ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 9 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278583
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

هەواڵەكانی كوردستان و ئێران و ناوچەكە (6ی رەزبەری 1395)

مێژووی ناردن : Tuesday, September 27 @ 15:11:13 UTC





رێژەی ئێعدام و سێدارەكان لە ئێران پەرەدەسیتێنێ
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەكان، دەزگای قەزایی  رژێمی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی داوەتە جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامی دەیان زیندانی.بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا، نزیک بە ٣٠ زیندانی لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا لە سێدارە دراون.لە یەکێک لەو حاڵەتانەدا، ١٧ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە گرتووخانەی "وکیل ێ‌باد" ـی شاری مەشهەد لەسێدارە دران.هاوکات لەگەڵ ئاشکرابوونی ئێعدامی بەکۆمەڵی ئەو زیندانییانە لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، بەپێی ڕاپۆرتێک كە بڵاوبووەتەوە واچاوەروان دەكرێ زیاتر لە ٤٠٠ زیندانیی دیکەش بۆ حوکمەکەیان جێبەجێ بكرێ.لە گرتووخانەکانی گورگان، تایباد و شاهروودیش حوکمی ئێعدامی ٤ زیندانی جێبەجێ کرا.لەسێدارەدراوەکان تەمەنیان کەمتر لە ٣٣ ساڵ بووە.هەروەها لە ماوەی ئەم حەوتوویەشدا، لانیکەم ٧ کەس لە گرتووخانەکانی تەورێز، ورمێ، تەبەس و نەیریز چوونەتە ژێر پەتی سێدارە.چوار کەس لەو ئیعدام کراوانە، خەڵکی شارەکانی سەردەشت و ورمێ لە کوردستانی ئێرانن.سەرەڕای لەسێدارەدانی ئەو ڕێژە لە زیندانی، لانیکەم ١١ کەسی دیکەش بۆ ئەگەری لەسێدارەدانیان گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ڕەجایی شار کە تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.ئەو ئامارە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ڕاگەیەنە سەربەخۆکان بڵاوبوونەتەوە و ڕێژەی لەسێدارەدراوەکان بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە، ئەگری هەیە زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە بێ.





كوردێكی تری رۆژهەڵاتی كوردستان لەنێو ریزەكانی داعش لەشەرگات كوژرا
چەكدارێكی تری كوردی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو ریزەكانی داعش بەناوی (بیلال كوردی)، لەقەزای شەرگات كوژرا، ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا چەند كوردێكی‌ دیاری‌ ئەو رێكخراوە لەمانگی شەشی ئەمساڵەوە لەعیراق كوژراون، بەپێی راگەیەندنەكانی داعش لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.ماڵپەڕی خەندان لەمبارەوە ڕایگەیاند كە سێ لاپەڕەو ئەكاونتی چەكدارانی داعش لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، كوژرانی بیلال كوردییان لەڕۆژی شەممەی‌ رابردوودا بڵاوكردووەتەوە كە خەڵكی سنووری شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەبێ ئەوەی‌ ئاماژە بەڕۆڵی ناوبراو بكەن لەناو رێكخراوەكەدا.لەیەیەكێك لەئەكاونەتەكانی داعش لەفەیسبوك كەڕۆژی 24-9 بڵاوكراوەتەوە هاتووە “برامان بیلال كوردی ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێكردین…”.سوپای عیراق بەرەبەیانی‌ سێشەممەی‌ رابردوو ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی‌ قەزای شەرگاتی دەستیپێكرد كە لەناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە كەوتووەتە دەست داعش‌و دوای دوو رۆژ‌و لەپێنجشەممەی‌ رابردوودا توانیان بچنە ناو قەزاكەوە.فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق سەرەتا بۆردومانی‌ پێگەكانی‌ داعشیان لەقەزاكە دەستپێكرد، دواتریش سوپا‌و هێزە ئەمنییەكانی تر بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێكخراوە پێشڕەوییان كرد.بەڵام پەیجەكانی داعش هیچ ئاماژەیەكیان بەوە نەكردووە كە بیلال كوردی لەبۆردومانی فڕۆكەكان كوژراوە یان لەشەڕی روبەڕوو لەگەڵ هێزە عیراقییەكان، هەروەها كوژرانی ناوبراو دوای دوو رۆژ دێت لەكۆنترۆڵكردنەوەی‌ سەنتەری قەزاكە.ئۆپەراسیۆنەكەی سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەسێ قۆڵی‌ باكورو باشورو رۆژئاوای‌ شەرگاتەوە دەستیپێكرد، پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ فەرماندەی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ تكریت‌و لیوای‌ 61ی‌ حەشدی‌ شەعبی‌و عەشایەری‌ شەرگات بەشداربوون‌و دەیان چەكداری داعش كوژران.جگە لەكوژرانی بیلال كوردی، لەماوەكانی رابردوودا چەند كوردێكی تری نێو داعش كەخەڵكی باشوورو رۆژهەڵاتی كوردستان بوون لەشەڕی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژران، بەپێی راگەیاندنەكانی داعش لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.محەمەد شەرتی، كوردە “قومارچییەكە”ی ناو داعش، كە بە (ئەبو عائیشە كوردی) ناسرابوو و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو، لە 30-6ی ئەمساڵ‌و لەشارۆچكەی‌ حاج عەلی سنوری قەزای مەخمور‌، لەڕێی ئۆتۆمبێلێكەوە خۆی بەهێزە عیراقیەكاندا تەقاندەوە.لەو هێرشەدا داعش، لەڕێی سێ‌ خۆكوژەوە روبەڕوی سوپای عیراق بوونەوە‌و بەپێی ئاژانسی ئەعماق-ی سەر بەو رێكخراوە، “سێیەم خۆكوژ كورد بوو بەناوی (ئەبو عائیشە كوردی)، بەهۆی خۆتەقاندنەوەشی سێ‌ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێكشكاوەو ئەوانەی تێیدا بوون كوژران”، بەڵام داعش لەو هێرشەیدا زیانی گەورەی‌ بەركەوت‌و پاشەكشێی پێكرا.شەرتی، دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ژن‌و منداڵەكانی پەیوەندییان بەداعشەوە كردووە لەسوریا.هاوكات شەوی 17-6ی ئەمساڵ فەرهاد مستەفا خدر ناسراو بەئەبوهورەیرە، خەڵكی باشووری كوردستان لەهێرشێكی داعش بۆ  سنوری خورماتوو كوژرا.فەرهاد لەكۆتایی 2013 هەرێمی كوردستانی بەرەو سوریا جێهێشت بەئامانجی پەیوەندیكردن بەگروپە چەكدارە ئیسلامییەكانەوە.كوژرانی چەكدارە كوردەكانی نێو ئەو رێكخراوە، هاوكاتە لەگەڵ پاشەكشێی بەردەوامی داعش‌و لاوازبوونی لەعیراق‌و سوریاو لەدەستدانی ئەو ناوچانەی‌ كەپێشتر كۆنترۆڵی كردبوو.




چالاكێكی سیاسیی كورد لە ورمێ به ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان حوكم درا
چالاكێكی سیاسیی كوردی خەڵكی ورمێ، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانو هەوڵدان دژی تەناهیی نیزام، حوكمی ٢ سال و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.هەواڵنێری رۆژی كورد لە ورمێ، رایگەیاند: حوسین پەیغامی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵكی ورمێ كە ٤٥ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رژیمەوە لە ماڵی خۆیدا لە ورمی دەستبەسەر كرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلاب(شۆڕش)ی ورمێ‌وە حوكمی ٣٠ مانگ زیندنایی تەعزیری بۆ بڕایەوە.ئەو چالاكە سیاسییە كوردە كە هاورێ لەگەڵ كوڕەكەی لە رێكەوتی ١٥ گەلاوێژی ئەمساڵدا هاورێ لەگەڵ كوڕەكەی بەناوی فەراهد دەستەبسەر كرابوو، پاش دوو حەفتە ئەشكەنجە و لیدان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە.فەرهاد پەیغامی دەستبەجی و بە دانانی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بارمته ئازاد كرا، بەڵام هەتا ئێستا دادگای ئینقلابی ورمێ چارەنووسی دۆسیەی ئەو خویندكارەی روون نەكردۆتەوە.سەرچاوەیەكی ئاگادار لە زیندانی ورمی‌وە بە هەواڵنێری رۆژی كوردی راگەیاند، كە حوسێن پەیغامی به بێ هەبونوی مافی پارێزەر لێكۆڵینەوە و داگایی كراوە و دادگا حوكمی بەسەردا سەپاندووە.حوسێن پەیغامی ناڕەزایەتیی بە ئەو حكمەی دادگای ئینقلابی ورمێ دەربڕیوە و دۆسیەی ئەو چالاكە سیاسییە كوردە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ كراوە.ئەو چالاكە كوردە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٧دا بە تۆمەتێكی هاوشێوە حوكمی دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەورێزی بەسەردا سەپێندرا، كە پاش پشتڕاست كرانەوەی حوكمەكەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە، بۆ زیندانی تەورێز راگوێزرا.





بڕیارنامەی قەدەغەكردنی تاقیكردنەوە ناوكییەكان لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، پەسەند كرا
رۆژی هەینی، 2ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیارنامەی پێشنیاركراوی دەوڵەتی ئۆباما لەسەر قەدەغەكردنی تاقیكردنەوە ناوكییەكانی بە زۆرینەی دەنگ، پەسەند كرد. ئەو بڕیارنامەیە، ٨ وڵات و لە ناویاندا ئێران هاندەدا تا تەقینەوەی ناوكی قەدەغە بكەن.بەڵام ئەو ڕێككەوتننامەیە هیچ كام لە وڵاتەكان ناچار بە جێبەجێ كردن ناكا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە 8 وڵاتی سەرقاڵ بە دانوستانە سەرەكییەكانی ئەو بڕیارنامەی تا ئێستاس پەسەندیان نەكردووە. ئەو ٨ وڵاتە بریتین لە : ئێران، ئیسراییل، میسر، هیند، پاكستان، كوریای باكوور، ئەمریكا و چین.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە نیۆیۆرك، ئەو بڕیارنامەیە لە لایەن ئەمریكاوە پێشنیار كراوە و بەپێی یاساش هیچ وڵاتێك ناچار نیە بە جێبەجێ كردنی.196 وڵاتی جیهان لە ڕێكخراوی بڕیارنامەی گشتگیری قەدەغەكردنی تاقیكردنەوە ناوكییەكان، سی تی بی تی، ئەندامن كە لەو ناوەدا 183 وڵات واژۆیان كردووە و 164 وڵاتیش پەسەندیان كردووە.هەواڵدەریی ڕۆیتێرز هەروەها لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە كە لە 15 ئەندامی شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، 14 ئەندام دەنگی ئەرێنی ـیان بەو ڕێككەوتننامەیەداوە و تەنیا وڵاتی میسر، دەنگی بێ لایەنی داوە.






رژێم ئەو بەڵێنەی بە وەرزێرانی دابوو نەبردەسەر
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، ئیدارەی "جهاد کشاورزی" رژێم لە بۆکان وادە و بەڵێنی بەتاڵ بە وەرزێڕان دەدات وەرزێڕکانی کورد وەکوو توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگای کوردستان، لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کەوتوونەتە ژێر فشار و هەڵاواردن.چەوەندەرکارانی کورد کە بەشێک لە وەرزێڕانی پارێزگای ورمێن، ساڵانێکە لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر بەرەوڕوو دەبنەوە، بۆ چارەسەری ئەم کێشە و گرفتانە سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی حکوومەت بەڵام هەر ئەمرۆ بە سبەیان پێ دەكەن.كاربەدەستانی ئیدارەی جهادی كشاوەرزی كە هەر ساڵیک تەبلیغات بۆ بەرهەمێكی كشت و كاڵ دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی یەک بەرهەم، ئەمساڵیش زۆربەی جوتیارانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشینی بۆکان خەریكی بەرهەمهێنانی چەوەندر بوون. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا، هەر چەند تا ئێستا پارەی چەوەندری ساڵی ڕابردووی وەرزێڕانی چەوەندركاری ئەو ناوچەیە نەدراوە. ئەمساڵیش وەرزێران فریوی تەبلیغاتی كاربەدەستانی حکوومەتیان خواردووە و بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە كە ڕایگەیاندبوو ئامادەن كوود و سەم و یارمەتی پارەی پێشەكی بە وەرزێرانی چەوەندەركار بدەن، بەڵام هیچ یارمەتییەكی وەرزێڕانیان نەداوە. ئەوەش لە كاتیک دایە کە زۆربەی وەرزێڕەکان بە بەرهەمهێنانی چەوەندرەوە سەرقاڵ بوون.لەو پێوەندییەدا، ماوەیەک لەمەوبەر سەرەڕای ئەوەیکە وەرزێڕانی پارێزگای سنە دەغڵ و دانی خۆیان تەحویلی حکوومەت داووە بەڵام پارەکەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش ناڕەزایەتیی وەرزێڕانی ئەو پارێزگایەی لێکەوتبووە.ئەمساڵ لە پارێزگای سنە ٨٠٠ میلیۆن تۆن بەرهەمی گەنمی وەرزێڕان تەحویلی حکوومەت دراوە، بەڵام نزیک بۆ ٢ مانگ دەچێت بەرپرسانی حکوومەتی پارەی ئەو گەنمیان نەداوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی لێکەوتووەتەوە وهەروەها حکوومەت بۆ دانی پارە تەنانەت چەکیشی نەداوەتە وەزێڕەکان تاکوو کاروباری خۆیانی پێ ڕاپەڕێنن.کێشەی وەرزێڕانی کورد نەتەنیا چارەسەر ناکرێت بەڵکوو پشت‌گوێ دەخرێت و کەس لە بەرانبەر وەرزێڕاندا وڵامدەر نیە.




لەباری ئاوەدان كردنەوە ئیلام پشتگوێ خراوە
خەباتمێدیا: بە پێی هەواڵی هەواڵدەری حكومەتی ئیسنا، کتێبخانەی ناوەندیی شاری ئیلام بە هۆی پشت‌گوێخستن لەلایەن بەرپرسانی رژێمی ئێرانەوە پاش ١٥ ساڵ هێشتا تەواو نەکراوە.مورداد جەلیلیان بە هەواڵدەریی حكومەتی ئیسنای ڕاگەیاند: پرۆژەی کتێبخانەی ناوەندیی شاری ئیلام لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاویەوە بەردی بناغەی دانراوە بەڵام هەتا ئێستا ئەو پرۆژەیە بە هۆی پشت‌گوێ‌خستنی بەرپرسانەوە تەواو نەکراوە.بەوتەی جەلیلیان، ڕووبەری ئەو کتێبخانە ٣هەزار و ٥٠٠ مێتر چوار گۆشەیە، كە تێچووی ئەو پرۆژەیە ٢ میلیارد تمەن بودجەی پێویستە هەتا بینای فەرهەنگی ـ زانستی بە تەواوەتی کۆتایی پێ بێت.






حوکمی ئێعدامی ٣ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرا
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری كوردپا، سەرلەبەیانی 3ی ڕەزبەر ٣ هاووڵاتیی کورد بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی رژێم لە شاری تەورێز ٤ زیندانی ئێعدام کران.ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی شاری سەردەشت بوونە کە ماوەی ٣ ساڵ پێش ئێستا بە "تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان" دەستبەسەر کرابوون.شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە عەبدولکەریم باپیری، مێهدی مەلایی و سەلاح قادریان ڕاگەیەندراوە.بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانییەکی ئازەری زمانی خەڵکی شاری بوناو بە ناوی عەلی مەهتابی پوور لەگەڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ئێعدام کراوە.کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردووش هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس ئێعدام کرا.ساڵی ڕابردووی زایینی، ٩٩٦ کەس لە لایەن رژێمی ئێرانەوە ئێعدام کراون.






6 منداڵ‌و 3 ژن بە گولەی سوپای توركیا كوژران

یەكینەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند لەئەنجامی گولەبارانی سەربازانی توركیا لەگوندێكی گرێ سپی 9 كەس گیانیان لە دەستدا.یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"لەشەوی 26ی ئەم مانگە سەربازانی سوپای توركیا بە شێوەیەكی هەڕەمەكی گوندی كوحەیلە سەر بە ناوچەی گرێ سپی(تەل ئەبیەد)یان گولەباران كردوەو لە ئەنجامدا 6 منداڵ و 3 ژن گیانیان لە دەستداوە".یەپەگە ئاماژە بەوەشدەكات شەڕڤانانیان توانیویانە 4 هاوڵاتی دیكە رزگاربكەن كە لەژێر گولەبارانی سوپای توركیادا بوون، بەڵام سوپای توركیا رێگای نەداون كە تەرمی هاوڵاتیان لەشوێنی روداوەكە بگوازنەوە.گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان دەكەوێتەسەر سنوری توركیاو دەروازەیەكی گرنگە لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام دوای رزگاركردنی ئەو ناوچانە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە لەژێر دەستی داعش لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2015وە ئەو دەروازەیە لەلایەن توركیاوە داخراوەو كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن شەڕڤانانی كوردەوەو بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بووە جێگای نیگەرانیی توركیا.سوپای توركیا چەندینجار بە شێوەیەكی هەڕەمەكی گوندەكانی گرێ سپی گولەباران كردوەو تائێستا بە دەیان هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کوردستانی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کوردستانی:
هاتنى مانگى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م په‌یره‌وانى دینى ئیسلام پیرۆز بی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان