ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412643
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

له‌یادی 34 ساڵەی كارەساتی شەهید بوونی شه‌هید مامۆستا ئارام و هاورێیانیدا

مێژووی ناردن : Friday, April 08 @ 14:13:50 UTC

بابەشێخ حسێنی
مه‌لانی جوان به‌ هاتنی وه‌رزی به‌هار به‌ ئاوازی خۆش له‌ پێ ده‌شتی بۆكان و له‌ یه‌كشه‌وه‌ شادییان ده‌گێرا و مژده‌ی هاتنی به‌هاری ره‌نگینیان به‌ هاونیشتمانانی غه‌مبار وسته‌ملێكراو ده‌دا. به‌فر له‌ پشتی یه‌كشه‌وه‌ و ئه‌حمه‌ئاوا, ده‌تواوه‌ و به‌ دڵی زه‌ویدا ده‌چوه‌خوار و هه‌ژاران به‌ تینی هه‌تاو له‌شیان گه‌رم داده‌هات، به‌رخ و كاری ساوا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان بوو به‌و سروشته‌ رازاوه‌ شادییان ده‌گێڕا. كیژ و كوڕانیش دڵخوش بوون به‌وه‌ی له‌ به‌هاردا به‌ كه‌ژ و كێودا دێن و ده‌چن له‌ گه‌ڵ هه‌ڵكه‌ندنی كه‌نگر و گێلاخه‌ و چاوتووتكه‌ و گژوگیا هه‌وای بێگه‌ردی به‌هاریان هه‌ڵده‌مژی و سۆزیان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شاری بۆكانی رازاوه‌ی مه‌كۆی ئه‌دیبانی كوردپه‌روه‌ر وه‌ك زۆر شاری نیشتمان به‌ هێزی رژیمی ئاخوندی ئابڵۆقه‌ درابوو, شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی پارێزه‌ری سته‌م وتاریكی ژیانیان له‌ خه‌ڵك تاڵ كردبوو. له‌ به‌رانبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ دلێره‌كانی پارێزه‌ری نیشتمان, هه‌ڵو به‌رزه‌فڕه‌كانی كوردستان....


 رۆڵه‌ دڵسۆزه‌ پاك و بێ گه‌رده‌كانی سازمانی خه‌بات به‌گژ دژمندا ده‌هاتنه‌وه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا, ته‌شكیلاتی بۆكانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌ رێبه‌رایه‌تیی مامۆستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام ده‌ورێكی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له‌ ووشیار كردنه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم و خۆفرۆشان له‌ ناوچه‌ی بۆكان. مامۆستا سه‌یدعه‌بدوللا ئارام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان و به‌رپرسی ته‌شكیلاتی بۆكان بوو, له‌ هه‌مان كاتدا له‌ مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌ به‌رانبه‌ر دژمنی غه‌داردا له‌ هیچ سڵی نه‌ده‌كرده‌وه‌, هه‌روه‌ها له‌ پاریزگاری له‌ سازمانی خه‌بات له‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاران دا فیداكاری ده‌كرد و له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا پێشه‌نگی هێرش به‌ران بوو. تێكۆشه‌ران وشه‌هیدانی وه‌ك ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام, شه‌هید مام سلیمان سلیمانژاد, شه‌هید كاك عوسمان عه‌بو و شه‌هید كاك محه‌مه‌دشینانی, شه‌هید كاك سادق زندی, شه‌هید حوسین ساحبنه‌زه‌, شه‌هید كاك مه‌حمه‌د خالیدی و ده‌یان شه‌هیدی خۆشه‌ویست وقاره‌مان به‌خوێنی پاكیان سه‌نه‌دی حه‌قانیه‌ت و ره‌وایی سازمانی خه‌بات وجولانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كوردستانیان مۆر كرد و به‌ خۆراگرییان له‌ به‌رانبه‌ر نه‌ویستانی سازمان و پاوانخوازاندا وێستان و سه‌نگه‌ریان به‌رنه‌داو پاریزگاریان له‌ بوونی سازمان ده‌كرد. داخ و هه‌زاران داخ, ماموستا سید عه‌بدولا ئارام و هاوڕێیانی له‌ شانزده‌ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦١ له‌دوای ئه‌وه‌ی خۆفروشێك شوێنی مانه‌وه‌یان به‌ هێزه‌كانی رژیم راده‌گه‌یێنێ, ده‌كه‌ونه‌ ئابڵوقه‌ی دژمنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مقاومه‌ت و ئازایه‌تێیكی كه‌م وێنه‌یان نیشان دا و ژماره‌یێكی به‌رچاو له‌ هێزه‌كانی رژیمیان به‌ سزا گه‌یاند, تێكه‌ڵ به‌ كاروانی شه‌هیدانی پڕ رێبواری ئازادیخوازی و سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بوون. 
هه‌زاران سلاو له‌ روحی پاكی شه‌هید ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام و هاوڕێیانی شه‌هیدانی یه‌كشه‌وه‌ و تێكڕای شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی كوردستان.
لێرەداو بەبۆنەی یادی 34 ساڵەی شەهید بوونی ئەو سەركردەو پێشمەرگانەی سازمانی خەبات یەكێك بە یەكێك ژیانامە و بیروگرافیەكانیان بڵاودەكەینەوە بەو مەبەستەی ژیان و تێكۆشانی ئەو شەهیدە سەربەرزانە بكەینە چۆڵەچرای رێگەی خەبات و ژیانمان.

ژیاننامەی سەروەری گەل كاك سەید عەبدوڵا ئارام  (وریا)

تاڵ وناخۆشە ژیانی بە ژێر دەستی و چاو لە بەری، چەندە بەرزن ئەوانەی كە سەری خۆیان كردە گورزی كوێر لە مەیدانی خەبات دا. چەندە خۆشە ناڕەتەی شێرانەی شێرە كوڕانی راپەڕیوی كوردەواری كە دڵی دوژمنانی چاوچنۆكیان لە بەر دەلەرزێ. جا چەندە خۆشە گیان دانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لەو كاتەدا كەدەبینین زەربەتی گەورەیان لە دوژمن داوە، ئەو گیان دەدا وهاوەڵاتیش گیان لە دوژمنان دەستێنن. جا چەند خۆشە پێشمەرگە لە گیان كەنشتا لە بیری شانازیەكەی خۆیەتی وبە خوێنی گەشی گەرم وگوڕی دروشمی پڕ لە شانازی خۆی لە شاخ وداخەكانی كوردستان بنووسێ. بەڵێ پاڵاەوانی ئەمڕۆی مەیدانی خەبات و فیداكاریمان مامۆستای زانكۆی خەبات وخوێنە، خەڵات وفیداكاری بۆ وڵات، كاك سەید عەبدوڵائارام كە نازناوی سازمانی (وریا) بوو. بەڕاستی رەنگە لە هیچ ریزێكی شۆڕشی كوردستاندا هەڵ كەوتوویێكی وانەبووبێ كە بەو شێوەیە ژیانی شۆڕشی بردبێتە سەر وبەو شێوەیە سەرنج ڕاكێشە شەهید بوو بێ. مامۆستای شەهید مامۆستا ئارام، ڕۆژی ئاسمانی خەباتی خوێناوییە، مامۆستا وریا مرۆڤێكی ئیمان تەواو وخواپەرەست و دادخاوئەمین و بەسەبرو ڕۆڵەی نەبەزیو بوو. كاك وریا كەساڵی سێهەمی دانشگا بوو، زۆر جار هەناسەی هەڵدەكێشا كە ئاخ كورد سەردەكەوت ودەچوومەوە دانشگا دەمخوێند. بەڵێ مامۆستا ئارام بەو عیشقەوە كە بە خوێندن و زانیاری بووی وە بەر لەوەی پەیوەندی بە سازمانی خەبات وشۆڕشەوە لێ دەركەوتبێ لە تاو دەردی گەلە خۆشەویستەكەی هاتە ڕیزی شۆڕشەوەو لە پێناوی سەركەوتنی شۆڕشدا، هەر ئەركێك كە دەخرا سەرشانی بەو پەڕی لێ بووردن ودڵسۆزی وە رەنجی بۆ دەكێشا.
مامۆستا وریا( سەید عەبدوڵا ئارام ) كوڕی حاجی مەلاسەید حەسەن لە سەیدەكانی بوغدەداغی لەساڵی 1323یا24دا لە گوندی باغچەی ناوچەی بۆكان لە دایك بوو، دایكی زوو بارگەی بۆ لای خوا پێچایەوە ولە ژێر سێبەری بەزەیی باوكیدا گەورە بوو. لەناو فەقیاندا خوێندی و عیلمە دینیەكانی تەواو كرد پاشان لە لاوە دیپڵۆمی وەرگرت وچووەدانشگا لە ورمێ. كە هێرشی نارەوای خومەینی بۆ سەر كوردستان دەستی پێكرد نارەزایی لە رژیم لەدڵی دا گەشەی كرد بە جۆڕیك كە دڵی هەڵی نەگرت نەیێتەناو ڕیزی شۆڕشەوە. تا لە پاییزی 1359دا هاتە ناو ریزی سازمانی خەبات و لەبەر لێهاتوویی بوو بە ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمان و بەرپرسایەتی تەشكیلاتی ناوچەی بۆكانی پێ سپێردراو بەو پەڕی دڵگەرمی وباوەرەوە خەریكی پەرەپێدانی باوەری شۆڕش بوو. لە یەكێك لە گەڕانە سیاسییەكانی ناوچەی بۆكاندا لە دێهاتی پشت ناڵەشكێنێی بۆكان ڕۆژی 16ی خاكەلێوەی 1361 لە نزیك گوندی یەكشەوە كەوتنە گەمارۆی هێزێكی زۆری دوژمن كە تانك وهەلیكۆپتێر پشتیوانیان لێدەكردن دوای شەڕێكی قارەمانانەو سەنگەر بەسەنگەر كاك وریا خۆیی و6كەس لە هەڤالانی شەهید كران كاك وریا یەكەم گوللەی لە ئەستووی درا بوو لە كاتێكدا كە خەریك بوو بە خوێنی خۆی لە بەردێكی دەنووسی ((وریا بۆ كوردستان )) نەگەیی بینووسێ كە گوللەی دۆشكا لە ڕانی درا وگیانی بۆ كۆڕی شەهیدان لە شەقەی باڵ داو پاشماوەی نووسراوەكەی هەڵگرت بۆ بەهەشتی شەهیدان. هەزاران سلاو لە گیانی پڕ لە شانازی مامۆستا ئارام وهەموو شەهیدانی ڕێی ڕزگاری كوردو كوردستان.
(( سلاو لە كۆڕی گەرمی شەهیدان كە بە خوێنی گەشیان بناغەی ڕزگاری بۆ كوردستان دائەمەزرێنن.  

ژیاننامەی سەروەری گەل شەهید كاك ئیسماعیلی سولەیمانزادە
گەلانی ستەم لێكراو ژێر دەستی زۆردارانن وچەوساوەی ستەمكارانن. 
دەسەڵاتدارانی بێ بەزیی بوونە دەریالوش وبە هیچ شتێك تێر نابن . گەلان تاڵان دەكەن و وڵات دەگرنە ژێر دەست وسەروەت وسامانیان ڕاماڵ دەكەن. دەسەڵاتداران بۆ هەموو كردەوەیەك، یانە هەموویان بە یەكتری دەڵێن (نەمن دەنگ ونە تۆ دەنگ)پشتیان لە یەكتری كردووە دەمیان ژاندۆتە كەلاكی بێ چارەو بێ دەسەڵاتان.
 ئەوەی كەوت كەس نییە دەستی بگرێ و ئەوەی سەری ژێر خۆی كەوێ كەس نییە راستی كاتەوە،كەس بە هاواری لێقەوماوان نایێ وكەس لە سەر هەژاران هەڵ ناقڕێ. هەژار و ژێرچەپۆكەكان دەبێ بۆ خۆیان فریای خۆیان بكەون وخۆیان لە هاواری یەكتر بێن. گەلانی ژێرچەپۆكی ژێردەست هەر خۆیانن كە خۆیان رزگار دەكەن هەر دەبێت خۆیان راپەڕن وباری گرانی زۆرداران لە سەر خۆیان لابەن و ئازادی وسەربەخۆیی وكامەرانی وشادی بۆ خۆیان پێك بێنن. گەلی كوردی لێقەوماوی خاك دابەشكراوی حەق فەوتاو وەك هەموو لێقەوماوانی تری جیهان دەبێ خۆی فریای خۆی كەوێ. دەبێ كوردی لێقەوماوی خاك دابەشكراو خۆی تاوداتە خەبات وبەربەرەكانێی زۆردارو داگیركەران، كارگەر ورەنجدەران كە بەشی زۆری گەلی كوردن، زیاتر لەهەموو كەس هەست بە ستەم دەكەن وخەبات وتێكۆشان بە ئەركی سەرشانیان دادەنێن، دەبینن كە رێبازی سازمانی خەبات چونكە رێبازی كوردایەتیە، بۆتە جێگەوپێگەی هەژاران ورەنجدەران لەهەموو لایەكەوە لێی ئاڵاون ودێنە ریزییەوە. دەبینێ كاروانی شەهیدان كاروانی هەژار وچەوساوانە بەرەوبەهەشت و رەزای خودا رێ دەكەون.
فیداكاری ولە خۆبردوویی ئەوانە بێ وێنەیە. چونكە چاك ئیمانیان بە پێویستی وزەرورەتی خەبات هەیە وئەوان چاك دەزانن كە چەوساوەیی گەلی كورد بە دەست بێگانەی داگیركەر بۆتە هۆی دواكەوتن و رۆح شكاوی ئەو گەلە وگەشەی لەدڵیان نەهێشتووە . هەر شەهیدێكی سازمانی خەبات دەیگری نمونەی ئازایی و قارەمانییە چونكە تا ئیمان پتەوتر بێت بە خەبات، داخ لە ستەگەر زۆرتر دەبێ. تێكۆشان وخۆبەخت كردن و فیداكاری زیاتر دەبێ. سەرەرای ئەو باوەر بە پاداشتی خودا كە موباریز وخەباگێری موسڵمان هەیەتی بەرچاو ڕوونێكە  كە بێ باوەران نیانە.
 بەهبەه ! چەند خۆشە یادی شەهیدە بەنرخەكان كە لای خەڵك سەربەرزن.  یادی سەروەری ئەمڕۆمان، كاك ئیسماعیل سلێمانزادەی ساردەكوێستانیە. كاك ئیسماعیل لە بنەماڵەیەكی كاسب وبەخۆوە ژیودا لەدایك بووەو تەمەنی خۆی لە سەرەتای مێرمنداڵیەوە هەتا كاتی شۆڕشی كوردستان بە رەنج وهەوڵی خۆی وزەحمەتی زۆر بۆ پەیدا كردنی بژیو گوزەراندووە. پاشان ئەركی پەیاكردنی بژیوی خاوخێزانێكی زۆری بەئەستۆوە بووە. لە گەڵ ئەوەش دا كە ژیانی خاو خێزانێكی زۆری بە ئەستۆوەبووە هەستی نەتەوایەتی وباوەر بە خەبات وتێكۆشانی گەلەكەی وداخ لە ستەمگەران وداگیركەرانی كوردستان هانی دا كە لە خەباتی پیرۆزی كوردستان هاتە ناو ریزی پێشمەرگەییەوە. لە سەرەتای ساڵی 59 دا هاتە ناو ریزی پێشمەرگایەتی لە سازمانی خەبات دا و زۆر بە دڵسۆزی ولێ بوردووییەوە لە خەباتی حەقخوازانەی گەلەكەماندا بەشداری كرد. تا لە رۆژی 16ی خاكەلێوەی ساڵی 1361دا لە گوندی یەكشەوە لەپشتی بۆكان لە گەڵ شەش هەڤاڵی تێكۆشەر، شەش برای كوردپەروەر و بەنرخ كە سەردەستەی شەهادەتیان كاك وریا بوو. كاك ئیسماعیل لە پلەی بەر پرسایەتی نیزامی دا شەهیدبوو وە بوو بە یەكێك لە حەوت ئەستێرەی پڕشەنگ داری ئاسمانی خەبات وبەریز و بە سەرلە هەندایەكی  لە گۆرستانی گوندی ئەحمەدئاوا لە پەنای یەك دا نێژران.                   
 ((شەهیدان نامرن، سمبۆڵی ئازادین، شاخی سەر بەرزن، فەخری میللەتن ))   

ژیاننامەی سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع) 

یادی سەروەرانكۆڕێكە كە یادی شەهیدانی تێدا دەكرێ بۆ زیندوو كردنەوەی دڵانی مردوو. یادی سەروەران سروەی بەیانە ونمی بارانی بەهارییە كە لە دڵی مردووان وگیانی دەنگ پەڕیوان و ورە چوان دەبارێ. یادی شەهیدان داچڵەكێنی ئەوانەیە كە لە گوێی گا دا خەوتوون بە هەموو رووداوێك دەڵێن بەتوون. لە تەڕ خواردوویانە ولە وشكی نوستوون.
یادی سەروەران، سەروەری سوورپۆش دێنێتەوە بەرچاو كە سەیری دایكانی چاو بەگریان دەكەن كە دایكان لە گەڵ هەنیسكان وفرمێسكی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی سەر گۆنایان دەسڕنەوە ولێوی خۆیان بەدەدان دەپچرێنەوە كە دوژمن خوێنی ڕوومەت نەبینێ ودەنگی شیوەن نەیبسێ. یادی سەروەران خوێنی سوور وسوێری شەهیدان بە برینی ساڕێژی شۆڕشگێران دا دەكا ودەكولێتەوە وە سۆی دنێتەوە. یادی سەروەران هەستان دەبزوێنێ وبەستان دەشكێنێ و بەندان دەپسێنێ. یادی سەروەران یادی شەهیدانە وپەیمان گرێدانە  كە خوێنیان وشك نەبێتەوە و رێبازیان كوێر نەبێتەوە. بە تایبەت شەهیدێك كە برینی، برینی دڵانە پڕیشكی پەژارەی دەستە چیلەی كلانە دیارە بەڕێزی و زۆر ڕێزی. بۆ وێنە شەهیدێكی كەم وێنە كاك سادقی زەندی ناوی (قانیع). پێشمەرگەی بەبیرو ژیرو لێزان و بەئیمان و كادری بە باوەر وخواپەرەست وبەبرشت. كاك قانع لە بنەماڵەیەكی هەژار و ماندوو لە دێی خمانە لە شارباژێری كوردستانی گەرمێن لە دایك بوو. شەهید قانع لە فێرگەو قوتابخانەكانی كوردستانی گەرمیان دیپڵۆمی وەرگرتبوو خوێندەوارێكی باش بوو. شەهید قانع باوكی لە بنەڕەت دا خەڵكی قورمێشی  ناوچەی بۆكان بوو.بەو هۆیە دڵی بولای شۆڕشی كوردستانی ئێران چوو بوو. ئەوە بوو هاتە ناو كوردستانی كوێستان وهاتەناوریزی سازمانی خەباتەوە. شەهید قانع زۆر باوەری بە شۆڕشی كوردستان لە سەر ڕێبازی سازمانی خەبات هەبوو. تێكۆشانی لە ناوچەی گەوركی مەهابادو بۆكان ودوۆڵی میرەدێ دەكرد. جوێ لەوە لەبەربەرەكانی جەنگیش دا چاوی نەدەترسا. شەهید قانع یەكێك لە شەهیدانی 16ی خەكەلێوەیە، یەكێكە لە كاروانی شەهیدانی یەكشەوە.

 ژیاننامەی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو

ساڵی (1345) گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆكان لە دایك بوونی ڕۆڵەیەكی پاكزادی بە خۆوە بینی. بنەماڵەی كوردی كوردپەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە وكوردانەدا بۆ بێشكەی حاملاندن و زانكۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان  و دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر كۆسپێك دا فێر كرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێكی كەم تەمەن بوو  دەیویست بتوانێ باشتر هۆی بنەڕەتی كەماسیەكانی كۆمەڵەكەی بناسێ وبزانێ چن وچون لەناو دەچن. بەداخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەكتەب چێژ وەرگرێ و تامی لێ بكا. بەڵام هەربە تاسەیی زانستەوە بوو كە لە ساڵی (1359)دا ریزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات وەك ریزێكی پاك و پڕ لە فیداكاری بۆ بەربەرەكانی داگیركەرانی كوردستان هەڵبژارد وچەكی شەرەفی كردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر وداگیركەر و چەوسێنەر. شەهید عوسمان سازمانی خەباتی خۆشدەویست، وای خۆشدەویست كە ئامادە بوو بۆ پاراستنی بوون ومافی سازمانەكەی بە گژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێك دا بچێتەوە. دەمەتەقەێی شەهید عوسمان وحەسەن بازوكا، دوای مەرگی پڕ لە شانازی ئەو دووشەهیدە سەرەڕای هەموو فیداكارییەك ئەو مەبەستە باشتر دەسەلمێنێ و لە سەر دڵان دەچەسپێ. شەهید عوسمان قوتابییەكی مامۆستا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەكشەوەدا لێی جیا نەبووەوە  وە لە گەڵی ڕۆیی بەرەو مەنزلی دوایی هەموو پیاوچاك و شۆرشگێڕێك. لە ڕۆژی 16ی خاكەلێوەی 1361ی كۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێكی سەخت وخوێناوی لەگەڵ دوژمنانی لە مێژینەی كورددا شەهید بوو. چرایەكی دیكەش شەبەقی خستە ڕێگای دوورودرێژی خەبات وخەباتگێران.
 (( بەرز وبەرێز بێ یادی شەهیدعوسمان عەبوو ))

ژیاننامەی سه‌روه‌ری گه‌ل شەهید حسین ساحیب نەزەر 

ئه‌م نیشتمانه‌ مه‌كۆی مرۆفی له‌ خۆبوردوه‌، مه‌ڵبه‌ندی خۆڕاگری و نه‌به‌زیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر بێدادی و سته‌مدا.ئه‌وانه‌ی خۆیان كردۆته‌ سه‌رقافله‌ی خه‌بات و تێكۆشان و نان و ئاویان له‌ خۆیان حه‌رام كردوه‌و گیانیان خستۆته‌ سه‌ر لپی ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گژ سته‌مگه‌ری بێ‌ به‌زیدا بێنه‌وه‌ ژماره‌یان زۆر نیه‌ به‌لام وه‌ره‌و باوه‌ریان له‌ بن نه‌هاتوه‌. ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه‌له‌ مندال و خێزانیان دور ده‌كه‌ونه‌وەو منداڵیان بێ‌ ناز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی دراوسێ‌  و هاوشاریه‌كانیان و هاودییه‌كانیان بێ‌ ناز نه‌كه‌ونه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ماڵ و منداڵی هاونیشتمانیان و دانیشتوانی كوردستان بكه‌ن زۆر نین به‌لام به‌ ئیراده‌ی پۆلایینیان بوونه‌ هێزی گه‌وره‌و له‌ بن نه‌هاتوو. یه‌كێك له‌و شه‌هیده‌ فیداكارو نه‌به‌زانه‌ سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید حوسه‌ین ساحه‌ نه‌زه‌رە، كه‌ له‌ پێناو دیفاع له‌ نیشتمان و ئازادی و به‌ختیاریی دانیشتوانی كوردستان و بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێزی به‌كرێگیراوی رژیمی مرۆف كوژی ئاخوندی هاته‌ مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانه‌وه‌و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران چه‌كی شه‌رف و شانازی له‌ شان كرد. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌هید حوسه‌ین ته‌مه‌نی له‌ زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هاورێ‌ زیاتر بوو به‌لام له‌ گه‌ل پێشمه‌رگه‌ لاوه‌كان وه‌ك لاو هه‌لسوكه‌وتی ده‌كردو به‌ به‌رده‌وامی به‌ زمانی شیرین وه‌لامی پرسیاری هه‌ڤالانی ده‌دایه‌وه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌ سه‌ر لێوان بوو. به‌ بیرم دێت شه‌هید حوسه‌ین زیاتر تامه‌زرۆی هه‌ڵگرتنی چه‌كی برنه‌و بوو هه‌ر بۆیه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر چه‌كی برنه‌وی پێ‌ بوو و له‌ زۆربه‌ی ئه‌و روبه‌رو بونه‌وانه‌و جه‌نگانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ی بۆكان و له‌ دژی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی پاسدارو خۆفرۆشاندا به‌شداری ده‌كرد ته‌نانه‌ت له‌ چوونی پێشمه‌رگه‌كانی سازمان خه‌بات بۆ ناو شاری بۆكان به‌ مه‌به‌ستی زه‌ربه‌تدان له‌ بنكه‌كانی دژمن چالاكانه‌ به‌شدار بوو. به‌ داخێكی گرانه‌وه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌ و ئه‌و قاره‌مانه‌ی گه‌ل له‌ جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر خۆفرۆشان و پاسداره‌كاندا له‌ دیی یه‌كشه‌وه‌ی ناوچه‌ی فه‌یزولابه‌گی ناوچه‌ی بۆكان له‌ گه‌ڵ مامۆستا ئارام و 4 هه‌فالی قاره‌مانی دیكه‌یدا شه‌هید بوون. شه‌هید حسێن ساحەب نه زه ر، کوڕی فه‌تحوڵڵا، خه‌ڵکی دیی (جانداران)ی ناوچه‌ی گه‌ورکی مه‌هاباد. له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی جوتیار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا لە دایكبوو . شه‌هیدی قاره‌مان له‌ ته‌زاهوراته‌كان و چالكیه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی شادا ‌به‌شدار بووه‌و هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی و غه‌مخۆری بۆ گه‌ل و نیشتمان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاویه‌تیه‌وه‌ له‌ دڵیدا بناخه‌ی داكوتابوو. شه‌هید حوسه‌ین پێشمه‌رگه‌ێكی خۆنه‌ویست و مرۆفێكی دلپاك و ده‌ست پاك بوو زۆر دڵسۆزانه‌ئه‌رکی پیرۆزیی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌جێ دەگه‌یاند، تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی پڕ له‌ سه‌روه‌ری و نه‌به‌زیی. 
هه‌زاران درود بۆ رۆحی پاكی شه‌هید حوسه‌ین ساحه‌ب نه‌زه‌رو شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی داستانی یه‌ك شه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی بۆكان و تێكرای شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی.

ژیاننامەی سه‌روه‌ری گه‌ل شەهید محەمەد رەسوڵی

كوێستانه‌كانی مه‌یدانان و كورو كچان ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ دڵرفێن و رازاوه‌یه‌ كه‌ جوانی ئه‌فسوناویان له‌ باس نایه‌و، رازاوه‌ییان باسی خاس و عامه‌،  له‌ دامێنیانداو له‌ گوندو دێ كانی ده‌وروبه‌ریی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ جوانه‌، شۆره‌ لاو كورو كچی خوێن گه‌رمو به‌ هه‌ست و نیشتمان خۆشه‌ویستی ئه‌وتۆ په‌روه‌رده‌ بوون كه‌ هه‌م له‌ پاكی و جوانی له‌ نمونه‌ی رازاوه‌یی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ جوانەن و هه‌م له‌ خۆڕاگری و نه‌به‌زیی وه‌ك كێوه‌ سه‌خته‌كان له‌ به‌رانبه‌ر سته‌م و بێدادیدا وێستاونه‌وه‌.
ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه‌ له‌ غه‌می نیشتمان و دانیشتوانی و بۆ پارێزگاری كردن لێ‌ یان ئاماده‌ن خۆشترین و زه‌نوێرترین مه‌ڵبه‌ندی جوان، وە خزم كه‌س و كار له‌ پێناو دیفاع له‌ نیشتمان به‌جێ‌ بێڵێ، له‌وه‌ش گرینگتر ئاماده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی گیانی بكاته‌ قۆچی قوربانی گه‌لی سته‌م دیتوو. به‌راستی جه‌رگی ده‌وێ‌ و هیممه‌تی ده‌وێ‌ چاوپۆشی له‌ هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیان له‌ پێناو ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌و به‌ربه‌ره‌كانێ ی سته‌م و بێدادی. به‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ری هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی كردن بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ‌ چۆن رۆڵه‌ی كورد به‌ ده‌یان كیلومێتر له‌ جێگه‌ی ژیان و دوور له‌ زێدی خۆی و دوور له‌ شارو گوندی خۆی سنگی پیرۆزی به‌ گولله‌ی دوژمنی قین له‌ دڵی ناپه‌سه‌ندو دزێو ئاژن ئاژن ده‌كرێ‌ و رۆحی  به‌رزی بۆ ئاسمانی پاك و بێگه‌رد ده‌فرێ‌،
به‌ڵی شه‌هید محه‌ممه‌د شێنانی یه‌كێك له‌و ده‌یان سه‌روه‌رو شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێراندایه‌ كه‌ به‌ سه‌دان كیلومیتر له‌ دیی (گوندی)  شێنان له‌ ناوچه‌ی بانه‌  به‌ مه‌به‌ستی دیفاع و پارێزگاری له‌ بوونی نه‌ته‌وه‌و له‌ به‌ربه‌ره‌كانی له‌ به‌رانبه‌ر پاسدارانی خۆێن ڕێژی رژیمی ئاخوندی له‌ جه‌نگێكی نابه‌رابه‌ردا له‌ دێی یه‌كشه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی بۆكان گیانی به‌رزی فیدای گه‌ڵ و نیشتمان كرد.   
سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ره‌سوڵی، ناسراو به‌محه‌ممه‌د شێنانی، کوڕی ئه‌حمه‌د. له‌ خانه‌واده‌یه‌كی تێكۆشه‌رو جوتیاری زه‌حمه‌تکێش له‌ دیی  (شێنان)ی ناوچه‌ی بانه‌له‌دایک بووه. له‌ شۆرشی دژ به‌ رژیمی شایه‌تی وێرای كه‌س و كاری به‌شداری رێپێوانه‌كانی شاری بانه‌ بوون و تێكرای ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یان مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات یان خۆش ده‌ویست. شه‌هید محه‌ممه‌د له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ك یه‌كێك له‌ هێزه‌ به‌رگریه‌كانی ریزه‌كانی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزه‌دین خزمه‌تی كردو به‌ راگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆزو چاونه‌ترس درێژه‌ی به‌ ئه‌ركی شۆڕشگێرانه‌دا. به‌ داخه‌وه‌  له‌ جه‌نگی  ‌رۆژی-١٦/١/١٣٦١ له دێی ‌(یه‌کشه‌وه‌) له‌ 10 كیلومیتری شاری بۆكان  له‌گه‌ڵ مامۆستا وریا و هاوبیرانی دا شه‌هید بوو و گیانی به‌رزی فیدای گه‌ل و نیشتمان كرد و ئه‌ركی خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمان و سازمانی خه‌باتی بۆ هه‌ولانی به‌ جێ‌ هێشت.
سلاو له‌ رۆحی به‌رزی شه‌هید محه‌ممه‌ شێنانی و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی سازمانی خه‌بات و تێكرای شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی.

ژیاننامەی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د خالدی

ژین به‌ ئازادی و بێ‌ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ مافی هه‌موو مرۆفێكه‌ مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و چین و پێكهاته‌یەكی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە‌. به‌راستی بۆ چی ده‌بێ‌ ده‌سه‌لاته‌كان سته‌م به‌رانبه‌ر میلله‌ت بكه‌ن،بۆچی ده‌بێ‌ ئه‌و مافه‌ به‌ خۆیان بده‌ن له‌ جیاتی مرۆفه‌كان بیر بكه‌نه‌وه‌و چۆنیان پێ‌ خۆش بوو ره‌فتاری نه‌شیاو دزێو و نامرۆڤانه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئاخ و داد له‌ سته‌م و سته‌مگه‌ران، هه‌ی داد له‌ ناره‌وایی و چه‌وسانه‌وه‌. ئه‌ی كه‌ سه‌خته‌ خۆراگرتن له‌ ژێر باری سته‌م و ناعەداڵەتیدا. ره‌نگه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌ راده‌ی یه‌ك، له‌ تامی تاڵی سته‌م و بیدادی نه‌گه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌ك یه‌ك له‌ ئازاری تاقه‌ت پروكێنی سته‌م بگه‌یشتنایه‌و هه‌مووان وه‌ك یه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر دیكتاتۆران و داكیركه‌رانی به‌د فه‌ساڵو ره‌زاگران و شووم خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێیان بكردایه‌ ئیتر ئاسه‌وارێك له‌ بێدادی و بێعه‌داڵه‌تی نه‌ده‌ماو هه‌مووان ئاسووده‌ و سه‌ربه‌ست ده‌بوون. به‌ڵَێ‌ ئه‌ركی شۆرش و خه‌بات قورسه‌و هه‌موو كه‌س ناتوانی مه‌ردی ئه‌و مه‌یدانه‌ بێ‌ و چش له‌ ژیان و خۆشیه‌كانی بكات. ئاخر هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌رزه‌و رووسووری گه‌له‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی رێگه‌ی ئازادی كوردستان سه‌روه‌رو تاجی سه‌ری گه‌ل و روناكیده‌رو تروسكه‌ی هیوای میلله‌تن. شه‌هید و سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌دی خالیدی یه‌كێك له‌و سه‌ربه‌رزو رووسوورانه‌ی كاروانی نه‌پساوه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازی و مافخوازی گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێرانه‌. شه‌هید محه‌ممه‌د له‌ خانه‌واده‌یه‌كی جوتیارو كاسبی گوندی (گرده‌به‌ردان)ی ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌دایک بووه‌. به‌ باوه‌ر به‌ ئازادی و به‌ ئیمان به‌ رێبازی نیشتمانی و نه‌ته‌ویی و تێكۆشان هاته‌ ریزی پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌باته‌وه‌ و، زیاتر له‌ دوو ساڵ چالاكانه‌و دڵسۆزانه‌ تێكۆشا. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ مه‌رگ و شه‌هاده‌ت رێگه‌ی نه‌دا زیاتر خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمان و سازمانی خه‌بات بكات. شه‌هید محه‌ممه‌د له‌ جه‌نگی به‌ ناوبانگی دیی یه‌کشه‌وه‌ی ناوچه‌ی بۆكان له‌گه‌ڵ مامۆستا وریا و هاوبیرانی دا شه‌هید بوو هه‌زاران سلاو له‌ رۆحی پاكی شه‌هید موحه‌ممه‌د شێنانی و تێكرای شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری كورد و كوردستان.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان