ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303644
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

بێكاری، بەڵای گیانی خەڵكی ئێران!

مێژووی ناردن : Friday, November 04 @ 08:49:36 UTC

و: تەرەغە
كۆمەلگەی ئێران لە ئاگری بێكاری و هەزاران دیاردە كە سەرچاوەكەی بێكاریە دەسوتێن كە یەكەم قوربانی ئەو ئاگرەش لاوان و ژنانن. بێكاری لە ئاستێكدایە كە رۆحانی بەو هەموو لێزانیەی لە درۆ و دەلەسەو دووبارە كردنەوەی ئیدعای بێ بنەما سەبارەت بە یەك رەقمی كردنی هەڵاوسان و پەسەندنی ئابووری و زۆر شتی دیكەش، هەر كە بە بێكاری دەگا بە ناچار ئیشارە بە گۆشەیەك لە راستیەكان دەكاو ناتوانێ‌ لەبەری دەرێ و دەڵێ: 



ئەگەر چی ئێمە لە مەسەلەی رەخساندنی هەلی كاردا دواكەوتووین و دەوڵەتیش لە ئێستادا توانای رەخساندنی لەسەرووی یەك ملوێن هەلی كاری لە ساڵدا نیە. بۆ گەیشتن بە رێژەی پێویست یانی یەك ملوێن و 200 هەزار كەس لانی كەم 50 هەزار كەس بێكار دەكرێن. "قسەكانی رۆحانی لە مەجلیس 11ی خەزەڵوەری 95"

یانی ئەگەر باوەڕ بە درۆ و دەلەسەكانی رۆحانیش  بەكەین،  هەموو ساڵێ 500 هەزار كەس بە ئاماری بێكارانی وەڵات زیاد دەكا.

بێكاری ئەوندە بەربڵاوەو كە ناڕەزایەتی و تووڕەییەكی یەكجار زۆری لێكەوتۆتەوە، لە هەر كۆبوونەوەیەكی ئاشكرای مەجلیسی رژێمدا هەر كام لە ئەندامانی مەجلیس تا دەچنە پشتی مایك، بۆ هێوركردنەوەی توورەیی بێكاران دەمێك باس لەسەر بێكاری و دۆخی ناوچەكەی خۆی لەوبارەوە دەكا. سەرنج بدەن:

گوڵمورادی نوێنەری مەجلیسی رژێم دەڵێ: بۆچی دەبێ لەو ناوچەی منی تێدا هەڵبژردراوم شارەكانی ماهشار، ئومیدیە، هندیجان و بەندەری ئیمام لەگەڵ ئەوەی لە باری ئابووری و پیشەسازی و تجارەتەوە ناوچەیەكی لەبارە بەڵام بێكاری بێداد بكا؟ ئایا ئەو دۆخە لە بێ بەرنامەیی و بێ بەڵێنی ئێمەمانانەوە نیە؟ (مەجلیسی رژێم 12ی خەزەڵوەری 1395)

مەحمودی شوكری نوێنەری مەجلیسی رژێم گوتی: ئاگاداركردنەوەی یەكەمی من بە وەزیری بەرێزی تەعاونی كار و خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتیە، زیاتر لە چوار پێنج مانگە كرێكارانی كارخانەی پێشەسازی داری ئەسالم حەقدەستیان وەرنەگرتووە، ئەو كرێكارانە بە چی دەیانەوێ بژین؟ ئاقای وەزیری زۆرجار كۆبوونەوەمان داناوە و بەدواداچوونمان كردووە بەداخەوە حەقدەستی ئەو كرێكارە ئازیزانە نادەن، لە من دەپرسن كە ئێمە بە چ داهاتێك بژین؟

ئاگاداركردنەوەی دووهەمی من بە وەزیری بەرێزی جیهادی كەشاوەرزیە كە زیاتر لە دوو ساڵە قەرەبووی زیانی بیمەی جوتیارانی ناوچەی ئێمە هێشتا نەدراوەو هیچ هۆیەكیش بۆ ئەو دواكەوتنە ناڵەن، تەنیا دەڵەن دەوڵەت بودجەی تایبەت نەكردوە، ئەگەر دەوڵەت حەقی بیمەی وەرگرتووە و ئێستا نایەوێ قەرەبووی جوتیاران بكاتەوە كەوایە دەبێ چی بكەن و بەچی دیسان كاری چاندن بكەنەوە؟ چ هاندانێكمان هەیە بۆ ئەو جوتیارانە بۆ ئەوەی دیسانەوە بەردەوام بن لەسەر كاری جوتیاری و داهاتی خۆیان لەچی وەدەست بێنن؟ لە كوێ دەتوانن پووڵ بێنن بۆ ئەوەی ژیانیانی پێ هەڵسووڕێنن؟ (مەجلیسی رژێم 12ی خەزەڵوەری 95)

قازیپوور نوێنەری مەجلیسی رژێم دەڵێ: بەجێی ئاسایشی پێشە، كرێكارەكان بە پێشێلكاری ئاسایش دەزانین لەكاتێكدا ئەو كرێكارە ئازیزانە لە وەرزەكانی كاردا كار دەكەن بەڵام زستان دەردەكرێن، حەقدەست و بیمەكانیان سەتاسەد دەبردرێ، لەگەڵ ئەنجامدانی كاری تاقەتپروكێن بە 50 ساڵ پێشوونەی كاركردن لە كانەكان بە زۆر پێشوونەی بیمەكانیان دەگاتە 20 ساڵ. چۆن چاوەڕوانیمان هەیە ناڕەزایەتی دەرنەبڕن؟ ساتێك خۆمان بخەینە شوێنی ئەوان كە بۆ وێنە هەموو رۆژێك دەچوویتە شوێنی كار لە ناكاو نیگابانەكە دەڵێ ئێوە دەركراون و مافی هاتنە ژوورەوەتان نیە بۆ شوێنی كانەكە، ئەگەر ئێوە بوونایە چیتان دەكرد نوێنەرەكان؟

دەمانەوێ بزانین هۆی سەرەكی ئەو قەمچی لێدانانە چیە؟ بۆئەوەی پێشی پێ بگرین كە لە ناوچەكانی دیكەی وەڵاتی گەورەی ئێرانی ئیسلامی دووبارە نەبێتەوەو كرێكارە زەحمەتكێشەكان قەمچی نەخۆن.

14ی لەسەدی مردنەكان پێوەندیان بە كرێكارە ئازیزەكانەوە هەیە كە لە شوێنی كاردا دەكوژرێن بەڵام ئێمە ئەوانە بە شەهید نازانین. (مەجلیسی رژێم 9ی خەزەڵوەری 95)

دەبینن؟ كرێكارەكان وەدەر دەنێن، حەقدەستەكانیان نادەن، مافی بیمەكەی كە ساڵانیانی ساڵ لەو حەقدەستە كەمەی وەلا نراوە یەكجێ دەدزن، ئەگەر كرێكار بەو هەموو زەڵمە نارەزایەتی دەرنەبڕێ، كە هەم دەری دەكەن و قەمچی لێدەدرێ؟ ئایا 2 هەزار ساڵ پێش ئێستا هەڵسوكەوتی بەردەدارەكان لەوەی ئێستا خراپتر بووە؟ پێم وانەبێ! بەڵام ئاخوندە گەندەڵ و تاوانبارەكان بەو كارانە خەریكن توورەیی دەچێنن و ئاگری دەروونی كرێكاران دەدوورنەوە. ئاگرێك كە هەموو كۆشك و تەلانیان دەسوتێنێ و دەیانكاتە عیبرەت بۆ سەدان ساڵی دیكە.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان