ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 35 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

نەورۆز، جەژنی دێرین و هێمای هەستانەوە!

مێژووی ناردن : Thursday, March 17 @ 15:56:08 UTC

چلچەمە
نەورۆز دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی خاكەلێوەی وەرزی بەهار، كە لە هەندێ ناوچەی كوردستان یەكەم مانگی كوردی هەر بەناوی نەورۆزەوە نراوەو وەك لە ناوەكەی دا دیارە نەورۆز یانی (رۆژی نوێ)، بەشێوەیەكی دیكەو لە هەندێ سەرچاوەدا بە جەژنی (نۆ رۆژ) ناودەبرێ.
لە سەر هۆ و سەرچاوەی سەرهەڵدانی نەورۆز قسەو باسی زۆر هەیە، هێندێك جەژنی نەورۆز بۆ كاتی بابلیەكان دەگێرنەوە. وە هەندێ لە سەرچاوە مێژوویەكان نەورۆز بۆ كاتی زەردەشت دەگێرنەوە و ئەو بە دامەزرێنەری ئەو بۆنەیە ناودەبەن. بەڵام شەهنامە باس لە كاتی هەخامنشیەكان دەكا و تەختی جەمشید بە شوێنی بەرێوەبردنی ئەو یادە ناودەبا.


 لە بەرامبەردا ئێمەی كورد نەورۆز دەگێرینەوە بۆ  سەرهەڵدانی شۆرشی كاوەی ئاسنگەر (زۆرێك كاوە بە كورد ناودەبەن)، دژ بە زوحاك كە پاشایەكی ستەمگەری ئێران بووە، وە توانیویەتی كۆشك و دەسەڵاتی ئەو پاشایە بروخێنێ. ئەو سەركەوتنەی كاوە بە سەرستەم و زوڵمی زوحاك لە نەورۆزدا بۆتە هۆی ئەوەی ئێمەی كورد نەورۆز بە جەژنی رزگاری لە ژێر باری ستەمی داگیركەران بزانین و هەموو ساڵێك یاد كردنەوەی نەورۆز بە هێمای گڕ و تین دان بە شۆرشی ئازادیخوازی و هەستی نەتەوەیی كورد چاو لێبكەین.
لە كوردستاندا بۆ بەرز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز، خەڵك ئامادەكاری بۆ دەكاو بە چاندنی گەنم، نۆك، نیسك و كونجی لە دەوریی بچوك و گەورەدا دەست پێدەكەن بە جۆرێك تا نەورۆز دێ گەنم و نۆك یان كونجیەكە بجوانی شین دەبێ و باڵا دەكا. هاوكات بە پێی داب و نەریت خەڵك دەكەونە ماڵ تەكان و خاوێن كردنەوە و دورینی جل و بەرگی كوردی، ژن و پیاو بەو شێوەیە خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادە دەكەن. لە كۆندا باوەڕ وابوو  كە لە نەورۆزدا رۆحی كەسە نزیكەكان ( مردوەكان) دەگەرێنەوەو سەردانی ماڵەكان دەكەن كە دەبینن ئەمان ئاوا خۆیان و ماڵیان نوێ كردۆتەوە، خۆشحاڵ دەبن.
جەژنی نەورۆز بەدەر لە گەلی كورد لەلایەن تێكڕای نەتەوەكانی دیكەی ئێران، ئەفغانستان، ئازەربایجان، قەزاقستان، پاكستان، هیندوستان و زۆربەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوەدەچێ. بەڵام بەرێوەچوونی ئەو جەژنە لەلایەن نەتەوەكانی ئەو وەڵاتانە لە نەتەوەیەكەوە بۆ نەتەوەیەكی دیكە جیاوازی هەیە. بۆ نمونە لە ئەفغانستان سفرەی حەوت میوە دادەنرێ لەو رۆژەدا بەڵام لە ئێران سفرەی حەوت سین.
بە هۆی ئەوەی جەژنی نەورۆز لە زۆربەی وەڵاتاندا لەلایەن زۆرێك لە نەتەوەكانەوە رێزی لێ دەگیرێ، لە رێكەوتی 24ی فێبریواری 2010 رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڕیارێك جەژنی نەوەرۆزی بە رۆژی نێونەتەوەیی (نەورۆز و فەرهەنگی ئاشتی) ناودێر كردو بە رەسمی ناسی.
لە ئێستادا بەدەر لە لایەنە مێژوویی و ئەفسانەییەكانی نەورۆز، بۆ ئێمە گه‌لی كورد كە تا ئێستا بەبێ كیانی تایبەت بۆ خۆمانین و زوڵم و ستەمی نەتەوەییمان لێ دەكرێ و خاك و نیشتمانەكەمان لەلایەن چوار وەڵاتی جیرانەوە دابەش كراوە و كەمترین مافێكمان پێ رەوا نابین، مانای بەهێز بوونی هەستی نەتەوەیی و كڵپەكردنی رقی پەنگخواردوە دژ به‌ داگیركەرانی دڵرەق، كە بە درێژایی مێژوو هەموو جۆرەكانی جینایەت و درندەیێكیان لەگەڵ كردووین. ئەو زوڵم و ستەمانەی لە كورد دەكرێ، لە ئێرانی ژێردەستی دەسەڵاتی ئاخوندان چەندین بەرامبەر زیاتر و قورسترە. دیاره‌ رژێم تێكڕای نەتەوەكانی ئێران دەچەوسێنێتەوە بەڵام ئەو فشار و سەركوتگەریانەی لە كوردستاندا و لە سەر كورد هەیە زۆر زیاترە لە ناوچەكانی دیكەی ئێران، بۆیە كورد لەو وەلاتە لە هەموو بۆنەیەك  یه‌ك له‌وان نه‌ورۆز كەڵك وەردەگرێ كە بێزاری خۆی لە دژی دەسەلاتداران دەربڕێ.
ئێمەی كورد بە چەند هۆ یادی نەورۆز بەو گڕ و تینە بەرز ڕادەگرین، یەكەم ئەوەی كە هۆیەكە بۆ ژیانەوەی زیاتری هەستی نەتەوەیی و نێڵ دانی بزوتنەوەی كوردایەتیە.سەرەڕای بەربەستەكانی كە لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندی دەخرێنە بەردەم بەرێوەچوونی ئاهەنگ و رێ و رەسمەكانی نەورۆز، نەتەوەی كورد یادی نەورۆز بە شێوەی جۆراوجۆر دەكاتەوەو بەرێوەبردنی ئەو یادە بە ئەركێكی نەتەوەیی خۆی دەزانێ. لەلایەكی دیكە یادەكانی نەورۆز دەكه‌ونە سه‌ره‌تای وەرزی بەهار و زستان و سەرماوسۆڵە كۆتایی پێ‌ دێ‌ و دار و دەوەن گەڵاوگوڵ دەردەكەن و وەرزی كار و چوونە باوەشی سروشت دەست پێدەكاتەوە، كە ئەمە بۆ ئێمە لە كوردستان مانای تێكۆشان لە پێناو ژیانی باشتر و نوێ‌ بونه‌وه‌یه‌.
هه‌روه‌ها نەورۆز بۆ كورد مانایەكی دیكەشی هەیە، كە بەداخەوە وەك پێویست گرینگی پێ‌ نەدراوە كە ئەویش دەستێكی ساڵی نوێی كوردیە. نەورۆز یەكەم رۆژی مانگی خاكەلێوەی وەرزی بەهارە، كە دەبێتە یەكەم رۆژی ساڵی نوێی كوردی.
لە بەر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و بایەخەی كه‌ نه‌ورۆز له‌ لای گه‌لی كورد هه‌یه‌تی،رژێم لە كوردستاندا هەست بە مەترسی دەكاو هەموو هەوڵێك ئەدا تا  خەڵكی كوردستان یادەكانی نەورۆز بەرێوە نەبەن. ئەوەی لە هێزە سیاسیەكانی كوردستان چاوەروانی دەكرێ، بە یەكگووتاری بە پێشوازی نەورۆز و بەهارەوە بچن. ئەم هەنگاوە ئەگەر بكرێ كاریگەری زیاتری لە سەر خەڵك دەبێ و بە پێچەوانەی هەوڵەكانی رژێم جەژنی نەورۆز لەلایەن خەڵكەوە بە گڕوتینێكی زیاترەوە پێشوازی لێ دەكرێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان