KHABAT media - یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید قادر ره‌حمانپوور
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 47 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10519656
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید قادر ره‌حمانپوور

مێژووی ناردن : Monday, April 25 @ 15:45:34 UTC

لە دەفتەری شەهیدانی سازمانی خەبات وەرگیراوە. 
هیچ گیانێك له‌ لای خودا و خه‌ڵكه‌وه‌ به‌رزتر له‌و گیانانه‌ نین كه‌ له‌ پێناو وه‌به‌رهێنانی داری دادگه‌ری كۆمه‌لایه‌تیدا، له‌ كۆخته‌ی گلێنی له‌ش دووركران، و پاكتر له‌و ئه‌ندامانه‌ نین و نابن كه‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنی توخمی سته‌مدا پێكران. چونكه‌ ئه‌وان به‌راستی ئاماده‌ی به‌ جێ هێنانی ئه‌مری گه‌ل و ژیانی دوور له‌ چه‌وساندنه‌وه‌، به‌ قیمه‌تی نه‌بوونی خۆیان بۆ خه‌ڵك ده‌كڕن، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مه‌یدانی فیداكاریدا سه‌ركه‌وتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناوی خۆیان وه‌ك شوره‌ی سه‌ر به‌رد، له‌ دڵی هه‌موو هه‌ژار و چه‌وساوه‌كانه‌دا هه‌ڵ كه‌ندووه‌ و یادیان له‌ لاپه‌ڕه‌ی ته‌مه‌نی به‌شخوراواندا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و شه‌هیدانه‌ن كه‌ به‌ خۆ فیداكردن له‌ پێناو گه‌له‌كه‌یاندا


ده‌چنه‌ ریزی سه‌روه‌رانه‌وه‌، جا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ تێشوی رێبازی سه‌ختی شۆڕش ده‌رسێكی دیكه‌ له‌ مه‌كته‌بی فیداكاران له‌ گۆڕستانی ساوان فیِر بن، روو ده‌كه‌نه‌ گوندی قاره‌مان و شه‌هید په‌روه‌ری ساوان. ناوی ساوان هه‌ر كاتێك كه‌ به‌ سه‌ر زماندا دێت حاڵه‌تی ته‌عزیم و رێز به‌ سه‌ر هه‌موو كوردێكی كوردپه‌روه‌ردا دێنێ. رێز و كرنۆش بۆ مه‌كۆی شه‌هیده‌كان، بۆ گۆڕستان، بۆ دایكان و باوكانی به‌جه‌رگ و نیشتمانپه‌روه‌ر، بۆ ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ په‌ڕه‌ی جه‌رگی خۆیان بڕی و پێشكه‌ش به‌ شۆڕشی كوردستانیان كرد. بۆ ئه‌و باوكانه‌ی كه‌ كوڕه‌كانیان كه‌ هومێد و ئاره‌زوویان بوو، به‌لام كردیاننه‌ دیاری باره‌گای كوردستان. ئه‌مجار له‌ سه‌ر گڵكۆی شه‌هید نه‌مر لاوی جوانه‌ مه‌رگ، كاك قادر ره‌حمانپوور په‌یمان تازه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ر درێژه‌ پێده‌ری رێگای پیرۆزی ئازادیی، گه‌ل و نیشتمان وسازمانی خه‌باتین. وه‌ له‌ سه‌ر بریاڕِ، ئه‌و بریاڕه‌ كه‌ ده‌بێ كورد ئازاد بێ و كوردستان رزگار بێ سوور بین. شه‌هید كاك قادر ره‌حمانپوور له‌ ساڵی 1339 دا له‌ گوندی ساوان، له‌ ناو خێزانێكی كوردی كورد خۆشه‌ویست دا هاته‌ دونیاوه‌، بارودۆخی ژیانی هه‌ژارانه‌، شه‌هید قادری قایم و به‌ بڕشت و خۆڕاگر بارهێنا بوو، بیری ئازاد بوون له‌و بارودۆخه‌ی، كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ته‌یدا ژیاوه‌، وه‌ وه‌ك كۆت و زه‌نجیر، هالاوه‌ته‌ ده‌ست و پێی دانه‌دانه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌لانی كورده‌واری، هانیدا بێته‌ ناو ریزی پڕ له‌ شانازی پێشمه‌رگایه‌تی سازمانی خه‌بات و به‌ هه‌موو تواناوه‌ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات. شه‌هید قادر له‌ به‌هاری ساڵی 1360دا چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی خه‌باتی له‌ شان كرد و كه‌وته‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌كانێی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان، له‌ مه‌ودای پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌هید قادر نمونه‌ی ئازایه‌تی و پاكی و له‌سه‌ره‌خۆیی بوو، به‌وه‌ی كه‌ ده‌یتوانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی فیداكاری بكات، شانازی ده‌كرد. بڵێسه‌ی تفه‌نگی شه‌هید قادر له‌ هه‌موو شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی بانه‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، چیا و ده‌رو دۆڵی روون ده‌كرده‌وه‌، شه‌هید قادر یاریده‌ده‌ر و خۆشه‌ویستی هه‌ڤالانی بوو، له‌ سه‌ر وه‌فاداری به‌ رێبازی خه‌بات و مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه‌ له‌ ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵكدا خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆی به‌ده‌ست بێنێ. شه‌هید قادر له‌ رۆژی 27ی خاكه‌لێوه‌ی 1361دا له‌ شه‌ڕی جاده‌ی بانه‌ سه‌رده‌شت له‌ به‌رده‌سوورانی نزیك زێویه‌ به‌ گولله‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان پێكرا، وه‌ پاش ساڵێك و چه‌ند مانگ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و رێبازه‌ پڕ له‌ شانازییه‌كه‌ی شه‌هید كرا و گیانی پاكی پێشكه‌ش به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كرد و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ مالئاوایی له‌ هاوریزانی كرد و ئیدامه‌ی رێگاكه‌ی بۆ ئه‌وان به‌ جێ هێشت. (( یادی هه‌موو كات له‌ دڵمان دایه‌ و قه‌ت له‌بیرمان ناچێته‌وه‌ ))
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان