ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278571
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

هەواڵەكانی تایبەت بە كوردستان و چەند هەواڵێكی كرێكاری

مێژووی ناردن : Thursday, October 06 @ 13:00:25 UTC

لاوێکی 16 ساڵەی سەقزی خۆی كوشت

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەكان لاوێکی ١٦ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی بڵاوكراوەی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزرانی رێكخراوە كرێكاریەكان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ڕەزبەر، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵەی سەقزی بە ناوی جەهانگیر میری کوڕی سادق خۆی كوشت.

ئەو لاوە تەمەن ١٦ ساڵە خەڵکی گوندی دەرەویانی سەرەوە كە سەر بە بەخشی ئیمامی شاری سەقز بووە. بەپێی ئەو سەرچاویە، جەهانگیر بە چەکی "تاپڕ" خۆیكوشتووە.



بە وتەی شایەد حاڵەكان هۆی ئەو كارەى جەهانگیر بۆ هەژاری و دەست كورتی دەگەرێتەوە كە ماوەیەك لەوە پێش هەر بەو هۆیەوە دەستی لە خوێندن هەڵگرتبوو.

زیندانیەكی كورد بە دەموچاوی خوێنیەوە ئەوینەوە گوازرایەوە بۆ گەوهەردەشت

خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەر زیندانیەكی كورد بەناوی دڵشاد واسعی 27 ساڵە لە ساڵۆنی 12ی زیندانی ئەوینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی گەوهەردەشت. بەپێی هەواڵەكان ئەو زیندانیە بە دەموچاوی خوێناویەوە براوەتە گرتووخانەی گەوهەردەشت و لە حاڵێكی ئەوندە خراپدا جەستەیی دا بووە كە توانای قسەكردنیشی نەبووە.

تا ئێستا هیچ زانیاریە لە هۆی گیران و زیندانی كردنی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.

                      

كەسێك لە مەریوان خۆی كوشت

خەباتمێدیا: رۆژی دوو شەممە 12ی ڕەزبەری 1395 كەسێك بەناوی ئیقباڵی قادرپوور خەڵكی ئاوایی گولچیدەر تەقەی لە خۆی كرد و كۆتایی بە ژیانی هێنا. ناوبراو خێزاندار و خاوەن چەند منداڵە.

وەك باس دەكرێ هۆی ئەو كردەوەی ناوبراو بۆ كێشەی دارایی و هەژاری و دەست كورتی دەگەرێتەوە.

جێی ئاماژەیە كردەوەی خۆكوژی لە ماوەی رابردوودا روو لە هەڵكشانەوەو كارناسان مەسەلەی مەعیشەت و كەسابەت و هەژاری بەهۆی سەرەكی پەرەسندنی خۆكوژی دەزانن.

 

لە گرتووخانەی خورەم ئاوا دوو كەس لەسێدارە دران

خەباتمێدیا: رژێمی ئێران لە گرتووخانەی پارسیلونی خورەم ئاوا دوو كەسی لەسێدارەدا. یەكێك لەو كەسانەی رژێم لە سێدارەی داون ناوی شیرودە تەهماسوبی بووە.

هیچ زانیاریەكی ئەوتۆ لە سەر هۆی گیران و لەسێدارەدانی ئەو كەسانە لە ئارادا نیەو دەزگا سەركوتگەرەكانی رژێمیش لە راگەیێنەكانی خۆیانەوە ئیشارەیان بەهیچ نەداوە.

شایانی باسە هێزە داپلۆسێنەرەكانی رژێم لەم دواییانەدا شەپۆلێكی بەبڵاوی ئێعدامی زیندانیانیان بەرێوەبردوە كە كاردانەوەی نێونەتەوەیی بەدوای خۆیدا هێناو.

 

چەند هەواڵێكی كرێكاری

خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەر بەهۆی كەوتنەخوارەوەی كابینێك لە كارخانەی فولادی موبارەكەی ئیسفەهانەوە بەداخەوە دوو كرێكار كوژران و سێی دیكە بریندار بوون. ئەو رووداوە لە بەشی دانان و هەڵگرتنی ئەو كارەخانەیە رووی داوە.

رۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەر لە تاران بە هۆی داروخانی دیواری بیرێك كە كرێكارێكی ئەفغانی لە حەوشەی ماڵێكدا خەریكی كەندنی بوو ، كرێكارەكە گیانی دا.

دوانیوەرۆی رۆژی سێ شەممە 13ی ڕەزبەر، كانێ‌كی بەردی ئاسن لە شارۆچكەی "بردسكن" لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی، لە قوڵایی زەوی داروخاو بەو هۆیەوە دوو كرێكار كوژران و سێی دیكە بریندار بوون.

ئەوە گۆشەیەكە لەو رووداوانەی لە ماوەی 24 سەعاتدا راگەیاندنەكانی سەر بە رژێم بڵاوی كردوونەوە. لەو جۆرە رووداوانەی رۆژانە لە گۆشەو كەناری ئێراندا روودەدەن. بەڵام دامودەزگاكانی رژێم لە لەحاست گیان و ژیانی كرێكاران كەمتەرخەم بوون و بۆ چارەسەری باشتر كردنی شوێنی كاری كرێكارەكان هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کوردستانی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کوردستانی:
هاتنى مانگى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م په‌یره‌وانى دینى ئیسلام پیرۆز بی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان