ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412649
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

18ی ڕەزبەر یادی 23 ساڵەی لەسێدارەدانی قارەمانانی سازمانی خەبات شەهید عەتا قادری (شاهۆ) و شەهید كاوە نانەوایی

مێژووی ناردن : Saturday, October 08 @ 21:56:42 UTC

لە دواییەكانی مانگی گوڵانی ساڵی(1372) دا دەستەیەك لە ڕۆڵە گیانبازەكانی سازمانی خەبات، سنەیان لە هێزەكانی دوژمن كردبووە چەرمی چۆلەكە، لەو شارە پان وبەرینەدا، كونە مشكیان لێ ببوە قەیسەری. لەو رۆژانەدا ئەگەر ڕوو لە شاری قارەمانپەروەر و شۆڕشگێری سنە بكرایە چاوت حەماسەی دەبینی و گوێت هەڵمەت و قارەمانی ڕۆڵە نەبەزەكانی سازمانی خەباتی دەبیست. سنەی قارەمان  ئەو شارەیە كە پایتەختی حكومەتی پان وبەرینی ئەردەڵان بوو و ئێستاش پایتەختی حەماسەو لێبووردوییە، پێتەختی خوێندەواری و تێ گەیشتنە، پایتەختی ئازادیخوازانی كوردستانی كوێستانە. ئەگەر بەو شارە دڵ پڕ و پڕدڵ و دڵدارەدا رابووردیایە.

 نیگایە وچاو بركێ یە، زەماوەند وشاییە، پیرۆزباییە، لەگەڵ ئەوەشدا كە مانگی گوڵان خەریك بوو لە گەنج و لاوان و كوڕ و كالان و لە بەرچاو كەژاڵان ماڵاوایی بكاو تا بەهاری داهاتووبە خودایان بسپێرێ، دەبیندرا لە پڕ مانگی گوڵان دەژێتەوە، رۆژگاری شادمانی سەرهەڵدەداتەوە بەهاری شۆڕش سەرهەڵدەداتەوە، دەتدی پێشمەرگەكانی خەباتی خوێناوی بە قریشكەی چەكەكانیان بەهاری خەبات بە خەڵك مزگێنی دەدەن. لە خوێنی خۆیان چەپكە گوڵی هەڵاڵە بەو خەڵكە دڵسۆزو قارەمان و قارەمانپەروەرە پێشكەش دەكەن. ئەگەر بەناو كوڵان و خەیابانی ئەو شارەدا گەرابای، ئەگەر سواری ماشێنی خەت یان تاكسی بای، هەر باسی قارەمانی رۆڵەكانی كورد بوو. شادمانی دڵی پیاو و ژن و گەورەو بچوكی ئەو شارەی پڕكردبوو. بەڵی  باسی قارەمانیەتی پێشمەرگەی خەبات و شادمانی بە حەماسەی بێ وێنەیان، باس هەر باسی هەڵۆ تیژباڵ و بە چەنگەكانی خەبات بوو كە ئەو شارە گەورەیان لە دوژمنان پڕكردبوو لە مەترسی. ماوەی 8شەو و ڕۆژ لە شاری خەباتگێری سنەدا تەنگیان بەهێزەكانی دوژمن هەڵچنیبوو. وایان دەزانی هەزاران پێشمەرگەی خەبات لەو شارەدان ولە كەمین دان بۆ هێزەكانی رژێم. بەڵام لە راستی دا نەهەزار و نە سەد و نە دەیان كەس، دەستەیەك بوون لە ڕۆڵە یەك بە هەزارەكانی كوردستان و سازمانی خەبات، كە شارێكیان پڕكردبوو لە مەترسی لەسەر هێزەكانی دوژمن، هەروەها پڕیان كردبوو لە شادمانی بۆ خەڵكە خەباتگێر و شۆڕش دۆستەكان.
ڕۆڵە قارەمانەكانی خەباتی خوێناوی لە 26 بانەمەڕی (1372)دا دەگەنە شاری سنە. تا ڕۆژی (3) جۆزەردانی(1372)لە شاری سنەدا دەمێننەوە خەریكی حەسانەوە و شناسایی دەبن یان شەو بێ یان ڕۆژ زەربەت لە هێزەكانی دوژمن دەوەشێنن. ڕۆژانی 29و30 تا رۆژی 2ی جۆزەردانی 72 تیمی قارەمانی خەبات زەربەت لە هێزەكانی دوژمن دەدەن و زیاتر لە 10 جێ بەرنگاری هێزەكانی دوژمن دەبنەوە. روڵە قارەمانەكانی سازمانی خەبات ئەوەندە بێپەروا لەشاری سنەدا بە دوای هێزەكانی رژێم دەبن كە لە هەموو كوچە و خەیابانێك شك دەبڕن. بە شەو بە رۆژی رووناك، بەرلەنیوەرۆ و دوانیوەرۆ بە ئاشكرا دەست لە هێزەكانی دوژمن دەوەشێنن. شاری سنە كە چوار5ساڵ بوو پێی پێشمەرگەی كوردستانی لێ نەكەتبوو تیمی گیانبازی سازمانی خەباتی خوێناوی مژی ماتی ئەو شارەی  بە قریشكەی چەكەكانیان رەواند. خەڵكە تامەزرۆكەی شاری سنە كە تینووی دیداری پێشمەرگەی دەست وەشێن بوون سەریان لە دەروازە و پەنجەرەكانیان دەردەهێنا كە چاویان بە دیداری پێشمەرگە روون كەنەوە، بەوە سوكنایان نەدەهات و دەهاتنە دەرەوە كە لەو زەماوەندەدا كە پێشمەرگەی خەبات با شاباشی خوێن و سازی دەنگی كەڵاشینكۆف دەیانگێرا، هاوبەش بن، نەدەترسان لەوە كەبەگوللەی وێل یان بە گوللەی ڕاستەخۆی دوژمنانی كورد بپێكرێن. دەیانگوت كە گیانی ئێَمە لە گیانی پێشمەرگە ئازیزتر نیە. كە چاویان بە پێشمەرگە چاونەترسەكان دەكەوت عومریان  نوێ دەبووە. لە خۆشیان خەریك بوو باڵ بگرن. و بپەڕنە بەر دەم پێشمەرگەكان و دەست لە ئەستۆیان كەن و لاچاویان ماچ كەن و ببنە سوپەری بڵاگێڕەوەیان لە بەرانبەر هێزەكانی دوژمنداو شانیان بكەنە سەرینی لوولەی چەكەكانیان  كە رێی دەستیان ببێ ئەركی موقەدەسیان بە جێ بێنن. بەڵێ پێشمەرگە گیانبازەكانی سازمانی خەبات ژیانیان بۆ خەبات دەویست و خەباتیشیان بۆ زەربەت وەشاندن لە دوژمن دەویست. كە یان زیانی زۆری پێ بگەیەنن یان خۆیان لەو رێگەدا بە پلەی شەهادەت بگەن. لە دوای خەڵات كردنی گیانیان، ئەركی موبارزە بۆ هەڤاڵانی بەوەفا بەجێ بهێڵن. قارەمانەكانی سازمانی خەباتی خوێناوی دەردێكیان بە هێزەكانی رژێمی خوێنرێژدا، كە ئەو ماوەو چەند ڕۆژی دوای 2ی جۆزەردانی 1372یش هێزە سەركوتگەرەكان نەیاندەوێرا بە ماشێنی دەوڵەتی و بە بەرگی رەسمی پاسدار و پۆلیس و بەسیجەوە بگەرێن. بە بەرگی شەخسی و بە ماشێنی شەخسی دەگەڕان. حەسەن حەبیبی جێگری یەكەمی سەرۆك  كۆماری پێشووی حكومەتی ئێران كە قەرار بوو بێتە سنە ومەركەزی گاز ئیفتتاح كا، نەیوێراو ناچار گەڕایەوە بۆ تاران. هەر وا لەو رێگانەی كە لە شارەكانی دیكە بەرەو شاری سنە دێن، بە خەڵك دەگوترا كە شاری سنە شێواوە و پێشمەرگە هاتوون. پێشمەرگە هاتوونە ناوشار و لە تەواوی شاردا شەری پێشمەرگەو هێزەكانی دوژمنە. لەو شەڕانەدا كە پێشمەرگەكانی سازمانی خباتی خوێناوی لە گەڵ هێزەكانی دوژمن كردیان دوژمن زیاتر لە 50كەسی كوشتەو برینداری بوو. رژێم كە پێی وابوو ئەوانەی كە ناوی ناوون زیدی شۆڕش(ئینقلاب)تازە ناتوانن ڕوو بكەنە شاری سنە و خەو لەوان هەراسان نابێ. بە فریشتەكانی سازمانی خەباتی خوێناوی ئارامیان لێ هەڵگیراو خەویان لێزڕاو دڵیان كەوتە لەرزین و هاكا بەندی دڵیان بپسێ. تیمێك پێشمەرگەی سازمانی خەباتی خوێناوی سنەیان فەتح كرد دوای چەند ساڵ كە دوژمن بە ئەر خەیانی و بێ مەترسی لە پێشمەرگە خەریكی زەبرو زەنگ و ئەشكەنجە و ئیعدامی نارازیان و ئازادیخوازان بوو سنەیان فەتح كرد و تەلیسمیان شكاند و شاریان لە دوژمنان شلەقاند. خەڵكی ئەو شارە قارەمانەو ئازیخوازەو فیداكارە، ئامادەن كە ڕۆڵە لە خۆبردووەكانی گەل لە ئامێزگرن و بە گیانیان بیانپارێزن. وەك ڕۆڵەی عەزیزی خۆیان وەك جەرگ ودڵ لەناو قەفەزی سنگیان گرن. بەڵام چ دەكەی كە كەس نیە كەسی میللەت بێ و لەسەر ئەو رێگەیە موبارزە بكات كە میللەت دەیەوێ هەر تەنیا خەباتی خوێناوی و ئەویش لەوەتی هەیە نا دروستان پیلانی بۆ دەنێنەوەو تۆڕی درۆی لە سەر دەتەنن و داوی دوژمنانی لە سەر دەنێنەوە. سازمانی خەبات بەو كارە گەورە كە تیمێك شارێكی شلەقاند ئیسباتی كرد كە ریزەكی لە گیانبازەكانی گەل پێكهاتووە و ئیمانیان بەشۆڕش دووبارە بەیەكەوە باداوەو لەپسان نایە. بە كوردستانی راگەیاند كە خەباتی هاوباوەری میللەتی ئازادیخوازی كوردەو ئەوە كە بە پشیوانی میللەتی بە شەرەفی كوردەواری دام ودەزگای رژێم لە كوردستان بخاتە لەرزەو لەرزی مەرگی بهێنێتەوە. قارمانەكانی سازمانی خەبات زەربەتی گیانی وماڵی زۆریان لە دوژمن دا لە شاری سنەداو ورەی هێزەكانی تێك رووخاندو ئەو سەركەوتنەیان بە خوێنی 3ڕۆڵەی لە گیان بووردوی هەڵگری باوەر بە ئازادی كوردستان مۆركرد ویادگاری خەباتی خوێناویان لە دڵ و دیدەی خەڵكی بە شەرەفی شاری سنەدا بە جێهێشت. ئەوسێ رۆڵە سەربەرز وشانازی بەخشانە بریتی بوون لە فەرماندەی تیم كاك عەتا قادری فەرماندەی ئازاو چاونەترس  و كاك كاوە نانەواو كاك جەمیل سەجادی پێشمەرگەی گیانبازی سازمانی خەبات. 
((عەتا قادری)) فەرماندەی تیمی قارەمانی بێ وێنەی سازمانی خەباتی كوردستان
شەهید عەتا قادری كوڕی شوكروڵا ساڵی (1349)ی كۆچی خۆری لە دێی یەمەنانی سەرەوە لە ناوچەی ژاوەروو لە بنەماڵەیەكی وەرزێر لە دایك بوو. خوێندنی سەرەتایی لە ئاواییەكەی خۆیان تەواو كرد دوایی هاتۆتە شاری سنە و سیكلی وەرگرتووە. ساڵی (1363)بە مەبەست موبارزە دژی رژێمی ئاخوندی دەچێتە یەكێك لە ڕێكخراوەكانی كوردستان وە نزیك بە دووساڵ لەو ریزەدا دەمێنێتەوە و پاشان هەستی نەتەوایەتی و دڵسووتان بۆ میللەتی كورد هانی دەدا كە بۆ گەلی كورد و بۆ رزگاری لە دەست ستەمی نەتەوایەتی چەند قات، بچێتە ئەو ریزانەی كە بۆ ئەم ئامانجە خەبات دەكەن و تێدەكۆشن. بۆیە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانی هەڵبژارد. شەهید عەتا لە پاییزی ساڵی (1365)دا هاتە ناو ریزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە. شەهید عەتا ئینسانێكی زیرەك و ئەهلی كار وتێكۆشان بوو. سازمان دوای ماوەیەك ناردییە دەورەی كادری دەرمانییەوە. پێی نەچوو كە بە كادرێكی سەردەرچوو بە كەڵك لە كل هاتەدەر. ئەمجار لە گەڵ ئەوەشدا كە ئەركی دەرمانی دەدی یارمەتی بەشی ڕاگەیاندن وبڵاوكردنەوەی دەداو لە بەشی بۆڵتێنیش دا كاری دەكرد كاتێك تیمەكانی عەمەلیاتی نیزامی دەردەكەوتن شەهید عەتا بەناوی كادری دەرمانی لەگەڵ تیم دەڕوویی. بەڵام تەنیا كاری ئەوەندە نەبوو بەڵكو وەك پێشمەرگەیەكی قارەمان و لێهاتوو بە هەڵمەت و دڵسۆز و دەست وەشێن و لێزان لە چالاكییەكاندا بەشداری دەكردو رێزی بەرچاوی بوو لەناو هەڤاڵاندا. بەراستی شەهید عەتا لەئازایی بەولاوە تەهووری بوو واتە شوجاعەتێكی ئینتحاری هەبوو. بەكوردی خۆمان هەرملی پێوە دەنا. دیواری ترس لە بەرانبەری دا هەڵمودووكەل بوو. شەهید عەتا لە چالاكییەكانی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی خوێناوی لە ناوچەكانی بانە ومەریوان دا هاوبەش بوو. كە لەچالاكی  لە حەسانەوەو تەداروك گرتن، لە بنكەكانی پێشمەرگەدا دانیشێ كە تفەنگ وتاقمی لەخۆ دەدا و پوزەوانەكانی هەڵدەكێشاو بەرەو گۆڕەپانی جەنگ دژی هێزەكانی رژێم دەستی پێ دەكردو سوورایی شادمانی لە لێوی دەگەڕا. هەر بەو حەماسە گەرم وبریاڕە كول نەبووەوە ژیانی پێشمەرگانەی درێژە پێ دا.
 شەهید عەتا قادری لە بەهاری ساڵی 1370دا لە بەر هێندێ هۆ لە براكانی هاوسەنگەری لە سازمانی خەباتدا هەڵبڕاو وناچار بە چوونەوە ژێر دەسەڵاتی رژێم بوو. رژێم گرتی ولە زیندانی كرد ودوای ماوەیەك ئازارو ئەشكەنجە لە مەحكەمەیەكی گۆپاڵی دا حوكمی ئیعدامیان بە سەر دا سەپاند. لە بەهاری ساڵی1371دا لە گێرانەوەی لە دادگا بۆ زیندان بە دەستبەندەوە توانی خۆی فڕێ داتە ناو جەماوەرەوە وهەڵێ وخۆی بگەیەنێتە ماڵی برایەكی كوردی پاك لە شاری قارەمانپەروەر وقارەمان پارێزی سنەدا. دەستبەندی بۆ دەكەنەوەو دوای حەسانەوە بەڕێی دەكەنە ناو كۆڕی هەڤاڵان لە بنكەكانی سازمانی خەباتی كوردستان، وە شەهید عەتا لە گەڵ برا هاوسەنگەرەكانی بە یەك شاد بوونەوە. لە دواییەكانی بانەمەڕەی 1372دا بە فەرماندەیی تیمێك بەرەو مەریوان و پاشان سنەو دەرووبەری بەڕێ بوون لە 26ی بانەمەڕەدا خۆ دەگەیەننە شارە قارەمانپارێزە كوردپەروەرەكەی سنە، ماوەی 8رۆژ لەو شارەمانەوە زیاتر لە دە عەمەلیاتیان دژ بە هێزەكانی رژێم ئەنجام دا. وەك لە سەرەتادا گوترا ئەو تیمە شاری سنەیان پڕ كردبوو لە پێشمەرگەی خەبات. (ملك الموت) لە هەموو كوچە وكۆڵانێك لە سەر هێزەكانی رژێم دەگەرا, ئای خودا بنازم بە قودرەتت كە ویستت ئینسانێك یان دەستەیەك خاوەن سام كەی دەیكەی و هێزی لەبڕان نەهاتووی پێ‌ دەبەخشی.
جێگەی داخە كاتێك پێشمەرگەكان لە خیابانی نزیك مەیدانی ئیقباڵ دەكەونە كەمینی هێزی دوژمنەوە هەر لە سەرتادا كاك جەمیل سەججادی بە گوللەی دوژمن دەپێكری  كاك عەتا قاردی فەرماندە بۆیاردەیان دەگەرێتەوە سەریان و هەوڵی دەربازبوونی كاك جەمیل و كاك كاوە نانەوا دەدات بەڵام بەداخەوە بۆ خۆشی بە سەختی بریندار دەبێ‌  بە شێوەیەك كە توانای دیفاعی نامێنی. كاتێك  بەكرێگیراوانی رژیم دێنە سەری پێ‌ یان وایە گیانی سپاردوە هەر بۆیە دەیبەن بۆ ساردخانە بەڵام كاتێك لە سەردخانە دایدەنێن، بەیانیەكەی كەسیك سەردانی ساردخانە دەكات و هەست بە جوڵانەوەی كاك عەتا دەكات. كاك عەتا دەگوێزنەوە بۆ بیمارستان و تیماری دەكەن بە هیوای ئەوەی بە چاك بوونەوەی بتوانن زانیاری لێ‌ وەرگرن. بەڵام شەهید (شاهۆ) عەتای قارەمان لە دوای چاك بوونەوەی وەك پڵینگی بەند كراو بە سەر جەلادەكانی رژیمدا دادەخوڕی و بە دروشمی درود بۆ سازمانی خەبات و مەرگ و نەمان بۆ رژیم و ئاخوندە ملهوڕەكان لە بەرانبەریاندا دەویستێتەوەو وەك تێكۆشەرانی راستەقینەی سازمانی خەبات سیماو هیممەتی شۆڕشگێرانەی دەردەخاو بە دوژمن نیشان دەدا كە ڕۆڵەكانی سازمانی خەبات هەمیشەو لە حەستەمترین كاتدا بڕیاری شۆڕشگێرانەو نەتەویی و ئازادیخوازیان نیشان دەدن. ئەو زیندانیە سیاسیانەی كە بۆ ماوەیەك لە گەڵ شەهید عەتا لە زیندانەكانی ڕژیم بوون باس لە قارەمانی كەم وێنەو نەبەزیی و چاونەترسی ئەو مرۆڤ ئازاو فەرماندە نمونەیەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دەكەن. ژمارەیەك لەو زیندانیە سیاسیانەی كە لە چاڵەرەشەكانی رژیم و هاوسلولی و شەهید شاهۆ بوون داستانی سەروەری و گەورەیی و هیمەتتی مەردانەو نەبەزی ئەو رۆڵە تێكۆشەرە دەگێڕنەوە.هونەرمەند عەلی زەندی و مامەند رۆژژە كە ماوەیەك هاوزیندانی شەهیدانی قارەمان كاك عەتا و كاك كاوە بوون ئازایەتی و چاونەترسی كەم وێنەیان لێ‌ دەگێڕنەوە.بەڵی شەهیدی فەرماندە كاك عەتا قادری سەرمەشق و نمونەی نەبەزی و چاونەترسی بوو كە ئاكامی ئەو نەبەزی و قارەمانەتیە فیداكردنی گیانی پیرۆزی لەپێناو ئازادی و سەربەرزی شۆرشش و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو.
شەهید عەتای قارەمان لە دوای چەندین مانگ شكەنجەی قورس لە لایەن دادگای بەد ناوی ئینقلاب حوكمی ئیعدامی بە سەردا سەپێندراو لە 18ی ڕەزبەری 1372دا شەهید كرا.
هەزاران درود لە رۆحی بەرزی شەهید عەتا (شاهۆ سنەیی) وتێكرای شەهیدانی سەربەرزی رێگەی ئازادی بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات.
 
 شەهید كاك كاوە نانەوایی
كاك كاوە نانەوا كوڕی شەریف لە ساڵی(1353)دا لە بنەماڵەیەكی رەنجدەرو هەژار لە شاری بانە چاوی بە دنیای پڕلە رەنج و پڕلە شانازی هەڵێنا. خوێندنی سەرەتایی لە كوردستانی راپەڕیودا دەست پێ كرد و لە بەر موشكیلاتی خێزان لە 5ی سەرەتایی زیاتر نەیتوانی بخوێنی. شەهید كاوە جوێ لەوەی كە زۆربەی بنەماڵەكەیان لە شۆڕشی  كوردستان و سازمانی خەباتدا بوون و پەیوەندی ڕیشەداریان بە شۆڕشی ڕەوای سازمانی خەباتەوە بەتایبەتی بوو، ڕۆڵەیەكی خاوەن شەرەف و دڵسۆزی نیشتمان بوو كە ئیمان بە عەدالەت ودژایەتی لە گەڵ ستەمگەران وداگیركەران لە ئامانج و مەبەستەكانی بوو. ئەو ڕۆڵە پاك خوڵقاوە چاك بار هاتووە بەر لەهاتنی بۆ ریزی پێشمەرگایەتی شانازی شەهادەتی برای گەورەی شەهید ناسر نانەوا و بەر لەویش شەهادەتی ئامۆزای شەهید عەبدوڵا نانەوا و بە ئیعدامی خاڵۆی شەهید ئەبووبەكری كەریمی كە ئامۆزای باوكی بوو بە دەستی هێز و جەلادەكانی رژێم هەستی شۆڕش لە دەروونی دا ڕیشەدار كردبوو، وە رێگای خەبات وشانازی بە سەركەوتن یان شەهادەت ئامانجی بوو. كاتێك بە لەش لە هێزی پێشمەرگە دوور بوو بە دڵ لێیان هەڵنەدەبڕا رۆحی وەك پەروانە لە دەوری گڕی چەكەكانیان دەگەرا. خۆی بەپێشمەرگەی سازمانی خەبات دەزانی ودادەنا كە سەر دەكەتن ئاواتی بوو كە لە گەڵیان بووایە كە شەهادەت نەسیبی یەكێكیان دەبوو ئاواتی بوو بە نەسیبی خۆی بووایە. بەو بیرو باوەرو بەو دەروونە پڕ لە شانازییەوە لە بانەمەڕی (1371)دا هاتە ریزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتەوە. دوای ڕاهێنان و بارهێنان چووە مەڵبەندی دووی سازمانەوە.شەهید كاوە نانەوا لە چالاكیەكانی ساڵی (1371)دا بەو پەڕی چاو نەترسی وئازاییەوە بەشداری كرد. جێی رەزای هەڤاڵان و فەرماندەران بوو. شیاوی پشت بەستن بوو. شەهید كاوە لە بەهاری ساڵی (1372)دا بە جێگری فەرماندەی تیم لە گەڵ ژمارەیەك لە قارەمانەكانی سازمانی خەبات بەرەو مەریوان وسنە و دەورووبەری بەرێ بوون. ماوەی 8روژ لە شاری سنەی خەباتگێر وكوردپەروەردا مانەوەو  بەچالاكی بێ وێنە و یەك لە دوای یەكیان هێزەكانی دوژمنیان تۆقاند و دڵی یەكە یەكەی خەڵكی ئەو شارەیان گەشاندەوە و بەهاری شادیان بۆ خەڵكەكەی گێراوە و بە خوێنی پاكیان و بە خوێنی سوور وئاڵی وەك هەڵاڵەیان خەیابانەكانی سنەیان ڕەنگاند و خوێنی پیسی هێزەكانی رژێمیان لە گەڵ ماشینە وەڕ گەڕاو و پڕ لە كەلاكەكانیان بە جەدوەلی خەیابانەكانی سنەدا كرد. تاساعەت 3ی دوانیوەرۆی ڕۆژی 2/3/1372جەنگی رووبەرووی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات وهێزێكی بێ ژماری دوژمن لە مەیدانی ئیقباڵ دا رێ كەوت. ڕۆڵە لە گیان بوودووە لە شەرەف نەبووردووەكان دادی قارەمانیان دا. وایان مەیدانی جەنگ گەرم كرد كە مێژووی كوردستان ئەو سەحنەیە لەبیر ناكاو لە سەروی شانازییەكانی شۆڕشی كوردستان بنووسێ. بەداخەوە لە دوای ماوەی چەند مانگ زیندانی لە گەڵ كاك عەتا قادری لە لایەن دادگای جینایەتكاری رژیمەوە حوكمی ئیعدامیان بە سەردا سەپێندراو لە 18ی ڕەزبەردا شەهید كران.
هەزاران درود بۆ رۆحی پاكی شەهید كاوە نانەوایی و تێكرای شەهیدانی رێگەی ئازادی بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران. 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان