ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278451
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

سیاسەتی ناوچەیی رژێم و جامی ژارێكی دیكە!

مێژووی ناردن : Friday, September 16 @ 14:43:35 UTC

خەباتمێدیا: مەسەلەی سیاسەتی ناوچەیی رژێم ئەوندەی لە پشتی پردە هاتۆتەدەر بۆتە هۆی بێنەو بەردە لە نێو راگەیاندنەكاندا. یەك لەو مەسەلانە هەڵوێستی سەرانی رژێم لە پێوەند بە عەرەبستان و ناتەبایی قسەی خامنەیی و باقی دەسەڵاتدارانی رژێمە.


قەیرانی ناوچەیی و رووبەروو بوونەوەی رژێم لەگەڵ وەڵاتانی ناوچە، بەتایبەت لە سەر رووداوەكانی سوریە، لە راگەیێنەكان و هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی رژێمدا، بەشێوەی ناتەبا و دژ بە یەك بڵاو دەبێتەوە.
كاتێ‌ قسەی بەرپرسانی رژێم كە لە راگەیێنەكاندا بڵاودەكرێنە لە نزیك یەك دانێین، ناتەباییەكان باشتر روون دەبێتەوە. بۆ وێنە خامنەیی 15ی خەرمانان، هێرشی كردە سەر عەرەبستان و گوتی: دەوڵەت و نەتەوە موسوڵمانەكان دەبێ دەسەڵاتدارانی عەرەبستان بناسن و راستی دەمپیسی و بێ ئیمانی و گرێدراوییان بزانن، وە دەبێ بەهۆی ئەو تاوانانەی لە وەڵاتانی ئیسلامیدا ئەنجامیان داوە، ئێخەیان بەرنەدەن.
بەڵام چەند رۆژ دوای ئەو قسانە پاسدار رەحیمی سەفەوی، راوێژكاری خامنەیی هاتە پێش و گوتی: ئێمە دەبێ لەگەڵ عەرەبستان دا هەڵكەین، وە بە هیچ شێوەیەك نابێ تووشی كێشە بین لەگەڵ ئەو وەڵاتە.
یان لە نمونەیەكی دیكەدا، لەلایەك ئاخوند ئەحمەدی خاتەمی بە هێرش بۆ سەر عەرەبستان، بەرپرسانی ئەو وەڵاتەی بە تاوانكاری پلە یەك ناو برد، لەلایەكی دیكەوە رۆحانی لە پێوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەمیری قەتەر كە هاوپەیمانی عەرەبستانە گوتی: دەبێ ئێمە لەگەڵ وەڵاتانی باشووری خۆمان، كە مەبەستی عەرەبستان بوو، ووتووێژ بكەین. رەفسەنجانیش پێشتر بە روونی گوتبوی: ئێمە دەبێ سەرەتا بۆ عەرەبستان دەست درێژ كەینەوە. بەڵێ ئەو هەڵوێستانە رووبەرووبوونەوەی نێوخۆیی رژێمان نیشان دەدا كە لە نێوخۆی ئەو رژێمەدا دوو دەستەیی و رووبەروو بوونەوەی ئاشكرا لە سیاسەتی ناوچەیی و بەتایبەت سەبارەت بە عەرەبستان بوونی هەیە.
هەر چەند ئەو ناتەباییە ئەنجامی كێشەگەلێكی كۆنە، ئەو رەوتەی كە درێژەی هەیە و هۆی سەرەكیە بۆ ئەوەی رژێم لە نێو خۆی دا نەتوانێ‌ سیاسەتێك روونی لەو بارەوە هەبێ.
سەرەتا 15ی خەرمانان خامنەیی هێرشێكی توندی بۆ سەر عەرەبستان هەبوو، حەوتوویەك دوای ئەوە هەواڵدەری عەرەبستان هەواڵێكی بڵاوكردەوە لە سەر ئەوەی كە هۆی سەرەكی رووداوی مێنا پاسدارانی رژێمی ئێران بوون. دوای بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە، هەر زوو رۆحانی پێوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەمیری قەتەر گرت و تەكیدی لەسەر وتووێژ لەگەڵ وەڵاتانی باشووری ئێران یانی عەرەبستان كردەوە. هاوكات بینیمان پاسدار رەحیمی سەفەوی سەركردەی پێشووی سوپای ترۆریستی رژێم و راوێژكاری خامنەیی هەڵوێستی گرت و  گوتی: ئێمە دەبێ لەگەڵ عەرەبستاندا هەڵكەین. ئەو قسە لە زمان سەركردەیەكی سوپا و یەكێك لە نزیكانی خامنەییەوە چاوەروان نەكراو و مانادارە.
جێی بیر هێنانەوەیە كە ساڵی پار لە دوای روداوی مێنا، ئەو هەڵوێستە گۆرینەمان لە خودی خامنەیی بینی. لە دوای روداوەكەی مێنا رێكەوتی 8ی رەزبەر خامنەیی لە وتەیەكدا لە ناوەندێكی سەربازی لە نەوشەهر، هەرشەی لە عەرەبستان كرد كە وەڵامی توندیان دەبێ. دوای ئەوە عەرەبستان ئیشارەی بە دۆزینەوەی سەرەداوی دەست گەلێك كرد كە لە پشت روداوەكەی مێناوە بوون كرد و خامنەیی رۆژی 28ی رەزبەر یانی 20 رۆژ دوای قسەكانی پێشووی هاتە قسەو پێچەوانەی قسەكانی پێشووی ووتی كە: رووداوی مێنا بەهۆی كەم كاری دەوڵەتی عەرەبستانەوە بووەو ئەو رووداوە سیاسی نیە.
گۆڕینی هەڵوێستی ساڵی رابردووی خامنەیی لە پاڵ پادانەوەكەی ئەو ساڵی دانێین، ئەو گوومانە بەهێزتر دەبێ كە لە رووداوەكەی مێنادا، سەرەداوی تێكەڵاوبوونی رژێم بەو كردەوە كەوتۆتە دەست عەرەبستان وە لەوە دەترسێ عەرەبستان ئاكرای بكا. چوونكە ئەگەر ئەو مەسەلە بسەلمێ و رەسمی بكرێ، زەربەیەكی سیاسی بەهێز چ لە ناوچەكە و چ لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لە رژێم دەكەوێ .
بەڵام ئایا رژێم رێگەی دەرچوون لە قەیرانی پێوەندی لەگەڵ عەرەبستاندا هەیە؟
لە وەڵامدا دەبێ بڵەین كە رژێم دوو رێگەی لەبەردەم دایە، یان دەبێ مل بە عەرەبستان بدات، وەك ئەوەی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی ئاسایی كردنەوەی پێوەندیەكان بەو مەرجەی رژێم واز لە دەستێوەردان و شەرئەنگێزی لە وەڵاتانی ناوچەكە بێنێ، یانی پاشكشە بكات لە سیاسەتەكانی و جامێكی دیكەی ژەهر بخواتەوە، بەو پێ یە لە ئەگەر ئەو پاشەكشەیدا رژێم ئەو جار بۆ مانەوەی خۆی بەجێی سوریە دەبێ لە تاران شەڕ بكات.
رێگەی دووهەم بەردەوام بوون لە بەرەورووبوونەوە لەگەڵ عەرەبستان و وەڵاتانی ناوچەكە، كە ئەنجامی ئەم كارەش گۆشەگیری زیاتری ناوچەیی و جیهانی بۆ سەر رژێم و فشاری زیاتر بۆ سەر رژێمە، كە لەم حاڵەتەدا ئەگەری رووبەروو بوونەوەی سەربازیش پژاردەیەكی بەهێز دەبێ كە ئەوەش لەگەڵ ئەو هەل و مەرجە و قەیرانانەی رژێمی تێ كەوتووە، بۆ رژێم ئەنجامێكی مەترسیداری دەبێ. 
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان