ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 17 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9580132
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

رێز و سۆز و سڵاوێک، بۆ یادی گەورە پیاوێك

مێژووی ناردن : Friday, July 22 @ 08:24:16 UTC

رێبوار حوسەینی
هێشتا گوڵە گەنمەکانی مەزرای حەوجێی بە تۆ ،هەر بەسەر لاسکی باڵای نیوە لاری هیوای وەرزێرانی نیشتمانەوە بوون کە کۆچت کرد. پاساریەکان بەسەر چڵی دار ئەرخەوانی ژینەوە،پڕ بە دەمیان بژیویان بۆ زەڕنەقوتە بێ باڵ پەرەکانیان دێنا ، کە جێت هێشتین.شەماڵ بەدەم گژەبا و زریانەوە،لە بوولێڵەی بەیانەوە،پشوو سوار و بەلەز داهات تا بگاتە کۆگای خەرمانی ئاواتمان، کە تۆ شەنی پێخوێی خەباتت بە دار کەپری حەسانەوەی گەرمای هاوینی تێکۆشانماندا هەڵپەسارد و لەم دەشتی کاکی بە کاکی خەباتی رزگاری نەتەوە و نیشتمان دا چاوەروانی گەڕانەوەی شەنیارەکەی خەرمانانت کردین.داربەروەکانی چیای ورە و باوەڕ، خۆ راگریان لە تۆ وەرگرت، ئەدی بۆچی  وا بێ وادە لە بن دار بەڕوەکەی 


سەر مەزارت شانت دادا و بۆ هەمیشە مەنزڵت گرت؟. باڵندە کۆچەریەکان،لە گەرمیانەوە بەرەو کوێستانی نیشتمان بە ئاسمانی سافی ئەندێشەتەوە سوار شەپۆلی ئاواتی گەرانەوە بۆ هێلانەی ژیان لە شەقەی باڵیان دا، ئەدی بۆچی بازی بەرزەفڕی ئاوات و هیوای گەرانەوەت بۆ زێد و بەرزی لوتکەی ئاربەبای خۆزگەکانت، لەم گەرمیانە لاباڵی دا و لەنگەری گرت؟ قەڵاکەی قەقۆن لە شێرکوژ، بەردی ئۆغڵوبەگی نژۆ، وەزەنێ و ئاوەسپی ساوان، کەلیخان و دووزینی جوان، بابۆسی ئامێز پڕ لە گوێز،ئاربەبای رەمزی سەربەرزی، بە تۆوە بەرز و دڵگیر بوون، بە کۆچی تۆ،باوکی بەرێز، هەموو پشت کوڕ بوون،پیر بوون. وەک یاقوبی سۆما کزبوو، ئۆقرە نەماو، گشت چاو لەرێن.
 گەرچی بە جەستە ناچیەوە،
 زیدت بە چاو نابینیەوە،
بەڵام پەپوولەی رۆحی تۆ،
 بیر و ئەندێشەی سەر بەخۆ،
 بوونە شەم و پەروانەی گەڵ،
 بوونە دەستمایەی رۆژی هەل،
 هاکا رمی کۆشکی بێداد،
گەل بوو رزگار، وڵات ئازاد.
 ئەوجار رێبوارانی رێگات،
دڵسۆزانی گەل و وڵات،
 کورو کیژانی رێی خەبات.
دەبنە خزمەت کار بۆ هۆزت،
 سەردەخەن رێگای پیرۆزت.
ئەوەی خاوەن مژی و ژیرە،
تا مردن تۆی هەر لەبیرە.
 منیش وەک رۆڵە و رێبوارت،
 هاتومەتە سەر مەزارت.
سەر بەرزم کە قوتابی تۆم،
 بەختەوەرم ،نەک رەنجەرۆم.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان