ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303653
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

كۆمەڵگەى ئامادە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەكان

مێژووی ناردن : Saturday, October 08 @ 09:32:21 UTC

ئا: جەخەتوو

رژێمی ئێران لە قەیرانی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی دا چەقیوە، لە بەرامبەردا كۆمەڵگەیەكی ناڕازی و ئامادە بوونی هەیە كە رۆژانە تیایدا بە دەیان ناڕەزایەتی لەلایەن چین و توێژەكانیەوە بەرێوەدچێ.

ئەو ناڕەزایەتی و بزوتنانە بەهۆی بوونی هەژاری و ماڵوێرانی لەلایەك و لەلایەكی دیكە لەناڕەزایەتی بە بوونی گەندەڵی و دزی و ناداپەروەریە كە لە ئاكامی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ویلایەتی فەقیهە سەرچاوە دەگرێ و خەڵكی تووشی دەردو مەینەتی كردوە.



لەم كاتەدا خوێندكاران، موعەلیمان، كاسبكار و كریكاران، دەسفرۆشان و خانەوادەی كوژراوانی شەڕی 8 ساڵەی خومەینی، لەناڕەزایەتی بە وەزعی خراپی مەعیشەتی و زوڵمی رژێمی ئاخوندان لە شار و ناوچە جیاجیاكان لە ئارادایە.

هەلومەرجی خراپی خەڵك بەشێوەیەكە كە كاری كردۆتە سەر بەشێكی هەرەزۆری ئورگانەكانی رژێم، وەك ستافی هێزەكانی ئینتزامی كە بەشێكی تایبەتە لە رژێم و بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی. هەروەها ستافی هێزە هەواییەكانی بنكەی چوارەمی شكاری لە دیزفولیش بە هۆی زەوتكردنی مافەكانیان لەلایەن مۆرەكانی رژێمەوە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی.

لەلایەكی دیكەوە بەهۆی كوشتنی كۆڵبەرانی هەژاری كوردستان و كەمتەرخەمی لە خزمەتگوازریەكان لە شار و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان رۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی بەرین و بەربڵاوی جەماوەرین. كە ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە تا دێ زیاتر و بەرینتر دەبێتەوە.

بێگومان بەردەوامی ئەو وەزعی نیشانەی توورەیی چین و توێژەكانه بە هەژاری و بێكاری و زۆر و ستەمی دەسەڵاتدارانی ئێران.

هاوكات ئەو هەلومەرجە دەرخەری ئەوەیە كە جەماوەر بێزار بوون لە دەسەڵاتداریی ئاخوندی، كە لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا هەژاری و بێ چارەیی و دەرد و رەنج دەكێشن وە بەو بڕوایە گەیشتوون كە ئەو دەسەڵاتە هیچ جۆرە چارەسەرێكی وەزعی ئەوانی پێ نیە، كەوایە دەبێ چاوەڕێی ئەوە بكەین كە ناڕەزایەتیەكان بێتە راپەرینێكی جەماوەری، كە ئەم راستیە خودی دەسەڵاتدارانیش بەردەوام باسی لێوەدەكەن.

یەك لەوانەی بەردەوام لەبارەی راپەرینی جەماوەریەوە وریایی دەدا، رەحمانی فەزڵی وەزیری ناخۆی حكومەتی ئاخوند رۆحانیە كە تاوێ نە تاوێ پەیدا دەبێ و ئیشارە بە مەترسیەكانی كێشە و قەیرانەكانی كۆمەڵگە لەوانە هەژاری و بێكاری دەكاو بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی رژێمەكەی ناودەبا.

لە راستیدا ئەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیانە دەرخەری كۆمەڵگەیەكی بێزار و ئامادەیە كە ئیتر فێڵ و فتوری ئاخوند رۆحانی یان هەر ئاخوندێكی مەكاری دیكە كاری تێ ناكاو ئارامی ناكاتەوە. هەر وەك ئامارەكان نیشان دەدەن تا دێ گردبوونەوەو ناڕەزایەتی جەماوەری پەرەدەستێنی و بەربڵاوتر دەبێ.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان