ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557627
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

سەروەری گەل و سەركردەی مەزن شەهید سەیدعەبدولكەریم حسێنی

مێژووی ناردن : Monday, September 12 @ 12:04:54 UTC

دڵەكەم:دڵە پڕ لە كوڵەكەم! دڵە پڕ لە هەستەكەم، هەستە لە خەوی خەم وپەژارە چاو بگڵۆفە بزانە چ دیارە. تەمی خەم ڕادە بە هەناسەی ساردی كوردی ئاوارە. سیخواری پەژارە لە پێڵوی خوێنی تێ چزا و برژانگی ژەنگاویت بە دەسرەی وەسرە. سەر هەڵێنە بروانە كاروانی دڵانی پڕ لە كوڵ ،دلانی بە باوەڕ. باوەڕی پڕ بە دڵ، كاروانی ئەوینداری خەبات دەبزون ئارام و مات وخەمگین و تا بڵێی بە ورە و سەنگین، كەوتونەرێ لە كوێوە بەرە و كوێ. لە كوردستانەوە ، لە گەرمێن و كوێستانەوە بەرەو چەمی زاخە. كە سەر زمانی ئاخ وداخە، سروەی بای بەرە بەیانی 21ی خەرمانان، هەواڵی پێ داون هەواڵی دڵ تەزێن بۆ هێناون، دەم بە خوێن كە چەمی زاخە بۆتە قۆناغی....


 حەسانەوەی یەكجاری، قارەمانی بە ئیمانی كوردەواری، هەواڵی داوە كە رۆڵەی بە ئەمەگی كوردستان، تەرمی پڕ لە زامی كۆن و نوێ بە پیری دەست، بە تیرۆكەوانی كەوانە دۆڵ سپاردووە و گیانی بەرزی بەرە و بەهەشتی شەهیدان و جێی رەحمەتی یەزدان لە شەقەی باڵی داوە، هەواڵی داوە كە چەمی زاخە رەنگاوە بە خوێنب قارەمانانی كورد و هەڤاڵانی دڵ بە ئیمان، سروەی بەرەبەیانی  وێنەی دەر و دۆڵی رەنگاو بە خوێنی چەمی زاخە نواندووە كە بە خوێنی پاكی شۆڕەلاوان، قامیشەڵانی دێردێر رەنگاوە، ئاڵای ئازادی كوردستانە هەڵكراوەو دێردێری قارەمانی و شانازی شەهیدانە لە سەر باڵی قامیشەڵان نووسراوە. یان كۆتەڵی بەژن بە شێر داخە بۆ شەهیدانی چەمی زاخە، بڕوانە! پۆل، پۆل دڵی قارەمان پەروەری كوردستان بەرەو تەرمی گەرمی شەهیدانی 21 خەرمانان دەڕۆن، كە دوا دیداریان لەگەڵ رۆڵەی بە ورە و گیان لە سەردەستی كوردستان، خۆشەویستی كورد خۆشەویستان پێك بهێنن، دەڕۆن كە وێنەی تەرمی لە خوێندا شەڵاڵی رۆڵەی بە ناو بانگی شۆڕشی كوردستان بگرن و بیكەنە بەڵگەی بیرەوەری و هەڤاڵی قارەمانییەكانی كە لاپەڕەكانی توێ توێی دڵانیانی پڕ كردۆتەوە، دەڕۆن بگەنە تەرمی شەهید (( سەید عەبدول كەریم حسێنی )) كە ئازادی خوازانی كوردستان دەیانناسی و كۆڕیان تا دەرەنگان بە باسی ئەو رۆڵە بە نرخەی كوردستان كە تا بڵێی قارەمان بوو، تا بڵێی دلێر بوو، ورەی دڵی خەباتگێڕان بوو، خۆشەویستی پیاو و ژن، پیر و جەوان بوو، پڵینگ و شێر بوو، وریا و بێ ریا و بە بڕیار و وەدەست بە كار بوو، ورەی دڵی پێشمەرگ خەڵكی  كوردستان بوو ژیانی ژانی نەویستانی كورد و كورد فرۆشان بوو، مەرگی جێژن و شادەمانی ئەوان بوو، زۆریان خەون بە نەمانییەوە دەدی، درۆ بوو، تا لە 21 خەرمانان خەونیان هاتە دی گەرم دادەهینا. .بەڵێ21 خەرمانان بوو بە هۆی شادی نەویستانی كورد و كوردستانو خوێنمژ و هەڵ پەرەستان، بەڵام لە راستیدا بوو بە خەرمانی شانازی كورد و شۆڕش و پێشمەرگە و سازمانی خەبات، مانگی خەرمانان كە سەرەتاكەی بە جێژنی دامەزراندنی سازمانی خەبات، دامەزرا، دواییەكانی بە شانازی لەخۆبردوون وگیان بەخت كردنی ئازیزترین رۆڵەكانی سازمانی خەبات دوایی هات، جێژنی سازمانی خەبات لە 5ی خەرمانان گیرا، بەڵام ئەستێرەی 5 پەڕی شانازی لە سەرەتای سێهەمین دەیەی 21 خەرماناندا، لە چەمی زاخە سەر هەڵدا و لە قەندیلی سەربەرزەوە پێی لە عەرز بڕی و بوو بە ئەستێرەی رۆژی رزگاری كوردەواری و دەرەوشایەوەو سەر كاروانی شەهیدانی خەرمانانی سازمانی خەبات سەید عەبدول كەریم حسێنی یە كە ژیانی، شانازی بوو بۆ سازمانی خەبات و خەباتگێڕی كوردستان و شەهادەتی سەربەرزی پێشمەرگەی خەبات و دەستمایەی شۆڕشی كوردستانە، شەهید سەید عەبدول كەریم حسێنی لە 26/بانەمەڕی/1337 لە خانەوادەیەكی رابەری ئایینی و شۆڕشگێڕی كوردپەروەر لە گەڕەكی خوارووی شاری بانەی قارەمان لە دایك بوو، لە شەش ساڵییەوە دەستی كرد بە خوێندنی قورئان و لە 8 ساڵیدا نێردرایە قوتابخانە، دوازدە كلاسی خوێند كە شۆڕشی دژ بە شا لە ئێران دەستی پێكرد باوكی یەكێك بوو لە بەر چاوانی ئەو راپەڕینە لە كوردستاندا، شەهید سەید عەبدول كەریم لە منداڵییەوە هەستی بە ستەمی نەتەوایەتی دەكرد بە پێی ئامۆژگاری و رێ نوێنیەكانی باوكی هەستی شۆڕشی ئازادیخوازی و كوردایەتی گەشەی كرد و بە گەرمی وێڕای باوكی و رۆڵە بەشەرەفەكانی شارەكەی لە شۆڕشی دژی شایەتیدا هاوبەش بوو. شەهید سەید عەبدول كەریم رۆڵەیەكی چاونەترس و بە بڕیار و لێ بڕاو بوو، رۆژی 16/رێبەندان/1357 كە دوژمن هێرشی بۆ ناو شاری بانە هێنا بە دەمانچەوە لە  شەری پادگانی شاردا هاوبەشی كرد. شەهید سەید عەبدول كەریم لە كامیاران و جادەی سەقز و سنە و شاری سەقز و دۆڵی میرەدێ و بۆكان و چۆمی مەجیدخان و سەردەشت و هەموو جێگەیەكی ناوچە ی بانە لە شەڕدا بوو و لە زۆربەی قارەمانەتی و گیانبازی هاوبەشی كردوە. شەهید عەبدول كەریم لاوێكی پاكی دوور لە كردەوەی خراپ و پڕ لە مەردانەگی و پاكی بوو. بۆ هەموو قەومێك یاریدەدەر بوو، خۆی بۆ كورد دەویست و توانای بۆ كورد بەكار دەهێنا كوری رۆژانی تەنگانە بوو. شەهید سەید عەبدول كەریم حسێنی خەڵكی كوردستانەكانی وەك برای خۆی خۆشدەویست و دەردی ئەوەی دەیناسی موتمانەی برای دڵسۆزی بوو. شەهید سەید عەبدول كەریم بەراستی ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ئاسمانی كوردەواری بوو چرای تاریكی شەوگاری دەربەدەری و لێقەماوی بو رۆڵەی تەنگانە بوو گرێ پوچكەی تەنگانەی بە دەست دەكردەوە، شەهید سەید عەبدول كەریم لاپەڕەكانی مێژووی كوردستانی ئێرانی بە حەماسەی خۆی پڕ كردون و وێنەی رەزا شیرینی خۆی كردە تابڵۆی كوردایەتی لە دڵی كوردپەروەراندا. شەهید عەبدول كەریم قارەمانییەكانی و پڕ لە شانازییەكانی كردە هیوا وهومێدی دڵی كوردی كورد پەروەر و نیشتمان پەروەری كوردستان و داخ لە سەر دڵی دوژمنان و خۆفرۆش و هەل پەرەستان.  دوژمنی سەرسەختی رژیمی ملهوری ئاخوندی بوو و باوەری وابوو تا ئەو دەسەڵاتە ستەمگەر حوكمی ئیران بكات نە ئاشتی و نە ئازادیی وەدی نایێ‌.شەهید سەید عەبدول كەریم لە دڵی شارزایاندا زیاتر لەوەی كە گوتراوە، گەشترە لەوەكە نووسراوە، باسی گەرمی حەماسە دای دەگرێ، شەهید سەید عەبدول كەریم دیمەنی لە دڵان دایە ئەو لە دڵی میللەتی كورددایە و ((( نامرن ئەوانە وا لە دڵ میللەتا ئەژین ))) شەهید سەید عەبدول كەریم هەزاران داخی بە دڵی دوژمنانی كورد و نۆكەرە ئاڵقە لە گوێ كانیان داناوە و رێی شەهادەتی هەر لە رۆژانی بەرێ را بۆ خۆی هەڵبژاردبووە و بە شانازییەوە بەرە و پیری چووە و دژمنان كوا كوا دەتوانن بە گۆڕاوگۆڕ كردنی تەرمی پیرۆزی قەتماغەی بەرینی دڵیان سارێژ كەن. شەهید سەید عەبدول كەریم كە خۆشەویستی كوڕانی بە شەڕەفی كوردەوارییە، هەتا زۆرتر دوژمن داخی خۆی بە تەرمی پیرۆزی بڕێژێ زۆرتر تین و داخ لەو دوژمنە و نۆكەرە ئاڵقە لەگوێكانی لە دڵی ئەو رۆڵە بە شەرەفانەدا گەرم دادێ و زۆرتر شێلگیرتر دەبن لە سەر درێژەدان بە رێبازی ئەو و هەڤاڵانی لە رێی خەبات و شەهادەتدا.
(( پیرۆز بێ یادی حەماسەكان و قارەمانییەكانی شەهید سەید عەبدول كەریم چۆڵەچرای دڵی رۆڵەكانی كوردەواری. پیرۆزبێ پیرۆزتر بێ تەرمی گۆڕاوگۆڕ پێكراوی شەهید سەید عەبدول كەریم  و هەڤاڵانی ئاوەدان بێ رێی پڕ لە شانازی  رێی خەبات و موبارزە، سەركەوتوو بن میرات گران و تۆڵە ئەستێنی شەهیدانی كوردستان. ))
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان