ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557646
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

یادی شەهیدانی داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358، رۆژی "پێشمەرگە"ی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

مێژووی ناردن : Monday, October 31 @ 14:25:19 UTC

 
سه‌روه‌ران، ره‌سووڵ ساڵح زاده‌، ده‌روێش ئه‌حمه‌د، حه‌سه‌ن مه‌ولایی،  شه‌هید حسێن حسێنی، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی، جه‌هانگیرمه‌ولایی، كه‌ریم ئه‌حمه‌دی و جه‌لال محه‌ممه‌دپوور
تێكۆشانی بێ وچانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ درێژایی مێژوو نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و له‌ قۆناغه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌باتدا به‌ شێوه‌ی جیاجیا بەردەوام بووە بۆ  به‌ گژداهاتنەوەی زاڵمترین و به‌ ده‌سه‌لاتترین رژێمی دژی گه‌ل و دژی ئینسانیدا چۆتەوه‌و هیچ قودره‌تێك نه‌یتوانیوه‌ له‌م رێگا پیرۆزه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌.


 ماوه‌ی 37 ساڵ لە خه‌بات و تێكۆشانی بێ وچانی رۆڵه‌ به‌ شه‌ره‌فه‌كانی گه‌لی كورد تێ ده‌په‌ڕێ و له‌م ماوه‌دا توانیویانه‌ هه‌موو پیلان و ده‌ستدرێژییه‌كانی رژێمی به‌ ناو ئیسلامی پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌و له‌ به‌رانبه‌ردا ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپاره‌ و بۆمبدا، شێرانه‌  راوه‌ستاون و له‌ شه‌ره‌ف و ناموس و گیانی گه‌له‌كه‌یان پاسه‌وانیان كردووه‌. ئه‌و ئاگره‌ بێ ئامانه‌ی كه‌ دوژمنانی  ئێمه‌ له‌ كوردستان هه‌ڵیان گیرساندووه‌ به‌ هۆی گیانبازی قاره‌مانه‌ كوردپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان، لە گیانی دوژمنان به‌ربوه‌و تا ئێستا هه‌زاران  هه‌زاریان له‌ ناویدا بۆته‌ خۆڵمه‌ێش و هه‌تا هێرش و ته‌جاوه‌ز زۆرتر بێ رق وتووڕه‌یی كومه‌لانی زۆرلێكراوی كوردستان زیاتر ده‌بێ و رۆڵه‌ دلێركانی كورد باشتر وزۆرتر له‌ ده‌وری خه‌بات كۆده‌بنه‌وه‌و گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ بووه‌ باشترین و دڵسۆزترین رۆڵه‌ی خۆی فیدا بكاو بیاننێرێته‌ ناو كۆڕی سه‌روه‌رانه‌وه‌.
 یادی ‌ئه‌مجاره‌مان له‌ كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی نه‌مرو نیشتمان خۆشەویست و چه‌ندین رۆڵه‌ی گیانباز و دلێری گه‌له‌كه‌مان كه‌ له‌ رۆژی  10ی خەزەڵوەری 1358 كە هاوكات بوو لەگەڵ جەژنی قوربانی پیرۆز، له‌ شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ ستوونێكی گه‌وره‌ی ئه‌رتشی (گاردی جاویدان) كه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ره‌و شاری بانه‌ ده‌هات و له‌ رێگادا له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات به‌گژ یه‌كدا چوون و له‌ ئه‌نجامدا ته‌واوی ستوونه‌كه‌ به‌ هه‌موو ماشێن و چه‌ك وچۆڵ وكه‌ل وپه‌لی نیزامییه‌وه‌ تێدا چوو، كە به‌ داخەوە ئەو پۆلە تێكۆشەرە بە گولله‌ی دوژمن شه‌هید بوون و به‌ خوێنی پاكیان خاكی نیشتمانیان نه‌خشاند و به‌ وره‌ی شێرانه‌یان 
وره‌ی دوژمنیان رووخاند و ڕووپه‌ڕێكی زێڕینی دیكه‌یان خسته‌ سه‌ر ده‌فته‌ری سه‌روه‌ران. هه‌زاران سلاو له‌ گیانی ئه‌و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزانه‌، كە ژیاننامەی زێرینیان بەو شێوەیە:
  شه‌هید شێخ حسێن حسێنی كوڕی حه‌مه‌ده‌مین خه‌ڵكی شاری بانه‌، له‌گوندی (نژۆ) له‌ ناوچه‌ی بانه‌ له‌ دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی نژۆ ته‌واو كرد و له‌شاری بانه‌ ده‌وره‌ی ڕاهنمایی خوێندووه‌ و له‌ شاری وه‌رامین دیپلۆمی وه‌رگرتووه‌. له‌ هه‌وه‌ڵ ساڵی ده‌ست پێ كردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان دوابه‌دوای وه‌رگرتنی دیپڵۆم به‌ شانازییه‌وه‌ هاته‌ ناو ریزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كی شه‌ڕه‌فی كرده‌ شان تا له‌ رۆژی 10/8/1358 دا له‌ سه‌ر جاده‌ی سه‌رده‌شت ـ بانه‌  له‌ كه‌وپێچ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تری شاری بانه‌ شه‌هید بوو.
شه‌هید ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی گوندی دارێنه‌ كوڕی ئاغاڵ به‌گ پێشمه‌رگه‌یه‌كی نه‌ترس بوو كه‌ وێرای قاره‌مانه‌كانی دیكه‌ی كورد له‌ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌لدا به‌شداری هه‌بوو له‌ ئه‌نجامدا هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ له‌ ته‌مه‌نی 30ساڵیدا به‌ ده‌ستی هێرشكاران له‌ هه‌ژده‌ دۆلان شه‌هید بوو.
شه‌هید جه‌هانگیر مه‌ولانی خه‌ڵكی گوندی سیاومه‌، جوتیارێكی هه‌ژار بوو و له‌ هه‌وه‌ڵین رۆژه‌كانی هێرش بۆ سه‌ر كوردستان چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ شان كرد و هه‌ر وه‌ك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌ست هه‌ڵێن به‌ر په‌رچی هێرشه‌ ناره‌واكانی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دوژمنی ده‌دایه‌وه‌ تاكو له‌ ڕۆژی 10/8/1358  له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا له‌ هه‌ژده‌دۆلان شه‌هید كرا.
شه‌هید كه‌ریم ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی گوندی سیاومه‌ زه‌حمه‌تكێشێكی كوردپەروەر و موسڵمان بوو كه‌ هه‌ستی بە نه‌داری و به‌ش خوراوی گه‌له‌كه‌ی كردبوو. له‌ رۆژه‌كانی ئه‌وه‌ڵی هێرش بۆ سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی چه‌كی كرده‌ شان و هاته‌ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خەباتی كوردستان وله‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا   
له‌  رۆژی 10/8/1358 له‌ هه‌ژده‌ دۆلان به‌ ده‌ستی دوژمنان شه‌هید كرا.
شه‌هید جه‌لال محه‌ممه‌دپوور كوڕی حه‌سه‌ن خه‌ڵكی گوندی سیاومه‌ لاوێكی تازه‌ پێگه‌یشتو و ئازا بوو كه‌ هه‌ر له‌ هه‌وه‌ڵی ژیانیدا حه‌زی  له‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و رزگاری بوو هه‌ر بۆیه‌ش له‌ به‌هاری ساڵی 1358دا هاته‌ ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كان و دوای تێپه‌ڕبوونی  ژیانێكی كورتی پێشمەرگایەتی بەداخەوە له‌ رۆژی 10/8/1358 داو له‌ شه‌ڕی به‌ناوبانگی  جاده‌ی سه‌رده‌شت بانه‌ دا وله‌ جێژنی قوربان دا له‌ هه‌ژده‌ دۆلان وێرای چه‌ند هاوسه‌نگه‌ری تری خه‌لاتی پڕشانازی  شه‌هاده‌تی پۆشی.
شه‌هید ره‌سوڵ ساڵح زاده‌ خه‌ڵكی گوندی  سیاومه‌ لە ناوچەی بانە، كوردێكی دڵپاك و چالاك  بوو كه‌ سه‌ره‌ڕای ژیانی سه‌ختی نه‌داری چه‌كی شه‌ڕه‌فی  كرده‌ شان و له‌ هاوینی 1358 دا هاته‌ ناو ریزی پێشمه‌رگه‌، و له‌ رۆژی 10/8/1358دا و له‌ شه‌ڕی به‌ناوبانگی جاده‌ی  سه‌رده‌شت بانه‌دا و له‌ هه‌ژده‌ دۆلان شه‌هید بوو.
شه‌هید ده‌روێش ئه‌حمه‌د ره‌سوڵی خه‌ڵكی گوندی هه‌مزه‌لان له‌ ناوچه‌ی بانه‌ پیرێكی ئازاو به‌هه‌ڵمه‌ت بوو كه‌ له‌ یەكەمین رۆژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌ ساڵی 1358 دا به‌ بیروباوه‌رێكی پته‌و و كوردانه‌ هاته‌ ناو ریزی پڕ له‌شانازی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و شان به‌ شانی براكانی ده‌جه‌نگا، شه‌هید ئه‌حمه‌د جگه‌ له‌ ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌ركی ئه‌ركی ماڵ ومنداڵیشی له‌ سه‌ر بوو و له‌ رۆژی 10/8/1358دا و له‌ هه‌ژده‌ دۆلان شه‌هید بوو. 
 شه‌هید حه‌سه‌ن مه‌ولانی خه‌ڵكی گوندی هه‌ڵوژه‌ له‌ ناوچه‌ی بانه‌ كوردێكی به‌ شه‌ره‌ف و دڵپاك و ئازابوو. له‌ زستانی 1357دا هاته‌ ناوریزی پێشمه‌رگه‌كان تا له‌ رۆژی 10/8/1358دا و له‌ شه‌ڕی به‌ ناو بانگی جاده‌ی سه‌رده‌شت بانه‌دا و له‌ جێژنی قوربان دا له‌ هه‌ژده‌ دۆلان شه‌هید بوو. 
 هه‌زاران سلاو له‌ گیانی پاكی ئەو شه‌هیده‌ سەربەرزانە كه‌ به‌ شه‌به‌قی خۆیان ئاسمانی خه‌باتی كوردستانیان رووناك كرد و له‌ به‌ر شه‌وقی ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌شانه‌ و باقی ئه‌ستێره‌ پرشه‌نگ داره‌كانی تری كوردستان، رێبواڕانی رێگای ئازادی و خه‌باتگێرانی گه‌له‌كه‌مان  به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌بێ پسانه‌وه‌، رێگا ده‌بڕن.
هه‌زاران سلاو له‌ گیانی پاكیان بێت

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان