ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303667
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ناوەندی ئاماری رژێم: رێژەی بێكاری بەرزتر بۆتەوە

مێژووی ناردن : Thursday, October 13 @ 17:14:53 UTC

خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رژێم، رێژەی بێكاری لە بەهاری رابردوو لەچاو سیچ مانگی یەكەمی ساڵانی پێشتر، نزیك بە 1/5 لەسەد بەرز بووەتەوە. رێژەی بێكاری لە نێو لاوان زۆر زیاتر پەرەی سەندوە و نزیك بە یەك لەسەر چواری لاوان بێكارن.
عەلی رەبێعی وەزیری كاروباری كۆمەلایەتی رژێم ڕەزبەری 2 ساڵ لەوە پێش سەبارەت رەوتی بەرزبوونەوەی بێكاری وریایی داو تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەگەر گەشەی ئابووری لە ساڵدا بە 7 لەسەد نەگا،


 توانای كونترۆڵ كردنی بێكاریمان نابێ.
سەرچاوەكان گەشەی ئابووری ساڵی رابردوو لانی زۆری یەك لەسەد راگەیندراوە، ئەو دۆخە و نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری رژێم و راپۆرتی سەندوقی نێونەتەوەیی دراو بێ توانایی حكومەتی رۆحانی لە كونترۆڵ كردنی بێكاری نیشان دەدەن.
رۆژی پێنج شەممە 22ی ڕەزبەر تەلەفزیۆنی رژێم راپۆرتی ناوەندی ئاماری رژێمی بڵاوكردەوە كە رێژەی بێكاری لە سێ مانگی سەرەتای ئەوساڵ 12.2 لەسەد بووەو سەبارەت بە بەهاری ساڵی پێشتر 1.4 لەسەد بەرزبوونەوەی هەبووە.
بێكاری یەك لەسەر چواری لاوان
بە بەدواداچوونێك بۆ رێژەی كارو پیشە لە بەشە جیاجیاكانی ئابووریش ئەوە ئاشكرا دەكا كە چالاكی بەشی وەبەرهێنان جێی ئومێد و دڵخۆشی نیە كە بتوانێ‌ متۆری لەكار كەوتووی ئابووری وەگەر بخاتەوە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رژێم لە بەهاری ئەوساڵدا كەمتر لە نیوەی كرێكارانی بەشی خزمەتگوزاری، 31.4 لەسەد لە بەشی پیشەسازی و نزیك بە 19 لەسەد لە كەرتی كشتو كاڵدا چالاك بوون.
لە سێ مانگەی یەكەمی ئەو ساڵدا یەك لەسەر چواری لاوانی ئێران لەتەمەنی 15 بۆ 29 ساڵ بێكار بوون وە ئەو رێژەیە لەچاو 3 مانگی یەكەمی ساڵی پێشتر 2.5 لەسەد هەڵكشانی هەبووە.
بە پێی ئەو راپۆرتە لە هەموو كەرت و بەشەكاندا رێژەی بێكاری ژنان زیاتر لە پیاوان و لە ناوچە شارەكان زیاتر لە دێهات و گوندەكان بووە.
بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری لە دەسەڵاتداری رۆحانی دا
هەر چەند رۆحانی ئومێدی هەبوو كە لە دوای رێكەوتنی ناوكەیی و جێبەجیچ كردنی بەرجام دۆخی ئابووری زوو گەشە بستێنێ و هەلی كار برەخسێنێ. بەڵام وادیارە لە دوای تێپەڕینی نزیك بە 9 مانگ بەسەر جێبەجێ كردنی ئەو رێكەوتنە، ئابووری رژێم هێشتا گیرۆدەی ئەنجامی ئابڵوقەكانە و ئەو گەشەسەندنەی بەرپرسانی رژێم چاوەڕێ یان دەكرد بەراوردە نەبووە.
سەندوقی نێودەوڵەتی دراو لە راپۆرتێكدا كە حەوتووی رابردوو بڵاوكرایەوە رایگەیاند كە ئێران لەباری پەرەسەندنی بێكاری لەچاو ساڵی رابردووی زایینی 3 پلەی دیكە دابەزیوە. 
لێكدانەوەكانی ئەو ناوەندە نێونەتەوەییە دەرخەری ئەوەیە كە ئێران لەكاتی دەست بەكار بوونی حكومەتی رۆحانی سەبارەت بە رێژەی بێكاری لە پلەی 29ی وەڵاتانی جیهاندا بووە، بەڵام لەدوای 3 ساڵو نێوی رابردوو دابەزیوە بۆ پلەی 22.
هەرچەندە ئەوە ئاشكرایە كە ناوەندەكانی رژێم هیچ ئامار و داتایەكی دروست سەبارەت بە بێكاری و باقی خەسارەكانی دیكە بڵاو ناكەنەوە. بەڵام ئەگەر هەر ئەو راپۆرتەی ناوەندی ئاماری رژێم بكەینە بنەما بۆمان روون دەردەكەوێ كە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا ئاخوند رۆحانی بە پێچەوانەی بەڵێنەكانی نەك هیچ هەنگاوێكی كاریگەری نەناوە بەڵكوو هەلومەرجی خەڵكی ئێران رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان