار و دروشمی جۆرا و جۆر و هەروەها هێرش كردنە سەر پایەگاو بنكەكانی حكومەتی رژیمی شا لە شارەكانی ئێران و كوردستان  بەشداریان كرد و لە دوای ماوەیەكی كورت توانرا رژێمی شا بروخێنن و دار و دەستەكەی یان رایان كرد چوونە دەرەوەی ئێران  یان كەوتنە دەست شۆرشگێران و بەسزای خۆیان گەیشتن و دوای هەول و قوربانی دانێكی زۆر  لە ئەنجامدا شۆرش سەركەوت .
دوای روخانی رژێمی پاشایەتی ،شادی و دڵخۆشیەكی بێ وێنە لە روخسار و ناخی خەلك  بەدی دەكرا چونكە بە دەستی خۆیان حكومەتێكیان روخان كە سالانێك ببوە هۆی  ئازار و ناخۆشیان ،بەلام ئەم خۆشیانە زۆری نەخایەند چونكە هەر دوای ماوەیەك لە روخانی شاو و سەركەوتنی شۆرش و گەرانەوەی خومەینی لە فەرەنساوە بۆ ئێران و هاتنە سەركاری ئاخوندان دەست كەوت و ئامانجەكانی شۆرش ژێر پێ‌ خران و هیچ شتێكی لێ شین نەبوو بۆ خەلكی نیشتیمان پەروەر و بێگومان خومەینی بە فێڵاویترین و تاوانبارترین و جینایەتكارترین  كەس دادەنری لە گۆرینی رێرەوی شۆرشی گەلانی ئێران بۆ رێرەوی  ویست و بەرژەوەندیە  تایبەتیەكانی خۆی ،  بە پەیرەو كردنی سیستەمێكی تاك رەوی لە بریار و هەڵوێستەكانی و بە قۆستنەوەی شلەژاوی خەلكی و راوەستانی جومگە سەرەكیەكانی ژیان و لە هەمانكاتدا بەبیانووی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و كوشتن و دورخستنەوەی سەرجەم نەیارانیان لە دەرەوە و ناوەوەی  ئێراندا و رێكخستنەوەی دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكان بەمەبەستی سەركوت و كپ كردنی دەنگی نارەزایەتی خەلك لە دژی هاتنە سەركاری حكومەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئێران بە ناوی كۆماری ئیسلامی ئێران و  كۆمەلێك هۆكاری دیكە  بووە هۆی  پێ‌ قایم كردنی ئەو رژێمە و بەدی هاتنی ویستە شەخسیەكانی خومەینی و دارودەستەكەی .
سەبارەت بە خەلكی كوردستانیش  بە هەمان ئەو هۆكارانەی باسكران بەشێوەیەكی دیار و بەرچاو بەشداری شۆرشیان كرد و وە رۆلی سەرەكیان هەبوو لە روخانی شادا بەڵام دوای روخانی رژیمی پاشایەتی جیاوازتر لە نەتەوەكانی دیكەی ئێران مامەلەی لەگەلدا كرا چونكە نوێنەرانی كورد و شەخسی مامۆستا شێخ عێزەدین هەر زوو رووی راستی رژێمیان بۆ دەركەوت و بەشداریان نەكرد لە ریفراندۆم و دیاری كردنی چارەنووسی ئێران و هەروەها بەردەوام پێداگریان لە سەر ماف و داوا رەواكانی خۆیان دەكردەوە كە ئەمانە بۆ خودی خومەینی و رژێمی ئاخوندی ئێران  جێی قەبوول نەبوو هەربۆیە كەوتە سەركوت و چەوسانەوەی خەلك و هەروەها سەپاندنی شەر بەسەر كوردستاندا بەبیانووی بێ بنەما و دور لە راستی و حەقیقەت. هەرچەند ویست و داواكانی كورد نەهاتەدی لە دوای شۆرش و هاتنە سەر كاری دەسەڵاتدارانی رژێمی ئاخوندی بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆی  سارد كردنەوە و وازهێنان لەو ئامانجە پیرۆزەیان بەڵكو زیاتر لە جاران كەوتنە خۆ و تا ئێستاش زیندووترین نەتەوەیە لە ئێراندا كە هەول و تەقەلاكانی بۆ بەدەست هێنانی مافەرەواكانی خۆی  و روخانی رژێمی ئاخوندی درێژەی هەیە .
ئەزموونی شۆڕشی گەلانی ئیران وانەیێكی گرینگە بو سەرجەم پێكهاتەكانی ئێران و بە تایبەتیش كوردستان و جارێكی دیكە نابێ رێگە بە فیرۆ چوونی هەوڵ و ماندووبونی جەماوەر و بەرەی ئازادیخوازان بدرێ‌ و بەو پەری چاوكراەیی و ووشیاری مامەڵە لەگەڵ دۆخی پێكهاتوو دەبێ بكرێت و هاوكات ەڵمینەری ئەو راستیەشە كە گەلی كورد لەسەر جەق بوو و تەواوی ئەو پێش بینییانەی لەسەر دەسەڵاتی تازە هاتووە سەركار كردی هەمووی واقعی بوون و دەكرێ‌ بلیێن وریاترین پێكهاتەی بەشدار لە راپەرینی گەللانی ئێران گەلی كورد بوو. 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان