ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 30 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10908623
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر روخانى رژێمى ئاخوندى ئێران؟

به‌ڵێ بێگومان
نازانم
نه‌خێر



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 4

یادی سەروەری گەل شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی، یەكەم شەهیدی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

مێژووی ناردن : Saturday, September 03 @ 10:34:19 UTC

هەر كاتێك كوردێك، دەست بۆ مێژووی خەباتی گەلەكەی دەبات و لاپەڕەكانی هەڵدەداتەوە، دوای ئەوە كە چەند پیتێك، لەو مێژوویە دەخوێنێتەوە مچۆركی شەڕەف و پیاوەتی بە لەش دادێ و مووی بەدەنی وەك شمشیرەكەی سەلاحەدین رەق و تیژ دەبێ، بۆ چی؟ لە بەر ئەوەی لە مێژوودا باسی پیاو چاكی و لە خۆ بردوویی و فیداكاری، نەترسی و تێكۆشان و خۆ بەخت كردنی رۆڵە بە شەرەف و جوانمێرەكانی گەلەكەی بەرچاو دەكەوێ، كە چۆن لە دژی داگیركاران و زۆرداران، راوەستاون وە چۆن خاكی كوردستانیان كردوە بە گۆڕستانی دوژمنان و چۆن چیا سەربەرزەكان و پێ دەشتەكانی ئەم كوردستانە پیرۆزەیان بە خوێنی پاكی خۆیان رەنگاندووە و بەڵگەی سەركەوتنیان پێ مۆر كردووە و بۆ فریشتەی ئازادیان بردووە، ئێمەش لێرەدا وەكو كوردێك لاپەڕەیەك لە لاپەڕە خەت زێڕینەكانی مێژووی خەباتی ئەم قۆناغەمان كە وەكوو دەوڵەمەندێكی سەقیل، ئازایەتی و فیداكاری شەهیدەكانمان وەك كوپەڵەیەكی پڕ لە زێڕ بە بێ دەست لێدان و زایە بوون هەڵگرتووە..

،.. هەڵدەدەینەوە و یادی شاسواری گۆڕەپانی خەبات و تێكۆشان و هەڵۆیەك لە هەڵۆ بەرزەفڕەكانی چیا حەستەمەكانی كوردستان دەكەین كە چۆن لە مەیدانی ئازایەتیدا ئەسپی شەڕٍەفی لینگداو چۆن كەمەندی مەرگی بۆ دوژمن دەهاویشت، ئەویش شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی یە. ئەم شەهیدە سەربەرزەمان لە بنەماڵەیەكی هەژاری كوردەواری لە گەندی ساوانی ناوچەی بانە، هاواری منداڵێكی ساوا، بێ دەنگی شەوەزەنگی ئەم كوردستانە خوێناویەی شكاندوو چاوی بە دنیای پڕ لە كەسەری كوردستان هەڵێنا و دایك و باوكی بە هەزاران هیوا و هومێد ناوی محەممەد ئەمین یان بە گوێ دادا. شەهید محەممەدئەمین لە ناو باوەشی دایكی و بێشكە دارینەكەی كوردەواریدا گەورە بوو وە پێی نایە ناو پلەكانی ژیانەوە. ژیانی نەداری و بێ بەشی ماوەی پێنەدا بەرەو قوتابخانە بچێت و بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی لە كار و فەلاحەتدا یارمەتی باوكیدەدا. پلەپلە گەورە بوو تا پێی نایە تەمەنی 15 ساڵییەوە، لە بەر ئەوەی كە بنەماڵەكەی بنەماڵەیەكی هەژار بوو وە لە كوردستان شوێنی كار كەم بوو، بەرەو زۆربەی شارە فارسەكانی ئێران وەكو قۆم و تاران و مەشهەد دەچوو. شەهید محەممەد ئەمین لەگەڵ ئەوەدا كە خوێندەواری نەبوو، بە رەگ و پێست هەستی بە نەداری و بەشخوراوی گەلەكەی كردبوو وە لە شۆڕشی گەلانی ئێران دژی رژێمی پاشایەتی وەك رۆڵەیەیكی ئازا و تێگەیشتو خەباتی كرد و لە هەموو خۆپێشاندانەكاندا بەشداری هەبوو، لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران كە دەستكەوتنەكانی ئەو شۆڕشە خوێناوییە بوو بە نەغدینەی ناو چنگی خومەینی و دار و دەستە نەزانەكانی كە وەكو هەموو خوێنمژە مێژووییەكانی كوردكوژان دیسان دەمیان نایە ناو جەرگی كوردەوە و خوێنی جگەر گۆشەكانی گەلی كوردیان مژی و هێرش كرایە سەر كوردستان. شەهید محەممەد ئەمین وەك رۆڵەیەكی بە شەرەفی گەلەكەی چەكی دیفاعی لە شان كرد و لە بەرانبەر هێرشی نارەوای دوژمندا وەك قەڵایەكی لە رووخان نەهاتوو راوەستا و لە كاتێكدا كە دەشتە رەنگاوڕەنگەكەی شاری سەقزی خوێناوی لە خوێنی پاسدارە بە كرێگیراوەكان شەپۆڵی دەدا، لە ناو سەنگەری پیاوەتیدا لە رۆژی 6/خەرمانانی /1358 دا بە گوللەی خوێنمژانی مێژوو گیانی پیرۆزی فیدا گەل و نیشتمان كرد. (( هەزاران سڵاو لە خوێنی پاكی شەهیدان ))
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی مێژوو
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری مێژوو:
یادى کۆمارى کوردستان دەستکەوتێکى مێژوویی گەلى کورد پیرۆز بێ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان